(سبه‌ی):
جه‌ماوه‌ری كوردستان
دوای ئه‌وه‌ی جارێكی تر بودجه‌ی ساڵی 2011 به دواكه‌وتنی زیاتر له (4) مانگ گه‌یشته په‌رله‌مانی كوردستان و بۆ ماوه‌ی مانگێك لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرد و زیاتر له دو هه‌فته‌یه په‌رله‌مانتاران گفتوگۆ‌و مشتومڕی چڕوپڕی له‌سه‌ر ماده به‌ماده و بڕگه بڕگه‌ی بودجه‌كه‌یان كرد، ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه) 31/5/2011 به زۆرینه‌ی ده‌نگ بودجه‌كه په‌سه‌ند كرا و، وێڕای ئه‌وه‌ی به پاڵپشت و پێشنیار‌و جه‌ختكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆن، چه‌ندین ماده‌و بڕگه جێگیركراو كۆمه‌ڵێك ده‌ستكه‌وتی تێدایه بۆ هاوڵاتیان، به‌ڵام ئێمه‌ی هه‌رسێ فراكسیۆنی ئۆپۆزسیۆن ده‌نگمان به كۆی پڕۆژه یاساكه نه‌دا له‌به‌ر ئه‌م پاساوانه‌ی خواره‌وه:
1- نادیاری و شه‌فاف نه‌بونی داهاته ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، مه‌به‌ست له داهاتی وه‌زاره‌ت و داموده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمه.
2- دیاریكردنی هه‌ندێك سه‌رچاوه‌كانی داهات وه‌ك دانانی بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان و داهاتی پتڕۆ دۆلار، كه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌بودجه‌ی گشتی هه‌رێمه‌وه نیه.
3- به فیڕۆدانی داهاتی ئه‌م هه‌رێمه به پاساوی جیا جیا و نالۆژیكی و نازانستی، به‌مه‌ش سیاسه‌تی خه‌رجكردن له‌م هه‌رێمه‌دا له خزمه‌ت په‌ره‌پێدانی ژیانی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سێكته‌ره جیاكاندا نیه.
4- فه‌رامۆشكردنی بواره‌كانی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و بازرگانی له په‌ره‌پێدانیان و به‌ره‌و پێش بردنیان، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی نه‌بونی پلان و ستراتیژ‌و سیاسه‌تێكی ئابوری گه‌شه‌سه‌ندوه له‌م هه‌رێمه‌دا.
5- چڕبونه‌وه‌ی به‌كارهێنانی بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان له بواری بیناسازو ته‌لارسازیدا.
6- ناشهفافبون و نادیاری بڕی خولاو و پاكتاو نه‌كردنی سولفهكان.
7- ناهاوسه‌نگی و ناعه‌داله‌تی له ته‌رخانكردنی گوژمه‌كان بۆ بوار‌و سێكته‌رو ناوچه‌و وه‌زاره‌ته جیاجیاكان.
8- نه‌بونی پلانێكی ستراتیژی سه‌باره‌ت به دامه‌زراندن و نه‌بونی دادگه‌ری و پێوه‌ری یاسایی بۆ هه‌مو هاوڵاتیان سه‌باره‌ت به دامه‌زراندن.
9- نه‌هاتنی حساباتی ختامی له كاتی خۆیدا هه‌تا دروستی و نادروستی شێوازی به‌كارهێنانی بودجه‌ی ساڵی رابردو دیار بێت و له سونگه‌یه‌وه بڕیار له‌سه‌ر بودجه‌ی ئه‌مساڵ بدرێت.
10- ئاماده‌كردنی بودجه له‌سه‌ر بنه‌ما و زانیاری و داتا‌و پێوه‌ری رۆشن نه‌بوه.
11- كه‌یسی فرۆشتنی نه‌وت و غاز‌و به‌رهه‌مه‌كانی هه‌ر به ناڕۆشنی ماوه‌ته‌وه‌و داهاته‌كانیان سپێردراوه به سندوقێك كه دروست نه‌كراوه، ئه‌مه‌ش ده‌كاته سپاردنی نادیار به نادیار.
12- خستنه ده‌نگدانی كۆی پرۆژه‌كه نا ته‌بایه له‌گه‌ڵ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان و په‌سه‌ندكردن و ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی گفتۆگۆكانی ناو په‌رله‌مانه.
ئێمه وه‌ك ئۆپۆزسیۆن، هه‌مو جه‌ماوه‌ر دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌ڵوێسته‌كانمان هه‌ڵقوڵاوی خواست و دواكاریه‌كانی گه‌لی كوردستانه؛ له پاراستن و به هه‌ده‌رنه‌دانی سامانی نه‌ته‌وه‌یی و داهاتی نیشتیمانی و به‌كارهێنانی له بواری سود به‌خش و داڕشتنی سیاسه‌تێكی ئابوری پته‌و، به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی گه‌ش و رۆشن و دابینكردنی ژیانێكی سه‌ربه‌رزانه بۆ هه‌مو چین توێژه‌كان و جێگیركردنی دادگه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و هاوسه‌نگی نێوانان ناوچه جیاجیاكانی كوردستان.
ئێمه وه‌كو ئۆپۆزسیۆن ده‌نگمان به تێكڕایی پرۆژه‌كه نه‌دا، به‌ڵام زۆرێك له ماده‌و بڕگه‌كانی گرنگبون و خزمه‌ت به باشتركردنی ژیانی هاوڵاتیان ده‌كات، په‌سه‌ندمان كردوه و به پێشنیاری سود به‌خش له پرۆژه‌كه جێگیر كراون.
فراكسیۆنی گۆڕان
فراكسیۆنی یه‌كگرتو
فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ
31/5/2011