خالید عه‌بدولكه‌ریم
ماوه‌یه‌كه له‌چه‌ند كات و شۆێنی جیاوازه‌وه باس له ریفۆرم كردنی حیزبی كوردی ده‌كرێ، به‌تایبه‌تی یه‌كێتی و پارتی وه‌كو دو حیزبی دهسهلاَتدار و خاوه‌ن حكومه‌ت، ئه‌و ره‌وته كه ده‌خوازێ چاكسازی و رێفۆرم له حیزب دا بكات، ئه‌وان ده‌گرێته‌وه، چونكه زیاتر له هه‌مو لایه‌نێك هه‌ردوكیان ئۆباڵی ئه‌و بارودۆخه ناله‌بار و ناته‌ندروسته هه‌ڵده‌گرن كه ئه‌مڕۆ رویكردۆته هه‌مو ده‌زگا و كه‌ناڵێكی حكومی به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵه عه‌قڵیه‌تی سیاسی له‌و دوحیزبهدا، به شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی و دور له پره‌نسیپه‌كانی حیزبی سیاسی و یاسای بالاَدهست و فه‌رمانڕه‌وایه، ئه‌مه‌شه وایكردوه قورسای و ئایدۆلۆژیه‌تی دیماگۆگی و كاری حیزبی له ده‌زگا حكومییه‌كان دا ده‌ربكه‌وێ و كاریگه‌ری خراپ و مه‌هزه‌له به‌جێبهێلێت.
له‌م ماوه دورو درێژه‌ی ئه‌زمۆنی حكومڕانی كوردیدا، هاولاَتیانی كوردستان قوربانیده‌ری ئه‌و بارودۆخه‌ن كه پاشاگه‌ردانی حیزبی دروستی كردوه، چونكه یه‌كێتی و پارتی وه‌كو به‌ختیار عه‌لی ده‌ڵێت: "زه‌مه‌نیان راوهستاندوه"، به‌ختیار جوانی بۆچوه، زه‌مه‌ن لای ئه‌وان بیركردنه‌وه و ژیان له ده‌روه‌ی خۆیان تابۆ و یاساغ و نامۆیه، بۆیه ده‌بینین ئه‌و ئاسه‌واره خراپه‌ی بهجێانهێشتوه هیچ پرۆژه و ئه‌جێندایه‌ك كه دابنرێ بۆ چاكسازی و دور خستنه‌وه‌ی ده‌ستی حیزب له حكومه‌ت جۆرێك له نائومێدی و موسته‌حیلاتی تێدایه، چونكه جۆره‌ها دیارده‌ی سه‌یر و سه‌مه‌ره بوه‌ته یاسای حیزبی مه‌حاڵه بتوانرێ به‌هه‌وڵێكی كه‌م چاره‌سه‌ر بكرێ، ئه‌مه له لایه‌ك، مه‌سه‌له‌ی دانانی به‌رنامه‌و هه‌وڵدان بۆ چاكسازیكردن له‌نێو حیزب دا، ته‌نها بابه‌تگه‌لێكی شكڵی و سه‌رپێی و بێناوهڕۆكه، ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه حیزبی له‌سه‌ر دامه‌زاروه به تایبه‌تی یه‌كێتی و پارتی ته‌نها بۆ سه‌رده‌می شاخ ده‌گونجێ و پێان سته‌مه ده‌ستكاری خاڵه گه‌وهه‌رییه‌كانی حیزب بكرێ، له جۆرێكی ئاینی كۆنی هیندۆسیدا، كۆمه‌ڵگه بۆ سه‌ر سێ چینی دیاریكراو پۆلین كراوه، چینی سه‌روه بریتییه له ئه‌شراف و پیاوانی ئاینی، هه‌مو ئیمتیازاته رۆحی و مادیه‌كانی ژیان به‌ده‌ستی ئه‌و دو چینه‌یه، ئه‌وانی تر ته‌نها مێگه‌ل و به‌ركار و خواستی ئه‌وانی دیكه‌ن، رۆژێك كوڕێكی كابرایه‌كی ئاینی ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كاته سه‌ر كچی یه‌كێك له پێاوانی ئه‌شراف، كاتێك ده‌یانه‌وێ كوڕی كابرای ئاینی به‌ده‌قێكی ئاینی و یاسایی حكوم بده‌ن، سه‌یر ده‌كه‌ن هیچ حوكمێكی نوسراو نیه له ده‌ستوره‌كه‌یان دا نه‌وه‌ی ئه‌شراف و پیاوه ئاینیه‌كان به تاوانبار بزانێ، بۆیه شۆڕش له‌دژی ئه‌و ئاینه به‌رپا ده‌بێت و ده‌چێته نێو مێژوه‌وه، ئه‌م نمونه‌یه‌ش ده‌گونجێ له‌گه‌ڵ واقیعی پارتی و یه‌كێتیدا، خۆیان سه‌رچاوه‌ی هه‌مو دیارده و بارودۆخی بێسه‌ر و به‌ری ئه‌م ولاَتهن، كه‌چی هیچ یاسایه‌ك بۆ خۆیان نیه بڵی پێشی چاوتان كلی پێوه‌یه.
مام جه‌لال به‌مدواییانه پرۆژه‌یه‌كی پێشكه‌ش كردوه گوایه داوا ده‌كات حیزب له حكومه‌ت جیابكرێته‌وه، ئه‌مه ئه‌وه‌نده لهخهیاڵێكی گه‌وره ده‌چێ خه‌ڵكی پێوه سهرقاڵدهكرێ، دڵخۆشیه‌كی بچوكیش نیه بۆ ئه‌و خه‌ڵكه كه باجی سیاسه‌تی چه‌وتی ئه‌وان ده‌دات، ئه‌گه‌رچی ئه‌و پرۆژه‌یه دانپیانانی به‌ڕێزیانه به‌وه‌ی حیزب به‌تایبه‌تی یه‌كێتی و پارتی ده‌ستی خستۆته بیناقاقای هه‌مو كه‌ناڵه‌كانی ژیان و نمویه‌كی ناشیرینی پیشانی دنیای ده‌ره‌وه داوه، بهلاَم به‌بێ روخاندنی ئه‌و تابۆیانه‌ی كه ئهشرافهكانی یه‌كێتی و پارتی له پێناو زیان نه‌گه‌یاندن به‌خۆیان دایانناوه باسكردنی ریفۆرمی حیزبی ئاسن گه‌رم به فو ساردكردنهوهیه.
ئه‌و بارودۆخه حیزبیه دواكهوتویه كه یه‌كێتی و پارتی هێناویانه، سیسته‌می ئیداری حكومه‌تی كردۆته، حكومڕانی، نه‌ك دهسهلاَتدارێتیهكی یاسایی، ئه‌وه‌تا چه‌ندین ساڵه باس له یه‌كگرتنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی (ناوخۆ و پێشمه‌رگه و دارایی) ده‌كرێت، هێشتا نه‌بوه‌ته عه‌مه‌لی، ئه‌م دو هێزه ده‌یشارێته‌وه له‌خه‌ڵكی، ئه‌وه‌نده هۆكاری شه‌خسی و میزاجی و به‌رژه‌وه‌ندی وه‌زیر و مودیر عامهكان و پرسه تایبه‌تیه‌كان رۆڵی تێكدانی ئه‌و یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌یه، ئه‌وه‌نده هۆكاری سیادی و ئیداری و سیاسی رۆڵی نیه، مام جه‌لال و كاك مه‌سعود ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێ حیزب له حكومه‌ت جیابكرێته‌وه و ئه‌م نه‌زمه كۆن و سواوه‌ی حكومه‌ت درێژه نه‌كێشێ، بابفهرمون ده‌زگایه‌كی نه‌زاهه وه‌كو ئه‌وه‌ی به‌غدا له كه‌سانی بێلایه‌ن و پسپۆڕ دروستبكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌و دو به‌ڕێزه ده‌یانه‌وێ خه‌ڵكی كوردستان چیدی باجی میزاجی ئه‌وان نه‌ده‌ن، بابفهرمون دهزگایهیهكی قه‌زای سه‌ربه‌خۆ و په‌رله‌مانی نوینه‌ری راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی دروست بكه‌ن، دڵنیام ئه‌م هه‌نگاوانه نانرێ و بیریشی لێناكرێته‌وه، چونكه ده‌ستبردن بۆ ئه‌و بابه‌تانه تابۆیه و نهێنی مانه‌وه‌ی ئه‌م دو هێزه رابردو په‌رست و دواكه‌وتوه ئاشكرا ده‌كات.