په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی كوردستان: ئاسان نیه رونكردنه‌وه‌ی وه‌زیرانی دارایی و پلاندانان قه‌ناعه‌ت به په‌رله‌مانتاران بكات
Tuesday, May 24, 2011 |
|
|
(سبه‌ی):
په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی كوردستانی پێیوایه، بودجه‌ی ئه‌مساڵیش بێ كه‌موكوڕی نییه‌و ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: هه‌ندێکجار رونكردنه‌وه‌ی وه‌زیره‌كان قه‌ناعه‌تی پێ نه‌كردوم.
عه‌بدوڵا عه‌لی، ئه‌ندامی فراکسیۆنی کوردستانی له په‌رله‌مانی كوردستان به (سبه‌ی) راگه‌یاند: بودجه‌ی ئه‌مساڵ له‌چاو ساڵی رابوردودا كۆمه‌ڵێك شتی باشی تێداهاتوه، له‌لایه‌ن هه‌مو ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیش كۆمه‌ڵێك پرسیار و وه‌ڵامی بهجێكراوهو رونكردنهوهش له‌لایه‌ن وه‌زیری دارایی و وه‌زیری پلاندانان دراوه، پرسیار هه‌بو ده‌رباره‌ی پرۆژه به‌رده‌وامه‌كان، وه‌زیری پلاندانانیش رونكردنه‌وه‌ی داوه له‌و باره‌یه‌وه.
ئه‌وه‌شی وت: به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ناڵێم بودجه‌كه بێ كه‌موكوڕیه، به‌ڵام رونكردنهوهکهی هه‌ردو وه‌زیری دارایی و پلاندانان ئاسان نیه قه‌ناعه‌ت به په‌رله‌مانتاران بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی ورده‌كاری زۆره، خۆشم یه‌كێكم له‌وانه هه‌ندێجار رونكردنه‌وه‌ی وه‌زیره‌كان قه‌ناعه‌تی پێ نه‌كردوم، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه بودجه‌كه به‌هه‌ده‌ر نه‌ڕوات.
ده‌رباره‌ی سود وه‌رگرتنی حكومه‌ت له‌ره‌خنه‌و سه‌رنجه‌كانی په‌رله‌مانتاران له‌ساڵی رابوردودا، عه‌بدوڵا عه‌لی وتی: هه‌ندێ كێشه هه‌بوه له‌ساڵی رابردو ئه‌مساڵیش هه‌ر هه‌یه، به‌ڵام گوناهی په‌رله‌مانتارانیشی تێدایه‌و حکومه‌ت به ته‌نها به‌رپرس نیه، خه‌ڵكی كوردستانیش كه‌متر پێشنیاری هه‌یه له‌سه‌ر بودجه، نه‌مبیستوه له‌هه‌مو دنیا به‌و شێوه‌یه بودجه بخرێته سه‌ر ماڵپه‌ڕه ئه‌لكترۆنیه‌كان.
ده‌رباره‌ی كێشه‌ی بودجه‌ی پێشمه‌رگه، عه‌لی عه‌بدوڵا كه هاوكات ئه‌ندامی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه و شه‌هیدان و قوربانیانی جینۆسایده، وتی: كێشه‌كه جیاوازی موچه‌ی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراقه، موچه‌ی هێزه‌كانی ناوخۆی حكومه‌تی عێراق (210) هه‌زار دیناری له‌موچه‌ی هێزه‌كانی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاتربو، چه‌ند مانگ لهمهوپێش قسه‌مان كردوه له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی دارایی و ناوخۆ و (100) هه‌زار دینار زیادی كرد، جارێكی تر بانگمان كردنه‌وه، ئه‌مجاره‌یان ئه‌وه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و موچه‌ی هێزه‌كانی ناوخۆی هه‌رێم هاوتای حكومه‌تی عێراقی ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شی ئاشکراکرد: له سه‌ره‌تای ساڵه‌وه هه‌مو هێزی پۆلیس و ئاسایش و زێره‌ڤانی وه‌كو حكومه‌تی عێراقیان لێدێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌ك لیژنه‌ی ناوخۆ داوامان كردوه ئه‌و چوار مانگه‌ی ساڵی رابوردوش كه بڕیاربو موچه‌كه‌یان زیادبكرێت، به‌ڵام نه‌كرابو، ئه‌وه‌شیان بۆ بگه‌ڕێنرێته‌وه.
ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شکرد، که كۆمه‌ڵێك كێشه هه‌یه له نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر ژماره‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌و چۆنیه‌تی پابه‌ندبونی هێزی پێشمه‌رگه، ئه‌گینا حكومه‌تی عێراق رازیبوه پێشمه‌رگه‌ش به‌شێك بێت له‌دامه‌زراوه‌ی به‌رگری عێراق، به‌ڵام ده‌بو ئه‌و بڕه‌پاره‌یه خه‌رج بكرێت بۆیان، به‌ڵام تا ئێستا بۆیان خه‌رجنه‌كراوه، كه ده‌كاته (835) ملیار دینار، رونیشیکردهوه، ئه‌مساڵ بڕیارێك دراوه كه 8 لیوای تر پێكبهێنرێت و ژماره‌یه‌كی زۆر پێشمه‌رگه بگرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر پێشمه‌رگه نه‌ناڵێنێت به‌ده‌ست بژێوی ژیانه‌وه.
|
|
Print |
|
Send this link
|
Add
to favorites
|
|
|