خالید ره‌زا
ملیاردهکهی بۆ حیزب، سهنتهکهی بۆ گه‌ل!
سه‌رنجی خوینه‌رانی ئه‌م وتاره رادهکیشم که له 11/8/2007 دا وتارێکم به‌ناونیشانی (ده‌غیله‌ی حیزب لێرهولهێ) له ماڵپه‌ڕی سبه‌ی و رۆژنامه‌ی رۆژنامه بڵاوکرده‌وه. ئێسته‌ش ده‌توانی له ئه‌رشیفی ماڵپه‌ری سبه‌ی بیخوێنیته‌وه. له‌وێدا سه‌رچاوه‌کانی داهاتی حیزبه‌کانی هۆڵه‌ندام باسکردبو. له یه‌کێ له بڕگه‌کانیدا به‌کورتی باسی کۆمه‌ک وهاوکاریی حکومه‌تی هۆڵه‌ندیم بۆ حیزبه‌کانی هۆڵه‌ندا کردبو. له‌م وتاره‌دا ده‌مه‌وێت که‌مێک درێژتر باسی ئه‌م بابهتهبکهم. به‌تایبه‌ت ماوه‌یه‌که قسه‌وباسی دیاریکردنی بودجه‌ی حیزبه‌کان گه‌رموگوڕه.
له رۆژنامه‌کان ده‌یخوێنمه‌وه ژماره‌یه‌ک له پارله‌مانتاره‌کان پرۆژه یاسای دیاریکردنی بودجه‌ی حیزبه‌کانیان به ئیمزای زیاتر له 56 ئه‌ندام پارله‌مان داوه‌ته سه‌رۆکایه‌تی پارله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته به‌رنامه‌ی کاره‌وه به‌مه‌به‌ستی دیاریکردنی خۆیان گوته‌نی، بودجه‌ی حیزبه‌کان.
تاکاتی نوسینی ئه‌م وتاره پرۆژه‌که خوێندنه‌وه‌ی یه‌که‌می بۆکراوه، دواتر وه‌ک زۆر له پرۆژه بێ سه‌روشوێنکراوه‌کانی تر ئه‌میش حه‌واڵه‌ی سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ت کراوه وبێ ئه‌نجام ماوه‌ته‌وه! پارله‌مانه بێ فهڕهکهی له‌مه‌ڕ خۆشمان ئه‌و بێڕێزی وکهمتهرخهمیهی حکومه‌تی وه‌ک هه‌میشه به رۆحی ریازی وه‌رگرتوه! قسه‌و باسی ده‌م چه‌ورکردنی حیزبه‌کانیش له لایه‌ن هه‌ردو مه‌کته‌بی سیاسی یه‌وه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و گوێ خهواندنهدا، یه‌کێکه له سیناریۆکانی تر! به‌رنامه‌ی بچوککردنه‌وه‌ی پارله‌مان له به‌رده‌م حیزب وحکومه‌ت دا سیستمی حوکمڕانی هه‌رێمی خستۆته ژێر پرسیاری جدی یه‌وه!.
ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه سه‌یروسه‌مه‌ره‌یه، به‌کارهێنانی وشه‌ی (بودجه)یه. به‌ڕای به‌نده به‌کار هێنانی وشه‌ی بودجه هه‌ڵه‌یه، چونکه بودجه هی حکومه‌ته وده‌بێت سه‌رچاوه‌کانی داهات وچۆنێتی خه‌رجکردنی دیاری‌بکرێت. دیاره پارلهمانتارهکانیش کاتێک داوای دیاریکردنی بودجه‌ی حیزبه‌کان ده‌که‌ن ده‌بێت سه‌رچاوه‌کانی داهاتی حیزبه‌کان وچۆنێتی سه‌رفکردنیشی داوابکه‌ن! ئاخۆ کێ ده‌زانێت سه‌رچاوه‌ی داهاتی کۆمپانیا مۆنۆپۆڵ وزهبهلاحهکانی حیزبه‌کان به‌تایبه‌ت هی هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار چه‌ندن؟ له‌کام بانک داده‌نرین و له‌ژێر کام چاودێری مالی دان؟ چۆن سه‌رف ده‌کرێن وکێ ده‌سه‌ڵاته‌کانی خه‌رجکردن دیاریده‌کات ؟ ئه‌گه‌ر داهاتی حیزبه‌کانیشیان زانی ئه‌ی نابێ باج یشیان لێ بسه‌نن!.
به پێویستی ده‌زانم سه‌رنجی خوێنه‌ر بۆ هه‌ردو زاراوه‌ی بودجه (budget) وکۆمه‌ک (Subsidy) راکیشم. من زاراوه‌ی کۆمه‌ک یان هاوکاری له جیاتی بودجه بۆ حیزبه‌کان به‌کار ده‌هێنم. چونکه بودجه هی حکومه‌ته و، کۆمه‌ک حکومه‌ت له به‌شه بودجه‌ی ده‌وڵه‌ت یان (هاوشێوه‌ی ده‌وڵه‌ت ) ده‌یدات بۆ کاروچالاکییه سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، زانستی، که‌ڵتوری و وه‌رزشی و..یه‌کان.
بۆچی پێویسته حیزبه سیاسیه‌کان کۆمه‌ک بکرێن؟:
حیزبه سیاسیه‌کان له پرۆسه‌ی دیمۆکراتیزه‌کردنی کۆمه‌ڵ و وڵات‌دا رۆڵی گرنگ ده‌بینن. حیزب تانوپۆی نیوان خه‌ڵک وسیاسه‌ت ده‌چنێ. حیزب بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت کاروچالاکی بنوێنێ و له گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌یدا سه‌رکه‌وتوبێت پێویستی به‌پاره هه‌یه. له کۆمه‌ڵی پێشکه‌وتو خاوه‌ن سه‌روه‌ری یاسا و جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کان دا، سه‌رچاوه‌ی داهاتی حیزبه‌کان که‌م وسنوردارو زانراون له بابه‌تی: "ئه‌ندامانه، کاروچالاکی مه‌ده‌نی، باجی حیزب له داهاتی ئه‌ندامانی لیستی پارله‌مانی وکۆمه‌ک و ده‌ستگیرۆیی دیاریکراوی تر". ره‌نگه ئه‌و سه‌رچاوانه به‌س نه‌بن بۆ ئه‌وه‌ی حیزب بتوانێت به‌باشی ده‌وری خۆی له کۆمه‌ڵدا ببینێ، بۆیه ده‌ستگیرۆیی وکۆمه‌کی حکومه‌ت بۆ حیزبه‌کان پێویسته. راده‌ی کۆمه‌ککردنی حکومه‌تیش به حیزبه‌کان نابێ هێنده زۆر بێت که حیزبه‌کان پاڵی لێ بده‌نه‌وه‌و چاوله‌ده‌ستی حکومه‌ت بن وپشت به‌خۆیان نه‌به‌ستن.
چ شتێک کۆمه‌کی پێ ده‌کرێت؟:
به‌شی زۆری ئه‌و کاروچالاکیانه‌ی که هه‌ر حیزبێکی سیاسی ده‌یکات ده‌که‌وێته ناو چوارچیوه‌ی کۆمه‌ک پێکردنه‌وه. بۆنمونه لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستیانه‌ی حیزب، چالاکی خوێندکاری قوتابخانه‌کان، به‌خشینی زانیاری به ئه‌ندامان، کاروچالاکی له‌کاتی پروپاگه‌نده‌ی هه‌لبژاردن ...تادوایی.
چۆن بڕو، رێژه‌ی کۆمه‌ک وهاوکاری حیزبه‌کان دیاری ده‌کرێت؟
بڕی کۆمه‌ک وهاوکاری حیزبه‌کان ده‌بێت به‌یاسا دیاری‌بکرێت. ده‌کرێت حکومه‌ت پرۆژه یاسایه‌کی بۆ ئاماده وپێشنیاربکات و بیخاته به‌رده‌می پارله‌مان بۆ تاوتوێکردن وبه یاسا کردنی. یان ده‌شێت پارله‌مان بۆ خۆی یاساکه ئاماده‌و په‌سه‌ند بکات. له هه‌ردو باره‌که‌دا حکومه‌ت ده‌بێت یاساکه جێ به‌جێ بکات. جێبه‌جێکردنی روبه‌ڕوی وه‌زیری ناخۆ ده‌کرێته‌وه. وهزیردهبێت رێنوێنی پێویست بۆ چونێتی وه‌رگرتن وخه‌رجکردن ده‌ربکات. ئه‌بێ چاودێری ئه‌و کاروچالاکیانهش بکات که کۆمه‌که‌کانیان بۆ سه‌رف ئه‌کرێ تا بزانێت بۆ مه‌رامی خۆی خه‌رجکراوه یان نا.
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم زانیاری دروست به خوێنه‌ران وئه‌و که‌سانه بده‌م که ئه‌م بابه‌ته‌یان لامه‌به‌سته، پێم باشه نمونه‌ی حکومه‌تی هۆڵه‌ندا بخه‌مه به‌ر دیده‌ی خوێنه‌ران، که دڵنیام بۆ ئه‌ندام پارلهمانهکانیشمان گه‌ر بیانه‌وێت، سودی ده‌بێت.
پێم باشه له سه‌ره‌تاوه ئاماژه به چه‌ند ماده وبڕگهیهکی یاسای هاوکاریکردنی پارته سیاسیه‌کانی هۆڵه‌نده بکه‌م:
• به‌پێی بڕگه‌ی H (ها)له ماده‌ی 1، یه‌که‌م رۆژی ساڵ، ده‌ستپێکی دانی سوبسیدی یه.
• به‌پێێ بڕگه‌ی 1 له ماده‌ی 2 ی یاسای دانی کۆمه‌ک وهاوکاری به حیزبه سیاسیه‌کان، وه‌زیری ناوخۆ سوبسیدی به‌و حیزبانه ئه‌دات که به‌شداری پرۆسه‌ی هه‌لبژاردنی ژوری دوه‌م یان یه‌که‌م یان کردوه و کورسیه‌ک یان زیاتریان هێناوه.
• به‌پێی بڕگه‌ی 2 له ماده‌ی 2، هاوکارییه‌کان ساڵانه ئه‌درێن.
• به‌پێێ بڕگه‌ی 3 له‌ماده‌ی 2 سوبسیدی نادرێت به حیزبێک ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تای ساڵا (کاتی به‌خشینی سوبسیدی) که‌متر له 1000 هه‌زار ئه‌ندامی هه‌بێت.
• به‌پێێ بڕگه 1 له ماده‌ی 6 بڕی سوبسیدی به‌م جۆره دیاری ئه‌کرێ: لقی (ها) له بڕگه‌ی 1 ده‌ڵێت: پاره‌ی بنه‌ڕه‌تی Basisbedrag/ basic ) ( بۆ هه‌ر حیزبێک بریتییه له 179.688€ سهدوههفتاونۆههزارو شهشسهدوههشتاوههشت ئیورۆ. له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر کورسییه‌کی پارلهمانا حیزب 52.118€ پهنجاودوههزاروسهدوههژده ئیورۆ وه‌رئه‌گرێ. به‌سه‌ریه‌که‌وه 1.967.484€ یه‌ک ملێون ونۆسهدوشهستوحهوت هه‌زارو چوارسهدوههشتاوچوار ئیورۆش بۆ سه‌رله‌به‌ری ئه‌ندامانی هه‌مو حیزبه سیاسییه‌کانه. ئه‌م بڕه دابه‌شی کۆی گشتی تێکرای ئه‌ندامانی حیزبه‌کان ده‌کرێت بۆ دیاریکردنی بڕی هه‌ر ئه‌ندامێک. بۆ نمونه ئه‌گه‌ر تێکرای ژماره‌ی ئه‌ندامانی هه‌مو حیزبه‌کان (300000 سێسه‌د هه‌زار ئه‌ندام بێ) ئه‌وا هه‌ر ئه‌ندامێک (6.55) ئیورۆی به‌ر ئه‌که‌وێ.
• بڕگه‌ی(س "C " ) له ماده 2 ی یاساکه پێناسه‌ی ئه‌ندام ی حیزب به‌مجۆره ده‌کات" ئه‌ندام ئه‌وکه‌سه‌یه که کۆبونهوهدهکات،مافی ده‌نگ دانی هه‌یه له رێکخراوه‌که‌دا، ساڵانه بڕی 12 یۆرۆ یان زیاتر ئه‌ندامانه ئه‌دات". ئه‌گه‌ر سه‌رنجی ئه‌م بڕگه‌یه بده‌ین بۆمان ده‌ر ئه‌که‌وێت ، ئه‌ندامه‌کانی حیزب لێره لانی که‌م دوهێنده‌ی حکومه‌ت ئه‌ده‌ن به‌حیزبه‌کانیان. به‌پێی خشته‌که حکومه‌ت شه‌ش یۆرۆ له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر ئه‌ندامێک ئه‌دات به حیزبه‌که، به‌ڵام یاساکه دو ئه‌وه‌نده‌ی له‌سه‌ر ئه‌ندامه‌که داناوه که بیدات به حیزبه‌که‌ی. تۆ بڵێی ئه‌و سه‌دان هه‌زار ئه‌ندامه‌ی حیزبه‌کانی لای خۆمان ئه‌ندامانه به حیزبه‌کانیان بده‌ن! یان حیزب به‌به‌رنامه بۆ بزنوک کردنیان پاره‌یان ئه‌داتێ!.
حکومه‌تی هۆڵه‌ندا له ساڵی 2005 وه، ساڵانه بڕی به‌پازده ملێۆن یۆرۆی بۆ یارمه‌تی دانی حیزبه‌کان دیاریکردوه. ئێسته پارله‌مان ئه‌و بڕه‌ش به زۆر ده‌زانێت بۆیه پارله‌مان سیاسه‌تی که‌م کردنه‌وه‌ی کۆمه‌ک وهاوکاری حیزبه‌کان پێرهودهکات. بۆئه‌وه پلانێکی سێ ساڵه‌ی داناوه. به‌پێێ پلانه‌که له 2008-2011 بڕی 1.396.000€ یه‌ک ملێون وسێسهدونهوهدوشهش هه‌زار یۆرۆ له کۆمه‌که‌که که‌م ده‌کاته‌وه. واته ساڵانه بڕی 465.333€ چوارسهدوشهستوپێنج هه‌زار وسێسهدوسیوسێ ئیورۆ که‌م ده‌کاته‌وه.
حیزبه‌کان سه‌ربه‌ستی ته‌واویان نییه له خه‌رج کردنی ئه‌و هاوکارییه‌ی وه‌ریده‌گرن. حکومه‌ت به یاسا حیزبه‌کانی پابه‌ند کردوه به چۆنێتی وه‌رگرتن و، چۆنێتی خه‌رج کردنی ئه‌و کۆمهکانهوه که وه‌ریده‌گرن. وه‌زیری ناوخۆشی دیاریکردوه بۆ سه‌رف وچاودێرکردنی کۆمه‌که‌کان.
ئه‌وه‌ی که پێویسته ئاماژه‌ی پێ بکه‌م ئه‌وه‌یه که به‌یاسا ئه‌و چه‌رده‌یه دیاریکراوه که ئه‌درێت به حیزبه‌کان ، واته بڕی کۆمه‌که‌که کراوه نییه. کۆمه‌ک وهاوکاریش ئه‌درێت به هه‌مو حیزبه‌کان که رێنمایی ویاساکان ده‌یانگرێته‌وه، به‌مه‌رجێک حیزبه‌که رهگهرزپهرست نه‌بێت، دیسکریمینه‌یشن (Discrimination) نه‌کات.
حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار ناتوانێت منه‌ت به‌سه‌ر ئه‌و حیزبانه‌دا بکات و ئه‌و هاوکارییه به مه‌کره‌مه‌ی خۆی بزانێت.
حکومه‌تی هۆڵه‌ندا بودجه‌ی ساڵی 2009 ی به زیاتر له 148 سهدوچلوههشت ملیار ئیورۆ خه‌مڵاندوه. له‌و بودجه‌یه، که‌مترله بڕی 15 پازده ملێون یۆرۆکه ده‌درێت به حیزبه سیاسیه‌کانی وڵاته‌که. ئه‌گه‌ر دیاریکردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه له چاو بودجه‌ی خه‌مڵێنراوی ده‌وڵه‌تدا به رێژه‌ی سه‌دی دیاریبکه‌ین ئه‌وه ده‌کاته 0,0101% . واته له هه‌رده هه‌زار یۆرۆ یه‌ک،یه‌ک یۆرۆوچهند سه‌نتێک ئه‌چێت بۆ کۆمه‌ک و یارمه‌تی حیزبه سیاسییه‌کان.
حکومه‌ت کۆمه‌ڵێک پره‌نسیپی بۆ هاوسه‌نگ پێکردنی دادپه‌روه‌ری له دابه‌شکردنی کۆمهکهکاندا دیاریکردوه، له گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن:
1- دیاریکردنی بڕیک پاره‌ی دیاریکراو بۆ هه‌مو حیزبه‌کان به بێ گوێدانه گهورهوبچوکیان. ئه‌و بڕه‌ش بریتییه له €169.539 سهدوشهستنۆههزاروپێنجسهدوسیونۆ ئیورۆ.ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌م بڕه پاره‌یه بکه‌ین که‌متره له‌و بڕه‌ی که به‌یاسا دیاریکراوه، یاسا سه‌روه‌ره.
2- زۆرترین بڕی کۆمه‌که‌که پشت به ژماره‌ی کورسییه‌کانی پارله‌مانی هه‌ر حیزبێک ده‌به‌ستێت به جۆرێک که ریژه‌ی 80% کۆمهکردنهکه پێک دێنێت. له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر کورسییه‌کی پارله‌مان €49175 چلونۆههزاروسهدوههفتاوپێنج ئیورۆ ده‌درێت به حیزبه‌که. ئه‌م بڕه‌ش دیسان که‌متره له‌و چهردهیهی که له‌یاساکه‌دا دیاریکراوه.
3- باقی کۆمه‌که‌که بۆ کاروچالاکی رێکخراوه پیشه‌ییه‌کان،بڕه جێگیرهکهو، ژماره‌ی ئه‌ندامه‌کانیانه که‌نزیکه‌ی 20% پاره‌که‌ی بۆ ته‌رخانکراوه. کۆی پاره‌ی ته‌رخانکراو بۆ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی حیزبه‌کان بریتییه له €1.967.484. ئه‌م بڕه پاره‌یه دابه‌ش ده‌کرێت به‌سه‌ر کۆی ئه‌ندامانی حیزبه‌کاندا ، به‌و جۆره بڕی هه‌ر ئه‌ندامێک دیاری ده‌کرێت. پاره‌که جێگیره، به‌ڵام ژماره‌ی ئه‌ندامانی حیزبه‌کان له گۆڕاندایه، بۆیه بڕه پاره‌ی هه‌ر ئه‌ندامێک نا جێگیره‌و له ساڵێک بۆ ساڵێکی تر به‌پێێ که‌موزۆری ژماره‌ی ئه‌ندامانی حیزبه‌کان به‌رزونزم ده‌کات.
بۆ زیاتر رونکردنه‌وه‌ی ئه‌و سێ خاڵه‌ی سه‌روه ریکخستنی ئه‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه به پێویست ده‌زانم. زانیاریه‌کانی خشته‌که‌م له ماڵپه‌ری پارله‌مان وحیزبه‌کان وه‌رگرتوه. حیزبه‌کان یان قه‌واره‌کانی ناو خشته‌که ته‌نها ئه‌وانه‌ن که ئه‌ندام پارله‌مانیان هه‌یه.
خشته‌ی ژماره (1)
خانه‌ی 1
|
خانه‌ی 2
|
خانه‌ی 3
|
خانه‌ی 4
|
خانه‌ی 5
|
خانه‌ی 6
|
خانه‌ی 7
|
حیزبه‌کان
|
ژ.ئه‌ندام پارله‌مان
|
پاره بۆ ههرکورسییهکی پارله‌مان
|
ژ.ئه‌ندامانی هه‌ر حیزبێک له‌ساڵی 2008
|
بڕه پاره بۆ هه‌ر ئه‌ندامێکی حیزب له ساڵی 2008
|
بڕی پاره‌ی دیاریکراو بۆ حیزبه‌کان بێ جیاوازی
|
کۆی ئه‌و پاره‌یه‌ی که هه‌ر حیزبێک وه‌ری گرتوه له 2008
|
CDA
|
41
|
€49175
|
69200
|
€ 6
|
169539€
|
€ 2.600.914,00
|
Pvda
|
33
|
49175€
|
59327
|
€ 6
|
169539€
|
€ 2.148.276,00
|
SP
|
25
|
49175€
|
50238
|
€ 6
|
169539€
|
€ 1.700.342,00
|
VVD
|
22
|
49175€
|
36832
|
€ 6
|
169539€
|
€ 1.472.381,00
|
Pvv
|
9
|
49175€
|
نییه‌تی
|
€ 6
|
169539€
|
€ 612.114,00
|
GL
|
7
|
49175€
|
21901
|
€ 6
|
169539€
|
€ 645.170,00
|
CU
|
6
|
49175€
|
27683
|
€ 6
|
169539€
|
€ 630.678,00
|
D66
|
3
|
49175€
|
10370
|
€ 6
|
169539€
|
€ 379.284,00
|
SGP
|
2
|
49175€
|
26906
|
€ 6
|
169539€
|
€ 429.325,00
|
PvdD
|
2
|
49175€
|
6972
|
€ 6
|
169539€
|
€ 309.721,00
|
150 کورسی 309429 ئه‌ندام €10.928.214
ژماره‌ی دانیشتوانی هۆڵه‌ندا له نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 2008 دا، 16.479.406 شانزهملێۆن وچوارسهدوههفتاونۆههزاروچوارسهدوشهش که‌س بوه. له‌و ژماره‌یه ته‌نها 309429 سێسهدونۆههزاروچوارسهدوبیستونۆ که‌س ئه‌ندامی تێکڕای حیزبه‌کانن، واته به‌ڕیژه‌ی0.187% ، ئه‌مه نیشانه‌یه‌کی ته‌ندروست وجوانی وڵات وگۆمهڵگه پێشکه‌وتوه‌کانی دنیای دیمۆکراتیه.
12 حیزب و قه‌واره‌ی تر که به‌شداری هه‌ڵبژاردنی 22 نۆڤه‌مبه‌ری 2006 یانکرد ،ده‌نگیان نه‌هێنا و کورسی پارله‌مانیان نه برده‌وه.
کۆی ئه‌وپارانه‌ی که له خشته‌ی ژماره 1 دا ئاماژه‌مان بۆ کردوه بریتتیه له هی ئه‌ندامانی پارله‌مانی حیزبه‌کان، ئه‌ندامانی حیزبه‌کان وپاره دیاریکراوه نه گۆڕه‌که ، که به‌سه‌ر یه‌که‌وه وه‌ک له خشته‌که‌دا دیاره بریتییه له( 10.928.214€ )، باقی پاره‌که که له پازده ملێۆنه‌که ده‌مینیته‌وه، دیسان ده‌درێت به حیزبه‌کان، بۆ رێکخراوه‌کانی گه‌نجان ولاوان(Jongerenorganisatie)، کۆمه‌ڵه زانستییه‌کان ( Wetenschapelijke Instituut) حیزبه‌کان خه‌رج ده‌کرێت. بۆ دروستکردنی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌و رێکخراوانه‌ش یاساوبهندی دیاریکراوی خۆیان هه‌یه. هه‌ر حیزبێک ئه‌گه‌ر له له یه‌که‌م رۆژی ساڵی نوێ دا که ده‌کاته ده‌ستپێکی سه‌رفکردنی کۆمه‌که‌کان ئه‌و رێکخراوانه‌ی دانه‌مه‌زراندبێت ولای حکومه‌ت تۆمار نه‌کرابن مافی وه‌رگرتنی ئه‌و کۆمه‌کانه‌یان نابێت. بڕه پاره‌ی ته‌رخانکراویش بۆ کۆمه‌ڵه زانستیه‌کان بریتییه له 121.768€ سهدوبیستویهک هه‌زارو حهوتسهدوشهستوههشت ئیورۆ .
له‌سه‌ر رۆشنایی ئه‌و خشته‌یه‌ی سه‌ره‌وه با بێین بڕی کۆمه‌کی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ حیزبه‌کانی کوردستان به‌پێی لیسته‌کانیان دیاریبکه‌ین. که هیوادارم ئه‌م نوسینه‌م بتوانێت هه‌ندێک زانیاری دروست بدات به پارله‌مانتاره به‌رێزه‌کانی له مه‌ڕ خۆمان.
خشته‌ی ژماره (2)
خانه‌ی 1
|
خانه‌ی 2
|
خانه‌ی 3
|
خانه‌ی 4
|
خانه‌ی 5
|
خانه‌ی 6
|
خانه‌ی 7
|
حیزبه‌کان
|
ژ.ئه‌ندام پارله‌مان
|
پاره بۆ هه‌رئه‌ندام پارله‌مانێک
|
ژ.ئه‌ندامانی هه‌ر حیزبێک له‌ساڵی 2008
|
بڕه پاره بۆ هه‌ر ئه‌ندامێکی حیزب (گۆڕاو)
|
بڕی پاره‌ی دیاریکراو بۆ حیزبه‌کان بێ جیاوازی
|
کۆی ئه‌و پاره‌یه‌ی که هه‌ر حیزبێک وه‌ری ده‌گرێت
|
پارتی
|
40
|
55.000€
|
425000
|
€ 5
|
200.000€
|
€4.525.000
|
یه‌کێتی
|
39
|
55.000 €
|
425000
|
€ 5
|
200.000€
|
€4.470.000
|
یه‌کگرتو
|
9
|
55.000€
|
45000
|
€ 5
|
200.000€
|
€ 920.000
|
کۆمه‌ڵ
|
6
|
55.000 €
|
39000
|
€ 5
|
200.000€
|
€ 725.000
|
ئاشوری
|
5
|
55.000 €
|
10000
|
€ 5
|
200.000€
|
€ 525.000
|
تورکمان
|
4
|
55.000€
|
13200
|
€ 5
|
200.000€
|
€ 486.000
|
حیزبیشیوعی
|
3
|
55.000 €
|
18000
|
€ 5
|
200.000€
|
€ 455.000
|
سۆسیالیست
|
2
|
55.000€
|
20000
|
€ 5
|
200.000€
|
€ 410.000
|
زه‌حمه‌تکێشان
|
1
|
55.000€
|
20000
|
€ 5
|
200.000€
|
€ 355.000
|
یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی
|
1
|
55.000€
|
3000
|
€ 5
|
200.000€
|
€ 270.000
|
پارتی کریکاران
|
1
|
55.000€
|
2500
|
€ 5
|
200.000€
|
€ 267.500
|
111 ئه‌ندام پارله‌مان 1.018.200 ئه‌ندامی حیزبه‌کان
ژماره‌ی ئه‌ندامانی حیزبه‌کان، خه‌مڵاندنه، ره‌نگه هه‌ندێکیان گله‌یی بکه‌ن وژمارهکانیان لا که‌م بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و ژماره خه‌مڵینراوه به‌راورد بکه‌ین له‌گه‌ل ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رێمه‌که ئه‌وه ده‌کاته زیاترله 23% . واته له‌هه‌ر سه‌د که‌س 23 که‌س ئه‌ندامی حیزبه‌کانن. ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر مانایه‌کی هه‌بێت ئه‌وه‌یه که کۆمه‌ڵی ئێمه کۆمه‌ڵێکی حیزباوییه ودیارده‌یه‌کی نا ته‌ندروسته‌و جێی نیگه‌رانیه. له کوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی به حیزبی کردنی کۆمه‌ڵگه پێڕه‌وده‌کرێت. ئه‌وه‌ش سیاسه‌تێکی زۆر ترسناکه. بۆیه له دیاریکردنی بڕه پاره له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر ئه‌ندامێکی حیزب دا زۆر گرنگه که‌مترین بڕ دیاری بکرێت. ئه‌گه‌ر پاره‌ی زۆری بۆ دیاری بکرێت ئه‌وه هانده‌رده‌بێت بۆ حیزبه‌کان که هه‌ڵمه‌تی به حیزبیکردنی کۆمه‌ڵ له پێناوی وه‌رگرتنی پاره‌ی زیاتردا فراوانتر بکه‌ن. بۆیه زۆر گرنگه ئه‌م رێژه‌یه نابێت له 10-15% کۆی کۆمه‌که‌کان زیاتر پێک بێنیت!
له خشته‌ی ژماره 2 دا کۆی ئه‌و پارانه ی که له‌سه‌ر هه‌ر سێ پره‌نسیپه‌که ( ژماره‌ی کورسی پارله‌مان،ئه‌ندامانی حیزبه‌کان،بڕه جێگیرهکه) ده‌کاته € 13.408.500,00 سیانزه ملێون وچوارسهدوههشتههزارو پێنجسه‌د ئیورۆ. باقی پاره‌که که له پازده ملێۆنه‌که ده‌مێنێته‌وه بۆ رێکخراوه پێشه‌یی وزانستییهکانی حیزبه‌کان سه‌رف ده‌کرێت.
خوێنه‌ر ئه‌گه‌ر به‌راوردی نیوان خشته‌ی یه‌ک ودو بکات جیاوازی له بڕی پاره‌کاندا ده‌بینێ. ئه‌وه‌م وه‌ک نمونه وه‌رگرتوه، بڕی پاره‌که‌ش له‌جیاتی دینار ، هه‌ر به ئیورۆ داناوه. وه‌ک سه‌ره‌تای ده‌ست پێهه‌ڵگرتنی حیزبه‌کان له بردنی بودجه‌ی هه‌رێم ، من رام وایه پارله‌مان ئه‌و بڕی 15 ملێۆن یۆرهیه په‌سه‌ند بکات ، به‌مه‌رجێک چیتر حیزب واز له حکومه‌ت بێنێت. ره‌نگه هه‌بن گاڵته‌یان به‌م جۆره نوسین وداواکارییانه بێت، به‌ڵێم ده‌بیت ئه‌وه بزانن که ئیتر خه‌ڵک هێنده بێزاره تا راده‌ی ته‌قینه‌وه!.
زۆر گرنگه پارله‌مانی کوردستان یاسایه‌ک بۆ دیاریریکردنی بڕی کۆمه‌ک وهاوکاری بۆ حیزبه‌کانی کوردستان ده‌ربکات. به‌مه‌رجێک ئه‌و بره پاره‌یه له 0.2% لهسهدادوی بودجه‌ی هه‌رێم تێ په‌ڕ نه‌کات.
بۆیه باشتره چاو له مۆدێلی هۆڵه‌ندی بکه‌ین.ئه‌ویش به ته‌رخانکردنی 80% پاره‌ی ته‌رخانکراو بۆ هاوکاری حیزبه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای ژماره‌ی کورسی پارله‌مانی هه‌ر حیزبێک و، له 20% ه‌که‌ی تری بۆ ژماره‌ی ئه‌ندامانی حیزبه‌کان و بڕه جێگیرهکه بێت. باشی ئه‌م مۆدێله له‌وه‌دایه که هیچ حیزبێک له کۆمهکوهاوکاری حکومه‌ت بی به‌ش نابێت ، دیاره هه‌ر حیزبه‌ش به‌پێی سه‌نگ وقورسایی خۆی.
بانگه‌شه‌کردن بۆ ریفۆرم ودادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی بێ گه‌ڕانه‌وه‌ی داهاتی حکومه‌ت بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت کاریکی نه‌کرده‌یه و خۆڵ له‌چاوکردنی خه‌ڵکه. ئیتر کاتی ئه‌وه هاتوه پارتی ویه‌کیتی به‌ڵێنه‌کانی خۆیان به‌رنه سه‌ر! کاتی ئه‌وه هاتوه پارتی ویه‌کیتی چیتر ده‌ست به‌سه‌ر بودجه‌ی هه‌رێم دا نه‌گرن. له‌سه‌ر داهاتی کۆمپانیا مۆنۆپۆڵهزهبهلاحهکانی خۆیان بژین. کاتی ئه‌وه هاتوه که هه‌ردو بودجه‌که 54%و، 46%که له به‌غداوه به‌فرۆکه دێته ههردوفرۆکه خانه‌ی هه‌ولێرو سڵێمانی له‌باتی ببرێنه سه‌ری ره‌ش و قه‌ڵاچوالان ، ده‌بێ بخرێته خه‌زێنه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه. ئه‌وه پاره‌ی خه‌ڵکه نه‌ک حیزب، پاره‌ی حزمهتگوزارییهکانه نه‌ک هی سه‌رۆک و م.س نه‌کان !نابێ چیتر ملیاردهکهی بۆ ئه‌وان بێت وسهنتهکهشی بۆ ئێمه!.
ده‌بێت حیزب ده‌ست له هه‌ڵلوشینی سه‌روه‌توسامانی وڵات هه‌ڵگرێت و، خه‌سڵه‌ته ئاساییه‌کانی خۆی له به‌رنامه‌و دنیابینی خۆیدا بۆ خزمه‌تی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک وه‌رگرێته‌وه. هه‌تا ژیانی ئاسایی به‌به‌ری حیزب‌دا نه‌کرێته‌وه، هه‌تا ده‌ستی حیزب له بینه‌قاقای بودجه‌ی حکومه‌ت نه‌کرێته‌وه، ئه‌سته‌مه باس له جیاکردنه‌وه‌ی حیزب له حکومه‌ت، حیزب له ژیانی نۆرماڵی کۆمه‌ڵگه، حیزب له ده‌خاله‌تکردنی ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵک بکرێته‌وه . ئیتر کاتی ماڵجیایی به‌ینی حکومه‌ت وحیزب هاتوه. پاش هه‌ژده ساڵ ئیترکاتی ئه‌وه هاتوه ملیاردهکهی بۆ گه‌ل و،سهنتهکهشی بۆ حیزب بێ.