نه‌وشیروان مسته‌فا
یه‌که‌م پارله‌مانی کوردستان که ئه‌بو دوای 6 مانگبه پێ‌ی رێککه‌وتنی هه‌ردو حیزبی گه‌وره و، دوای 4 ساڵ به پێ‌ی ئه‌و قانونه‌یرێکی خست بو، دوباره بێته‌وه، به‌ڵام به هۆی نه‌بونی ویستی سیاسی لایسه‌رکردایه‌تی هه‌ردو حیزب، هه‌ڵبژاردن دوباره نه‌بوه‌وه تا ئه‌مه‌ریکا هاته‌عیراق و رژێمی به‌عسی روخان و، رێوشوێنی هه‌ڵبژاردنی گشتی له عیراق و له کوردستاندانا.
کاتێ باسی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی پارله‌مانی کوردستان هاته‌کایه‌وه له ناو خه‌ڵک‌دا دو بۆچون هه‌بو:
یه‌که‌میان، داوای ئه‌کرد خه‌ڵک به‌گه‌رمی به‌شداری بکا له هه‌ر 3 هه‌ڵبژاردنی کوردستان‌دا: ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیکوردستان، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان. ئه‌مانه وایانئه‌زانی ته‌جروبه له رابردو وه‌رگیراوه. ئه‌مجاره‌یان پارله‌مان کارا و چالاکئه‌بێ له ئه‌نجامدانی فرمانه‌کانی‌دا.
دوه‌میان، بێ هیوا بو له‌مپارله‌مانه‌ش، پێ‌ی وابو کۆپیه‌کی ئه‌وه‌ی پێش‌و ئه‌بێ و، ئه‌میش کارا نا‌بێ،ئه‌رکه‌کانی پێ جێبه‌جێ ناکری، چونکه بڕیار له ده‌س سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌کان‌دائه‌مێنێته‌وه. له به‌ر ئه‌وه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌کان‌دا هیچ سودێکیراسته‌قینه‌ی نا‌بێ.
من خۆم له گه‌ڵ بۆچونی یه‌که‌م بوم، به هیوا بوم که‌هیچ نه‌بێ پارله‌مان هه‌ندێ له ئه‌رکه‌کانی جێبه‌جێ ئه‌کا، به تایبه‌تی:
• چاودێری بودجه‌ی ساڵانه‌ی هه‌رێم و جۆری دابه‌شکردن و سه‌رف کردنی.
• لێپرسینه‌وه‌ی وه‌زیره‌کان و کاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌ته‌کان.
به داخه‌وه‌ئێمه‌مانان که بانگه‌شه‌مان بۆ بۆچونی یه‌که‌م کرد و، داوامان له هه‌موده‌نگده‌ران، له کوردستان و له ده‌ره‌وه، کرد به په‌رۆش و گه‌رمیه‌وه بچن بۆده‌نگدان ده‌رکه‌وت به هه‌ڵه چوبوین، چونکه ئه‌میش ئه‌گه‌ر له‌وی پێش‌و لاوازترنه‌بوبێ ئازاتر نه‌بو.
ئه‌گه‌ر به‌هانه‌ی پارله‌مانی پێش‌و هه‌ڵگیرسانیشه‌ڕێکی ناوخۆی خوێناوی بو که به‌وان نه‌ئه‌کوژایه‌وه، ئه‌وا ئیستا یه‌کێتی وپارتی به هاوپه‌یمانێتیه‌کی ستراتیجی به‌رامبه‌ر جۆری به‌ڕێوه‌بردنی کوردستان وجۆری به‌شداری له داووده‌زگا ناوه‌ندیه‌کانی عیراق به‌ستروانه‌وه‌ته‌وه و، حیزبه‌کوردیه‌کان و ته‌نانه‌ت ره‌نگه جیاوازه‌کانی تورکومان و مه‌سیحی و فه‌یلی و ئیزیدی‌و شه‌به‌ک و کاکه‌یی.. له ئیئتیلافێکی پارله‌مانی و حکومه‌تی فراوان دا به‌شدارنو، مه‌ترسی شه‌ڕی ناوخۆ، هیچ نه‌بێ له‌م قۆناغه‌دا، له گۆڕێ نیه. ئه‌بێ چی کۆسپێله رێ‌ی ئه‌نجامدانی کاره‌کانیان‌دا بێ؟ ئه‌و کۆسپه: ئایا سه‌رکۆماری عیراقه؟ئایا سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه؟ ئایا سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه؟ ئایاسه‌رۆکی پارله‌مانه؟ ئایا سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی و پارتیه؟
ئه‌ندامانیبه‌ڕێزی پارله‌مان!
وا خه‌ریکه ماوه‌ی قانونی‌تان له ته‌واو بون نزیکئه‌بێته‌وه، کاتی ئه‌وه هاتوه حسابیکی سه‌ره‌تایی‌تان له گه‌ڵ بکه‌ین:
ئه‌گه‌ر منه‌تی په‌سه‌ندنی ده‌ستوری عیراقمان به سه‌را ئه‌که‌ن، به بێ هیچئیعتیرازێ له سه‌ر هیچ ماده و بڕگه‌یه‌کی، به کۆی ده‌نگ.. ئه‌وه جێگه‌ی شانازینه‌بو چونکه ئه‌و ده‌ستوره چه‌ندین ماده‌ی نه‌شیاو و قابیلی گفتوگۆی تێدا بو،که ئه‌بو ئیعتیرازی له سه‌ر بگرن.
ئه‌گه‌ر منه‌تی نوسینی پرۆژه‌یده‌ستوری هه‌رێمی کوردستان‌مان به سه‌ردا ئه‌که‌ن، ئه‌و ده‌ستوره به پێشه‌کیه‌درێژه کاڵوکرچه‌که‌یه‌وه و، به هه‌مو ماده باش و خراپه درێژه‌کۆنه‌په‌رسته‌کان و پێشکه‌وتوه‌کانیه‌وه باشتره بۆ خۆتانی ببه‌نه‌وه.
ئه‌گه‌ر منه‌تی ئه‌وه‌مان به سه‌ردا ئه‌که‌ن چه‌ند قانونێکتان بۆ رێکخستنیوه‌زاره‌ته یه‌کگرتوه‌کان و تازه داهێنراوه‌کان داناوه، ره‌نگه ئه‌وه‌شێرپه‌نجه‌ی گه‌نده‌ڵی هه‌ڵاوسانی بیرۆکراتی بێ به‌رهه‌می له وه‌زاره‌ته‌کان‌داکوشنده‌تر کرد بێ.
ئه‌گه‌ر منه‌تی ئه‌وه‌مان به سه‌ردا ئه‌که‌ن هه‌مو جار، به فه‌رمانی سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌کان کۆ بونه‌ته‌وه، بێ لێکدانه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌مه‌ترسیداره‌کانی، بۆ پشتیوانی و په‌سه‌ندنی هه‌ڕه‌شه ئاگراویه‌کانیان، له‌تورکیا وعیراق و ئیران... به مه ئاڵۆزی سنوره‌کانتان گرژتر کردوه.
له‌ماوه‌ی 3 ساڵی رابوردودا زیاتر له حه‌وت ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریکی له بودجه‌ی گشتیعیراقه‌وه هاتۆته سه‌ر بودجه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، جگه له داهاتی ناوکوردستان خۆی. کوردستان به درێژایی مێژوی خۆی بودجه‌ی وا گه‌وره‌ی به خۆیه‌وه‌نه‌دیوه. بۆچی رۆژی له رۆژان پێتان دانه‌گرت بڵێن: تاووتوێکردنی بودجه و،گوێزانه‌وه‌ی به‌شه‌کانی له که‌رتێکه‌وه بۆ که‌رتێکی تر و، ئینجا په‌سه‌ندنیجێبه‌جێکردنی له ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌یه.
ئه‌م چه‌ند ملیاره کێ سه‌رفی کردوه وچۆن و له چی‌دا سه‌رف کراوه؟
له ماوه‌ی 3 ساڵی رابوردودا گه‌نده‌ڵی به‌هه‌مو جۆره دزێوه‌کانیه‌وه له ناو وه‌زاره‌ته‌کان و دائیره‌کانیان‌دا به‌ئه‌ندازه‌ی زیاد بونی بودجه‌که زیادی کردوه. بۆچی رۆژی له رۆژان پێتان دانه‌گرتبڵێن: فڵانه وه‌زیر یا فیساریان بانگ بکه‌ن بۆ لێپرسینه‌وه له سه‌ر کاروباریوه‌زاره‌ته‌که‌ی و، ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵی له سه‌ر بو به ماڵ، باوه‌ڕی لێ بسێننه‌وه‌و حه‌واڵه‌ی دادگای بکه‌ن.
له ماوه‌ی 3 ساڵی رابوردودا چه‌ند جار خه‌م وپه‌ژاره، سکاڵا و گازانده، ناڕه‌زایی و هه‌ڕه‌شه‌كانی خه‌ڵکتان برده به‌رده‌مپارله‌مانه‌که‌تان و، گفتوگۆی جدی‌تان له سه‌ر کرد و، هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌یچاره‌سه‌ریتان دا؟
ئه‌وه بۆچی که دێنه سه‌ر خواسته تایبه‌تیه‌کانیخۆتان: زیاد کردنی موچه و ئیمتیازات، کڕینی سه‌یاره، کڕینی شوقه، وه‌رگرتنیزه‌وی، سه‌فه‌رکردن بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه... بیرتان رۆشن و چاوتان تیژ و زمانتانپاراوه، که‌چی له ئاست خواسته‌کانی خه‌ڵک‌دا گوێتان گران و له ئاست جێبه‌جێکردنی ئه‌رکه پارله‌مانیه‌کانتان‌دا له‌شتان قورسه؟
ئێوه ئه‌ی ئه‌ندامانیبه‌ڕێزی پارله‌مانی کوردستان! له به‌رده‌م پرسیارێکی مێژویی‌دان: له خه‌می کێ دانجگه له خۆتان؟