"ئه‌و ئهقڵانهی كه له‌پشت سێ ده‌زگا بنچینه‌ییه‌كه‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه‌ن، رۆڵی گرنگیان له ئیفلیجكردنی په‌رله‌ماندا بینیوه"
پهرلهمانو سروشت‌و سترهكتۆری ناته‌ندروستی ئه‌م ده‌زگا زێده گرنگه له میكانیزمی كاركردنی سیستمی سیاسی‌و به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تدا (با ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆش نه‌بێت)، كێشه‌یه‌كه ته‌مه‌نی هێنده‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستانه، به‌ڵام ئێستا به‌شێكی زۆری لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌كان بۆ ریفۆرم‌و چاكسازیی، له ته‌لارو ناوه‌رۆكی سیستمی سیاسیی ناته‌ندروستی كوردیدا، له‌مه‌ڕ ئه‌م پرسه ده‌سوڕێته‌وه.
ئه‌كتیڤكردنی پهرلهمانو ئه‌وه‌ی كارێك بۆ خولقاندن‌و به‌گه‌ڕخستنی پرۆسه‌یه‌كی چاكسازیی له‌م بواره‌دا بكرێت، ئه‌گه‌رچی مه‌حاڵ نییه، دیسانیش كارێكی سهختو پێچه‌ڵپێچه، چونكه ئه‌م دیارده ناتهندروستییهی په‌رله‌مان، ناكرێت به ته‌نهاو دابڕاو ببینرێت‌و كاری له‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ كۆی سیستمه سیاسییه ناسروشتییهكهی كوردستاندا په‌یوه‌ندی هه‌یه‌و لێی جیاناكرێته‌وه.
پهرلهمانو ژیانی په‌رله‌مانیی له كوردستاندا، سه‌رباری ئه‌وه‌ی مێژویه‌كی له‌مێژینه‌ی نییه‌و به به‌راورد له‌گه‌ڵ پهرلهمانو شێوازی حوكمكردن له وڵاتان‌و كۆمه‌ڵگاكانی دنیادا، نوێ‌و تازهكورهیه، به‌ڵام زه‌مینه‌ی دامهزراندنو ئه‌و ئهقڵانهی كه له‌پشت تێگهیشتنو بینینی (په‌رله‌مان)، (جێبه‌جێكردن)و (داد)ه‌وه‌ن، وه‌كو سێ ده‌زگا بنچینه‌ییه‌كه‌ی دهوڵهتو كاركردنیان له بواری به‌ڕێوه‌بردنی ته‌ندروستانه‌ی كۆمه‌ڵگادا، رۆڵی گرنگیان له ئیفلیجكردنی پهرلهمانو سه‌رجه‌می سیستمه‌كه‌دا بینیوه.
له كۆمه‌ڵگاكانی هاوشێوه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردستاندا، له‌واندا كه سیستمی دیموكراسی ته‌نها روكهشو سه‌رخانییه، كلتوری دیموكراسی له‌رزۆك‌و لاپرسهنه، كارێك بۆ دیموكراتیزه‌كردنی ژێرخانی كۆمه‌ڵایه‌تیی كۆمه‌ڵگا نه‌كراوه، گه‌مه دیموكراتییه‌كان به په‌شێوی‌و شێواوی، ته‌نها له ئاستێكی سنورداردا وازی ده‌كرێن.
له كوردستان‌و وڵاتانێكدا كه پێشینه‌یه‌كیان له ژیانی دیموكراتی‌و ده‌وڵه‌تی دامودهزگاییدا نییه، سهرۆكو سه‌ركرده‌و حیزبه به‌هێزه‌كان رۆڵی گرنگیان له دیاریكردنی شێوازی حوكمكردندا هه‌یه‌و ئه‌وه ئه‌وانن كه ده‌بنه خولقێنه‌ری جۆره سیستمێكی سیاسی كه خهسڵهتو كاراكته‌ری تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌و میكانیزمی كاركردنیشی به‌پێی میزاجی كهسو سه‌ركرده‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌م بۆچونه ده‌بێته پێودانگی پۆلێنكردنو جیاكردنه‌وه‌ی خهسڵهتو تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی نێوان ده‌سه‌ڵاتێكی تهندروستو ساغڵه‌می سیاسی‌و ده‌سه‌ڵاتێكی دیكه‌ی سیاسی، كه هیچ جۆره كارهكتهرو سیمایه‌كی ده‌سه‌ڵاتی مۆدێرن‌و هاوچه‌رخی له‌خۆی نه‌گرتوه‌و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی كوردیش له‌م خانه‌یه‌دا دهبینرێتو ده‌خوێنرێته‌وه.
كێشه‌و ئیشكالاتی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی كوردی ته‌نها له نائه‌كتیڤی‌و به‌ئیفلیجی له‌دایكبونی په‌رله‌ماندا نییه، حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری كوردی به سروشت، پێكهاته، ئهقڵو دنیابینی‌و مێژوی خهباتو تێكۆشانی خۆیه‌وه، سه‌رچاوه‌ی ئه‌م ته‌نگژه‌و وێرانییهیه كه ئێستا دهسهڵاتو كۆمه‌ڵگای كوردی تێدا ده‌ژین.
خاڵی دیار‌و به‌رجه‌سته له ته‌وه‌ره‌ی ئه‌م كێشه‌یه‌دا كه ساڵانێكه جه‌ختی له‌سه‌ر دهكرێتو تیشكی له‌سه‌ر ده‌خرێت، دێوه‌زمه‌ی حیزبه له‌سه‌ر جه‌سته‌و له‌نێو رۆحی ده‌سه‌ڵاتدا، هه‌ڵلوشینی حیزبه بۆ به‌شێكی ئێجگار زۆری سامان‌و ئابوریی حكومهتو كۆمه‌ڵگا. حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری كوردی له مێژوی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی پاش راپه‌ڕیندا، خه‌سڵه‌ته ئاساییه‌كانی (حیزب)ی له‌ده‌ستداوه‌و ئیدی ئه‌وه فیكر، به‌رنامه‌و دنیابینیی حیزب نییه كه چاره‌نوسی مه‌سه‌له گرنگه‌كانی نێو حیزب‌و ده‌ره‌وه‌ی حیزب به‌لادا ده‌خه‌ن، به‌ڵكو ئه‌وه هێزی سامان‌و ئابوری‌و كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی حیزبه كه هه‌مو كێشه گرنگ‌و چاره‌نوسسازه‌كانی حیزب‌و كۆمه‌ڵگا ده‌بڕێنێته‌وه (له‌وانیشدا پرۆسه‌ی دیموكراتی، هه‌ڵبژاردن‌و كێبه‌ركێكانی نێوان حیزبه‌كان)، ئابوریی به‌هێزی حیزب، وه‌كو ته‌ونی جاڵجاڵۆكه هه‌مو كایه‌كانی ژیانی حیزب‌و كۆمه‌ڵگای ته‌نیوه‌و جهڕاندونی. ئێستا قسه‌ی پڕماناو كاربڕ لێره‌دایه: چۆن‌و به چ میكانیزمێك ده‌توانرێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئابورییه نه‌فره‌تییه‌ی حیزب بچوك بكرێته‌وه یاخود كۆنترۆڵ بكرێت؟! دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م میكانیزمهو پێش هه‌رشتێك ملدانی خودی حیزب به خستنه‌گه‌ڕی وه‌ها پرۆژه‌یه‌ك، ره‌نگه ببێته هه‌نگاوی یه‌كه‌می چاكسازیی‌و له‌گه‌ڵ زه‌مه‌ندا ده‌شێت سه‌دان هه‌نگاوی دیكه‌شی گه‌ره‌ك بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م سیستمه لنگاوقوچ وه‌ستاوه، له‌سه‌ر پێ رۆبنرێتهوه!
ساڵانێكه نوسه‌ر، رۆشنبیر‌و سیاسه‌تزانانی كورد له‌مه‌ڕ پهرلهمانو نه‌خۆشییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نوسن‌و قسان ده‌كه‌ن! په‌رله‌مانی كوردستان كه له سۆنگه‌ی دۆخی نائاسایی خولقاندنیدا وه‌كو په‌رله‌مانێكی بێ ئۆپۆزسیۆن، واته په‌رله‌مانێك كه ته‌نها له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاته تۆتالیتاره‌كانی هاوشێوه‌ی وڵاته سۆسیالیسته‌كانی سه‌ده‌ی پێش‌و، عێراقی به‌عس، سوریای ئێستادا وجودی هه‌بو یاخود هه‌یه، ناكرێت كارا‌و ئه‌كتیڤ بێت.
ئێستا ئیدی ئه‌مه كاری پله‌یه‌كی هه‌مو ئه‌و هێزو ره‌وته ریفۆرمخوازانهیه كه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابن خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانێك سازبده‌ن كه ئۆپۆزسیۆنێكی به‌هێزی هه‌بێت، كه رێكه‌وتنی ستراتیژیی (پارتی‌و یه‌كێتی) له بواری قۆرغكردنی ده‌سه‌ڵاتدا له‌ق بكهنو له بواره‌كانی دیكه‌دا كه په‌یوه‌ندییان به ستراتیژی دۆزی كورده‌وه هه‌یه، به‌هێز بكه‌ن.
ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه كه له‌ژێر فشاری هێزو توێژه كۆمه‌ڵایه‌تییه ناڕازییه‌كاندا، پارتی‌و یه‌كێتی، ئه‌م ته‌نگژه ئاڵۆزه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی تێكه‌وتوه، وه‌ك هه‌یه بیناسنو بزانن كه سه‌رچاوه‌ی خولقاندنی وه‌ها ده‌سه‌ڵاتێك له پله‌ی یه‌كه‌مدا ئه‌وانن. ئه‌وان له‌پاش راپه‌ڕینه‌وه‌و هه‌تا ئێستا له‌ئاست میژوی سیاسیی میلله‌تی ئێمه‌دا به‌رپرسیارن، هه‌ق وایه سهرۆكو سه‌ركرده‌كانی كورد‌و هه‌ردو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه، له گێژاوی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سیاسییه كهموێنهیهدا، له كه‌لی غرور دابهزنو نه‌ك هه‌ر گوێ له راوبۆچونی هێزو كه‌سانی ریفۆرمخواز بگرن، به‌ڵكو پرۆژه‌و ئه‌جێندای هاوبه‌شی هه‌مه‌لایه‌ن بۆ چاكسازیی له ده‌رونی حیزب‌و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌و كهسو هێزانه‌دا دابڕێژنو به جدیی كاریان له‌سه‌ر بكه‌ن.
نه‌زانینه ئه‌گه‌ر وا بزانین كه پرۆسه‌ی ریفۆرم له سیستمی سیاسی‌دا، به كهسو لایه‌نێك‌و له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگێكدا جێبه‌جێ ده‌بێت. پارتی و یه‌كێتی هه‌ڤده ساڵه ئه‌م سیستمه سیاسییه‌یان دامه‌زراندوه كه وه‌ك پێشتر وتمان، هیچ خه‌سڵه‌تێكی سیستمی سیاسیی نۆرماڵ‌و سروشتی تێدانییه، دیاره بۆ ههڵشێلانهوهو سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی جومگه‌و ده‌زگاكانی ئه‌م سیستمه، بۆ خولقاندنی سیستمێكی ئه‌قڵانیی داموده‌زگایی یاساڕێژكراو، لانیكه‌م زه‌مه‌نێكی نیوههێندهی ته‌مه‌نی سیستمی ئێستای گه‌ره‌كه.
حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری كوردی له مێژوی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی پاش راپه‌ڕیندا، خه‌سڵه‌ته ئاساییه‌كانی (حیزب)ی له‌ده‌ستداوه، ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه هێزی سامان‌و ئابوری‌و كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی حیزبه كه هه‌مو كێشه گرنگ‌و چاره‌نوسسازه‌كانی حیزب‌و كۆمه‌ڵگا ده‌بڕێنێته‌وه
كێشه‌و ئیشكالاتی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی كوردی، ته‌نها له نائه‌كتیڤی‌و به ئیفلیجی له‌دایكبونی په‌رله‌ماندا نییه
ئه‌كتیڤكردنی په‌رله‌مان ناكرێت به ته‌نها كاری له‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ كۆی سیستمه سیاسییه ناسروشتییهكهی كوردستاندا په‌یوه‌ندی هه‌یه‌و لێی جیاناكرێته‌وه.