سه‌ره‌تایی هه‌ر گۆڕانێكی بهرهوچاكسازیبون: بریتیه له سه‌ره‌تایی شه‌ڕێكی قورس، سه‌رتایی له‌كارخستنی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی گه‌نده‌ڵ و هه‌لپه‌رست، سه‌رتایی لابردنی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی بێ‌توانا و ناشایه‌سته، سه‌ره‌تایی ده‌ستپێكردنی بارودۆخێكی تازه و لابردنی بارودۆخێكی كۆن، ده‌ستپێكردنی ئه‌و سه‌رتایه هه‌ر به پڕۆژه‌یه‌ك و قسه‌یه‌ك و چه‌ند بابه‌ت و وتارێك و به‌رنامه‌یه‌ك ناكرێت، ئه‌وه پێش هه‌مو شتێك قسه‌كردنه له‌سه‌ر گۆڕینی ره‌وتێكی كۆمهلاَیهتی، به‌مانایه‌كی دیكه قسه‌كردنه له‌سه‌ر گۆڕینی ره‌وتێكی مێژوی، مێژویه‌ك كه پارتی و یه‌كێتی ره‌گ و ریشه‌یان له‌ناو ده‌ماره‌كانی دهسهلاَتدا شۆڕكردوه ته‌وه، مۆدێلی جیاكردنه‌وه‌ی حیزب له حكومه‌ت له كوردستاندا ئه‌وه‌نده خه‌یاڵێكی رۆمانسییه، ئه‌وه‌نده واقعێكی به‌رجه‌سته بو نیه، ته‌نانه‌ت بۆ چه‌ندین ساڵی دیكه‌ش.
له‌به‌ر ئه‌وه ده‌كرێت ئێمه قسه له‌سه‌ر پلانی سترایژی بكه‌ین بۆ جیاكردنه‌وه‌ی حیزب له حكومه‌ت ، بێ رۆڵكردنی حیزب له حكومه‌ت، له‌وانه‌یه یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه، پێش هه‌مو شتێك بریتی بێت له هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك و ئاگاداربونی خه‌ڵك له مه‌سه‌له سیاسیه‌كان و مافه تاكه‌كه‌سیه‌كان و مافه گشتیه‌كان، هه‌ركاتێك كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بو به كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی هۆشیار، وابزانم یه‌كه‌م هه‌نگاومان ناوه بۆ ئه‌وه‌ی قسه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و دهسهلاَتی خه‌ڵك بكه‌ین، چونكه پرۆژه‌كه‌ی مام جه‌لال، وتنه‌وه‌ی دێڕێكه له فه‌رهه‌نگێكی مێژوی، وتنه‌وه‌ی دێڕێكه له‌ناو قۆناغێكی دورو درێژ، به پراكتیككردنی چه‌مكێكی له‌و شێوه‌یه به سانایی نایه‌ته‌دی، ئه‌گه‌ر لێره‌دا ببپرسین كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ئایا له‌م سه‌روبه‌نده‌دا كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی هۆشیاره یان كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نا هۆشیار، وهلاَمدانهوهی ئه‌م پرسیاره شتێكی ساده و ساكار نیه، پێویستی به‌چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌ی كۆمهلاَناسی و سیاسی و ئابوری و هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌رونناسی ده‌بێت، بهلاَم به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م ره‌وشه و چاوخشاندێكی خێرا به‌سه‌ر دهسهلاَتی سیسته‌می سسیاسی و فه‌رهه‌نگی و ئه‌و په‌وه‌ندیه خێڵه‌كی و دواكه‌وتوی و نهخوێندهواریهی كه ئه‌مڕۆ له كوردستاندا هه‌یه.
ده‌توانین له روانگه‌ی ئه‌و بۆچونانه‌وه بڵێن، كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ناهۆشیاره، به‌تایبه‌تی له روانگه‌ی مافه مه‌ده‌نیه‌كان، مه‌سه‌له سیاسیه‌كان، مافه‌كانی تاك، سنورداركردنی دهسهلاَتی سیاسی و له‌هه‌موی ترسناكتر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ملكه‌چ و گوێڕایه‌ڵ به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانێت كێ باشه و كێ خراپ، به پێدانی كۆمه‌ڵێك ئیمتیازاتی بچوك، نمونه‌یه‌كیش بۆ ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه، له‌وانه‌یه ئه‌م بارودۆخه‌ی ئه‌مڕۆی كوردستان باشترین نمونه بێت، كه بێده‌نگ بونی خه‌ڵكی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌مو ناعه‌داله‌تی و درۆكردنهی دهسهلاَتی سیاسی و به‌فیڕۆدانه‌ی داهاتی ئه‌م ولاَته، له‌به‌رامبه‌ردا بێده‌نگی خه‌ڵكی گشتی نمونه‌یه‌كی بچوكی نه‌بونی هۆشیاری خه‌ڵكه، بۆیه لێره‌وه ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌كرێت بڵێن ده‌بێته پرۆژه‌یه‌كی مردو، هه‌رچه‌نده دهسهلاَتی سیاسی ئه‌گه‌ر ئاره‌زو بكات، ده‌توانێت كۆمه‌ڵێك گۆڕانی گرنگی سیاسی بكات، بهلاَم پرسیاری واقعی ئه‌مه‌یه، چ دهسهلاَتێكت بینیوه له هه‌مو جیهاندا ئه‌گه‌ر له‌ژێر فشاری خه‌ڵكدا نه‌بێت توانیبێتی گۆڕان بكات؟.
لێره‌دا پرسیارێكی زۆر ساده‌تر دروست ده‌بێت، ئایا مام جه‌لال له ژێر فشاری خه‌ڵكدا ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی خسته‌ڕو بۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و دواتر بۆ خه‌ڵك و حكومه‌ت؟ به‌بێ گومان وهلاَمهكهی نه‌خێره، چونكه ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی دابه‌ش بكه‌ین بۆ چه‌ند به‌شێك له‌وانه‌یه به‌شێكی زۆری دژی ئه‌و پرۆژه‌یه بێت، بۆنمونه:
1- هه‌ر له‌ناو یه‌كێتیدا كۆمه‌ڵێكی زۆری ناو یه‌كێتی هه‌ر له مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه تاوه‌كو بچوكترین ئه‌ندامی له‌وانه‌یه دژی ئه‌و پرۆژه‌یه بێت.
2- خه‌ڵكی گشتی ره‌نگه 60% كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مڕۆی كوردستان نه‌زانێت جیاكردنه‌وه‌ی حكومه‌ت له حیزب یانی چی؟ و هیچ هۆشیارێكی به‌رامبه‌ر خودی چه‌مكه‌كه‌ش نیه. ئه‌مه وه‌كو به‌شێكی كوردستان،
3- به‌شێكی دیكه‌ی كه ده‌كرێت بڵێن 50% خه‌ڵكی پارتی ده‌گرێته‌وه له‌وانه‌یه 45% پارتی به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك دژی ئه‌و پڕٍۆژهیه بێت‌و له‌به‌ر دوخاڵی سه‌ره‌كی:
1- چونكه به‌شێكی زۆری پارتی و یه‌كێتی ئه‌م بارودۆخه‌ی كه ئێستا دروست بوه به به‌رهه‌می خۆیان ده‌زانن، له‌به‌رئه‌وه‌ش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌نین بچوكترن ده‌ست هه‌ڵگرتنیان هه‌بێت له‌م بارودۆخه‌دا، باشترین نمونه‌ش بونی رێكخستنه‌كان و دهزگانهێنیهكان و راگه‌یاندنه تۆكمهكانیان و كۆمیته و ناوچه‌كان و مه‌ڵبه‌ند و لهقهكان و ئه‌و هه‌مو كادره پێشكه‌وتوانه‌ی هه‌ردولا و ئه‌و هه‌مو عه‌شیره‌ت و سه‌رۆك خیڵ و فه‌وج و هێزانه‌یه كه له‌ناو حكومه‌تدا بونیان هه‌یه، له كاتێكدا ئه‌مانه هه‌موی له ده‌وڵه‌تی دیموكراتیدا بۆ حیزبه‌كان شتێكی زۆر نامۆیه، نمونه‌یه‌كی بچوكی ره‌گی قوڵی ئه‌و حیزبانه‌یه كه وه‌كو خوێن تێكه‌ڵی ئه‌م نه‌وه‌یه بون.
2- نه‌بونی هۆشیاری حیزبه‌كان به مه‌سه‌له‌كانی به‌رژه‌وه‌ندیه بالاَكانی نیشتمان و ولاَت، واته ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه‌ی كه له‌سه‌روی حیزبه‌وه‌یه.
له‌كاتێكدا یه‌كێك له ساده‌ترین هۆكاره‌كانی جیاكردنه‌وه‌ی حیزب له دهسهلاَت ئه‌وه‌یه ده‌بێت، خه‌ڵك ئینتیمای بۆ حیزبه‌كان نه‌مێنێت، بهلاَم له كوردستاندا به چه‌ندین برا و كه‌س و كار هه‌یه له‌سه‌ر پارتی و یه‌كێتی خه‌ڵكیان داوه به‌كوشت و خوێنیان تێكه‌ڵی ئه‌و حیزبانه بوه، یه‌كێكی دیكه له هۆكاره‌كان بیرۆكه‌ی خێڵه‌كی و سۆرانی و بادینانی و ده‌مارگیری ناوچه‌ی له ئاستێكی ئه‌وه‌نده به‌رزدایه له‌وانه‌یه له‌هه‌مو جیهاندا ئه‌م جۆره ده‌مارگیریه دواكهوتویانه بونیان نه‌مابێت، له‌به‌ر ئه‌وه ئاسته‌مه قسه‌كردن له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌كی له‌و چه‌شنه.
سه‌ره‌ڕایی هه‌مو ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ش وروژندنی بابه‌تێكی له‌و چه‌شنه، مه‌سه‌له‌یه‌كی كه‌م نیه، ده‌كرێت بكرێته بنه‌مایی پرۆژه‌یه‌ك بۆ هه‌نگاونانی باشتر، له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی دهسهلاَتهكانی حیزب له‌ناو حكومه‌تدا.