(رێكخراوه دیموكراتییه‌كانی كوردستان) به‌ره‌و كوێ ؟
Monday, January 19, 2009 |
|
|
چه‌ند جارێك و له‌چه‌ند شوێن و كاتێكی جیاوازدا باس له‌پێكهاته‌ی رێكخراوه دیموكراتییه‌كانی كوردستان كراوه‌و باسوخواسه‌كه گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی كه نموونه‌ی رێكخراوه دیموكراتییه‌كانی كوردستان به پێشكه‌وتو‌و لیبراڵ تر پێناسه‌بكرێت به‌رامبه‌ر به رێكخراوی پیشه‌یی یان لاوانی ئه‌وروپی!.
دڵنیام كه ئه‌م به‌راورده له ئه‌نجامی بێئاگایی و نه‌بوونی شاره‌زاییه‌وه هاتووه له‌سه‌ر پێكهاته و چۆنێتی رێكخراوه پیشه‌ییه‌كانی ئه‌وروپا، ئه‌گینا ئه‌و رێكخراوانه له ئه‌وروپا نه‌ك هه‌ر وه‌ك رێكخراوی (دیموكراتی) كوردی نین و نابن، به‌ڵكو سه‌ده‌یه‌كیش له‌پێش ئه‌م رێكخراوانه‌ی خۆمانه‌وه‌ن، ئه‌ویش له‌به‌ر شێوه‌ی تێگه‌یشتنی دیموكراسییه لای ئێمه و له ئه‌وروپا، ئه‌مه‌ش هه‌ندێك جیاوازییه:
1-(رێكخراوه دیموكراتییه‌كان) ناسنامه و پێناسه‌یه‌كی جارانی بلۆكی ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵاته و ئه‌م ناسنامه‌یه له‌وڵاتانی ئه‌وروپای رۆژئاوا یان وڵاتانی دیموكراتیدا به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌ماوه، له‌و وڵاتانه‌دا رێكخراوی پیشه‌یی یان سه‌ندیكای پیشه‌یی هه‌مه‌جۆر هه‌یه، نه‌ك ده‌زگایه‌كی به‌ناو (رێكخراوه دیموكراتییه‌كان)..
2-رێكخراو و سه‌ندیكا پیشه‌ییه‌كان (سه‌ربه‌خۆ یان حزبی) له‌و وڵاتانه‌دا له‌ژێر تاقه چه‌ترێكدا وه‌ك (رێكخراوه دیموكراتییه‌كان)ی لای خۆمان كۆنه‌بوونه‌ته‌وه و تاقه كه‌سێكی حزبی لێپرسراوی ئه‌م له‌شكره رێكخراوه نییه!! به‌م پێیه رێكخراوه دیموكراتییه‌كانی كوردستان نموونه‌یان له ئه‌ورپای رۆژئاوادا نییه، به‌ڵكو له‌م نموونه‌یه‌ی كوردستان ته‌نها له ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵاتی جاران هه‌بوو، كه هه‌موو رێكخراوه پیشه‌ییه‌كان له‌ژێر یه‌ك رێكخستندا كۆببوونه‌وه و تاقه كه‌سێكیش له مه‌كته‌بی سیاسیی پارته‌كه به‌ڕێوه‌ی ده‌بردن و سه‌په‌رشتی ده‌كردن و رێنمایی ده‌دانێ و ئاڕاسته‌ی ده‌كردن.
3-له وڵاتانی دیموكراتیدا، زۆر جار ئه‌و سه‌ندیكایانه‌ی كه له‌یه‌كه‌وه نزیكن ده‌زگایه‌كی هاوبه‌شیان دروستكردووه كه چه‌ند سه‌ندیكایه‌ك كۆده‌كاته‌وه، بۆ نموونه 8 سه‌ندیكای سه‌ربه‌خۆی به‌ناوبانگ له ئه‌ڵمانیا له چوارچێوه‌ی سه‌ندیكایه‌كی گه‌وره‌دا كۆبوونه‌ته‌وه به‌ناوی (DGB) كه نزیكی 7 ملیۆن ئه‌ندامی هه‌یه و سه‌ركردایه‌تیشیان له‌نوێنه‌ری هه‌ر 8 سه‌ندیكاكه پێكهێناوه و سه‌رۆكه‌كه‌شیان له‌كۆنگره‌دا، له ئازادترین پرۆسه‌دا و به‌ده‌نگدانێكی نهێنی دیموكراتی هه‌ڵده‌بژێرن، بێئه‌وه‌ی بیر له ئینتمای حزبی سه‌رۆكه‌كه بكرێته‌وه. دروستكردنی ئه‌م ده‌زگا هاوبه‌شه، ره‌دفعلی ئه‌وه‌یه كه زۆرینه‌ی خاوه‌ن كار و پیشه‌كان ئه‌وانیش له‌رێكخراوێكدا كۆبوونه‌ته‌وه.
ئه‌و ده‌زگا گه‌وره‌یه بێگوێدانه بۆچوونی سیاسی و ئینتمای حزبی پێكهاتووه و كار ده‌كات، هه‌روه‌ها سه‌ندیكاكانی نێوانی به‌ته‌واوی سه‌ربه‌خۆن و ئه‌ندامی هه‌موو پارت و گروپه جیاوازه‌كانیان له خۆ گرتووه، بۆ نموونه ئه‌ندامی سۆسیال دیموكرات و پارتی مه‌سیحیی و لیبراڵ و سه‌وزی تێدایه، هه‌رچه‌نده له كۆنه‌وه سه‌ندیكا له ئه‌وروپای رۆژئاوا له بۆچوونی سۆسیال دیموكراته‌كانه‌وه نزیكن و ئه‌ندامه‌كانی ئه‌وان چالاكتر و دیارترن له حزبه‌كانی تر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك له پارته سیاسییه‌كان سه‌ندیكای تایبه‌تی حزبی بچووكی خۆیان هه‌یه كه رۆڵیان زۆر گرنگ نییه له ژیانی رۆژانه‌ی سه‌ندیكاكاندا.
4-رێكخراوه پیشه‌ییه‌كانی سه‌ر به حزبه سیاسییه‌كان له ئه‌وروپا، هه‌ریه‌كه سه‌ربه‌خۆن و به‌جیا له‌یه‌كتر كارده‌كه‌ن، بۆ نموونه هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان رێكخراوی لاوانی سوسیال دیموكراتی ئه‌ڵمانیا "Jusos" و رێكخراوی ئه‌ندازیارانی سوسیال دیموكرات دا نییه، ته‌نها ئه‌وه‌یه كه هه‌ردووكیان سه‌ر به یه‌ك پارتیین و هه‌ریه‌كه‌ش لێپرسراوی تایبه‌تی خۆی هه‌یه..
5-رێكخراوه پیشه‌ییه‌كانی سه‌ر به پارته سیاسییه‌كانیش، بۆ نموونه لاوانی سوسیال دیموكراتی ئه‌ڵمانیا یان نه‌مساـ له پرۆگرامه‌كه‌یان دا به روونی و ئاشكرا و بێ ته‌مومژ نووسیویانه ( ئێمه رێكخراوێكی لاوانی سوسیال دیموكراتین)، به‌ڵام لاوانی غه‌یری حزبیش له‌ریزه‌كانی خۆیان كۆده‌كه‌نه‌وه و به راستیش كاریان بۆ ده‌كه‌ن، وه‌ك چۆن له‌به‌رنامه‌یاندا نووسیویانه (ئێمه ته‌نها رێكخراوێكی هامشی پارته‌كه‌مان نین، به‌ڵكو ئێمه بیر له‌دوارۆژ ده‌كه‌ینه‌وه و كاریشی بۆ ده‌كه‌ین، كه‌چۆن له‌دوارۆژدا كاربكه‌ین و بێ گیروگرفت بژین..) به‌رده‌وامده‌بن و ده‌ڵێن (ئێمه بڕوامان به‌وه نییه هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك لای پارله‌مان و حكومه‌ت بێت، گرنگ و پیویسته بۆ كۆمه‌ڵگا كه فشاری هاوبه‌ش له قوتابخانه و زانكۆ‌و كارگه و سه‌ر شه‌قامه‌كانه‌وه دروستببێت و به‌رده‌وامبێت، چونكه دیموكراسی پێویسته زیندوو گه‌ش بمێنێته‌وه..).
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م رێكخراوانه له‌كاری جددیدان بۆ ئه‌و گروپ و توێژه‌ی كه نوێنه‌رایه‌تیان ده‌كه‌ن، بێگوێدانه ئه‌وه‌ی ئایا پارته‌كه‌ی خۆیان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته یان نا. بۆ جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان هه‌موو رێگایه‌كی ئاشتییانه ده‌گرنه‌به‌ر، له‌وانه ده‌چنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و مان ده‌گرن، بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنن نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی ئه‌و گروپ و چینه‌ن، چه‌نده‌ها نموونه‌ی زۆری دیار و ئاشكرا هه‌یه له مێژوی ئه‌و رێكخرا و سه‌ندیكایانه‌دا كه بۆ به‌دیهێنانی داخوازییه‌كانیان دژ به حكومه‌ته‌كه‌ی خۆیان وه‌ستاون كه حزبه‌كه‌ی خۆیان بردۆێتی به‌رێوه.
6-سه‌ندیكا و رێكخراوی ئه‌وروپی زه‌روره‌ت و گوتاری پیشه‌یی دروستیكردوون و هه‌ر خۆیان بڕیار له چۆنێتی دروستبوون و ئالییه‌تی كاركردن و داڕشتنی به‌رنامه و ره‌نگكێشانی ستراتیجی و ئامانجه پیشه‌ییه‌كانی خۆیان ده‌ده‌ن، نه‌ك سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كان وه‌ك توتی ده‌رسیان دابده‌ن و چۆنیان بوێت ئاوا ئاڕاسته‌یان بكه‌ن و ده‌رفه‌تی جوڵه و داهێنانیان لێبسه‌ننه‌وه. ته‌نانه‌ت دروشم و ئامانجه‌كانیشیان له سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌یانه‌وه بۆ ده‌ستنیشانبكرێت! ئه‌مه هه‌ر له‌م وڵاته‌ی ئێمه و چه‌ند وڵاتێكی رۆژهه‌ڵاتی وه‌ك ئێمه‌دا ماوه‌ته‌وه !!.
رێكخراوه (دیموكراتییه‌كانی) لای خۆمان، به ئاشكرا، سه‌ر به پارته سیاسییه‌كانن، ئه‌وان دروستیانده‌كه‌ن، پاره‌یان ده‌ده‌نێ، ده‌یانژێنن، خه‌ڵكیان بۆ كۆده‌كه‌نه‌وه، كۆنگره‌یان بۆ ده‌به‌ستن، به ئاره‌زوی حزبی خۆیان سه‌ركردایه‌تیان بۆ داده‌نێن و لێپرسراویشیان بۆ ده‌ستنیشانده‌كه‌ن و پرۆگرامی كاروباری داهاتووشیان بۆ ده‌نێرنه خواره‌وه. كه‌چی له‌په‌یڕه‌وپرۆگرامدا ده‌نووسن (رێكخراوێكی پیشه‌یی سه‌ربه‌خۆیه..) ئا ئه‌مه‌یه نادیموكراتی و نادروست و ناشه‌فاف و ناپیشه‌یی و زاڵبوونی عه‌قڵییه‌تی حزبایه‌تی ته‌سك به‌سه‌ر هه‌موو بواره‌كانی ژیان د!.
ئه‌و رێكخراوه پیشه‌ییانه‌ی ئه‌وروپا، هه‌ریه‌كه به شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ركردایه‌تی پارته‌كه‌یاندا نوێنه‌رایه‌تی ده‌كرێن و به‌شداری كۆنگره‌ی پارته‌كه‌یان ده‌كه‌ن و ئه‌م ده‌ستنیشانكردنه له په‌یڕه‌وی ناوخۆی پارته‌كه‌یاندا نووسراوه.. بۆ نموونه سه‌رۆكی رێكخراوی لاوانی ئه‌ڵمانیا ئه‌ندامی گه‌وره‌ترین ئۆرگانی پارته‌كه‌یه، دوای سه‌ركردایه‌تی" Parteira".
له په‌یڕه‌وپرۆگرامی پارتی سوسیالیستی نه‌مسا ئاماژه به‌ژماره‌ی نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كانی سه‌ر به پارته‌كه كراوه بۆ به‌شدارییان له‌كۆنگره، هه‌ریه‌كه‌ش به پێی گه‌وره‌یی و گرنگی، نوێنه‌ر بۆ كۆنگره ره‌وانه‌ده‌كه‌ن.
جا ئه‌گه‌ر بڕوانینه مێژووی ئه‌م رێكخراوه پیشه‌ییانه‌ی ئه‌وروپا، ده‌بینین سه‌رۆكی جارانی "رێكخراوی لاوانی ئه‌ڵمانیا" یان "نه‌مسا"، له دوای ماوه‌یه‌ك بووه به‌مه‌زنترین كه‌سی پارته‌كه، گێرهارد شرۆیده‌ری سه‌رۆكی پارتی سوسیال دیموكراتی ئه‌ڵمانیا و سه‌رۆك وه‌زیرانی جاران، پێشتر له ساڵانی 1978- 1980 سه‌رۆكی رێكخراوی لاوانی ئه‌ڵمانیا بوو، یان ئه‌ندریا نالس كه له 1995-1999 سه‌رۆكی لاوانی سوسیال دیموكرات بوو، ئێستا جێگری سه‌رۆكی پارته‌كه‌یه، یاخود ئه‌لفرید گوزن باوه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای نه‌مسا كه سه‌رۆكی پارتی سوسیال دیموكراته، له 1984- 1990 سه‌رۆكی رێكخراوی لاوانی نه‌مسابووه، هه‌روه‌ها كه‌م كه‌س هه‌یه له سه‌ركردایه‌تی پارته‌كان له قۆناغێكی دیاریكراودا رۆڵێكی دیاری نه‌بووبێت له یه‌كێ له رێكخراوه پیشه‌یه‌كان یان له سه‌ندیكاكان دا.
به‌ڵام له كوردستان، كام لێپرسراوی لاوان یان خوێندكاران یان ژنان یان یه‌كێ له سه‌ندیكاكان، بوون به‌سه‌رۆك یا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یان سه‌ركردایه‌تی حزبه كوردییه‌كان؟
ئایا هۆكه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سانه ناهێنرێنه پێشه‌وه و پشتگیری ناكرێن بۆ سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كان؟ یان لێپرسراوانی حزبه‌كان ئه‌م ده‌زگایانه به بچووك و بێكاریگه‌ر ده‌زانن، یاخود ئه‌مانه پێشتر ته‌نها له‌ڕێگای حزب‌و به‌هۆی باڵ باڵێنه‌ی ناوخۆی حزبه‌وه هێنراونه‌ته سه‌ر شانۆ، نه‌ك به هه‌وڵ و ماندوبوونی خۆیان له‌ناو سه‌ندیكاكه و له‌رێی پرۆسه‌ی دیموكراسی و هه‌ڵبژاردنه‌وه! بۆیه له‌ئاكامدا چۆن به خێرایی دێنه پێشه‌وه، ئاواش به خێراتر ده‌رۆن، بێئه‌وه‌ی رسته و پێگه‌یه‌كی سیاسی به‌جێبهێڵن.
ئه‌مه واقعی ئه‌و رێكخراوانه‌یه، ته‌نها عه‌قڵییه‌تی هه‌ندێك لێپرسراوی حزبی و ناكۆكی توندی نێوان باڵه‌كانی حزبه‌كان و بیر له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی سیاسی ناهێڵێت ئه‌م رێكخراوانه رۆڵی ئاسایی خۆیان ببینن و به‌ره‌و پێشه‌وه بچن و گه‌شه‌بكه‌ن و بیر له داهێنكاری و متتمانه به‌خۆ بكه‌نه‌وه و له‌پرۆسه‌ی دیموكراتی ئازاد‌دا بێنه پێشه‌وه و نوێنه‌رایه‌تیی راسته‌قینه‌ی توێژ و چینه‌كه‌ی خۆیان بكه‌ن.
ئه‌گینا زوربه‌ی زۆری ئه‌ندامانیان خه‌ڵكانی خۆبه‌خش و ماندوون و بێبه‌رامبه‌ر كارده‌كه‌ن و خواست و ئومێدیانه خزمه‌ته به‌و توێژ و چینه‌ی كه رێكخراوه‌كه‌یان كاری بۆ ده‌كات، به‌ڵام عه‌قڵییه‌تی شمولی لای هه‌ندێك لێپرسراوانی حزبه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه سه‌ربه‌خۆیی و ئازادیی بیركردنه‌وه و هه‌ڵوێستی له ئه‌ندامه‌كان سه‌ندۆته‌وه و كردونی به ئامراز و موچه‌خۆری خۆیان، به‌ئاره‌زووی خۆیان ده‌یانكه‌ن به ئه‌ندام و لێپرسراو و موچه‌یان بۆ زیاد و كه‌مده‌كه‌ن و كۆمه‌ڵێك ئیمتیازاتی تریان ده‌ده‌نێ، هه‌ر كاتێكیش له‌به‌ر هۆیه‌ك له هۆیه‌كان عه‌قڵیان نه‌یان بڕی، روتیانده‌كه‌نه‌وه و به ته‌نها جێیان ده‌هێڵێن و داماو و بێكه‌س ده‌یانهێڵنه‌وه!
رێكخراوی پیشه‌یی و سه‌ندیكاكان بناغه‌ی كاری هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌كن، به‌ڵام نه‌ك به‌م شێوه‌یه، بۆیه دوارۆژ بۆ ئه‌م جۆره (رێكخراوه دیموكراتییانه) ی لای خۆمان نییه، ئه‌م مۆدێله رۆژهه‌ڵاتییه، به‌سه‌رچووه و هه‌رگیز ناتوانێت داخوازییه ره‌واكانی جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان بهێنێته دی.
هیچ گه‌نجێك نه‌بوو له ئه‌ڵمانیای رۆژهه‌ڵات ئه‌ندامی رێكخراوی "FDJ" نه‌بێت كه سه‌ر به پارتی"SED"ی ده‌سه‌ڵاتداربوو، به‌ڵام ئه‌و شه‌وه‌ی كه دیواری به‌رلین رووخا، هه‌ر هه‌مان شه‌ویش ئه‌و رێكخراوه (دیموكراتییه، جه‌ماوه‌رییه، له‌ژماره نه‌هاتوو به‌هێزه!) رما و هیچ پاشماوه‌یه‌كی به‌جێنه‌هێشت!
خراپ نابێت سوود له تاقیكردنه‌وه‌ی گه‌لان وه‌ربگرین!! |
|
Print |
|
Send this link
|
Add
to favorites
|
|
|