ئه‌نفال..20ساڵ چاوه‌ڕوانی..20ساڵ مه‌رگه‌سات
 خاوه‌ن ئه‌نفالكراوێك به‌م جۆره‌ له‌و پرۆسه‌یه‌ ده‌دوێت




Monday, April 14, 2008
 

سازدانی: عه‌بدولخالید سابیر

 ئه‌نفال ئه‌و پرۆسه‌ درندانه‌یه‌ی رژێمی ڕوخاوی به‌عسه‌ كه‌ ده‌رحه‌ق به‌ گه‌لی كوردی له‌كوردستانی باشور ئه‌نجامدا، كه‌به‌سه‌دان روداوی جۆراوجۆر‌و جه‌رگبری لێكه‌وته‌وه‌، كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان بۆته‌ سیناریۆیه‌كی تراژیدی كه‌ده‌كرێت به‌ده‌یان فیلمی جۆراوجۆری لێ هه‌ڵبهێنجرێت‌و به‌ ده‌یان وتارو كتێبیش له‌وباره‌یه‌وه‌ بنووسرێت. به‌شێكی زۆری ئه‌و ئه‌نفال كراوانه‌ نه‌ماون به‌شێكی زۆر كه‌میان له‌كاتی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه‌دا ده‌ربازبوون و ژماره‌یه‌كیش له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداری ئه‌و ڕوداوانه‌ن .یه‌ك له‌وانه‌ خاتوو(شیرین كه‌ریم حسێن)ه‌ كه‌ له‌كاتی ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌كه‌دا ئاگادار بووه‌و به‌م جۆره‌ ده‌دوێت :

ه‌به‌هاری 1988 دا بوو له‌وكاته‌ی كه‌ ئێمه‌ له‌ناو دێكه‌ماندا (تاوسان)كه‌ سه‌ر به‌ناحیه‌ی (قادركه‌ره‌م)ه‌ ،بووین ده‌مه‌وبه‌یانییه‌كیان خه‌ڵكی دێهاته‌كانی سه‌ره‌وه‌مان كه‌ هه‌ر سه‌ر به‌و ناحیه‌یه‌ بوون، ئه‌وه‌ی بیرم بێت دانیشتووی دێهاته‌كانی(قولیجان، فه‌قێ مسته‌فا، مه‌سۆ، مه‌لا هۆمه‌ر، تۆپخانه‌.......) به‌لێشاو هاتن بۆلای دێكه‌ی ئێمه‌، خه‌ڵكه‌كه‌ په‌شۆكابوون له‌به‌رئه‌وه‌ی سوپای حكومه‌تی به‌عس زۆری بۆ هێنابوون ،ئه‌وانیش له‌تاوا به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچیان بۆ ده‌رچێت به‌ره‌و دێی ئێمه‌و چه‌ند دێیه‌كی ده‌ورووپشتمانیش چووبوون. دیاربوو له‌و دێهاتانه‌ی كه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ ناوم هێنان شه‌ڕ له‌نێوان پێشمه‌رگه‌و سووپای حكومه‌تدا رویدابوو، هه‌ر له‌وكاتانه‌شدا فڕۆكه‌ به‌سه‌رسه‌رمانه‌وه‌ ده‌گه‌ڕا وجارجار ته‌قه‌ی ده‌كرد، كه‌ئه‌ولێشاوه‌ خه‌ڵكه‌ هاتن ، ئێمه‌ش خۆمان كۆكرده‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌لوپه‌لێكی ناوماڵمان بۆ ده‌ربچێت.

شه‌وی پێشتر ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ له‌ناو دێكه‌ماندا بوون، هه‌ر ئه‌وڕۆژه‌ به‌په‌له‌ به‌ره‌و ناحیه‌ی قادركه‌ره‌م به‌ولاَخی به‌رزه‌ رۆیشتین، ئه‌وه‌ی ئوتومبێلی هه‌بوو، به‌وه‌ رۆیشت ،خه‌ڵكی دێكه‌مان وخه‌ڵكی ئه‌و دێهاتانه‌ی كه‌به‌ره‌و لای ئێمه‌ هاتبوون ژماره‌یان زۆر بوو ڕه‌شی ده‌كرده‌وه‌. هه‌ر كه‌گه‌یشتینه‌ ئه‌وێ هه‌ریه‌كه‌مان چووه‌ ماڵی خزم وكه‌سوكاری ،به‌لاَم هاوسه‌ره‌كه‌ی من وگه‌نجه‌كانی دیكه‌ ناچاربوون به‌ره‌و گوندی (ئالیاوا) كه‌به‌پێ سه‌عاته‌ رێیه‌ك ده‌بێ له‌ قادر كه‌ره‌مه‌وه‌ بچن وهه‌ر له‌وێ به‌ناچاری خۆیان ته‌سلیمی سوپا كرد .

هه‌رله‌و كاته‌ی كه‌ ئێمه‌ به‌ره‌و قادركه‌ره‌م چووین، ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌مان له‌گه‌ڵدابوو كه‌دواتر خۆیان ته‌سلیم كرد، به‌لاَم كۆمه‌ڵێك پێشمه‌رگه‌ی تر خۆیان ته‌سلیم نه‌كرد‌و به‌ره‌و سه‌نگاوو قه‌راغ كه‌وتنه‌ ڕێ، له‌و كاتانه‌دا دیعایه‌یه‌ك په‌یدابوو ((ئه‌وه‌ی به‌چه‌كه‌وه‌ خۆی ته‌سلیم بكات باشتره‌، چونكه‌ دوای سێ چوار ڕۆژ له‌ هه‌یئه‌ی كه‌ركوك ته‌حقیقی له‌گه‌ڵ ئه‌كرێ ودواتر ئازاد ده‌كرێ )).
له‌دوای ڕۆژێك كه‌ له‌ قادركه‌ره‌م بووین، پیاوانی رژێم هه‌ڵیانده‌كوتایه‌ سه‌ر ماڵه‌كان‌و بۆ ئه‌وانه‌ ده‌گه‌ڕان كه‌ له‌گونده‌كانه‌وه‌ هاتبوون، وه‌ك ئێمه‌و هه‌زارانی تر.

ئه‌وانه‌ هه‌ڕه‌شه‌یان له‌و خاوه‌ن مالاَنه‌ ده‌كرد كه‌ داڵده‌ی ئه‌و ده‌شته‌كیانه‌یان داوه‌‌و ده‌یانوت ده‌بێت ته‌سلیم به‌ حكومه‌تیان بكه‌ن ئه‌گینا خانووه‌كانتان ئه‌ڕوخێنین، سه‌ره‌ڕای خۆشاردنه‌وه‌، به‌لاَم كۆمه‌ڵێك له‌وانه‌ ده‌ستگیركران بردیانن بۆ(له‌یلان). ئه‌وه‌ی من بزانم، ئه‌وانه‌ی دانیشتووی گونده‌كه‌مان بوون چ خۆته‌سلیم كه‌ران وچ ده‌ستگیركراوان، هیچیان نه‌گه‌رانه‌وه‌و سه‌رنگومكران . دوای ماوه‌یه‌ك (قادركه‌ره‌م) ئینزار كرا له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ كه‌ده‌بێت چۆڵ بكرێت، ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئێمه‌ خۆیان حه‌شاردابوو به‌ناچاری روویان له‌ موجه‌مه‌عه‌كانی نزیك چه‌مچه‌ماڵ كرد و هه‌ندێكیشیان بۆ موجه‌مه‌عه‌كانی ڕێگای نێوان قادركه‌ره‌م – دوزخورماتوو. 

 خه‌ڵكی قادركه‌ره‌م مۆڵه‌تی ئه‌وه‌یان پێدرا كه‌ كه‌لوپه‌ل له‌گه‌ڵ خۆیاندا ببه‌ن‌و بۆ كوێ ده‌ڕۆن بڕۆن. پاش یه‌ك دوو ڕۆژ  خه‌سووم (كافیه‌ حه‌مه‌غه‌ریب زاهیر) چوو بۆ یه‌كێك له‌و كۆمه‌ڵگا..موجه‌مه‌عانه‌ی سه‌ر ڕێگای قادركه‌ره‌م - دوز، هه‌رله‌وێش ئه‌نفالكراو نه‌گه‌ڕایه‌وه‌، ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی قادركه‌ره‌مدا ڕومان كرده‌ كۆمه‌ڵگه‌ی شۆڕش نزیك چه‌مچه‌ماڵ .
لێره‌دا خاتوو (شیرین كه‌ریم) كۆتایی به‌ قسه‌كانی ده‌هێنێت ...

 

 
     Print     Send this link     Add to favorites
 
چه‌ند وێنه‌یه‌کی ڤیدیۆیی له‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفال
له‌ زمانی‌ به‌ڵَگه‌نامه‌كانه‌وه‌..
وه‌فاتنامه‌ی چه‌ند شه‌هیدێکی ئه‌نفالکراو
ئه‌نفال- تاوان له‌ژێر رووپۆشی‌ ئایین دا
ئه‌نفال به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌ ته‌نهایدا
هه‌ندێك له‌ وته‌كانی‌ عه‌لی‌ حه‌سه‌ن مه‌جید له‌ سه‌روبه‌ندی كاره‌ساتی ئه‌نفالدا
پرۆفایلی دادوه‌ر محه‌مه‌د خه‌لیفه‌ ئه‌لعوره‌یبی‌
خاوه‌ن ئه‌نفالكراوێك به‌م جۆره‌ له‌و پرۆسه‌یه‌ ده‌دوێت
تاوانبارانی‌ دادگای‌ ئه‌نفال
له‌دادگایی‌ ئه‌نفالدا ئه‌و تاوانانه‌ی رووبه‌ڕووی‌ تاوانباران كرابوونه‌وه
بناغه‌ی 601 خانوو بۆ پاشماوی 182000 قوربانی
لاوازترین میلله‌ت بووین له‌ ناساندنی‌ كاره‌ساته‌كانماندا
هه‌ڵه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌یه‌ واتێبگه‌ین، تاوانی‌ جینۆساید به‌ ژماره‌ یه‌كلایی‌ ده‌كرێته‌وه‌
به‌ بۆنه‌ی‌ رۆژی‌ سزادانی‌ تاوانبارانی‌ ئه‌نفاله‌وه‌
بوَ وه‌ك پێویست نه‌توانـراوه‌ كاره‌ساتی‌ ئه‌نفال به‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بناسێنرێت ؟
له‌ ته‌عریبه‌وه‌ تا ئه‌نفال
چاوپێخشاندنێك به‌ سه‌ره‌تای‌ ده‌ستپێكردنی‌ پڕۆسه‌ی‌ ئه‌نفال
جینۆساید له‌كوردستان
تاوانی‌ ئه‌نفال
له‌روانگه‌ی‌ یاسای‌گشتیی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌
ئه‌نفال... ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی كرده‌وه‌یی فیكری به‌عسه‌
ده‌كرا كاری‌ زیاتر له‌ دۆسییه‌ی‌ ئه‌نفالدا بكرایه
چاره‌نووسی‌ "سه‌رۆك جاش و موسته‌شاره‌ تۆمه‌تباره‌كان" له‌ نێوان لێبوردنه‌كه‌ی‌ به‌ره‌ی كوردستانی‌ و په‌تی‌ سێداره‌ی‌ به‌غدا دا‌
بووخچه‌كه‌ی‌ مریه‌م جگه‌ له‌ شه‌رمه‌زاری‌ چیدیمان پێده‌به‌خشێت؟

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ