دادوه‌ر توفیق نامیق
جیاكردنه‌وه‌ی حیزب له حكومه‌ت له كوردستاندا بوه به پێویستییه‌كی هه‌نوكه‌یی له‌دواخستن نههاتو، هه‌مومان ئه‌وه ده‌زانین كه بارودوَخی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌ی ئێستای (تێكه‌ڵ بونی دهسهلاَتهكان له‌ناو خودی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ك وحكومه‌ت وحیزبه‌كان له‌لایه‌كی تره‌وه) ناتوانێت و هه‌ڵ ناكات له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشكه‌وتن و گۆڕانه خێرا‌و به په‌له‌یه‌ی ئێستای ژیاندا، هه‌ڵناكات و وهلاَمدهرهوهی ئه‌و بار‌و دوَخهبێت.
هه‌مو هه‌ستی پێ ده‌كه‌ین و ده‌زانین كه جه‌ماوه‌ری كوردستان بهگلهییهو ناڕازییه له‌شێوازی ئه‌دای حیزبه‌كان، چ هه‌ر دو حیزبه گه‌وره‌كه بێت یان حیزبه بچوكه‌كان... یان له ئه‌دای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕوی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و شێوازی حكومڕانی و ناڕونی ناشه‌فافییه‌ت و گه‌نده‌ڵی و دروستكردنی جیاوازی و نایه‌كسانی له‌نێوان تاكه‌كانی كوَمهڵی كوردستاندا، له‌نێوان كه‌سانی حیزبی و ناحیزبیدا و لاوازكردنی هه‌ستی هاولاَتی بون هاونیشتمانی بون، كاتێك ده‌ڵێین پێویسته حیزب له حكومه‌ت جیابكرێته‌وه و هه‌ر یه‌كه‌یان له قاڵب و جێگای یاسایی خوَیاندا بن، حیزب ده‌ست وه‌رنه‌داته كاروباره‌كانی حكومه‌ت، وا ته: حكومه‌ت به‌پێی یاسا كاروباره‌كان به‌ڕێوه‌ببات و یاسا به‌سه‌ر هه‌مواندا جێبه‌جێ بكرێت، نه‌ك ته‌نها بوَ هه‌ژاران بێت و دهسهلاَتداران نه‌یناسن و یاسا به‌بێ جیاوازی و به‌هیچ به‌هانه‌و بیانویه‌ك لێی لا نه‌درێت.
گریمان حیزبه‌كان وازیان هێنا له ده‌ستخستنه ناو كاروباری حكومه‌ت و حكومه‌ت خوَی كاروباره‌كانی به‌ڕێوه‌برد، ئایا به‌و ژماره زۆره‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌ر له پۆستهبالاَكانهوه بگره تا ده‌گاته فه‌رمانبه‌رێكی ئاسایی كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاویان (به‌تایبه‌تی پۆسته بالاَ و گرنگه‌كان)، هه‌ندێكیان كه‌سانی شیاونین بۆ ئه‌و پۆست و وه‌زیفانه‌ی وه‌ریانگرتوه به‌پێچه‌وانه‌ی پره‌نسیپه جیهانییه‌كه (كه‌سانی شیاو بۆ شوێنی شیاو ) ئه‌وه‌ش زانراوه كه چ پێوه‌رێكی نه‌شیاو گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ دانانی فه‌رمانبه‌ران، هه‌ر له‌پێوه‌ری حیزبایه‌تی ته‌سك و كوێرانه‌وه تا ده‌گاته خزم خزمێنه و پیاو پیاوێنه و واسیته و شێوازی تری نا به‌جێ، پڕۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی حیزب له حكومه‌ت و راپه‌راندنی كاروفهرمانهكان به ئه‌و جۆره فه‌رمانبه‌رانه كاریگه‌ری پێچه‌وانه و ده‌ره‌نجامی خراپتری لێناكه‌وێته‌وه، وه‌ك ده‌ڵێن: (سحره‌كه له ساحرهكه هه‌ڵناگه‌ڕێته‌وه) و ئه‌و ریسه‌ی هه‌شه نابێته‌وه به‌خوری، گۆڕه‌پانه‌كه به‌ته‌واوی بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه ئاره‌زویانه گۆمه‌كه هه‌روا شلوێ بێ به‌تایبه‌تی هه‌ندێ له ئه‌وانه‌ی له‌پۆستی گرنگدان چۆڵ نابێت تا زیاتر شوڵی لێ هه‌ڵناكێشن و پۆست و وه‌زیفه‌كانیان بقۆزنه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی زیاتری خۆیان، ئه‌و كاته خۆزگه به‌پار بخوازین.
بۆیه ئه‌ركی دهسهلاَتی سیاسی و ئیداری هه‌رێمی كوردستانه كه له‌ڕێگای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له‌سه‌ر ئاستی هه‌مو وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كاندا لیژنه‌ی تایبه‌ت له كه‌سانی رابوردو پاك و دڵسۆز و شاره‌زا پێك بهێنن، تا به سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمدا بچنه‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی شیاوی جێگه‌كانیان نین به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی سه‌ر به‌چی حیزب یا بنه‌ماڵه و عه‌شیره‌ت و ناوچه و دهڤهرێكن له پۆست و وه‌زیفه‌كانیان دوربخرێنه‌وه و كه‌سانی شاره‌زا و چالاك و پاك له‌شوێنیان دابنرێن.
له ئه‌نجامی ئه‌وه‌شه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی گه‌لی كوردستان و هه‌ر دو حیزبی دهسهلاَتدار له كوردستان به‌تایبه‌تی سودمه‌ند ده‌بن.
من وه‌ك دادوه‌رێك ده‌مه‌وێت باسی دهسهلاَتی دادوه‌ری بكه‌م و به‌چ شێوازێك وا له دهسهلاَتی دادوه‌ری ده‌كرێت كه له‌ئاستی به‌رپرسیارێتی ته‌واوی خۆیدا بێت، ئه‌و رۆڵ و ده‌وره گرنگ و هه‌ستیاره‌ی خۆی ببینێت كه له ده‌وڵه‌ته پێشكه‌وتوه‌كاندا هه‌یه‌تی و ده‌یبینێت، ده‌كرێت به‌ئه‌م شێوازانه‌ی لای خواره‌وه دهسهلاَتی دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌كتیڤ وچالاك بكرێت.
یه‌كه‌م؛ وه‌ك كاری ئێستا:
1-ئه‌ركی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه له كوردستاندا كه له‌مه‌ودوا له‌كاتی دامه‌زراندنی دادوه‌ر و ئه‌ندامی داواكاری گشتیدا، سه‌ره‌ڕای له‌به‌رچاوگرتنی مه‌رجه شێوهییهكان (الشروگ الشكلیه) وه‌ك ده‌رچوی یاسا بن و خزمه‌تی دادوه‌ری یان له (10) ساڵ كه‌متر نه‌بێت، بۆئه‌وه‌ی ناوبانگ و ره‌وشت باشی و پاكی بوێری (جریو)یان بزانرێت، پێویسته له رێگای كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه ناویان بۆ سه‌رجه‌م هاولاَتیان بلاَوبكرێتهوه، تا هه‌ر كه‌سێك هه‌ر زانیارییه‌ك و به‌ڵگه‌یه‌كی له‌سه‌ریان هه‌یه چ به‌نوسراو و به‌ده‌ست یان له رێگای ئینته‌رنێت و ئیمیڵه‌وه بیگه‌یه‌ننه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی نهێنی پێك بهێنرێت بۆ به‌دواچون و لێكوَڵینهوه له‌ڕاستی و ناڕاستی هه‌واڵه‌كان، دوای ئه‌و فیلتهرهتاقی كردنه‌وه‌یان بۆ ئه‌نجام بدرێت، له ئه‌م رێگایه‌وه ده‌توانرێت كه‌سانی پاك و دڵسۆز و ناوبانگ باش و شیاو ده‌ستنیشان بكرێن، بێگومان هه‌ر كه‌سێكی یاسایی (10) ساڵ خزمه‌تی هه‌بێت به‌شی ئه‌وه‌نده تیكهلاَوی هه‌یه تاخۆی ده‌رخستبێت و لایه‌نی ئه‌رێنی و نه‌رێنی خۆی نیشان دابێت، خه‌ڵك باشتر له سه‌رۆكی دادگاكان و فه‌رمانبه‌ره هاوپیشه‌كانیان ده‌توانن بیان ناسن، چ له‌ڕوی پاكی ناوبانگ باشی و دڵسۆزی یان له‌ڕوی بوێریه‌وه بێت، مه‌رجی بوێری به‌ڕای من له‌پێش هه‌مو مه‌رجه‌كانی تره‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر دادوه‌رێك یا ئه‌ندامێكی داواكاری گشتی بوێر نه‌بێت هه‌رچه‌نده شاره‌زا و دڵسۆزیش بێت ناتوانێت جیاوازی نه‌كات (هه‌رچه‌نده جباوازییهكی كه‌میش بێت) له‌نێوان كه‌سێكی خاوه‌ن پله‌وپایه‌ی (سیاسی، ئابوری، كۆمهلاَیهتی) و له‌نێوان كه‌سانی بێ پله‌و پایه، هه‌روه‌ها مه‌رجی پاكیش مه‌رجێكی زۆر گه‌وره و گرنگه بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران به‌گشتی و دادوه‌ران و ئه‌ندامانی داواكارانی گشتی به‌تایبه‌تی، چونكه هه‌ركه‌سێك ئه‌گه‌ر خاڵێكی لاواز له ژیانیدا هه‌بێت هه‌رگیز ناتوانێت خه‌ڵكی خودان دهسهلاَتی سیاسی و ئابوری و كۆمهلاَیهتی به‌بێ ترس و دودڵی و وه‌ك كه‌سێكی ئاسایی دادگایی بكات و داواكه‌ی ببینێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌میشه ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه خاڵه لاوازه‌كه‌ی بۆ زیندو بكه‌نه‌وه.
مه‌رجی بوێری له‌پێش مه‌رجی شارهزاییهوهیه، بوێری په‌یوه‌سته به‌خودی كه‌سێتی مرۆڤه‌وه، بهلاَم شاره‌زایی به‌راهێنان و موماره‌سه‌كردن ده‌توانرێت به‌ده‌ست بهێنرێت، بێگومان ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌م دادوه‌ران و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی ئه‌و مه‌رجانه‌یان تێدابێت و به‌ئه‌و شێوه‌یه ده‌ستنیشان بكرێن بۆ ئه‌و پۆستانه ئه‌وكاته تۆڕی یاسا ماسی گه‌وره و بچوك ده‌گرێت به‌بێ جیاوازی.
2_ بۆ ئه‌و دادوه‌ر و ئه‌ندامانه‌ی داواكاری گشتی كه ئێستا له دادگاكان‌دا له كاردان پێویسته ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری سه‌ر په‌رشتیاری دادوه‌ری و سه‌رپه‌رشتیاری دادی به‌شێوه‌یه‌ك چالاك و ئه‌كتیڤ بكات، ژماره‌یه‌كی باش له ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و دادوه‌ران ئه‌وانه‌ی بوێر و پاك و دڵسۆز‌و شاره‌زان وه‌ك هه‌یئه‌یه‌ك لێ بكه‌ن و ژماره‌یان ئه‌وه‌نده بێت بتوانن ئیشوكاری سه‌رجه‌م دادوه‌ران و داواكاری گشتی ببینن و هه‌ڵ بسه‌نگێنن، ئه‌وانه‌ی بوێر و شاره‌زا و پاك و دڵسۆزن سوپاس و ده‌ستخۆشیان لێ بكرێت، ئه‌وانی تر سه‌رنجیان رابكێشرێ و هه‌وڵ بدرێت له‌گه‌ڵیان تا خۆیان چاك بكه‌ن ئه‌گه‌ر هه‌ر بێ سود بو، یا بگوێزرێنه‌وه بۆ وه‌زیفه‌ی مه‌ده‌نی و خانه‌نشین بكرێن، یا كۆتایی به راژه‌كه‌یان بهێنرێت وه‌ك هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی ئاسایی.
3_ گرینگی‌دان به ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری هه‌رێم (مجلس الشری للاقلیم) و دانانی كه‌سانی شاره‌زا و پسپۆڕ له‌بواری یاسادا تا پرۆژه یاساییه‌كان یاسای پێشكه‌تو و گونجاو بن، پیاچونه‌وه به ئه‌و یاسا و رێنماییانه‌ی له‌ئێستادا له‌بواری جێبه‌جێ كردندان تا له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئه‌مڕۆی كوردستان و گۆڕانكارییه‌كاندا گونجاو بن.
4_په‌له‌كردن له دانانی دادگاكانی كارگێڕی (المحاكم الاداریه) بۆ بینینی ئه‌و داوایانه‌ی له‌نێوان داموده‌زگاكانی هه‌رێم و هاولاَتیان و فه‌رمانبه‌راندا دروست ده‌بن.
5_ گرنگیدان به دادگاكان له‌ڕوی كارگێڕی و دابینكردنی پێداویستییه‌كان و كردنی دادگاكان به دادگایه‌كی ئهلهكترۆنی و به‌ستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م دادگاكان و داواكاری گشتی به‌یه‌كه‌وه له‌ڕێگای كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت، به‌شێوه‌یه‌ك بتوانرێت تا راده‌یه‌كی زۆر رۆتین كه‌م بكرێنه‌وه و كێشه‌كان له زوترین كاتدا یه‌كلا بكرێنه‌وه.
دوه‌م؛ وه‌ك كاری داهاتو:
1_ جیاكردنه‌وه‌ی ده‌زگای داواكاری گشتی و سه‌رپه‌رشتیاری دادی له دهسهلاَتی جێبه‌جێكردن تا وه‌ك ده‌زگایه‌كی دادوه‌ری سه‌ربه‌خۆ كاره‌كانی جێبه‌جێ بكات و رۆڵی گه‌وره‌و گرنگی خۆی ببینێت، له چاودێریكردنی ره‌وایی یاساكان و پاراستنی مافی گشتی.
2_ دامه‌زراندنی په‌یمانگای دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستاندا له كه‌سانی شاره‌زا و پسپۆڕ له‌بواری یاسا و دادوه‌ری تادامه‌زراندنی دادوه‌ران داواكاری گشتی، له ئاینده‌دا به ئه‌و ده‌زگایه‌شدا تێپه‌ڕێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی زانستی یاساییان به‌رزبكرێته‌وه تا دادوه‌ر و داواكاری گشتی به‌توانا و شاره‌زا له بواری یاسا و دادوه‌ری دادگاكان پڕ بكه‌نه‌وه.
3_كردنه‌وه‌ی دادگا له هه‌مو ناحیه و ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه ژماره‌ی دانیشتوانین زۆره تا له نزیكه‌وه خزمه‌تگوزارییه یاساییه‌كان یان پێشكه‌ش بكرێت.