ئه‌حمه‌د میره: هه‌ر په‌رله‌مانتارێك ده‌نگ بدات به پێدانی بودجه‌ی گشتی به راگه‌یاندنی حیزبی، خیانه‌تێكی نیشتیمانی ده‌كات
Wednesday, May 25, 2011 |
|
|
(سبه‌ی):
بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌چه‌ندین شێوه به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی تێداكراوه، به‌جۆرێک ته‌نها له شه‌ش مانگی پارساڵدا(227) ملیار و(678) ملیۆن دینار بۆ به‌خشین خه‌رجكراوه، بۆ ئه‌مساڵیش (761) ملیار دینار بۆ به‌خشین دانراوه، که به‌شێكی زۆری ئه‌م به‌خشینه‌ش بۆ میدیای حیزب و سێبهرهكانیهتی، نوسه‌رێکیش به‌پێویستی ده‌زانێت، هه‌ڵمه‌تی راگه‌یاندن دژی پێدانی بودجه‌ی گشتی به‌كه‌ناڵه‌كانی حیزب بكرێت.
ئه‌حمه‌د میره، که هاوکات سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤینه به (سبه‌ی) راگه‌یاند: بێگومان بونی میدیایه‌كی زه‌به‌لاحی وه‌ك ئه‌و جۆره‌ی ئێستا له كوردستاندا پێی ده‌وترێت میدیای حیزبی، بۆ خۆی هه‌م مه‌ترسیه و هه‌م نایاسایی، نا پیشه‌ییه، نایاساییه له‌به‌رئه‌وه‌ی حیزب میدیای قۆرخكردوه بۆ خۆی و به‌شێكی زه‌به‌لاح له بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و داهاتی گشتی ده‌چێته گیرفانی راگه‌یاندكاری حیزبیه‌وه.
باسی له‌وه‌شکرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره میدیایه میدیای خه‌ڵك نیه، واته میدیایه‌ك نیه له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكدا بێت، به‌ڵكو ته‌نها له ده‌وری به‌رژه‌وه‌ندیه حیزبیه‌كانی هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداردا ده‌سوڕێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه بونی ئه‌م جۆره میدیایه هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌تدا بونێكی ناسروشتیه.
ئه‌و نوسه‌ره ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو: پێدانی ئه‌و پاره زۆره له بودجه‌ی گشتی به میدیای حیزبی، مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه‌و ده‌بێ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بیر له‌وه بكاته‌وه، که له سیسته‌می دیموكراسی ته‌ندروستدا مامه‌ڵه‌كردن به بودجه‌ی حكومه‌ت و خه‌ڵكه‌وه به‌وشێوه‌یه‌ی ئێستا كارێكی مه‌ترسیدارتره، چونكه ئه‌م راگه‌یاندنه دواجار چه‌كێكه بۆ لێدانی خه‌ڵك به‌پاره‌ی خه‌ڵك، لێدانی خه‌ڵك به‌پاره‌ی خه‌ڵك ده‌چێته خانه‌ی تاوانه‌وه، چونكه تۆ پاره له بودجه‌ی گشتی بده‌ی به راگه‌یاندنی حیزبه‌كه‌ت و له‌رێگای ئه‌وه‌شه‌وه دژی شه‌قام به‌كاری بهێنێیتهوه، ئه‌وه چه‌كێكی دو سه‌ره‌یه كه هاونیشتیمانانی ئێمه له دو سه‌ره‌وه زیانی لێده‌كه‌وێت، له سه‌رێكه‌وه پاره‌كه‌یان ده‌برێت و له‌سه‌رێكی تریشه‌وه دژیان به‌كارده‌هێنرێت.
میره، وتیشی: به‌پێی ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت له كاتی باسكردن له بڕینی بودجه‌ی كه‌ناڵه‌كانی حیزب‌دا باسی كردبو ساڵانه 240 ملیۆن دۆلار ده‌چێته خزمه‌تی راگه‌یاندنی میدیای حیزب و میدیای سێبه‌ری حیزبه‌وه، جگه‌له‌وه‌ی به‌شی هه‌ره زۆری كارمه‌ندانی راگه‌یاندنی حیزبی له‌سه‌ر فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت دامه‌زراون و موچه وه‌رده‌گرن به‌بێ ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ر بن، ئه‌مه‌ش بارگرانیه‌كی زۆری بۆسه‌ر شانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دروستكردوه.
له‌باره‌ی به‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقی په‌رله‌مانتاران به‌رامبه‌ر پێدانی بودجه‌ی گشتی به‌میدیای حیزبی، سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین وتی: به بۆچونی من هه‌ر په‌رله‌مانتارێك ده‌ست به‌رزبكاته‌وه بۆ پێدانی بودجه‌ی گشتی به راگه‌یاندنی حیزب و راگه‌یاندنی سێبه‌ری حیزب، خیانه‌تێكی نیشتیمانی ده‌كات و پێویسته هه‌مو په‌رله‌مانتاره‌كان به فراكسیۆنی كوردستانی و فراكسیۆنه‌كانی ئۆپۆزسیۆنیشه‌وه، سوربن له‌سه‌رئه‌وه‌ی نابێت له بودجه‌ی گشتی پاره بۆ راگه‌یاندنی حیزب ته‌رخان بكرێت، به‌ڵكو ده‌بێت یاسایه‌ك ده‌ربچێت له‌رێگای ئه‌و یاسایه‌وه پاره‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن به‌حیزبی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن و میدیای ئازاده‌وه رێكبخرێت.
ئه‌وه‌شی وت: له هه‌مو وڵاتێكی دیموكراتیدا به‌پێی یاسا و به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فافیانه و یه‌كسانی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن به‌پێی قه‌باره و كاریگه‌ریان و بونیان له گۆڕه‌پانی راگه‌یاندندا بودجه وه‌رده‌گرن، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه نا كه له هه‌رێمی كوردستاندا، که به‌پێی پێوه‌ره‌كانی حیزب و به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و میزاجی سه‌رۆكی حكومه‌ت و میزاجی وه‌زیری رۆشنبیری، پاره‌ی خه‌ڵكی ته‌خشان و په‌خشان ده‌كرێت.
سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌خشینی بودجه‌ی خه‌ڵكی به میدیای حیزب و میدیای سێبه‌ری حیزب، له‌هه‌مو خراپیه‌کانی تری حکومه‌ت و ناته‌واوییه‌كانی بودجه مه‌ترسیدارتره، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێدانی پاره به‌و كه‌ناڵانه، هۆكارێك ده‌بێت بۆ شاردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له داموده‌زگاكانی تردا، وه چۆن ئێستا ده‌یبینین كه میدیای حیزب بۆ شاردنه‌وه‌ی ناته‌واوییه‌كانی بودجه به‌كاردێت، بۆیه یه‌كێك له هه‌ستیارترین ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی كه پێویسته په‌رله‌مانتاره‌كان له‌سه‌ری بوه‌ستن، ئه‌م لایه‌نه‌یه‌و نابێت رێگه بدرێت به‌و شێوه‌یه‌ی ساڵی رابوردو بچێته پێشه‌وه، پێویسته هه‌ڵمه‌تی راگه‌یاندن دژی پێدانی بودجه‌ی گشتی به‌كه‌ناڵه‌كانی حیزب بكرێت.
|
|
Print |
|
Send this link
|
Add
to favorites
|
|
|