هه‌وڵه‌كانی‌ ریفۆرم
 پڕۆژه‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌




Monday, January 19, 2009
 

 

تاڵه‌بانی‌، سكرتێری‌ گشتی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان، پرۆژه‌ی‌ لێكجیاكردنه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ حیزب ‌و حكومه‌تی‌ پێشكه‌ش به‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ حیزبه‌كه‌ی‌ كردو په‌سه‌ندكرا.

ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ كه‌ پێده‌چێت ده‌ستپێكی‌ هه‌وڵه‌كانی‌ تاڵه‌بانی‌ بێت بۆ چاكسازی‌ له‌ناو حیزب ‌و حكومه‌تدا، كارێكی‌ ئێجگار گرنگه‌ و پێویستی‌ به‌ پاڵپشتی‌ هه‌موان هه‌یه‌.

له‌ سیستمی‌ سیاسی هه‌ر وڵاتێكدا لێكجیاكردنه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كان، موئه‌شرێكی‌‌ كاریگه‌ر و رونه‌ بۆ به‌دامه‌زراوه‌یبونی‌ پێكهاته‌ و دامه‌زراوه‌ جیاجیاكانی‌ وڵات، به‌ جێبه‌جێكردنیشی‌ له‌ ژیانی‌ پراكتیكیدا به‌شێوه‌یه‌كی‌ راست ‌و دروست، ده‌بێته ‌هۆی‌ په‌یڕه‌وكردنی‌ حوكمی‌ ده‌ستور‌و به‌رجه‌سته‌كردنی‌ ماف‌و ئازادیی‌ هاوڵاتییان.

له‌ئێستادا كه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌سه‌ڵاتی‌ (په‌رله‌مان‌و حكومه‌ت‌و ‌ دادوه‌ری‌) هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ به‌هۆی‌ تێكه‌ڵكردنی‌ ئیشی‌ حیزب‌و حكومه‌ت‌و كۆنترۆڵكردنی ژیانی سیاسی‌و ئیداری‌‌و ئابوریی هه‌رێمی‌ كوردستان له‌لایه‌ن هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه‌، هیچ رۆڵێكی بۆ دامه‌زراوه‌ یاسایی‌‌و ده‌ستورییه‌كانی‌ هه‌رێم  نه‌هێشتوه‌ته‌وه‌و بونه‌ته‌ پاشكۆی‌ حیزب‌و حكومه‌تی‌ به‌ره‌و ئیفلیجبون بردوه‌.

سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌زمونی‌ تێكه‌ڵكردنی‌ حیزب‌و حكومه‌ت ئه‌زمونێكی‌ شكستخواردوه‌و له‌عێراقدا ئه‌م ئه‌زمونه‌ ته‌نها له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا په‌یڕه‌ویی‌‌ لێده‌كرێت.

لێكجیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب‌و حكومه‌ت یانی‌:
* ئه‌كتیڤبونی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسادانان (په‌رله‌مان).
* گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ سه‌روه‌ری‌ بۆ ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری‌ (دادگاكان).
* رزگاربونی‌ له‌ ئیفلیجبونی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ جێبه‌جێكردن (حكومه‌ت).
* رونیی‌ له‌چۆنیه‌تی‌‌و چه‌ندێتی‌  ده‌ستكه‌وتن‌و خه‌رجكردنی‌ داهاتی‌ هه‌رێم‌و بودجه‌ی‌ حیزبه‌كان.
* گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ عه‌داله‌ت له‌دابه‌شكردنی‌ ئیمتیازو موچه‌.
* ده‌ستهه‌ڵگرتنی‌ حیزب له‌قۆرغكردنی‌ پرۆژه‌ ئابورییه‌كان.
* نه‌مانی‌ ته‌زكییه‌ی‌ حیزبی‌‌و لێسه‌ندنه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵات له‌به‌رپرسی‌ مه‌ڵبه‌ندو لق‌و كۆمیته‌و ناوچه‌كان، له‌دامه‌زراندنی‌ فه‌ڕاشی‌ مزگه‌وت تا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ باخچه‌و قایمقامه‌كان.

هیچ كه‌سێك ناتوانێت نكۆڵیی‌ له‌وه‌بكات كه‌ ئه‌م بڕیاره‌ی‌ تاڵه‌بانی‌ نه‌تیجه‌ی‌ هه‌وڵه‌كانی‌ نه‌وشیروان مسته‌فاو خه‌ڵكانی‌ بێلایه‌ن‌و رۆشنبیران‌و میدیاو خه‌مخۆرانی‌ ئه‌زمونه‌كه‌مان بوه‌.

ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌ هه‌تا بڵێی گرنگ‌و جێگای‌ بایه‌خه‌و سه‌ره‌تای‌ پێكهێنان‌و دروستبونی‌ ده‌وڵه‌تی‌ قانون‌و سیستمه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی‌ به‌جدیی‌ نیازی‌ جێبه‌جێكردن‌و سه‌رخستنی‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی‌ هه‌بێت، له‌لایه‌ن خه‌ڵكانێكه‌وه‌ ئاسته‌نگی‌ گه‌وره‌ی‌ بۆ دروستده‌كرێ‌و ده‌كه‌ونه‌ دژایه‌تیكردنی‌، چونكه‌ هێشتا زۆرێك له‌ خه‌ڵكی‌ ده‌سه‌ڵاتدار پێیانوایه‌ ده‌بێت حیزب راسته‌وخۆ  كوێخایه‌تی‌ به‌سه‌ر حكومه‌ته‌وه‌ بكاو به‌جیاكردنه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ حیزب له‌حكومه‌ت له‌به‌رژه‌وه‌ندییان ده‌درێت.

بۆیه‌ پێویسته‌ دڵسۆزانی‌ ئه‌زمونه‌كه‌ هه‌وڵی‌ جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌ بده‌ن، هه‌رچه‌نده‌ تائێستا نه‌زانراوه‌ میكانیزمی‌ جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌كه‌ چۆنه‌؟ ئایا هه‌ر له‌ژێر ئیداره‌ی‌ یه‌كێتی‌ جێبه‌جێ‌ ده‌كرێت یان گشتگیرو كوردستانییه‌؟ بارزانی‌ چه‌ند له‌گه‌ڵ‌ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌دان‌و هاوكاری‌ سه‌ركه‌وتنی‌ ده‌بێت؟.

 
     Print     Send this link     Add to favorites
 
که‌ حیزب و حوکمه‌ت له‌یه‌ک جیا ئه‌بن
-2-
که‌ حیزب و حوکمه‌ت له‌یه‌ک جیا ئه‌بن
-1-‌
لێپرسراوه‌كان و لێپرسینه‌وه‌ی میژویی...
لیستی نوێكردنه‌وه‌ و ئه‌گه‌ره‌كان
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
ده‌سه‌ڵات‌و پڕۆژه‌کانی چاکسازیی
٢ - ٢
کۆمه‌ک وهاوکاری یان بودجه‌ی حیزبه‌کان؟
رێڕه‌وی‌ چاكسازی‌ له‌ناو حیزبدا؟
كام پێوه‌ر حیزب به‌زیندوی‌ راده‌گرێت ؟
چارەنوسی هەرێم بەرەوکوێ؟
بارودۆخی به‌ڕێوه‌بردنی پاره‌ لای پارتی كوردی
ده‌رباره‌ی‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ مام جه‌لال
(5)
بۆ پڕۆژه‌ی‌ "چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌"كه‌ی‌ به‌ڕێز مام جه‌لال
ئیستیك له‌سه‌ر ریفۆرم و ریفۆرمیست
ده‌سه‌ڵات‌و پڕۆژه‌کانی چاکسازیی
١ - ٢
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت
توڕه‌یه‌ نیشتمان... توڕه‌یه‌
تابۆكانی‌ به‌رده‌م ریفۆرم كردنی‌ حیزبی‌ كوردی‌
ریفۆرمی سیاسی...
پشتگوێخستنی ره‌خنه‌کان چی ئه‌گه‌یه‌نێ؟
پڕۆژه‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌ و دارایی‌ حیزب
ده‌رباره‌ی‌"پرۆژه‌"كانی‌ چاكسازی‌...
په‌رله‌مانێكی‌ داماو، بۆ؟
ئیفلیجكردنی په‌‌رله‌‌مان
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
ده‌سه‌ڵات: له‌ نێوان شه‌رعیه‌تی‌ شۆڕشگێڕی و شه‌رعیه‌تی‌ ده‌ستوریدا
چاکسازی و پاکسازی؟
بۆ كه‌س وه‌لاَم ناداته‌وه‌
ریفۆرم داخوازی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستانه‌ ئه‌گه‌ر نه‌كرێت، ده‌یكات
دوای ئه‌م هه‌مو ره‌خنه‌یه‌ ئینجا چی؟
ئێمه‌ و ئه‌وان: ناکۆکیه‌کانمان له‌ سه‌ر چین؟
حیزب و حوکم: ئه‌زمونی کوردستان
ئه‌م پارله‌مانه‌ی ئێمه‌: له‌ خه‌می کێ دان جگه‌ له‌خۆیان؟
گۆڕان لێره‌وه‌ ده‌س پێ ئه‌کا: جیاکردنه‌وه‌ی حیزب له‌ حکومه‌ت
ئایه‌ ( رێكخراوه‌ دیموكراتیه‌كان )ی كوردستان چه‌ند له‌وانه‌ی ئه‌وروپا ده‌چێت؟
سه‌ندیكای‌ ئازاد ‌و حیزبی‌
(رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كانی كوردستان) به‌ره‌و كوێ‌ ؟
پرۆژه‌که‌ی مام جه‌لال
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ حكومه‌ت، كارێكی‌ ئاسانه‌؟
راپۆرتی‌ چوار حیزبه‌كه‌
پڕۆژه‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌ و داهاتوی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان...
پڕۆژه‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌
گافی گۆڕان‌، گه‌فی رژێم
پرۆژه‌كه‌ی‌ مام جه‌لال و به‌رهه‌ڵستكارانی‌
ده‌رباره‌ی‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ مام جه‌لال
ناعه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی
حیزب و ده‌سه‌ڵاتی‌ جێبه‌جێكردن... له‌ په‌راوێزی ‌(حیزب و حوكم: ئه‌زمونی‌ كوردستان)
خواستی‌ ریفۆرم...
حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان حكومه‌تێكی‌بێنموونه‌یه‌
رۆڵی‌ رای‌ گشتی‌ له‌ گۆڕاندا
جیاكردنه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كان وه‌ك بنه‌مایه‌كی‌ دیموكراسی‌
له‌ په‌راوێزی‌ پڕۆژه‌كه‌ی‌ به‌ڕێز مام جه‌لال دا
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه
پرۆسه‌ی‌ چاكسازیی‌: په‌یوه‌ندی‌ نێوان حیزب و حكومه‌ت
حکومه‌ت و بودجه
پارله‌مان، حکومه‌ت و بودجه
ته‌لقینكردنی ریفۆرم ‌و زیندوبونه‌وه‌ی
حكومه‌ت ‌و حیزب به‌ره‌و كوێ‌؟
ریفۆرم .. و چێشتی مجه‌ور... و گۆڕان
"كابوس"ی "ریفـۆرم"
"نوشته‌"ی‌ چاكسازی
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حزب له‌ حكومه‌ت: قه‌دبڕێك بۆ وه‌رگرتنی‌ بڕیار...
حزبی كوردی له‌ قۆناغی گۆڕان دا
كاتی چاكسازی...
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ ئیداره‌، هه‌نگاوی یه‌که‌مه‌ یان دوه‌م‌؟
كریسمسی‌ یه‌كێتی‌...
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ