ئاسۆعه‌بدولله‌تیف
ده‌ستوور له راستیدا بۆ هه‌ر وڵاتێكی فره كاڵچهر و فره ره‌نگ و ئه‌تنیكی وه‌ك عیراق بۆ رێكخستن و سیستماتیزه‌كردنی هه‌موو بواره‌كانی ژیانه هاوكات رێزدانانه بۆ ماف و كه‌رامه‌تی مرۆڤه‌كان و بۆ سیستمبهندی ووڵاته، چونكه سیستم ئه‌گه‌ر بۆ هیچ ده‌وڵه‌ت و قه‌واره‌یه‌ك پێویست و گرنگ نه‌بێ ئه‌وا بۆ پێكهاته ئه‌تنی و ره‌گه‌زی و كارگێڕی و ئابوریه‌كانی عیراق كه سه‌رله‌به‌ری له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاوه شتێكی بههاداروگرنگه كه به جارێك ئه‌م بێ نه‌زم و سیستمه وای كردوه ئانارشیزم هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانی ژیان و بواره‌كانی عیراق بگرێته‌وه.
وه‌ك ئه‌زانین ئێستا باڵه سیاسی و مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له ململانێكاندا دوچاری ده‌ردێكی بێ ئامان بوونه‌ته‌وه كه ده‌ردی خۆ بهشهرعیهتزانینی خۆیان و به‌سه‌نته‌ركردنی خۆیانه له ئایندهی سیاسی عیراقی‌دا و به‌جارێ خه‌ڵك له په‌راوێزی ململانێكانی ئه‌واندا ئه‌ژین، ئه‌م ئانارشیزمه سیاسی و مه‌زهه‌بیه‌ی ئێستا كه هه‌یه‌و پێویستی به سیسم و دهستوریزهكردن هه‌یه به‌ته‌نها عیراقیه‌كان لێی به‌رپرسیار نین به‌ڵكو ئه‌مریكیه‌كانیش بوونه‌ته به‌شێك له‌و ئانارشیزمه، ده‌وڵه‌تانی بیانی و ئیقلیمی له رێگای ده‌زگا زه‌به‌للاحه سیخوڕگهریهكانیانهوه ده‌ستوه‌ردانێكی بێ ئامانیان بۆ عیراق كردووه كه به ئاسانی نه‌توانرێت عیراق به سیستم بكرێت و كاتێكی زۆری ده‌وێت تا عیراق له‌و پاشاگه‌ردانی و نیه‌ته خهتهرناكانهی سه‌رده‌می رابردوو پاك بكرێته‌وه، به‌ڵام نابێت له چاوه‌روانی كاتدا فه‌وزه‌ویه‌ت له‌دایك بێت كه هه‌موو ئامانجه راستینهكان بشێوێنێت.
anarchism واته (الفوچویه) وشه‌یه‌كی ئینگلیزییه‌و له پاش جه‌نگی جیهانی دووه‌م، ووڵاتانی پاش جه‌نگ تێی كه‌وتن و دووچاری باندی مافیا‌و ئاژاوه‌چی بوونه‌وه كه هه‌ندێك له‌م ئاژاوانه ده‌وڵه‌ت و هه‌ندێك حیزب و هه‌ندێكیش ووڵاتانی براوه‌ی جه‌نگ و ده‌زگا سیخورییهكان به‌رپایان ئه‌كرد به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی ئامانجی نه‌خوازراوو سه‌رچڵی خۆیان، بۆ نمونه به‌رمیلیان پڕ ئه‌كرد له سوته‌مه‌نی و ئاگریان تێ به‌ر ئه‌داو شه‌قامه‌كانیان ئه‌ته‌نی و چه‌كی ده‌ستكردیان دروست ئه‌كردوو فه‌رمانگه‌كانیان پڕ ئه‌كرد له ترس و بیم و به‌و شێوه‌یه ئه‌بوونه به‌شێك له تێكدانی ئارامی ووڵات وه‌ك چه‌ند ساڵی رابردوی عیراق و شه‌قامه‌كانی به‌غداو به‌سره‌و دیاله، به‌هۆی ئاژاوه‌وه كۆمه‌ڵێ ئیمتیاز‌و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت ئه‌درێ به‌هه‌ندێ تاقم و ده‌سته‌و پارت، خه‌ڵكی ره‌ش و رووت و هه‌ژاریش له خراپترین قه‌یرانی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تیدا غه‌رق ئه‌بێ، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئێستا له عیراقدا روو ئه‌دات و دڵه‌راوكێ و ترس له بره‌وی خۆیدایه، ئانارشیزم ئه‌گه‌رچی زاراوه‌یه‌كی سیاسییه لێ له عیراقدا ره‌هه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریشی وه‌رگرتووه‌و ئه‌مریكیه‌كانیش بۆ خۆیان چه‌ندین جار كاراكته‌ری عه‌سكه‌ری و فهوزهوییان به‌رهه‌م هێناوه‌و دروستكردووه تا سوود له ئانارشیزم و دۆخه ناله‌باره‌كان وه‌ربگرن، ده‌وڵه‌تانی دراوسێی عیراق ئه‌وه‌نده‌ی له ناو فه‌زای ئانارشیزمدا ئامانجه‌كانیان وه‌دی دێنن ئه‌وه‌نده له فه‌زایه‌كی ساز‌و بابه‌تی و هێمندا ناتوانن ئامانج وه‌دی بهێنن، تیرۆریزم و ترساندن و ته‌قینه‌وه‌و كوشتن و خوێن به‌شێكن له به‌رهه‌می ئانارشیزم و نه‌بوونی ده‌ستوورێكی مه‌ده‌نی و یاسایی، له عیراقی پاش رووخانی سه‌دام نه‌وه‌یه‌كی ئانارشیست په‌روه‌رده بوون كه ئه‌م نه‌وه‌یه له رووی سایكۆلۆژیه‌وه سه‌رچڵ و یاخی و بێ سه‌برو بێ به‌رنامه‌ن، نه‌وه‌ی برسێتی و بێ ئۆقره‌یی و ئارامی، ئه‌م نه‌وه‌یه له خراپترین دۆخدا چاویان هه‌ڵهێناو وورده وورده ئه‌م كاراكته‌ره ئانارشیستانه ئه‌بنه مافیا، دواجار ده‌وڵه‌ت و پۆلیسیش ناتوانن كۆنترۆڵیان بكه‌ن و ئیدی ئه‌م ره‌وشه به‌رده‌وام ئه‌بێت و كوشت و بڕیش رێچكه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌گرێت و ئه‌بێت بڵێین خاوه‌نی ووڵاتێكین كه مافیا‌و كاراكته‌ره ئانارشیسته‌كان به‌رێوه‌ی ئه‌به‌ن و ده‌وڵه‌ت جگه له دیكۆرێك هیچی دیكه نییه، بۆیه له‌م ساتهوهختهو بۆ ئه‌م مێژووساتهی عیراق بۆ ئه‌وه‌ی مافیا‌و ئانارشیسته‌كان گه‌شه نه‌كه‌ن وه‌ك ئه‌رگه‌نه‌كۆن له توركیا‌و مافیاكانی ئهمریكاو قهراسینهكانی ئه‌وروپا ئه‌وا ده‌بێت عیراق بكرێت به سیستم له رێگه‌ی ده‌ستووره‌وه ده‌ستووریش واته وازهێنان له عه‌قڵیه‌تی تاكرهههندی و تۆتالیتاریه‌تی حوكمكردن و به‌رێوه‌بردن بۆ نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست و باڵاده‌ست و زۆرینه، كه‌واته به بێ قسه‌كردن له ده‌ستورێكی هیومانیزم و ئینسانی ناتوانین باسیش له عیراقێكی سیستماتیك و دیموكراتیك و فیدراڵ بكه‌ین، له ده‌ستور گرنگتر ساته‌وه‌ختی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوره كه به چ پێودانگ و بیرۆكه‌و مرونهتێك ئه‌نوسرێت و كێ ئهینوسێتهوهو شوناسیان چیه‌و كێن و به‌پێی كام پێوه‌رو عه‌قڵ و جیهانبینی دێن ده‌ستوور داده‌نێن.
ئاخر ده‌بێ ئه‌وه روون بێت لامان ده‌ستوری عیراقێكی موزائیكی هه‌مه‌چه‌شنی هه‌مه ئاین و مه‌زهه‌ب كاتی خۆی كه نوسرایه‌وه جۆرێك له خێرایی و نازانستی پێوه دیار بوو، به‌تایبه‌تی بۆ كورد كه نه‌یتوانی تینوێتی ته‌واوی مافه بنه‌ره‌تیه‌كانی بشكێنێ و به‌وحاڵه‌شه‌وه ده‌نگمان بۆ دا‌و كه‌چی ئێستا پێشێلكاری ئه‌كرێت و ئه‌بینین، ئێمه‌ی كورد كه له پاش پرۆسه‌ی ئازادی عیراق و ئه‌نجومه‌نی حوكم ده‌نگمان بۆ ده‌ستورێك به‌خشی و نوسیمانهوه ئاره‌زومه‌ندانه ده‌نگماندا، كه‌چی خه‌ریكه نیه‌ته خراپه‌كان و پێشێلكاریه نه‌شازه ده‌ستوریه‌كان ئه‌بینین، ره‌نگه ئه‌وه به‌س نه‌بێت ئێمه له به‌غدای پایته‌ختدا به‌ده‌م پێكهاته‌و كاره‌كته‌ره‌كانی دیكه‌وه كه ده‌ستورمان پێكه‌وه نوسیه‌وه پێبكه‌نین و موجامهلهیانه بكه‌ین كه زۆر باشمان نه‌كرد، به‌ڵكو زه‌مانه‌تی ده‌ستوری و جێبه‌جێكردنی به‌نده‌كانی ئه‌و ده‌ستووره خه‌باتێكی نه‌پساوه‌ی ده‌وێت، ئێمه نه‌مانزانی یان ده‌ركی ئه‌وه‌مان نه‌كرد له پشت ئه‌و یاساناس و په‌رله‌مانتارانه‌وه كه ده‌ستوریان نوسیه‌وه بۆ عیراق شهبهحێك ماوه‌و پێی ده‌وترێت نه‌ته‌وه‌ی یه‌كه‌م و سه‌رده‌ستی عه‌ره‌ب؟ راستیش ده‌رچوو هه‌ر ئه‌م تێگه‌شتنه بوو كه نه‌یهێشت ماده‌ی 140ی ده‌ستووری وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێ له كاتی یاسایی خۆیدا، ده‌ستور كه شاده‌ماری ده‌وڵه‌ت و پارێزه‌ری مافه بنچینه‌یه‌كانی كۆی پێكهاته‌و زمان و مه‌زهه‌ب و ئاینه‌كانه ئه‌بێ هێزێكی ده‌ستووری و ده‌سه‌ڵاتێكی باڵاش هه‌بێ كه ئه‌و ده‌ستووره پێشێل نه‌كرێ و پهیكهڵ (تگبیق) بكرێ ، ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆنسێبت و چه‌مكه‌ی كه تا ئێستا نه‌ته‌وه‌كانی غه‌یره عه‌ره‌ب وه‌ك پله دوو سێ ته‌ماشا ئه‌كات وه‌ك سێبه‌رو شهبهحیش مابێت مه‌حاڵه كورد بگاته ئه‌نجامێكی پۆزه‌تیڤ له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیدا، ناسینی ئه‌و عه‌قڵانه‌ی كه ده‌ستووریان نوسی و نه‌خشی كاریگه‌ریان هه‌بوو تیایدا گرنگ بوو بۆ ئێمه كه به‌داخه‌وه نهمانناسین، چونكه به‌و ناسینه ده‌مانتوانی گوتار‌و مامه‌ڵه‌كانمان به‌پێی ئه‌و عه‌قڵانه رێك و ئۆرگه‌نایز بكه‌ین و عیراقێك بناسین به‌دوو نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و عه‌ره‌ب و پاشان وه‌ك چه‌مكێكی قانونی بیچه‌سپێنین تا دواتر كێشه‌مان بۆ دروست نه‌كاته‌وه وه‌ك ئه‌م كێشانه‌ی 22ی ته‌مووزی 2008 و ده‌ركردنی یاسای 24ی پاریزگاكان و هه‌ره‌شه‌ی سوپای عیراقی بۆ پاشه‌كشه‌ی لیوای 34ی كورد له جه‌له‌ولاو قه‌ره‌ته‌په كه به بروای زۆرێك له چاودێران ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كی خه‌مناكه به ئاراسته‌ی له‌ده‌ستدانی ده‌ستكه‌وته‌كانی دیكه‌ی كورد له عیراق و پێشێلكاری دیكه‌ی ده‌ستووری، ده‌ستور كه كۆمه‌ڵه‌ی نیشتیمانی به كۆی ده‌نگ ره‌نگرێژی نوسینه‌وه‌ی كرد، ده‌بوو پێشوه‌خت په‌رله‌مانی كوردستانیش قسه‌ی خۆی كردباو ره‌شنوسی یاسایی و ده‌ستوریی هه‌رێم و داخوازینامهكانی خه‌ڵكی كوردستانی ئاماده بكردایه(وه‌ك چۆن ته‌یموری رۆژهه‌ڵات و كۆسۆڤا كردیان) تا به ئه‌جنداوه رووبه‌رووی دۆخه نه‌خوازراوه‌كان و ناوچه ئاڵۆزه‌كان بوهستاینایهو له خه‌رقێكی وه‌ك ئه‌مه‌ی ئێستادا دوچاری شۆك نه‌بین، وه كاتێ په‌رله‌مانتارێكی شۆڤێنی یان گروپێك له په‌رله‌مان درێژه به هێشتنه‌وه‌ی دۆخی تهعریبكراوو دزراوی كه‌ركوك ئه‌ده‌ن ده‌بێ بزانین چۆن مامه‌ڵه ئه‌كه‌ین، كورد كه‌له لوتكه‌ی هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵاتیشدایه له به‌غدا به چه‌ند پۆستێكی سیادیشهوه، كه‌چی عه‌ره‌ب هه‌ر سڵ له كوردبونمان ئه‌كات و هه‌ر به میوانمان ئه‌زانن له خاكی عیراقدا و هێشتا لۆجیكی هه‌ره‌شه‌و چاوترساندن و پاشه‌كشه بره‌وی زیاتره له لۆجیكی دیالۆگ و پێكه‌وه‌ژیان، زۆرن ئه‌وانه‌ی كه ناخوازن كورد ئاره‌زومه‌ندانه مافی له ده‌ستوردا پارێزراو بێت و سنور‌و زمان و شوناس و جوگرافیاكه‌ی بسه‌لمێنرێت، بۆیه خستنه ده‌ره‌وه‌ی كورد‌و په‌راوێزكردنی له ده‌ستوردا بۆنی ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی فاشیزمێكی تری لێ دێت، ئێمه‌ی كورد لامان وابوو ئه‌م پرۆسه‌یه پرۆسه‌ی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوور رێگه‌یه‌كی گه‌لێك سه‌خت و پر مه‌ترسیه و زه‌حمه‌تی زۆری تێدایه و خه‌ونی تاكی كوردی ئه‌وه‌یه ئه‌و وێسگه‌یه بمانپهرێنێتهوه بۆكهنارو به‌نده‌رێكی ئارام به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كوردستان به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م پێشبینیه‌وه زۆر به گه‌شبینیه‌وه ئهیانروانیه ده‌ستوور كه زه‌مانه‌تی یاسایی هه‌یه و واش ده‌رنه‌چوو، ئه‌م پرسه ئه‌گه‌ر به له‌ده‌ستدانی هه‌ندێ ئیمتیازاتیش بێت نابێت سازشی له سه‌ر بكرێ و وه‌زیفه‌یه‌كی مۆراڵی و ستراتیجیه بۆ ئه‌و كاندیده كوردانه‌ی كه دائه‌نیشن له سه‌ر ئه‌و كورسیانه‌ی په‌رله‌مان كه هه‌ریه‌كێكیان نوێنه‌ری زیاد له سی هه‌زار ده‌نگده‌ری كوردن و هه‌ر خه‌مساردیه‌ك له هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی كورده‌وه خه‌مساردییه بۆ پێشێلكاری ده‌ستووری و له‌ده‌ستدانی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد، ده‌بوو زۆر زووتر بیرمان له‌وه بكردایه‌ته‌وه كه كاربكرێت به ئاراسته‌ی هێنانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك عه‌قڵی یاساناس و موشه‌ریعی كوردی و نوخبه‌ی سیاسی بۆپێكهێنانی ئه‌نجومه‌نێكی نهێنی نیشتیمانی پسپۆر‌و ئه‌كادیمی تا ده‌ستور و مافه‌كانی كورد زامن بكه‌ن له به‌غداد كه به بروای من شه‌ری سه‌خت و كێبركێی قورسی ده‌وێت و به‌و ئاسانیه‌ش نابێت، به‌ڵام ئایا ئه‌و دهستورنوسانهی كه ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌تان له شاری به‌غداو كۆی كۆمه‌ڵگای عیراقی چاوه‌روانی پاشهرۆژێكی دیموكراتیكیان لێئه‌كه‌ن ئه‌توانن سه‌نته‌ره‌كانی مه‌رجه‌ع وخه‌ونی كلاسیكیانهی فاشیزمی عه‌ره‌بی بخه‌نه لاوه‌و كورد وه‌كو گه‌لی ره‌سه‌نی كورد‌و خاوه‌نی خاك و زمان و شار پێناسه بكه‌ن؟
ههڵهوكارهساتی كوردی له به‌غداد ئه‌وكاته ده‌ستی پێكرد كه وامان زانی و واشمان دارشت كه كورسیه‌كانی په‌رله‌مان له به‌غدا وه‌زیفه‌و پۆستن، كه پێش هه‌رشت ئه‌رك و لێپرسراوێتی مێژوویی بوون و نه‌ده‌بوو بۆ ساتێكیش پشتگوێمان بخستنایه تاوه‌كو عه‌ره‌ب بیزانیایه كه كورد به ستراتیج و ئه‌جنداوه مامه‌ڵه ئه‌كه‌ن و كه‌ركوكیش ئاراسته‌ی ده‌ستووری خۆی وه‌رگرتایه نه‌ك به‌م ئاقاره‌دا بروات كه تازه به‌تازه عه‌ره‌ب فه‌یله‌قی خۆی تێدا دروست ئه‌كات، ئایا كێ ئه‌م هه‌رێمه به‌فیعلی ئه‌كاته فیدراڵی و ئه‌و میكانیزمانه چین تا ده‌ستور دوور له ده‌ستوه‌ردان و فه‌ردانیه‌تی مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی ئاقاری یاسایی خۆی بگرێت؟ به‌تایبه‌تی فتوای دینی و مه‌زهه‌بی كه ئێستا عیراقی گیرۆده كردوه، ده‌بێت كورد چاوه‌روانی ده‌ستكه‌وتی وه‌همی و پۆستی كاتی نه‌كات و بگره زۆریش چاوه‌روانی گڵۆپه سه‌وزه سیحرییه‌كانی ده‌ره‌وه و به‌لانسی هێزه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و ته‌نانه‌ت كۆشكی سپیش نه‌بێ و به ستراتیجه‌وه مامه‌ڵه بكات و خه‌ریكی خۆرێكخستنه‌وه‌ی ماڵی خۆی بێت و ده‌رگاكانی توند قایم بكات، چونكه ئێمه تا ئێستا به نوسراو- دیكۆمێنت، هه‌رێمه كوردیهكهمان نه‌چۆته نێو پره‌نسیپ و زاراوه‌ی فیدراڵیه‌تیش نهچهسپیوهو ئه‌مه‌ش ده‌لاله‌تێكی ئیشكالئامێزه بۆ سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردی و ره‌نگه مایه‌ی سه‌ر ئێشه‌ی سیاسیش بێت تا ئه‌و ئاسته‌ی ئه‌بێت ئه‌م پرسانه یهكلاكرابنهوهو دواجار هه‌ر ئه‌وه به‌س نیه ئێمه له‌و كۆمه‌ڵه نیشتیمانیه‌دا هه‌ین و پاڵی لێده‌ینه‌وه وه‌ك دیوه‌خان و گوتاری خۆشنودیی به‌رهه‌م بهێنین بێئه‌وه‌ی ترسه‌كانمان ره‌واندبێته‌وه و زه‌مانی ده‌ستورێكی كوردستانیمان كردبێت.