(سبه‌ی):
(مه‌وجوداتی نادارایی)؛ یه‌كێكه دیكه‌یه له خانه‌كانی بودجه‌ی (به‌كاربردن)، كه ساڵانه پاره‌یه‌كی زۆری بۆ ته‌رخانده‌كرێت، به‌شێكی زۆری ئه‌م پاره‌یه ده‌چێته چوارچێوه‌ی به هه‌ده‌ردانی سامانی گشتییه‌وه، چونكه به‌شێك له خه‌رجیه‌كانی ئه‌م خانه‌یه پێویست نییه.
به هه‌مان شێوه وه‌ك هه‌مو خانه‌كانی دیكه، ئه‌و ژمارانه‌ی كه ئه‌مساڵ حكومه‌ت تایبه‌ت به خانه‌ی (مه‌وجوداتی نادارایی) له ساڵی 2009و 2010دا دیاریكردوه، جیاوازه له‌و ژمارانه‌ی كه پارساڵ بۆ موجوداتی نادارایی ته‌رخانكراوه.
به‌شێك له‌م خه‌رجییانه ناپێویستن، لێره‌داو به‌م چه‌ند نمونه ئاماژه‌یان پێده‌ده‌ین:
- له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می پار ساڵدا 2 ملیار‌و 952 ملیۆن دینار بۆ (بینای نیشته‌جێبون) ته‌رخانكراوه‌و له ئه‌مساڵدا ئه‌و پاره‌یه بوه به 7 ملیار‌و 292 ملیۆن دینار، ئایا ئه‌م بینایانه بۆ كێییه؟
- له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می پار ساڵدا 8 ملیار بۆ بینای غه‌یره سه‌كه‌نی ( نا نیشته‌جێبون) ته‌رخانكراوه‌و ئه‌مساڵ ئه‌و پاره ته‌رخانكراوه بوه به 24 ملیار دینار، نابێت ئه‌م بینایانه بۆ فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت بێت، چونكه بینای ته‌رخانكراو بۆ فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت له بودجه‌ی (وه‌به‌رهێنان)ه نه‌ك (به‌كاربردن)، كه‌واته ئه‌و 24 ملیار دیناره بۆ چییه؟
- 41 ملیار دینار ته‌رخانكراوه بۆ كڕینی (هۆیه‌كانی گواستنه‌وه) كه 5 ملیار و 517 ملیۆن دیناری بۆ ئۆتۆمۆبێلی (مواصه‌فات خاصه)یه‌و 280 ملیۆن له‌و پاره‌یه بۆ (فڕۆكه)یه، ئایا به 280 ملیۆن كام فڕۆكه دهكڕدڕێت؟
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی 58 ملیۆن دینار بۆ زه‌وره‌ق ته‌رخانكراوه.
- له شه‌ش مانگی رابردوی پارساڵدا 306 ملیۆن دینار بۆ كڕینی ئامێری ته‌له‌فۆن خه‌رجكراوه، به‌ڵام ئه‌مساڵ 2 ملیار‌و 135 ملیۆن دینار ته‌رخانكراوه، به‌م پاره‌یه 21 هه‌زارو 350 ئامێری ته‌له‌فۆنی پێدهكڕدرێت ئه‌گه‌ر نرخی هه‌ر ئامێرێكیش 100 هه‌زار دینار بێت.
له‌م خشته‌یه‌ی لای خواره‌وه‌دا ئه‌وه رونكراوه‌ته‌وه له ساڵی 2009 بۆ 2011، خه‌رجی ناپێویست به ئه‌ندازه‌یه‌كی مه‌ترسیدار زیادیكردوه: