پرنسیپه سه‌ره‌كیه‌كان یان حوكمه گشتییه‌كانی هه‌ر ده‌ستورێك زۆر گرنگن، چونكه بنه‌ما گشتی و سه‌ره‌كیه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌كه (یان هه‌رێمه‌كه)و فه‌لسه‌فه‌و ئایدیای حوكمڕانان و شێوازی سیستمی سیاسی و ئابوری و كۆمهلاَیهتی دیاری ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری و ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌سه‌ر كۆی ده‌ستوره‌كه‌وه ده‌بێت بۆیه ده‌بێت زۆر وود و به دیقه‌ت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ماده‌كانیدا بكرێ، به ووریاییه‌وه دابرژێرێن بۆیه من هه‌وڵ ده‌ده‌م ماوه به ماوه سه‌رنجی خۆمیان له‌سه‌ر ده‌ربڕم، دیاره خۆشبه‌ختانه لیژنه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی ده‌ستور كه له ماوه‌ی پێشوودا له په‌رله‌مان دروست بوو به پڕۆژه‌كه‌دا چووبووه، هه‌ندێ له‌و سه‌رنجانه‌ی كه پێشتر له‌سه‌ر پرۆژه كۆنه‌كه خرابوونه روو چاكی كردوون، بهلاَم زۆر شتی تریش ماون كه پێویستیان به چاككردنه بۆیه من هه‌میشه كار له‌سه‌ر پڕۆژه كۆنه‌كه ده‌كه‌م، چونكه ئه‌وه‌ی تر تا ئێستا نه‌خراوه‌ته به‌رده‌ستی خه‌ڵك و راگه‌یاندنه‌كان.
ماده‌ی یه‌كه‌م:-
سه‌باره‌ت به‌م ماده‌یه وشه‌ی "اتحادی" كه ده‌ڵێت "اقلیم كوردستان اقلیم اتحادی" زیاده چونكه "اتحادی" بۆ عێراقه نه‌ك بۆ هه‌رێم. هه‌روه‌ها ئه‌م مادده‌یه شكڵی هه‌رێم و شكڵی سیستمه سیاسییه‌كه‌ی تێكه‌ڵ كردووه‌و ده‌كرێ جیا بكرێنه‌وه و ده‌شكرێ هه‌روه‌كو خۆی بمێنێته‌وه..... ئه‌گه‌ر بڕیاردرا جیابكرێته‌وه ده‌شێ بكرێ به دوو بڕگه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:-
. اقليم كوردستان اقليم ضمن دولة العراق الاتحادية.
2. نظام السياسي جمهوري برلماني ديموقراطي يعتمد التعددية السياسية وتداول السلطة سلميآ ومبدا الفصل بين السلطات عن طريق الانتخابات العام المباشرة السرية والدورية.
هه‌روه‌ها پێشنیاز ده‌كه‌م كه ماده‌ی چواریش دوای ئه‌وه‌ی كه زیاده‌كه‌ی لێده‌كرێته‌وه كه باسی ده‌كه‌م بخرێته سه‌ر ئه‌م ماده‌یه.
مادده‌ی دووه‌م:-
سه‌باره‌ت به سنوری هه‌رێمی كوردستان من پێشنیاز ده‌كه‌م دوو برگه بێت :-
1. برگه‌ی یه‌كه‌م هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی كه پێش 9-4-2003 ناوچه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بوون به پارێزگا‌و قه‌زاو ناحیه‌ی جیا جیا ناویان بهێنرێ.
2. ئه‌و ناوچانه‌ش كه پێیان ده‌وترێت "ناكۆكی له‌سه‌ر" ئه‌وانیش ناویان بهێنرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له پرۆژه كۆنه‌كه‌دا هاتووه‌و ته‌نانه‌ت به كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌ش ناویان بهێنرێ، له كۆتایی ماده‌كه‌ش بوترێ كه ئه‌م ده‌ستوره به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌شدا پیاده ده‌كرێ هه‌ركاتێ گه‌رانه‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی هه‌ر هه‌مواركردنێكی پێویست له ده‌ستوره‌كه ئه‌گه‌ر پێویستی كرد بۆئه‌وه‌ی ده‌ستوره‌كه خواستی رۆڵه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ش له‌به‌ر چاو بگرێ و تیایدا ره‌نگ بداته‌وه.
سه‌باره‌ت به ماده‌ی(3)له پرۆژه‌كه ده‌ڵێت نابێ هیچ هه‌رێمێكی تازه له ناو سنوری هه‌رێمی كوردستان دابمه‌زرێ..... پێویسته مه‌رج دابنرێت ئه‌ویش له حاڵه‌تێكدا نابێ هه‌رێمی تازه دابمه‌زرێ یان له حاڵه‌تێكدا رێگا نادرێ به جیابوونه‌وه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێم و دروستكردنی هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ ئه‌گه‌ر دهسهلاَته گشتییه‌كانی هه‌رێم پابه‌ند بن به دیموكراتی و به دابه‌شكردنی عادیلانه‌ی دهسهلاَت و سامان له نێوان پارێزگاكانی هه‌رێمدا، ئه‌گه‌ر وانه‌بێت ئه‌وا ده‌بێته هه‌رێمێكی "یه‌كگرتووی به زۆر" ( اتحادی قسری ) كه له ئه‌نجامدا هاولاَتیانی هه‌رێمه‌كه خۆیان هه‌رێمه‌كه‌یان به‌رچاو ده‌كه‌وێ وخه‌ونه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیشمان ده‌كات به بڵقی سه‌رئاو، پێویسته ئه‌م مادده‌یه ئه‌وه‌ی بۆ زیاد بكرێ وه به‌م شێوه‌یه‌ی لێ بێ (( لایجوز تاسیس اقلیم جدید داخل حدود اقلم كوردستان ـــ العراق مادامت السلگه السیاسیه ملتزمه بێحكام هژا الدستور وبالتوزیع العادل للسلگه والپروه بین محافڤات الاْقلیم )) و پێویسته سیستمی لامهركهزیهكهش هه‌روه‌كو له مادده‌ی(143)ی پڕۆژه كۆنه‌كه و (102)ی پڕۆژه تازه‌كه باسی كراوه له سه‌ر بنه‌مای دوایین پله‌ی لامهركزی بێت كه پێشی ده‌وترێ (الحكم المحلی)) وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ریتانیا.
ماده‌ی چواره‌م:-
پێویسته مادده‌ی چواره‌م ته‌نها به‌شی یه‌كه‌می بڕگه‌ی یه‌كه‌می بهێڵرێته‌وه كه ده‌ڵێت ((الشعب مصدر السلگات واساس شرعیتها ویمارسها عبر مۆسساته الدستوریه)) ئه‌م بڕگه‌یه‌ش وه‌ك وتمان بخرێته سه‌ر مادده‌ی یه‌كه‌م. ئه‌وه‌ی تر زیاده نه‌ك هه‌ر زیاده، به‌ڵكو ده‌بێته هۆی ئیستفزازكردنی به‌رامبه‌ریشمان و وایان لێده‌كات وابزانن كه هه‌رێمی كوردستان نه‌ك هه‌ر له ئاستی ده‌وڵه‌تی فیدراڵدایه، به‌ڵكو بالاَتریشه له‌وه و ئه‌و ماده‌یه له زیان به‌ولاوه سودی نیه، چونكه كه ده‌ڵێ یاساكانی هه‌رێم بالاَ ده‌ستیان هه‌یه به‌سه‌ر یاساكانی حكومه‌تی فیدراڵی له ده‌ره‌وه‌ی دهسهلاَته حهسریهكانی ماده‌ی(110)ی ده‌ستوری فیدراڵیدا له راستیدا ئه‌مه پێویست ناكات، چونكه ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی ماده‌ی(110) یاسایه‌ك ده‌ركرا ئه‌وا مه‌رجه‌عی كۆتایی دادگای ده‌ستورییه و په‌نای بۆ ده‌برێت، ئه‌گه‌ر دادگا زانی حكومه‌تی فیدراڵی سنوری ده‌ستوری خۆی به‌زاندووه یاساكه پوچه‌ڵ ده‌كاته‌وه هه‌روه‌ها ئه‌م قسه‌یه بۆ بڕگه‌ی دووه‌می هه‌مان ماده‌ش راسته‌و پێویست ناكات.
مادده‌ی پێنج:-
سه‌باره‌ت به مادده‌ی (5) چاكتر كراوه، بهلاَم ده‌كرا هه‌ر باس نه‌كرێ و له باسی زمانه ره‌سمییه‌كانی هه‌رێمدا باسیان لێوه بكرێ و هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی له هه‌رێمدا هه‌ن ناویان بهێنرێ.
ماده‌ی شه‌ش:-
سه‌باره‌ت به ماده‌ی(6) به راستی ده‌كرا زۆر به زیره‌كانه به سه‌ریدا باز بدرێ و هه‌ر باسیش نه‌كرێ، چونكه هه‌رێمه‌كه به‌شێكه له عێراق له ده‌ستوری عێراقیشدا باسی ئه‌و حاڵه‌ته‌ی ئایینی ئیسلام و ئه‌وانه كراوه ئیتر پێویست نه‌بوو هه‌ر باس بكرێ خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر بشمێنێته‌وه ئه‌وا پێویسته دیانه‌تی (كاكایهكانی) بۆ زیاد بكرێ هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش كه هیچ ئاینیكیان نییه.
ماده‌ی حه‌وت:-
ماده‌ی (7)زیاده ئه‌وه شوێنی ده‌ستوری هه‌رێم نییه، چونكه ئێمه له به‌یانی په‌رله‌مانی كوردستانی ساڵی 1992وه هه‌ره‌وه‌ها له كاتی داڕشتنی ده‌ستوری عێراق و ده‌نگدان له سه‌ری، مافی چاره‌ی خۆنووسینی خۆمان دیاریكرد كه "فیدراڵی" یه، دانانی ئه‌م ده‌ستووره‌ی هه‌رێمیش وردكردنه‌وه‌ی ئه‌و دیاریكردنی چاره‌ی خۆنوسینهیه له شێوازی فیدراڵیدا بۆیه پێویست ناكات هه‌ر باس بكرێ.
هه‌روه‌ها ماده‌ی(8و9)به‌ڕاستی هه‌موویان زیادن و جێگایان ده‌ستوری فیدراڵییه.... دانه‌رانی پڕۆژه‌كه ده‌یانه‌وێ ئه‌و شتانه‌ی كه له ده‌ستووری فیدراڵیدا به ده‌ست نه‌هاتووه، له‌م ده‌ستووره‌ی هه‌رێمدا قه‌ره‌بووی بكه‌نه‌وه ئه‌وه‌ش چاره‌سه‌رێكی سه‌قه‌ته و بڕیاردانێكی یه‌ك لایه‌نه‌یه كه به‌رامبه‌ر پێوه‌ی پابه‌ند نابێ و ده‌ستووری هه‌رێمیش ناتوانێ ده‌ستوری فیدراڵ پابه‌ند بكات، بۆیه واباشتره هه‌ر باس نه‌كرێت خۆ ئه‌گه‌ر كه‌موكوڕیش هه‌بێ و ئه‌و شتانه وه‌ك خۆی له ده‌ستوری فیدراڵ‌دا باس نه‌كرابن، ئه‌وا هه‌ر باشتره كه لێیان بێده‌نگ بین و باسكردنیان له ده‌ستوری هه‌رێمدا دووباره جگه له زیانگه‌یاندن سودیان نابێ و به‌رامبه‌ریان پێ ئیستفزاز ده‌بێ.
سه‌باره‌ت به ماده‌كانی (11و12) كه باس له دروشم و سرود و جه‌ژنی نیشتمانی و ئالاَو ناوی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن، پێویسته هه‌موویان بگۆڕێن، ئه‌و ناوانه ناوی كوردین و زه‌روریه ده‌قه‌كه وای لێ بكرێ كه ئه‌و شتانه‌ی له كوردستان هه‌ن ره‌نگدانه‌وه و ته‌عبیر له خواستی هه‌موو پێكهاته‌كانی بێت و به یاسا رێك‌بخرێن، چونكه ئه‌گه‌ر ئێمه بمانه‌وێ پێكهاته‌كانی تری هه‌رێم غه‌یری كورد رازی بكه‌ین له‌گه‌ڵماندا بژین، بچوكترین ماف ئه‌وه‌یه كه له‌و شته ره‌مزیانه خواسته‌كانیان تێر بكه‌ین و پێویسته داڕشتنی ئه‌و ره‌مزانه به ره‌زامه‌ندی و سازانی هه‌موو لایه‌ك بێ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو پێكهاته‌كان ئه‌و ره‌مزانه به‌هی خۆیان بزانن و وا نه‌زانن به‌سه‌ریاندا سه‌پێنراوه.
سه‌باره‌ت به ماده‌ی (چوارده) كه باس له زمانی ره‌سمی ده‌كات باشه، بهلاَم پێویسته زیاتر ورد بكرێته‌وه و باشترین چاره‌سه‌ر به‌رای من داڕشتنی ماده‌یه‌كه له هاوشێوه‌ی ماده‌ی (6) له ده‌ستووری ئه‌فه‌ریقای باشور كه زۆر به ووردی باسی زمانه ره‌سمییه‌كان و ئه‌ركی حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌ته لوكاڵییهكانی كردووه سه‌باره‌ت به زمانی ره‌سمی و چۆنیه‌تی پراكتیزه كردنیان.
بۆ سود وهرگرتنٍ ماده‌كه ده‌نوسمه‌وه.
6ـ.ئهلف: زمانه ره‌سمییه‌كانی كۆمار ئه‌مانه‌ن (سپیدی، سیوزو، سیتوانی، تشیفاندا، زیتسونگا، ئه‌فریكا ئانس، ئینگلیزی، ئیسی ندیبلی، ئیسی خوسا، زولو) كه (11) زمانن.
ب. پێویسته ده‌وڵه‌ت ئیجرائاتی پێویست و عه‌مه‌لی و ئیجابی بگرێته‌به‌ر بۆ زیندوكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی ئه‌و زمانانه و به‌كارهێنان و پێشخستنیان.
ج.حكومه‌تی نیشتمانی و حكومه‌ته ناوچه‌یی یه‌كان بۆیان هه‌یه هه‌ر یه‌كێك له‌و زمانانه به‌كاربهێنن بۆ كاروباره‌كانی حكومه‌ت به ره‌چاوكردنی عاده‌ت و نه‌ریتی كۆی دانیشتوان له هه‌موو ولاَت یان له هه‌رێمێكی دیاری كرا‌و، بهلاَم له هه‌موو بارێكدا پێویسته چ حكومه‌تی نیشتمانی و چ حكومه‌ته ناوچهیهكان هه‌ریه‌كه‌یان لانیكه‌م یه‌كێ له دوو زمان كه‌متر به‌كار نه‌هێنن. پێویسته له‌سه‌ر شاره‌وانییه‌كان ئه‌و زمانه به‌كار بهێنن كه دانیشتوانه‌كه‌ی پێیان خۆشه‌و ته‌فزیلی ده‌كه‌ن.
د. پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌تی نیشتمانی و حكومه‌ته ناوچه‌ییه‌كان كه به یاسا ئیجرائاتی به‌كارهێنانی زمانه ره‌سمییه‌كان رێكبخات و هه‌موو زمانه‌كانیش هه‌مان رێز‌و ئیحتراماتیان هه‌یه و پێویسته به عه‌داله‌ت مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت.
ه. ده‌سته‌یه‌ك به یاسا داده‌مه‌زرێ پێ ی ده‌وترێت "ده‌سته‌ی زمانی تایبه‌ت به كۆماری ئه‌فریقای باشور" و ئه‌م ئه‌ركانه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر:
1. دروست كردنی بار‌و زروفی پێشخستن و به‌كارهێنانی:-
A. هه‌موو زمانه ره‌سمیه‌كان
B. زمانه‌كانی : خوی ، ناما، سان.
C. زمانی ئیشاره‌ت.
2. پێشخستن و رێزگرتنی :ـــ
1. هه‌موو ئه‌و زمانانه‌ی كه به شێوه‌ی هاوبه‌ش له باشوری ئه‌فریقا به‌كارده‌هێنرێن وه‌ك ئه‌ڵمانی و ئه‌فریقی و گوجاراتی و هندی و پرتغالی و تامیلی و نلیگوو ئوردو.
2. عه‌ره‌بی و عبری و سنكریتی و زمانه‌كانی تر كه بۆ مه‌به‌ستی ئاینی به‌كار ده‌هێنرێت له باشوری ئه‌فریقا.
سه‌باره‌ت به ماده‌ی (15)كه ده‌ڵێ هه‌رێمی كوردستان پشت به سیستمی ئابوری بازار ده‌به‌ستێ، ئه‌م ماده‌یه زۆری ده‌وێت له‌وانه‌یه له جارێكی تردا به مه‌قاله‌یه‌كی درێژتر له‌سه‌ری بدوێم، بهلاَم به كورتی ده‌ڵێم ده‌بێت پاره‌ی نه‌وت و سامانی سروشتی و پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی ناوه‌ند نه‌چێته خه‌زێنه‌ی راسته‌وخۆی حكومه‌ته‌وه، به‌ڵكو ده‌بێت میكانیزمێك دا بنرێ بۆ خه‌رجكردنی دوور له ده‌ستی حكومه‌ت و ئه‌م هه‌رێمه بكرێته هه‌رێمی باج، واته حكومه‌ت بۆ خه‌رجیه گشتیه‌كانی پشت به باج ببه‌ستێ به پله‌ی یه‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی چاودێری هاولاَتیان بۆ كاره‌كانی حكومه‌ت دروست ببێ كه هۆكاری سه‌ره‌كی یه بۆ دروست بوونی رای گشتی فشارئامێز له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه بۆ سه‌ر حكومه‌ت..... تا ئه‌و را گشتی یه فشار ئامێزهش دروست نه‌بێ ناكرێ باس له سیستمی دیموكراتی بكرێ، چونكه پاره‌ی نه‌وتی به‌لاش سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی دروست كردنی دیكتاتۆره‌كانه..... دهسهلاَتداران بێ منه‌تن به‌رامبه‌ر به گه‌ل، چونكه سه‌رچاوه‌ی داهاته‌كانیان له‌وانه‌وه نییه، بۆیه گه‌ل نه‌ك هه‌ر چاودێریان ناكات، به‌ڵكو ئه‌وان به پاره‌ی مۆڵ و زۆر و به‌لاش كۆمه‌ڵگایه‌كی ده‌سته‌مۆ و ته‌مبه‌ڵ دروست ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پایه‌ی كورسی یه‌كانیان جێگر بێ و بێخه‌م چۆنیان بوێ وا بكه‌ن.