هه‌وڵه‌كانی‌ ریفۆرم
 پڕۆژه‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌ و داهاتوی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان...




Monday, January 19, 2009
 

خستنه‌ڕوی‌ پڕۆژه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌ بۆ چاكسازی‌ له‌ كایه‌كانی‌ حیزب و حكومه‌تدا، به‌رئه‌نجام و هه‌ڵكشانی‌ كێرڤی‌ ده‌نگه‌ ناڕازییه‌كانه‌، كاردانه‌وه‌ی‌ نیگه‌رانییه‌كانی‌ خه‌ڵكه‌ له‌ باڵاده‌ستبونی‌ حیزب به‌سه‌ر ته‌واوی‌ كاروباری‌  حكومه‌ت و پارله‌مان، زانكۆ و په‌یمانگاكان، ده‌زگای‌ دادوه‌ری، به‌ حیزبكردنی‌ رێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كان.

ئه‌وه‌ی‌ له‌م نوسیندا ده‌مه‌وێت قسه‌ی‌ له‌سه‌ر بكه‌م خاڵی‌ چاكسازی‌ و گۆڕانه‌ له‌ئه‌دا و شێوازی‌ هاریكاری‌ حیزب و رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان، ئاشكرایه‌ تائه‌مڕۆ له‌ كوردستان خه‌سڵه‌ت و پیاده‌ی‌ ئه‌ركی‌ رێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نیی‌ ناكۆكه‌  به‌پێوه‌ر و بنه‌ما دیموكراتییه‌ باوه‌كان، چونكه‌ رێكخراوه‌كان  نه‌یانتوانیوه‌ سه‌ربه‌خۆبن و ببنه‌ مینبه‌ری‌ گوزارشت و داكۆكیكار له‌ ماف و خواسته‌ مه‌ده‌نییه‌كانی‌ شه‌قامی‌ كوردی‌، كارا نه‌بون بۆ ئاڕاسته‌كردنی‌ ده‌سه‌ڵات و هه‌نگاونان به‌ره‌و دامه‌زراندنی‌ سیسته‌مێكی‌ هاوچه‌رخی‌ شه‌فاف ..

گه‌ر له‌ رابورددا حیزب و ده‌سه‌لاَتی‌ سیاسی‌ هه‌لومه‌رج و ناجێگیری‌ دۆخی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ كردبێته‌ بیانو له‌ پێشكه‌ش نه‌كردنی‌ ئیداره‌یه‌كی‌ سه‌ركه‌وتو بواری‌ ئازادی كارو سه‌ربه‌خۆیی‌ رێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كان، ئه‌وا ئێستا گومانی‌ تێدانییه‌ ئه‌و جۆره‌ بیانوانه‌ هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه‌ و نالۆژیكی‌ و ناواقعین، كه‌واته‌ زۆر پێویسته‌ به‌جدی كار له‌سه‌ر  گۆڕانی‌ مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان بكرێت، گرنگیی بدرێت به‌ كارابون و سه‌ربه‌خۆیی‌  رێكخراو و دامه‌زراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كان، ئه‌و گۆڕانه‌ له‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كاندا ئه‌ركێكی‌ هه‌نوكه‌یی‌ (ی‌.ن.ك)ه‌ و گه‌ر وانه‌كات ورده‌ ورده‌ ئه‌و رێكخراوانه‌ی‌ سه‌ر به‌ یه‌كێتین هیچ رۆڵ و كاریگه‌ریه‌كیان نامێنێت، ئێستا ئه‌گه‌ر له‌ دۆخی‌ سڕبوندان له‌ ئاینده‌دا به‌ ته‌واوی‌ ده‌مرن.

ده‌كرێت بۆ چاكسازی‌ له‌ مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتیه‌كاندا، ئه‌زمون له‌ مێژوی‌ به‌ دیموكراتیزه‌ بونی‌ خۆرئاوا وه‌ربگرن، چونكه‌ سه‌ربه‌خۆیی و كارایی‌ رێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كان نه‌خش و كاریگه‌ری‌ به‌رچاویان بینیوه‌ و فاكته‌ری دیموكراتیزه‌كردنی‌ كۆمه‌ڵگاكانی‌ خۆیان بون له‌ جیهانی‌ دیموكراسیدا، به‌لاَم به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ كوردستاندا  رێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كان  پاشكۆی‌ حیزب بون و رۆڵیان پارێزگاریكردن بوه‌ له‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ حیزب.

سیماو روخساری‌ هه‌رهێزیكی‌ دیموكراسیخواز له‌وه‌دا به‌رجه‌سته‌ ده‌بێت به‌عه‌مه‌لی‌ خه‌سڵه‌ته‌كانی‌ دیموكراتی‌ تێدا ره‌نگدابداته‌وه‌ و  نه‌خشی‌ هه‌بێت له‌ سه‌ر بونیاد و پێكهاته‌ی‌ خودی‌ حیزبه‌كه‌، بێگومان بۆ سه‌لماندنی‌ هێزێكی‌ دیموكراتیی‌ زه‌مینه‌سازی‌  پیاده‌كردنی‌ كاری‌ ئازاد و سه‌ربه‌خۆیی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتیه‌كانه‌، هه‌ربۆیه‌   هه‌ڵه‌یه‌  حیزبه‌  كوردستانیه‌كان  رێكخراوه‌ دیموكراتیی و پیشه‌كانیان له‌نێو مه‌كته‌بێك یان ده‌زگایه‌كی‌ حیزبیدا كۆبكه‌نه‌وه‌، چونكه‌ دیموكراسیی‌ ته‌نها له‌چوارچێوه‌ی‌ حیزبدا كورت ناكرێته‌وه‌، ده‌كرێت حیزب بۆخۆی‌ دامه‌زراوه‌ێكی‌ دیموكراسی‌ بێ نه‌ك دیوه‌خانێك بێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی‌ هه‌موان، واته‌ دیموكراسی‌ گشتگیر و فره‌لایه‌نه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌مو گروپ و پێكهاته‌كانی‌ كۆمه‌ڵ بێجاوازی‌ بیروباوه‌ڕی سیاسی‌ و ئاینیی‌ و ... كارو چالاكییه‌كانیان له‌ چوارچێوه‌ی‌ یاسادا ئه‌نجام بده‌ن.

له‌ قاڵبدانی‌ رێكخراوه‌كان له‌لایه‌ن حیزبه‌وه‌ وایكردوه‌ كه‌ مه‌ودای‌ كاری‌ ئازادی‌ هه‌ڵسوڕانیان به‌رته‌سك بكات، هه‌ربۆیه‌ پڕۆژه‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌ ئه‌و كاته‌ بایه‌خ و گرنگی‌ ده‌بێت كه‌ ئه‌ركی‌ رێكخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌كان جیابكاته‌وه‌ له‌ ئه‌ركی‌ حیزب و به‌پێی‌ یاسایه‌كی‌ گونجاو رێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی‌ رێكبخرێن و له‌ژێر چه‌پۆكی‌ حیزبدا ده‌ربهێنرێن، بێشك ئه‌وكات دیموكراسی‌ ده‌چێته‌ سه‌ر رێگای‌ گه‌شه‌كردن و چه‌سپاندنی‌ له‌سه‌رجه‌م ئاسته‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌دا، دواجاریش هه‌م خودی‌ حیزب ده‌وری‌ خۆی‌ ده‌زانێت هه‌م رێكخراوه‌كانیش هه‌ڵده‌ستن به‌ ئه‌رك و مه‌هامه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌ك رۆڵ ده‌بینن له‌ پاراستن و سه‌رخستنی‌ دیموكراسیی‌ و  سیماكانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی.  

چه‌ند پێویسته‌ كار  بۆ جیاكردنه‌وه‌ حیزب له‌ حكومه‌ت بكرێت، ئه‌وه‌نده‌ش گرنگه‌ ئه‌وله‌ویه‌ت بدرێت به‌ چاكسازی‌ و سه‌ربه‌خۆیی‌ رێكخراوه‌كان، بۆ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌م خاڵه‌ش  پێوستی‌ به‌ كۆمه‌ك و پشتوانی‌ هه‌مو ئه‌و  روناكبیر و كه‌سایه‌تیانه‌ هه‌یه‌ كه‌ هه‌میشه‌ پیان وابوه‌ هۆكاری‌ لاوازی‌ رۆڵی‌ رێكخراوه‌كان حیزب بوه‌، بۆیه‌ كاتێكیش خواسترابێت رێكخراوی‌ سه‌ربه‌خۆ دابمه‌زرێنرێت ئه‌وا حیزب بوَته‌ بۆته‌ به‌ربه‌ست و رێگری‌ كردوه‌ یان هه‌ر نه‌بێت زه‌مینه‌كه‌ی‌ بۆ فه‌راهه‌م نه‌كردوه‌...

پێویسته‌ ئه‌وانه‌ی‌ ده‌خوازن ژیانی‌ مه‌ده‌نی‌ و دیموكراسی‌ ده‌سه‌به‌ربێت، ده‌بێت زۆر به‌جدی‌ پێداگیری‌ بكه‌ن له‌سه‌ر سه‌به‌خۆیی‌ رێكخراوه‌كان، ریفۆرمی‌ راسته‌قینه‌ لێره‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات...

 
     Print     Send this link     Add to favorites
 
که‌ حیزب و حوکمه‌ت له‌یه‌ک جیا ئه‌بن
-2-
که‌ حیزب و حوکمه‌ت له‌یه‌ک جیا ئه‌بن
-1-‌
لێپرسراوه‌كان و لێپرسینه‌وه‌ی میژویی...
لیستی نوێكردنه‌وه‌ و ئه‌گه‌ره‌كان
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
ده‌سه‌ڵات‌و پڕۆژه‌کانی چاکسازیی
٢ - ٢
کۆمه‌ک وهاوکاری یان بودجه‌ی حیزبه‌کان؟
رێڕه‌وی‌ چاكسازی‌ له‌ناو حیزبدا؟
كام پێوه‌ر حیزب به‌زیندوی‌ راده‌گرێت ؟
چارەنوسی هەرێم بەرەوکوێ؟
بارودۆخی به‌ڕێوه‌بردنی پاره‌ لای پارتی كوردی
ده‌رباره‌ی‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ مام جه‌لال
(5)
بۆ پڕۆژه‌ی‌ "چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌"كه‌ی‌ به‌ڕێز مام جه‌لال
ئیستیك له‌سه‌ر ریفۆرم و ریفۆرمیست
ده‌سه‌ڵات‌و پڕۆژه‌کانی چاکسازیی
١ - ٢
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت
توڕه‌یه‌ نیشتمان... توڕه‌یه‌
تابۆكانی‌ به‌رده‌م ریفۆرم كردنی‌ حیزبی‌ كوردی‌
ریفۆرمی سیاسی...
پشتگوێخستنی ره‌خنه‌کان چی ئه‌گه‌یه‌نێ؟
پڕۆژه‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌ و دارایی‌ حیزب
ده‌رباره‌ی‌"پرۆژه‌"كانی‌ چاكسازی‌...
په‌رله‌مانێكی‌ داماو، بۆ؟
ئیفلیجكردنی په‌‌رله‌‌مان
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
ده‌سه‌ڵات: له‌ نێوان شه‌رعیه‌تی‌ شۆڕشگێڕی و شه‌رعیه‌تی‌ ده‌ستوریدا
چاکسازی و پاکسازی؟
بۆ كه‌س وه‌لاَم ناداته‌وه‌
ریفۆرم داخوازی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستانه‌ ئه‌گه‌ر نه‌كرێت، ده‌یكات
دوای ئه‌م هه‌مو ره‌خنه‌یه‌ ئینجا چی؟
ئێمه‌ و ئه‌وان: ناکۆکیه‌کانمان له‌ سه‌ر چین؟
حیزب و حوکم: ئه‌زمونی کوردستان
ئه‌م پارله‌مانه‌ی ئێمه‌: له‌ خه‌می کێ دان جگه‌ له‌خۆیان؟
گۆڕان لێره‌وه‌ ده‌س پێ ئه‌کا: جیاکردنه‌وه‌ی حیزب له‌ حکومه‌ت
ئایه‌ ( رێكخراوه‌ دیموكراتیه‌كان )ی كوردستان چه‌ند له‌وانه‌ی ئه‌وروپا ده‌چێت؟
سه‌ندیكای‌ ئازاد ‌و حیزبی‌
(رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كانی كوردستان) به‌ره‌و كوێ‌ ؟
پرۆژه‌که‌ی مام جه‌لال
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ حكومه‌ت، كارێكی‌ ئاسانه‌؟
راپۆرتی‌ چوار حیزبه‌كه‌
پڕۆژه‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌ و داهاتوی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان...
پڕۆژه‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌
گافی گۆڕان‌، گه‌فی رژێم
پرۆژه‌كه‌ی‌ مام جه‌لال و به‌رهه‌ڵستكارانی‌
ده‌رباره‌ی‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ مام جه‌لال
ناعه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی
حیزب و ده‌سه‌ڵاتی‌ جێبه‌جێكردن... له‌ په‌راوێزی ‌(حیزب و حوكم: ئه‌زمونی‌ كوردستان)
خواستی‌ ریفۆرم...
حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان حكومه‌تێكی‌بێنموونه‌یه‌
رۆڵی‌ رای‌ گشتی‌ له‌ گۆڕاندا
جیاكردنه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كان وه‌ك بنه‌مایه‌كی‌ دیموكراسی‌
له‌ په‌راوێزی‌ پڕۆژه‌كه‌ی‌ به‌ڕێز مام جه‌لال دا
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه
پرۆسه‌ی‌ چاكسازیی‌: په‌یوه‌ندی‌ نێوان حیزب و حكومه‌ت
حکومه‌ت و بودجه
پارله‌مان، حکومه‌ت و بودجه
ته‌لقینكردنی ریفۆرم ‌و زیندوبونه‌وه‌ی
حكومه‌ت ‌و حیزب به‌ره‌و كوێ‌؟
ریفۆرم .. و چێشتی مجه‌ور... و گۆڕان
"كابوس"ی "ریفـۆرم"
"نوشته‌"ی‌ چاكسازی
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حزب له‌ حكومه‌ت: قه‌دبڕێك بۆ وه‌رگرتنی‌ بڕیار...
حزبی كوردی له‌ قۆناغی گۆڕان دا
كاتی چاكسازی...
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ ئیداره‌، هه‌نگاوی یه‌که‌مه‌ یان دوه‌م‌؟
كریسمسی‌ یه‌كێتی‌...
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ