له جیهانی شارستانی ئه‌مڕۆدا مرۆڤ هه‌میشه به‌وه سه‌ربه‌رزه که که‌سانێک به وردی و چاودێری و هه‌ڵسه نگاندن بۆ کاره‌کانی بکه‌ن، جا ئه‌گه ر کاره‌کان سیاسی، زانستی، ئابوری، یا هه‌ر بوارێکی تری ژیان بیت، خه‌ڵکان هه‌مو کاتی هه‌وڵی ئه‌و ئه‌ده‌ن که په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامیان له‌گه‌ڵ که‌ناڵه جیاجیاکانی راگه‌یاندندا هه‌بێ، خۆیان ده‌چن به‌پیری ده‌زگاکانی رادێو ته‌له‌فزیۆن و رۆژنامه‌کانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سود له بیروبۆچونه‌کانیان وه‌ربگرن، بۆ به‌ره‌وپێشبردنی کاره‌کانیان له پێناوی گۆڕانکاری و داهێنانی تازه‌دا، له کاتی دیدار و چاوپێکه‌وتنه‌کاندا گله‌یی ئه‌وه ده‌که‌ن، که دهبیَ له پێش هه‌مو شتێکدا ره‌خنه له کارهکانانیان بگیریَ، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کانیان ببینن، چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزێته‌وه.
ساڵی 2008 ساڵێکی زۆر پڕ له ره‌خنه‌ی گه‌رم بزوێن بو، که‌چی ویژدانی که‌سی نه‌جوڵان، ساڵیَکی پڕ له ره‌خنه‌ی سودمه‌ند و شه‌فاف، ساڵێکی پڕ له ره‌خنه‌ی خزمه‌تکار بو، ساڵیکی پڕ له ره‌خنه‌ی دژه گه‌نده‌ڵی، ره‌خه‌نه له پێناوی چاکسازی، پاکسازی، خۆشگوزه‌رانی، گۆڕانکاری یه‌کجاری و سه‌رتاسه‌ری، ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی راستی، له‌ناوبردنی بێ‌کاری، رێکخستنه‌وه‌ی داموده‌زگا حیزبی و حکومیه‌کان، په‌یڕه‌وکردنی عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی، پاراستنی سامانی گشتی، چاکسازی له بواره‌کانی په‌روه‌ده، کشتوکاڵ، ئاودێری، کۆمه‌ڵایه‌تی، ته‌ندر وستی...هتد، به‌ڵام به‌داخه‌وه ره‌خنه‌کان بێ وه‌ڵام بون.
به‌سه‌دان رۆژنامه، سایته‌کان، که‌ناڵی ئاسمانی، به سه‌دان وتار‌و راپۆرت و چاوپێکه‌وتنی ره‌خنه‌گر بڵاوکراوه‌ته‌وه، جگه له‌ده‌یان خۆپیشاندانه‌کان، که‌چی ئه‌وی جێگای داخه وه‌ڵامی هیچ ره‌خنه‌یه‌کمان نه‌بینی، که‌سمان نه‌دی سزا بدرێ له سه‌ر گه‌نده‌ڵی، هیچ گۆڕانکاریه‌کمان نه‌دی، که‌س نه‌هات به ره‌خنه‌گران بڵیَ (ئێوه هه‌ڵه‌ن، ره‌خنه‌کانتان راست نیه)، به‌رپرسێک، لێپرسراوێک له لوتهکهوه تا خواره‌وه، هه‌مو ده‌ستی به‌کڵاوه‌که‌ی خۆیه‌وه گرتوه با نهیباو جێی له‌ق نه‌بێ.
وه‌ڵام نه‌دانه‌وه و پشتگوێخستنی ره‌خنه‌کان هۆی چیه؟، کۆمه‌ڵگای کوردی به‌ره‌و کوێ ده‌بات؟، بێده‌نگی ئه‌و لایه‌نه به‌رپرسانه له سێ خاڵدا خۆی ده‌بینێته‌و:
یه‌که‌م: ئه‌وه‌یه که ئه‌و که‌س و لایه‌نانه ئه‌وه‌نده باوه‌ڕیان به‌خۆیان و کاره‌کانیان هه‌یه هه‌رخۆیان به‌ڕاست ئه‌زانن، هه‌مو ره‌خنه‌گران به‌هه‌ڵه له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش راست نیه، چونکه ره‌خنه‌گره‌کان له یه‌ک و دو ده‌یان به‌ده‌ره، له ههربواری له بواره‌کاندا رۆژانه ده‌یان گله‌ی و گازنده بڵاو ده‌کرێته‌وه، شه‌قامی کوردی به توندی ره‌خنه‌کانی خۆی ده‌رده‌بڕی، که‌واته زۆرینه راست ده‌کات، دهبیَ وه‌ڵامی بدرێته‌وه.
دوه‌م: ئه‌و که‌س و لایه‌نانه به‌لایانه‌وه ره‌خنه گرنگ نیه، چونکه ئه‌و خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاته، ئه‌مڕۆ کاره‌کان به‌ده‌ستی ئه‌وه، ئه‌وه‌ی خه‌ڵک ده‌ینوسی، ته‌نها گله‌ییه (خه‌ڵکه‌که له وه‌زعه‌که تێناگات)، به‌ڵام ئه‌مه‌ش وه‌ڵامه‌که‌ی ئه‌وه‌یه، تۆ بڵێی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه ئه‌وه‌نده تێنه‌گات، ئه‌ونده‌ی پێنه‌بی ره‌خنه له‌و خزمه‌تگوزاریه سادانه بگرێ که بۆی دهکریَ.
سێهه‌م: پێدهچیَ که ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی ره‌خنه‌کان بدرێته‌وه ئه‌و کاته دهبیَ بکه‌وینه ورده‌کاری باسی که‌موکورتیه‌کان، دۆزینه‌وه‌ی هۆیه‌کان، کێن ئه‌وانه‌ی که‌مته‌رخه‌من، کێن ئه‌وانه‌ی که به‌س خۆیان ئه‌ناسن، به‌س خۆیان ده‌بینن، لێره‌دا باسه‌کان دێنه سه‌ر مێز، که‌سانێک دهبیَ وه‌ڵامیان لابیَ، ئه‌گه‌ر وه‌ڵامیان نه‌بو ئه‌و کاته دهبیَ مه‌سئولیه‌ت بخه‌نه سه‌رشانی خۆیان.
خۆویستی به جۆرێك که‌س نه‌بینی له خۆت و ده‌وروبه‌ره‌که‌ت زیاتر، یه‌کێکه له‌و نه‌خۆشیانه‌ی که چاره‌سه‌ری زه‌حمه‌ته (هه‌م و شتێ هه‌ربۆ خۆم، یا به‌شه‌که‌ی خۆم بۆ خۆم، به‌شه‌که‌ی تۆش بۆ هه‌ردوکمان)، دهسبهردارنهبونی کورسی ده‌سه‌ڵات و بۆ به‌کارهێنانی بێ‌سنور، زیاده‌ڕه‌وی له به‌کارهێنانی سامانی گشتی گه‌وره‌ترین کاریسه‌یه که کۆتایی نایه‌ت.
تێکۆشان بۆگه‌یشتن به‌هه‌ر پله‌وپایه‌یه‌ک له پێناوی ئامانجه پیرۆزه‌کانی کۆمه‌ڵگا و خزمه‌تی مرۆڤایه‌تیدا کارێکی ره‌وایه، له هه‌مان کاتدا بیرکردنه‌وه له دۆزینه‌وه‌ی کێشه چاره‌نوسساز و هه‌ستیاره‌کان، کارکردنی جدی بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری راسته‌قینانه، له‌وانه‌یه چه‌ند کورسیه‌ک جێ له‌ق بکات، یا کار بکاته سه‌ر بهژهوهندیهکان لێره‌و لهویَ، به‌ڵام وه‌ڵامدانه‌وه‌ی کاریگه‌ره بۆ ره‌خنه‌کانی کۆمه‌ڵگا و شه‌قامی کوردی، له‌پێناوی چاکسازی ناوخۆ و وه‌ده‌سهێنانی سه‌رکه‌تنه چاره‌نوسسازه‌کان.
له دونیای ئه‌مڕۆدا کارێکی زۆر ئاساییه، که ده‌بینین له وڵاتان رۆژانه چه‌ندها به‌رپرسی حکومی ده‌ست له‌کاره‌کانیان ده‌کێشنه‌وه به‌و په‌ڕی ره‌زامه‌ندیه‌وه، خۆیان ده‌ڵین: من هه‌ڵه‌م کرد، من له‌مه زیاتر ناتوانم، چه‌نده‌ها که‌سمان بینی خۆی داوای ده‌ست لهکارکیَشانهوهی کرد و خۆی به‌ره‌و دادگا چو.
له وڵاتی ئێمه له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌ته‌کاندا ئه‌ڵقه‌کانی به‌رپرسیارێتی ئه‌وه‌نده ئاڵۆزکراوه، که‌من ئه‌و که‌سانه‌ی یه‌ک مهسئولیاتیان ههبیَ، لێردا کێشه‌کان سه‌رهه‌ڵ ئه‌دات، ده‌زگاکانیش توشی ئیفلیجی دهبیَ.
ئه‌و که‌سه‌ی له‌ناو ئه‌م گه‌رده‌لولی به‌رژه‌وه‌ندی تایه‌به‌ت و خۆویستیهدا کار بکات ئاگای له جه‌ماوه‌ر نابێ، تا ئاگای له ره‌خنه و گله‌ی و گازنده‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بێت، به‌ڵام وته‌یه‌کی ئینگلیزه‌کان هه‌یه که دهڵیَ (تاڵی له نرخی راستی که‌م ناکاته‌وه).
خۆ له ره‌خنه گێلکردن و پشتگوێ خستنی کارێکی ناشارستانیه و دژ به خواسته‌کانی کۆمه‌ڵگایه، وهلاَم دانه‌وه‌که‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مو لایه‌که، له‌پێش هه‌موان ئه‌و که‌س و لایه‌نه‌ی که ره‌خنه‌که‌ی ئاڕاسته ده‌کری.َ