له‌و تایتڵه مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه، ده‌می گۆڕانه‌و هه‌ڕه‌شه‌کانی رژێمی فه‌رمانڕه‌وای هه‌رێمی کوردستانیش ته‌نها شتێك ده‌گه‌یه‌نن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له‌و رژێمه که‌م مانهندانهی مێژووه، که سوور ده‌زانێت دوای له‌ناوچوونی خۆی، وه‌ك فێنۆمێنێکی نابووتی سه‌رده‌می چاره‌ڕه‌شیی باسی لێده‌کریت...
له‌و کاته‌وه‌ی (پارتی و یه‌کێتی) شانیان کردووه به‌یه‌کدا، ئیدی گۆڕان به ته‌واوه‌تی وه‌ستاوه، هه‌رێمی کوردستان له‌نێو پۆنگاوێکی "رامیاریی/ کۆمه‌ڵایه‌تی" لیخندا بۆگه‌نی کردووه. ته‌نانه‌ت ئه‌و ورده گۆڕانه‌ی که جاران له ده‌می دژیهکییدا له‌نێو قهڵهمڕهوهکانیان بۆ ململانێی یه‌کدی په‌یڕه‌ویان ده‌کرد ئاسه‌واری نه‌ما...
"گۆڕان" پرۆسه‌یه‌کی مێژوویی لهچارهنووسراوهو هه‌رده‌بێت روو بدات. که‌س ناتوانێت به‌ر به گۆڕان بگرێت، لێ ده‌توانرێت کار له‌سه‌ر ئه‌وه بکرێت گۆڕان چۆن بێت؛ ده‌توانرێت رێبیرو رێکار بۆ ئاڕاسته‌کردنی گۆڕان دابڕێژرێت. به‌بێ سازدانی رێبیرو رێکار بۆ به‌رهه‌ڤکردنی گۆڕان، شێمانه زۆره که له‌جێی گهندهڵییو نادادپه‌روه‌ریی، "گۆڕان" شێوانشێوییو کاره‌سات به‌دوای خۆیدا بهێنێت... نه چیرۆك‌و ئه‌فسانه‌کانی سه‌روه‌ریی رابردوو ده‌توانن به‌رگر بن له روودانی ئه‌و بهرژهنگه؛ نه په‌شیمانیی له هه‌ڵه‌کانی رابردوو‌و ترس له داهاتوو سوودێکیان ده‌بێت. دواجار وه‌ك (ئا‌لبێرت ئاینشتاین/ ١٨٧٩-١٩٥٥) ده‌ڵێت: «پاشه‌ڕۆژ له رابردوو بۆ ئیمه گرنگتره، چونکه نیازمان هه‌یه له‌وێ بژین!»...
"کوردستان" له دیمه‌نێکی سوریالیدا به "که‌شتی"یه‌كی چارۆکه‌دار ده‌چێت، که له‌نێو که‌فوکوڵی زه‌ریادا، له ئه‌نجامی هه‌ڵه‌ی چه‌ند کهشتییهوانێكی خومار، چارۆکه‌که‌ی دڕاوه‌و "زریان" به ئاره‌زووی خۆی دهیهێنێتو ده‌یبات؛ زۆربه‌ی سهرنشیینهکانی ده‌مێکه دڵنیا بوون ناگاته جێ، ته‌نها له خه‌می ئه‌وه‌دان بۆ رزگاربوون‌و ده‌ستپێکردنه‌وه‌یه‌کی نوێ بیگه‌یه‌ننه که‌نار...
(پارتی و یه‌کێتی)ش، له پێناسه‌یه‌کی دهستبڵاوو دادپه‌روه‌ردا، به دوو "دارشه‌ق" ده‌چن، که سه‌ره‌ڕای خهوشو شکاویی، توانییان له بن هه‌نگڵی دۆزی نه‌ته‌وه‌ییدا بمێننه‌وه‌و بیگه‌یه‌ننه راپه‌ڕین؛ به‌ڵام پاشان هه‌ر خۆیان بوونه‌ته لهمپهڕو رێگرو بنهه‌نگڵی به‌رناده‌ن له‌سه‌رپێی خۆی بڕوات!..
گه‌ر، تاوانی له‌بارچوونی ئه‌و کۆرپه‌یه‌ی مناڵدانی دۆزی نیشتیمانییان بخرێته پاڵ که له باشوور "گه‌ل" ئومێدی له‌سه‌ر رۆنا؛ ئه‌وا ئه‌وان تاوانبارن به له‌ناوبردنی مێژوویه‌کی درێژ له "ژانی گه‌ل"، ئه‌و ژانه‌ی له راپه‌ڕینی (شێخی حه‌فید)ه‌وه، چه‌ندین کۆمه‌ڵه‌و پارتی رامیاریی‌و رۆشنبیریی: (کوردستان/ لاوان/ ئیسلاحی کوردیی/ فیدائییانی نیشتیمان/ برایه‌تی/ ئازادیی کورد/ دارکه‌ر/ هیوا/ شۆڕش/ رزگاریی/ ژ.ك/ شیوعییه‌کان/ هه‌موو پارت‌و رێکخراوه‌کانی پاش دامه‌زراندنی "پارتی") ناسۆریان له‌گه‌ڵ کێشا... ئه‌و دوو زلپارته، کوردیان به په‌ندی (مازووچنی کون له پاشۆڵ) برد!..
هیچ نه‌ماوه له‌سه‌ر گهندهڵییو نادادپهروهرییو ناڕه‌وایی رژێم له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی هه‌رێم بووترێت... ته‌ڤی تۆژینه‌وه‌و شڕۆڤه‌و ره‌خنه‌و پێشنیاره زانستیی‌و ژیروێژهکان بۆ چاره‌سه‌رو چاکسازیی، به په‌ناگوێی ئه‌و رژێمه‌دا گڤهیان دێت‌و لا ده‌که‌ن؛ فاکته‌کانی ژیانیش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن: ئه‌و کاته گافی گۆڕانی ریشهگره، که هه‌موو ئاخافتهو ره‌خنه‌و گلهییو داواکانی پێشڤه‌چوون، ببنه پرسیاری بێ وهڵامو بێباکانه گاڵته‌یان پێبکرێتو له که‌شێکدا قه‌تیس مابنه‌وه...
ئێستا ژیان له جه‌سته‌ی داوهشیوی (ئابووریی/ کۆمه‌ڵایه‌تی) هه‌رێمدا، پارادۆکسێکی (تراژێدیی/ کۆمێدیی)ه؛
له‌لایه‌ك: ڤیللاو ته‌لارو گوندی ئه‌وروپی/ ئوتێلی پێنج ئه‌ستێره/ ئوتومبێلی دوامۆدێل/ کۆمپانیای زه‌به‌لاح/ فڕگه بۆ هاتووچۆی به‌رپرسان/ جرتو فرت‌و شه‌وانی سووری رامیارو به‌رپرسی پاشه‌ڵپیسی سه‌ر ئاتێکێت/ ده‌وڵه‌مه‌ندی دزو درۆزن‌و به ناڕه‌وا پێگه‌ی و...
له‌لایه‌کی دی: کاولستانێکی بێ ئاو‌و کاره‌باو سووته‌مه‌نیی/ ژێرخانی ئابووریی داته‌پیو/ دوور له هه‌ر ناوه‌ندێکی به‌رهه‌مهێنان/ پڕ له ده‌ردو نه‌خۆشیی/ هه‌زاران مرۆڤی کرێچیو خانه‌به‌کۆڵ/ هه‌زاران گه‌نجی بێ په‌روه‌رده‌و دهستهوستانو دواڕۆژ نادیار، که له‌سه‌ر رێگه‌ی ههڵداشتنو لادانی کۆمهڵایهتیو رهوشتیین...
وڵاتێکی وه‌کو (ئه‌رده‌ن) که له‌رووی دێمۆگرافییو جیۆگرافیی ((دانیشتووان/ رووپێوی خاك/ هه‌ڵکه‌وته‌ی جیۆگرافیی)) به هه‌رێمی کوردستان ده‌چێت، تا ئێستاش له‌سه‌ر چاکه‌و ده‌ستگیرۆیی ده‌ره‌وه، که له ئه‌نجامی رامیاریی ژیرانه‌و دڵسۆزانه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی دێنه وڵاته‌وه ده‌ژێت. له‌وێ ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی، نه‌ك هه‌ر (ئه‌رده‌ن)ی وه‌ك ئه‌وروپا بۆ دانیشتووانه‌که‌ی کردۆته ئارامگه؛ بواری چاره‌سه‌ری نهخۆشییو په‌روه‌رده‌و خوێندن‌و گهشتو گوزاریی گه‌یاندۆته ئاستێکی به‌رز؛ به‌ڵکو ته‌نانه‌ت ئاماده‌یی خۆی نیشان دا "کاره‌با" بداته وڵاتێکی وه‌ك (لوبنان)... له‌و گۆڕه‌ش، رژێمی هه‌رێم، پاره‌و سامان‌و داهاتی ئه‌و خاکه ده‌وڵه‌مه‌نده که دوو هێنده‌ی به‌خێوکردنی وڵاتێکی وه‌ك (ئه‌رده‌ن)ه، به فیڕۆ ده‌بات، به‌بێ ئه‌وه‌ی پچووکترین زانیاریی سه‌باره‌ت به هه‌ڵسوکه‌وته ژێربه‌ژێره‌کانی بداته خه‌ڵك...
مایه‌ی نهنگییو له هه‌مانکاتدا پێکه‌نیینه، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که به لاف‌و گڕنهو خۆبادان، ئاڕاسته‌ی چاوی بێگانه ده‌کاته شێوازی ژیانی بهرپرسهکانو به فێڵ‌و فریو کوردستان وه‌ك به‌هه‌شت نیشان ده‌دات، هێشتا باشتریین ریکلامی که‌ناڵێکی ته‌له‌فیزیۆن بۆ باڵه‌خانه‌و نشیینگهکانی "کاره‌باو ئاوی به‌رده‌وام" بێت!..
قه‌یرانه‌کانی ئابووریی‌و دراو که ته‌نگیان به سیستمی ئابووریی لیبێراڵی ئه‌مێریکا هه‌ڵچنی، گریمانه‌و مه‌ترسی ئه‌وه‌ی به‌دوادا هات، به‌هۆی گلۆبالیزمه‌وه، شه‌پۆلێکی (گرانیی) شێت، هه‌موو جیهان بگرێته‌وه‌و ره‌وشێکی ته‌نگه‌ژه‌ی ئابووریی له وێنه‌ی ساڵانی "بیسته‌کان و سییه‌کان"ی سه‌ده‌ی بیست، به جیهاندا بگوزه‌رێنێت... که‌چیی لای ئێمه، میرییه‌ك نییه، پلانی یه‌ده‌کی بۆ پێشهاتێکی وه‌ها هه‌بێت. چوونکه له بنه‌ڕه‌تدا پلانی نییه، هه‌تا پلانی یه‌ده‌کی هه‌بێت. له کاتی کاره‌ساتدا وه‌ك هه‌ر ئارێشه‌یه‌کی (رامیاریی/ ئابووریی/ ته‌ندروستیی) دی، کار له‌سه‌ر ده‌ره‌نجام دهکاتو کاری به پێشهاتو پلان‌و پیشبینیی نییه. نهههنگهکانیشی له خۆیان ناترسن!..
له کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم له‌ته‌ك ده‌زگه‌کانی راگه‌یاندن، گه‌نده‌ڵیی زۆر ناسك‌و چکۆله کرایه‌وه؛ که‌چیی هه‌ر له‌ودیوی ده‌ستییه‌وه، ئه‌و تهلهفیزیۆنانهی، سه‌ر به زلپارتهکاننو سامانی وڵاتیان تێدا به فیڕۆ ده‌درێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی چوار پرۆگرامی په‌روه‌رده‌یی به سوودیان هه‌بێت، ((جگه له ماکیاژکردنی دهموچاوو ده‌مامك)) وه‌ك ته‌له‌فیزیۆنی سه‌رمایه‌داره قومارچییو چاوچنۆکه‌کانی که‌رتی تایبه‌ت له جیهان، به تهلهفۆنو مێسهیجی" شه‌ست سێنت"یی، ئه‌وه‌ی هه‌یه له خه‌ڵکی زهردههڵگهڕاوو بهختخوازی ده‌کێشنه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی بکه‌ونه ژێر چاودێریی‌و لێپرسینه‌وه‌ی هیچ یاسایه‌ك. ئه‌دی ئه‌وه گه‌نده‌ڵیی نییه چییه؟!
تاوانه‌کان، به پله‌ی یه‌که‌م، ده‌که‌ونه ئه‌ستۆی (پارتی)؛ نه له‌به‌رئه‌وه‌ی (یه‌کێتی) نیازخاوێنتره، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی (پارتی) فه‌رمانڕه‌وای پله "یه‌ك"ی کوردستانه‌و سه‌رۆکه‌که‌ی تاکه (فهخفور)ی هه‌رێمه. (یه‌کێتی) نه‌ك هه‌ر نه‌بووه‌ته به‌ربه‌ست له به‌رده‌می، به‌ڵکو له‌پێناوی هێشتنه‌وه‌ی تاکه کورسییه‌ك بۆ (قه‌ڕاڵ)ی بێ قه‌ڵه‌مڕه‌و له (به‌غدا)، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك بۆی داداوه‌و پاڵپشتیی ده‌کات...
(پارتی) له (یه‌کێتی)و هه‌ر لایه‌نێکی دی، باشتر‌و زۆرزانانهتر بۆی ده‌ڕه‌خسا، بتوانێت نموونه‌یه‌کی جوانی ده‌سه‌ڵات پێشکه‌شی میلله‌ت بکات، لێ زۆر کورتی هێنا...
هه‌رچه‌نده دڵنیام، گه‌ر رۆڵی ئه‌و دوو زلپارته پێچه‌وانه بوونایه، (پارتی) به‌و شێوه‌یه‌ی (یه‌کێتی) بۆ ئه‌و، خۆی به‌ده‌ستی (یه‌کێتی)یه‌وه نه‌ده‌دا؛ لێ هێشتاش بڕوام وایه، ئه‌زموونه‌کانی فه‌رمانڕه‌وایی (یه‌کێتی)ش ده‌ریان خست، که ئه‌ویش کرده‌کیی هیچی باشتری پێ نییه بۆ میلله‌ت...
ئێستا ئه‌وان له‌سه‌ر هورگی جه‌سته‌یه‌ك که له گیانه‌ڵادایه، هاوپشكو هاوشادییو هاوخهمو هاوچاره‌نووسن... ئه‌وان له‌سه‌ر هه‌موو ئاستێك سه‌لماندیان، چ له هاودژییو چ له هاوهڵییدا، خهمگهلێکیان نییه ناوی پیرۆزیی خاك، چاره‌نووسی نیشتیمان، دروستکردنی ژێرخانی ئابووریی، رێزگرتنی خواستی میلله‌ت، خزمه‌تگوزاریی، په‌روه‌رده‌و پێگه‌یاندنی گه‌نجان بێت...
ئه‌و دوو زلپارته که ئیمڕۆ رژێمێکی نادادپه‌روه‌ری دوور له ره‌وایی (شه‌رعیه‌ت) به‌ڕێوه ده‌به‌ن، له سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆدا هه‌موو توانستی ئابووریی‌و گیانیی میلله‌تی خۆیان کرده گه‌رووی شه‌ڕی ناوخۆ؛ گه‌ر ده‌ستگیرۆیی رێکخراوه‌کانی ده‌ره‌وه‌و پاڵپشتیی کورده ئاواره‌و ره‌هه‌نده‌و په‌راگه‌نده‌کانی هه‌نده‌ران بۆ خه‌ڵکی کوردستان نه‌بانایه، دوور نه‌بوو کاره‌ساتێکی مرۆیی زۆر مه‌زن روو بدات...
ئه‌و ده‌مانه‌ش، هه‌رچۆن شه‌ڕه‌که‌یان له‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سامان‌و دارایی میلله‌ت بوو؛ هه‌روه‌هاش، بهشکردنهوهیهکی دیکه‌ی سامان‌و دارایی میلله‌ت نه‌بوایه، هیچ هێزێك نه‌یده‌توانی شه‌ڕیان پێ رابگرێت‌و به‌ره‌ڤانییان بکات ((بنۆڕه: رێکه‌وتنی پاریس له ١٩٩٤/ خۆپهناخستنی دژه‌شه‌ڕی زۆرێك له ئه‌ندامانی پارله‌مان ساڵی ١٩٩٤/ مانگرتن‌و هه‌ڕه‌شه‌ی خۆسووتاندنی ٤٩ نووسه‌رو رۆناکبیر له ١٩٩٥/ نامه‌ی "کلاوس کینکێل" شالیاری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و کاته‌ی ئه‌ڵمانیا بۆ هه‌ردوو رابه‌ر له ١٩٩٥/ نامه‌ی "دانیل میتێراند" بۆ هه‌ردووکیان له ١٩٩٥ که شه‌ڕی ناوخۆی به شه‌ڕی "رواندا" چوواندو وتی: «کورد شایانی ئه‌وه نیه، ئه‌و دوو پارته به‌و ده‌رده‌ی به‌رن»/ سه‌ردانی "رۆبێرت دوویچ" له شالیارداریی ده‌ره‌وه‌ی (ئه‌مێریکا)وه، پاشان بانگێشتیان بۆ کۆبوونه‌وه‌ی واشینگتۆن له ساڵی ١٩٩٥/ هه‌روه‌ها سه‌دان داواکاریی‌و تکاو پاڕانه‌وه‌و چالاکییو خۆپیشاندانی جۆراوجۆری دژه شه‌ڕ، له‌لایه‌ن کوردانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان))...
هاواری گۆران هه‌موو لایه‌کی گرتۆته‌وه، هاوته‌ریبی ئه‌وه‌ش، رژێمی هه‌رێم زیاتر‌و زیاتر شوڵی هه‌ڕه‌شه‌و گهفو پێ داگریی مانه‌وه‌ی لێ هه‌ڵده‌کێشێت... ئه‌و دیارده‌یه ته‌نها ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، که رێگایه‌کی دی، جگه له پیاههڵگژانو گۆڕان به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه. ئیدی کاتی ئه‌وه هاتووه میلله‌ت به هه‌ماهه‌نگییو یهکدهنگییو یه‌کده‌ستیی داوای "به‌هاری دزراو"ی خۆی بکاته‌وه. کاتی ئه‌وه هاتووه، ئاوه‌زه پیره‌کانی کوردستان که به پێوه‌ری "دیوه‌خان و ده‌ربار" وڵات به‌ڕێوه ده‌به‌ن که‌نار بخرێن...
دیاره کارێکی گونجاو نییه، له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ئاوه‌زدا؛ پیربوونی ته‌مه‌نی سه‌رکرده‌یه‌ك به پیربوونی ته‌مه‌نی (بیۆلۆژیی) لێك بدرێته‌وه؛ که‌م نین ئه‌و سه‌رکرده‌و رێبه‌رانه‌ی، که سه‌ره‌ڕای پیریی ته‌مه‌نی (بیۆلۆژیی)یان، دیتانهو رێبیرو رێتکهی ژیروێژو پێگه‌یوو ژیاریی بۆ لاوه‌کانیان داده‌نێن. پیریی (بیۆلۆژیی) ئه‌و کاته سامناکه که ته‌نگ به خانه‌کانی مێشك‌و توانستی بیرکردنه‌وه‌و شڕۆڤه‌و بڕیاردانی هزریی هه‌ڵده‌چنێت، که ئه‌وه‌ش زۆرجار له وڵاته ته‌ندروسته‌کاندا پزیشك بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات... له‌و دیدگه‌یه‌وه، ژماره‌ی سه‌رکرده‌و کادره رامیارییه لاوه به‌ئاوه‌ز پیره‌کانی کوردستان، زۆر له ژماره‌ی سه‌رکرده پیره‌کان زیاترن. که‌واته ئاتاجمان به گۆڕانی هزره پیره‌کانه، له هه‌موو ته‌مه‌نێکی (بیۆلۆژیی)دا. ((هه‌رچه‌نده به پێوانه‌یه‌کی دی، سه‌رکرده‌کانی لای ئێمه (مێژوو‌و ئێستا‌و داهاتوو) ته‌نها له خۆیاندا ده‌بینن، بۆیه ساتیرهکهی (جۆرج بێرنادشۆ/ ١٨٥٦-١٩٥٠) باشتر ده‌رباره‌یان ده‌گونجێت که ده‌ڵێت: «مرۆڤی پیر بۆیه مه‌ترسیداره، چونکه ترسی له پاشه‌ڕۆژ نه‌ماوه!»))...
ئاستی هزرییو ئاکار‌و هه‌ڵسوکه‌وتی سه‌رکرده‌و رابه‌ری هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك، ره‌نگدانه‌وه‌ی ئاستی هزرییو ئاکار‌و هه‌ڵسوکه‌وتی تێکڕای کۆمه‌ڵگه‌که‌یه‌تی؛ گه‌ر ئاستی پێگه‌یینی هزریی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك وه‌ك کۆمه‌ڵگه پێشکه‌وتووه‌کان، ئاستێکی ته‌ندروستی ساخڵه‌م بێت، ئه‌وا هزرو بیری تهندروستو پسپۆڕ ده‌چێته پێشه‌وه بۆ رابهرایهتییکردن. له‌به‌رئه‌وه‌یه له‌و جڤاکانه‌دا، گه‌ر ئاستی ئاوه‌زو توانای سه‌رکرده بۆ خزمه‌تی گه‌له‌که‌ی زۆر به‌رزیش بێت، له‌خۆباییبوونی تێدا نییه، که‌سی رامیار که‌سێکی پیشه‌وه‌ره، وه‌ك هه‌ر پیشه‌وه‌رێك مووچه‌ی پیشه‌که‌ی وهردهگرێتو ئه‌رکی سه‌رشانیه‌تی له پیشه‌که‌یدا پسپۆڕ بێت؛ پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ش له کاتی بێبهڵێنیی، به هێلکه‌و ته‌ماته‌ی گه‌نیو راوده‌نرێت؛ له کاتی پێشێلکردنی یاسا، ده‌درێته دادگا؛ پچووکترین خه‌وشی ژیانی، له قاو دهدرێتو ده‌کرێته گاڵته‌ی منداڵان...
راسته له نێو گه‌له دواکه‌وتووه‌کانی وڵاتانی گهشهسێنیش له نموونه‌ی کورد، سه‌رکرده‌و رابه‌ڕ هه‌ر رۆڵه‌ی ئه‌و میللهتهنو کاره‌کته‌ریان ره‌نگدانه‌وه‌ی کهسێتیو ئاکار‌و ئاوزانی تاکه‌کانی دی کۆمه‌ڵگه‌یه. به‌ڵام له‌واندا، که هێشتا ناتوانن سه‌رکرده‌و رامیاری پیشه‌وه‌ر دروست بکه‌ن، ناکرێت هه‌رکه‌س له‌و تاکانه ببێته فه‌رمانڕه‌وا؛ هه‌ربۆیه له‌نێو ئه‌و گه‌لانه‌دا، رابه‌ری کاریزمی‌و شۆڕشگێڕ ده‌رده‌که‌ون، هه‌تا ببنه سه‌رمه‌شقی له‌خۆبوردووی گه‌ل؛ له دۆخێکی بیرکردنه‌وه‌وه بیگه‌یه‌ننه دۆخێکی شارستانیی پێشکهتوخواز؛ بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی ژیانی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه، که به‌هۆی زۆر هۆکاری (شارستانیی/ مێژوویی/ رامیاریی) له گۆڕان وه‌ستاوه‌و له پێشکه‌وتن دواکه‌وتووه، بگه‌یه‌ننه ئاستی ژیانێکی به‌ڕێز بۆ مرۆڤ، له رێتکهیهکی بیرکردنه‌وه‌وه بیگه‌یه‌ننه رێتکهیهکی به‌رزتر ((زۆرجار له‌و رووه‌وه ناوی فریدریشی دووه‌م، لینکۆڵن، گاندی، ماندێلا، زاید ئالنهیانو...تد ده‌هێنرێت)). هه‌ر ئه‌وه‌شه واده‌کات سه‌رکرده‌و رابه‌ر له وڵاتانی دواکه‌وتوو، زیاتر بپهژرێنرێنو رێزی مه‌زنیان لێ بنرێت‌و زۆرجار به پیرۆز رابگیرێن...
له‌وێوه، لای ئێمه، له‌و کۆمه‌ڵگه دواکه‌وتووه، راوه‌ستاوه، بێبه‌رهه‌مه، چارهنووسخوازه، دهستهوستانهدا؛ که سهرکردهیهكی خۆپه‌سه‌ندی له‌خۆبایی، کاڵفامییو هه‌ستی ده‌روێشیی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه پاماڵ ده‌کات؛ له‌سه‌ریان ده‌مێنێته‌وه؛ بۆ مه‌رامی نادیار به‌کاریان ده‌بات؛ هه‌وڵی گۆڕین‌و بهرههڤکردنیان به‌ره‌و باشتر نادات؛ نابێته سه‌رمه‌شقێکی له‌خۆبوردووی جوامێر؛ له‌سه‌ر هه‌مان ئاوازی خێڵهکییو هێزسالاریی دهژهنێتو دیوه‌خانیان پێ گه‌رم ده‌کات؛ وه‌ك مشه‌خۆر ده‌چێته نێو ئاوه‌زی دواکهوتووو پێنهگهیوی گه‌نجان؛ هه‌موو هه‌وڵی بۆ ئه‌وه‌یه، دوا تاکی کۆمه‌ڵگه "به فشار‌و به خۆشیی" بخاته نێو خولگه‌ی خه‌رمانه‌ی باڵای خۆی‌و بنه‌ماڵه‌که‌ی، ئیدی ئه‌و سه‌رکرده‌یه تاوانباری مه‌زنه، گه‌ر به‌خۆی هێنده‌ش رووپتهو بێت نه‌هێته خوار، ده‌بێت نهپهژرێنرێتو دابگیرێته خوار...
تاکی کورد له کوردستان له‌سایه‌ی سه‌ری ئه‌و ته‌رزه سه‌رکردانه‌وه، نه‌ك نه‌یتوانیوه بگاته ئاستێکی به‌رزتری شارستانییو ژیاریی، ته‌نانه‌ت پێناسه کولتورییه کۆمه‌ڵایه‌تییه ئه‌رێنییه‌کانی نێو ترادیسیۆنی کوردیشی له‌ده‌ست داوه...
رامیاره فه‌رمانڕه‌واکانی کورد ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی کوردستان، چ له ناوخۆ‌و چ له‌سه‌رئاستی ههرێمییو نێوده‌وڵه‌تیی، هه‌موو بایهخو خه‌می رامیارییان بۆ ئه‌وه‌یه، ئه‌و سیستمه دارایی‌و مه‌کۆکه بازرگانییه‌ی که زۆر ژیرانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی چه‌ند دێوێکی سه‌رمایه بونیادیان ناوه، زیاتر‌و زیاتر بچهسپێنو فه‌رمیی بکرێن...
زیره‌کیی نییه، گه‌ر ئێمه دۆڕانه رامیارییهکانمان، ببه‌ستینه‌وه به نهشارهزاییو ناپسپۆڕیی رامیارییه‌وه. هه‌ر پێنگاڤێك له‌و بواره‌دا ده‌نرێت، به‌مه‌به‌ست‌و نه‌خشه بۆ داڕێژراوه؛ ئه‌وه ئێکسپایه‌ربوونی دڵسۆزیی‌و خواز (ئیراده)ی لهخۆبووردنه، ئارێشهکانیان به‌ره‌و هه‌ڵداشتن بردووه... بۆ نموونه: که رامیاره خۆدهسهڵاتهکان، به‌رده‌وام کاریان له‌سه‌ر دواخستنی کێشه‌ی که‌رکوك ده‌کرد، بۆ ده‌ست له‌پشتدانی ئه‌مێریکا بوو؛ هه‌تا رای گشتیی کوردیی هێوربکهنهوهو به ئاڕاسته‌ی خواسته‌کانی (ئه‌مێریکا)و پاراستنی پۆسته‌کانیان بیسازێننهوه... ئێستا ئیدی "که‌رکوك"یان کرده چیرۆکی به‌ر ئاگردان.
(ئه‌مێریکا) چ به نه‌بوونی پرۆتۆکۆلی پشتگیریی له کورد؛ چ به ئاخافتهکانی (رایس/ شالیاری ده‌ره‌وه) که بۆ نموونه له که‌رکوك رووی کرده "کورد"و وتی: «ده‌بێت بیر له داهاتوو بکه‌ینه‌وه، مێژوو له بیر بکه‌ین»، یاخود ئه‌وه‌ی له‌پاڵ سه‌رکۆماردا وتی: «ئێراق ولاتێکی عه‌ره‌بییه»؛ یان به هه‌ڵوێسته‌کانی له په‌لاماری (تورکیا)؛ دواجار ئاگادارکردنه‌وه‌کانی (رایس) له سه‌ردانه‌که‌ی ئێستا ((ئۆکتۆبه‌ری ٢٠٠٨))ی سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ (واشینگتۆن)، به ئاشکرا ده‌ری خست، که دوو زلپارتهکهی هه‌رێمی کوردستان، له دوو کۆمپانیای زه‌به‌لاحی پاراستنی ئاسایش‌و به‌رژه‌وه‌ندیی (ئه‌مێریکا) زیاتر، هیچی دی نین.
هه‌موو شاتو شووته‌کان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی (تورکیا)، که ئێستا بوونه‌ته پاڕانه‌وه، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ن، (تورکیا) هه‌رێمی کوردستان به فه‌رمیی بناسێت، مه‌ترسیی له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه بازرگانییه تایبه‌ته‌کان نهمێنێتو زیاتریش بره‌وی پێ بده‌ن؛ ئه‌گینا هه‌روه‌ك تاوان‌و په‌لاماره‌کانی (ئێران)؛ گه‌ر (تورکیا)ش نه‌ك سنووربه‌زاندن، دوای گیانبازه‌کانی گه‌ریلا بکه‌وێت هه‌تا هه‌ولێرو سه‌د هێنده‌ی تر کوردستان خاپوور بکات. فسکهیان نایهتو ره‌نگه هاریکارییشی بکه‌ن.
هه‌ڵوێستی رامیارهکانمان له‌سه‌ر هه‌موو ئاستێکی ده‌سه‌ڵات، هه‌ڵوێستی بازرگانه رامیارهکانه، که له کۆجهی دارایی خۆیان زیاتر، بیریان به‌لای شتێکی دیکه‌دا ناچێت.
که‌واته، کاتی گۆڕانه، کاتی چێ‌بوونی به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆنی دێمۆکراسییه... گه‌ر گۆڕان له کاتی خۆیدا روو نه‌دات، ره‌وشه بنبهستکهوتووهکان به کاره‌سات ده‌که‌ونه‌وه.
وێنه ناشیرینه‌کانمان له ئه‌لبومی مێژوودا که پێکه‌وه گرتمانن، ته‌نها بۆ یادگاریی نین، به‌ڵکو بۆ په‌ندو ئه‌زموون وهرگرتنیشن!