هه‌وڵه‌كانی‌ ریفۆرم
 لێپرسراوه‌كان و لێپرسینه‌وه‌ی میژویی...




Monday, February 9, 2009
 

وته ‌به‌ناوبانگه‌كه‌ی توماس مور له‌كاتی دادگایكردنیدا ده‌ڵێت "QUI TACET CONSENTIRET" که‌ به ‌ئینگلیزی واته‌ "SILENCE GIVES CONSENT"  و به ‌كوردی "بێ‌ ده‌نگی مانای ره‌زامه‌ندیه".

بێ ده‌نگی مانای ره‌زامه‌ندیه، ئه‌م وته‌یه ‌توماس موری رزگار نه‌كرد له‌ كوشتن، له‌به‌رئه‌وه ‌پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌مو تاكێكی كۆمه‌ڵگای كوردی ده‌نگی بیستراو بێت له‌مه‌سه‌له ‌چاره‌نوسسازه‌كاندا، به‌ڵام خوزگه ‌ده‌نگه‌كان ته‌نها ره‌خنه ‌نه‌ده‌بون به‌ڵكو چاره‌سه‌ریان دائه‌ڕشت.

كۆمه‌ڵێك روژنامه ‌و ماڵپه‌ری كوردی و ئینگلیزی هه‌ن كه‌ كۆمه‌ڵێك ره‌خنه ‌بڵاوده‌كاته‌وه ‌له‌باره‌ی ئه‌مڕۆی كوردستانه‌وه، ئه‌مه‌شتێكی باشه‌و دیارده‌یه‌كی دیموكراتیه، به‌ڵام شانبه‌شانی ره‌خنه ‌ئه‌بیت چاره‌سه‌ری كه‌م و كورتیه‌كان به‌رنامه‌ی بۆ دابنرێت، له‌نوسینیكی پێشومدا "بواری پیشه‌سازی ته‌گه‌ره‌و چاره‌سه‌ر"1 وه‌ڵام و پێشنیاری كه‌سانێك سه‌رنجیان راكێشام، كه‌سانێك پێشنیاری چاره‌سه‌ركرنی بواری كشتوكاڵ به‌ یه‌كه‌م هه‌نگاو داده‌نین و پێیان باشه‌ كه‌ بواره‌كانی تری ژیان ده‌ستكاری نه‌كرێت هه‌تا بواری كشتوكاڵی ته‌واو نه‌بێت، كه‌سانێكی تر پیشنیاری ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌هیچ نه‌كرێت، چونكه ‌گه‌نده‌لی هه‌یه ‌له ‌كوردستان.

به‌ڵام له ‌روانگه‌ی منه‌وه ‌لایه‌نێكی سێیه‌م هه‌یه ‌كه ‌باوه‌ڕی به‌چاره‌سه‌ری كه‌موكورتیه‌كان هه‌یه، به‌بونی یان نه‌بونی گه‌نده‌ڵی، كوردستان پێویستی به‌بنه‌مایه‌كی پیشه‌سازی و كشتوكاڵی و به‌ڕێوه‌بردنی به‌هێز هه‌یه. كۆمه‌ڵگای پیشكه‌وتو، ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌یه ‌كه ‌له‌هه‌مو بواره‌كاندا پیشكه‌وتوه، كۆمه‌ڵگا هه‌رگیز له‌ریزی كۆمه‌ڵگای پێشكه‌وتودا نابێت، ئه‌گه‌ر بواری پیشه‌سازی، دارایی یان به‌ڕێوه‌بردنی ئیفلیج بێت، هه‌رچه‌نده ‌ئه‌گه‌ر له‌بواری كشتوكاڵیدا له‌پێشه‌وه‌ بێت، هه‌مو بواره‌كان ته‌واوكه‌ری یه‌كترن، كۆمه‌ڵگا نابێت مشه‌خۆر بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ‌ئه‌بێت كۆمه‌ڵگا به‌رهه‌مهێن بێت.

رۆژ له‌دوای رۆژ به‌ڵگه‌كان ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنن كه ‌ده‌بێت كوردستان له‌م خه‌وه ‌درێژخایه‌نه‌ی به‌خه‌به‌ر بێته‌وه، له ‌رۆژنامه‌یه‌كی ئیماراتیدا، راپۆرتێك بڵاوكراوه‌ته‌وه ‌له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنه‌كانی بواری پیشه‌سازی له‌ كه‌نداوی عه‌ره‌بیدا، له ‌راپۆرته‌كه‌دا هاتوه ‌كه ‌وه‌به‌رهینانی پیشه‌سازی له‌ وڵاتانی كه‌نداودا بازدانێكی نمونه‌یی به‌خوه‌بینیوه ‌له‌ماوه‌ی دو ساڵی پێشودا، به‌پێی راپۆرته‌كه، ژماره‌ی كارگه‌كانی که‌نداوی عه‌ره‌بی له ‌10431 كارگه‌وه ‌به‌رزبوه‌ته‌وه ‌بۆ 12022 كارگه، رێژه‌ی وه‌به‌رهێنان له ‌118 ملیار دۆلاره‌وه ‌به‌رزبوه‌ته‌وه ‌بۆ 147 ملیار دۆلار.2
  
هۆكاری به‌رزبونه‌وه‌ی ژماره‌ی كارگه‌كانی وڵاتانی دراوسێی عێراق ده‌گه‌ڕیته‌وه ‌بۆ سستبونی كارگه‌كانی عێراق، له ‌عێراقدا به‌رهه‌می وڵاتانی كه‌نداو توركیا و ئێران و چه‌نده‌ها وڵاتانی تر جێگای به‌رهه‌مه ‌خۆماڵیه‌كانی گرتوه‌ته‌وه. هیچ گرنگیه‌ك نه‌دراوه‌به‌م حاله‌ته ‌ترسناكه‌ی كه‌ كوردستان و عێراق پیایدا ده‌ڕۆن، لێپرسراوانی كوردستان و عێراقیش پێویسته ‌چاو له ‌ئه‌مه‌ریکا بكه‌ن كه ‌له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ره‌واج بۆ جیهانگیری ده‌كات، له‌هه‌مان كاتدا باجی به‌ڕێژه‌ی 300% خستوه‌ته‌سه‌ر په‌نیری روكیفورتی فه‌ره‌نسی، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فه‌ره‌نسا هێنانی گۆشتی گای ئه‌مه‌ریكی قه‌ده‌غه‌كردوه.3

پێویسته ‌زۆر به‌په‌له ‌بواری پیشه‌سازی شانبه‌شانی بواری كشتوكاڵی هه‌ڵبسێنرێته‌وه. ئه‌بێت پڕۆژه‌یه‌كی گونجاو  دابڕێژرێت بۆ بوژاندنه‌وه‌ی بواره‌جیاجیاكانی كوردستان، لێره‌دا به‌ره‌نگاری ته‌گه‌ره‌یه‌كی گه‌وره‌تر ئه‌بێنه‌وه، كه ‌ئه‌بێ چاره‌سه‌ربكرێت له‌پێناو بوژاندنه‌وه‌ی كوردستاندا، ئه‌ویش ته‌گه‌ره‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م پڕۆژه ‌گرنگه‌یه، بوژاندنه‌وه‌ی كوردستان ده‌ست پێناكات به‌بێ بونی كادری به‌ڕێوه‌بردنی لێهاتو و به‌هێز، به‌ڕێوه‌بردن چاره‌سه‌ری هه‌مو ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌كانه، له‌به‌رئه‌وه ‌ئه‌بێت بگه‌ڕێین به‌دوای كادری به‌ڕێوه‌بردن كه ‌ئه‌م سێ ره‌وشته‌ی تیادا به‌دیبكرێت 1. هه‌ستكردن. 2. توانای بڕیار. 3. توانای جێبه‌جێكردن.

1. هه‌ستكردن: لێپرسراو یان به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌ركه‌وتو ئه‌بێت هه‌ستبكات به‌بڕیاری راستی چاره‌نوسساز، بڕیاری راست ئه‌و بڕیاره‌یه ‌كه ‌له ‌به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵ بێت، ئه‌م ره‌وشته ‌زۆر گرنگه‌ له ‌لێپرسراوی سه‌ركه‌وتودا، چونكه‌ ئه‌توانین بیسه‌لمێنین كه ‌زۆر له ‌لێپرسراوانی كوردستان تارماییه‌ك به‌رچاویان ده‌گرێت له‌كاتی بڕیارداندا، ئه‌مه ‌ئه‌بێته ‌هۆی بێ توانای لێپرسراوان له‌ جیاكردنه‌وه‌ی بڕیاری راست له ‌بڕیاری چه‌وت، زۆر بڕیار له‌سه‌ر كاغه‌ز راست ده‌بینرێت، به‌ڵام له‌ جێبه‌جێكردندا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ هه‌ڵه‌یه، جیاكردنه‌وه‌ی بڕیاری راست و چه‌وت ئاسان نیه، به‌ڵام لێپرسراوی سه‌ركه‌وتو ئه‌وه‌یه ‌كه ‌بڕیاری راست هه‌ڵده‌بژێرێت، چونكه ‌هه‌ست به‌كارتێكردنی ئه‌و بڕیاره ‌ده‌كات له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا له‌داهاتودا، بۆ نمونه ‌بڕیاردان له‌سه‌ر یاسای وه‌به‌رهێنانی كوردستان به ‌بڕیارێكی سه‌ركه‌وتو له ‌قه‌ڵه‌م دراو هه‌تا ئه‌مڕۆش زۆربه‌ی لێپرسراوان به ‌دڵخوشیه‌وه ‌باس له ‌یاسای وه‌به‌رهینان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌بینراو ده‌بینرێت رۆژانه، ئه‌وه‌یه ‌كه ‌یاسای وه‌به‌رهێنان بوه‌ به‌گوڕی سه‌رمایه‌ی تاكی كورد له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات.4  چه‌نده‌ها كه‌س له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات سه‌رمایه‌ی ره‌وانه‌ی كوردستان كرد بۆ دروستكردنی پڕۆژه‌ی پیشه‌سازی و بیناسازی، به‌پێی یاسای وه‌به‌رهینان، حكومه‌ت پارچه‌یه‌ك زه‌وی دابین ده‌كات بۆ پرۆژه‌كه ‌به‌شێوه‌ی كرێ و بانه‌وانی. خاوه‌ن پڕوژه ‌هه‌ڵده‌ستێ به‌دروستكردنی پڕۆژه‌كه ‌به‌بێ هیچ یارمه‌تیه‌كی تر له‌ حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه. وه‌به‌رهێنی كورد سه‌رمایه‌یه‌كی زۆر سه‌رف ده‌كات و پڕوژه‌كه‌ی ته‌واو ده‌كات، ئه‌گه‌ر بینا بێت ئه‌وا كرێ ناكات و ئه‌بێت له‌ئه‌نجامدا دابخرێت، چونكه‌ بینای زۆر دروست كراوه‌ له ‌قه‌راغ شار به‌بێ پلان، خۆ ئه‌گه‌ركارگه‌ بێت ئه‌وا ئه‌بێت دابخرێت چونكه ‌كارگه‌ی خۆماڵی ناتوانێ پێشبڕكێی كۆمپانیا ده‌ره‌كیه‌كان بكات، هه‌ڵه‌كوشنده‌كانی یاسای وه‌به‌رهینان ئه‌وه‌یه ‌كه ‌نه‌یاسای پلانی بیناسازی ونه‌یاسای پارێزگاری به‌رهه‌می خۆماڵی له‌ كوردستاندا دانه‌نراوه، ئه‌مه ‌بوه‌ته ‌هۆی خنكاندنی په‌ره‌سه‌ندنی وه‌به‌رهێنان له‌ كوردستاندا، ئه‌م دو هه‌ڵه‌یه ‌بوه ‌هۆی كه‌ وه‌به‌رهێن ساڵانه ‌سه‌دان هه‌زار دینار بدات به‌كرێی زه‌وی، هه‌رچه‌نده ‌پڕوژه‌كه‌ی وه‌ستاوه.

ئه‌وه‌ی جێگای پێكه‌نینه ‌كه‌هه‌تا ئه‌مڕۆ لێپرسراوانی حكومه‌تی هه‌رێم یاسای وه‌به‌رهێنان به‌یاسایه‌كی سه‌ركه‌وتو ناوده‌به‌ن، ‌ئه‌وه‌ی جێگای گریانه‌ كه ‌میلله‌ت رۆژانه ‌زیانی ئه‌و یاسایه ‌ده‌ژمێرێت.

2. توانای بڕیار: لێپرسراوی سه‌ركه‌وتو، لێپرسراوێكه ‌كه ‌توانای بڕیاری هه‌یه، ئه‌بێت لێپرسراو توانای بڕیاردانی هه‌بێت له‌سه‌ر یاسا چاره‌نوسسازه‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ی سڵ بكاته‌وه ‌له‌كرداری ده‌ره‌كی. هه‌ستكردن به‌بڕیاری راست پێویستی به‌توانا هه‌یه ‌كه ‌بڕیاره‌كه ‌داڕێژێ، چه‌نده‌ها یاسا هه‌یه ‌كه ‌لیپرسراوی كورد به‌ڕاستی ئه‌زانیت، به‌ڵام توانای ئه‌وه‌ی نیه ‌بڕیاری له‌سه‌ر بدات، چه‌نده‌ها بڕیار هه‌یه ‌كه ‌خزمه‌ت به ‌كۆمه‌ڵگا ئه‌كات، به‌ڵام لێپرسراوان لێی دورده‌كه‌ونه‌وه ‌له‌به‌ر ترسی كاردانه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره ‌له‌سه‌ر كه‌مێك خه‌لك، بۆ نمونه ‌یاسای لیپێچینه‌وه ‌له ‌گه‌نده‌ڵی له ‌كوردستاندا یاسایه‌كه ‌خزمه‌ت به‌ زۆربه‌ی زۆری كۆمه‌ڵگای كوردی ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام هه‌تا ئه‌مڕۆ هیچ لێپرسراوێك خۆی له‌قه‌ره‌ی ئه‌و یاسایه‌نادات، چونكه ‌ئه‌م یاسایه ‌ئه‌بێته ‌هۆی لێپێچینه‌وه ‌له‌هه‌ندێك كه‌س كه ‌خاوه‌ن هێزن، ئه‌مه ‌بوه‌ته ‌هۆی دوركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا له ‌حكومه‌ت و دروستبونی بۆشایه‌كی گه‌وره ‌له‌نێوان حكومه‌ت و میلله‌تدا، لای هه‌موان ئاشكرایه ‌كه ‌بڕیارێك سود به ‌زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگا بگه‌یه‌نێت بڕیارێكی راسته‌و هه‌ر بڕیارێك دژی كۆمه‌ڵگا بێت و سودی كه‌مینه‌ بێت بڕیارێكی هه‌ڵه‌یه.

3. توانای جێبه‌جێكردن: هه‌ستكردن به‌ بڕیاری راست و توانای بڕیاردانی شتیكی باشه، به‌ڵام به‌بێ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره‌ نه‌بونی باشتره، كوردستان بوه‌ته ‌گۆڕستانی چه‌نده‌ها بڕیاری راست و ته‌نها چاوه‌ڕێی لێپرسراوێكه ‌زیندویان بكاته‌وه‌و جێبه‌جێیان بكات. 

كاتی ئه‌وه ‌هاتوه ‌ده‌نگ بۆ لێپرسراوی خاوه‌ن ره‌وشته‌كان بدرێت.


په‌راوێز:
 1.    ‌روژنامه‌ی روژنامه: ژماره‌399، 02/04/2009
Arabian Business, September 24 – 30 2008, 2.   "الاستپمارات الصناعیه‌ الخلیجیه‌ 147 ملیار دولار"
Bush War on Roquefort Raises a Stink in France3.  
 “Departing Officials Set Duty at 300%      "
Edward Cody, Washington Post, Foreign Service, Thursday, January 29, 2009; Page A01    
4.   ده‌قی یاسای وه‌به‌رهینان له‌هه‌ریمی كوردستان، به‌شی چواره‌م، ته‌رخانكردنی زه‌وی وزار،مادده‌ی چواره‌م، یه‌كه‌م

 
     Print     Send this link     Add to favorites
 
که‌ حیزب و حوکمه‌ت له‌یه‌ک جیا ئه‌بن
-2-
که‌ حیزب و حوکمه‌ت له‌یه‌ک جیا ئه‌بن
-1-‌
لێپرسراوه‌كان و لێپرسینه‌وه‌ی میژویی...
لیستی نوێكردنه‌وه‌ و ئه‌گه‌ره‌كان
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
ده‌سه‌ڵات‌و پڕۆژه‌کانی چاکسازیی
٢ - ٢
کۆمه‌ک وهاوکاری یان بودجه‌ی حیزبه‌کان؟
رێڕه‌وی‌ چاكسازی‌ له‌ناو حیزبدا؟
كام پێوه‌ر حیزب به‌زیندوی‌ راده‌گرێت ؟
چارەنوسی هەرێم بەرەوکوێ؟
بارودۆخی به‌ڕێوه‌بردنی پاره‌ لای پارتی كوردی
ده‌رباره‌ی‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ مام جه‌لال
(5)
بۆ پڕۆژه‌ی‌ "چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌"كه‌ی‌ به‌ڕێز مام جه‌لال
ئیستیك له‌سه‌ر ریفۆرم و ریفۆرمیست
ده‌سه‌ڵات‌و پڕۆژه‌کانی چاکسازیی
١ - ٢
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت
توڕه‌یه‌ نیشتمان... توڕه‌یه‌
تابۆكانی‌ به‌رده‌م ریفۆرم كردنی‌ حیزبی‌ كوردی‌
ریفۆرمی سیاسی...
پشتگوێخستنی ره‌خنه‌کان چی ئه‌گه‌یه‌نێ؟
پڕۆژه‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌ و دارایی‌ حیزب
ده‌رباره‌ی‌"پرۆژه‌"كانی‌ چاكسازی‌...
په‌رله‌مانێكی‌ داماو، بۆ؟
ئیفلیجكردنی په‌‌رله‌‌مان
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
ده‌سه‌ڵات: له‌ نێوان شه‌رعیه‌تی‌ شۆڕشگێڕی و شه‌رعیه‌تی‌ ده‌ستوریدا
چاکسازی و پاکسازی؟
بۆ كه‌س وه‌لاَم ناداته‌وه‌
ریفۆرم داخوازی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستانه‌ ئه‌گه‌ر نه‌كرێت، ده‌یكات
دوای ئه‌م هه‌مو ره‌خنه‌یه‌ ئینجا چی؟
ئێمه‌ و ئه‌وان: ناکۆکیه‌کانمان له‌ سه‌ر چین؟
حیزب و حوکم: ئه‌زمونی کوردستان
ئه‌م پارله‌مانه‌ی ئێمه‌: له‌ خه‌می کێ دان جگه‌ له‌خۆیان؟
گۆڕان لێره‌وه‌ ده‌س پێ ئه‌کا: جیاکردنه‌وه‌ی حیزب له‌ حکومه‌ت
ئایه‌ ( رێكخراوه‌ دیموكراتیه‌كان )ی كوردستان چه‌ند له‌وانه‌ی ئه‌وروپا ده‌چێت؟
سه‌ندیكای‌ ئازاد ‌و حیزبی‌
(رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كانی كوردستان) به‌ره‌و كوێ‌ ؟
پرۆژه‌که‌ی مام جه‌لال
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ حكومه‌ت، كارێكی‌ ئاسانه‌؟
راپۆرتی‌ چوار حیزبه‌كه‌
پڕۆژه‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌ و داهاتوی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان...
پڕۆژه‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌
گافی گۆڕان‌، گه‌فی رژێم
پرۆژه‌كه‌ی‌ مام جه‌لال و به‌رهه‌ڵستكارانی‌
ده‌رباره‌ی‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ مام جه‌لال
ناعه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی
حیزب و ده‌سه‌ڵاتی‌ جێبه‌جێكردن... له‌ په‌راوێزی ‌(حیزب و حوكم: ئه‌زمونی‌ كوردستان)
خواستی‌ ریفۆرم...
حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان حكومه‌تێكی‌بێنموونه‌یه‌
رۆڵی‌ رای‌ گشتی‌ له‌ گۆڕاندا
جیاكردنه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كان وه‌ك بنه‌مایه‌كی‌ دیموكراسی‌
له‌ په‌راوێزی‌ پڕۆژه‌كه‌ی‌ به‌ڕێز مام جه‌لال دا
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه
پرۆسه‌ی‌ چاكسازیی‌: په‌یوه‌ندی‌ نێوان حیزب و حكومه‌ت
حکومه‌ت و بودجه
پارله‌مان، حکومه‌ت و بودجه
ته‌لقینكردنی ریفۆرم ‌و زیندوبونه‌وه‌ی
حكومه‌ت ‌و حیزب به‌ره‌و كوێ‌؟
ریفۆرم .. و چێشتی مجه‌ور... و گۆڕان
"كابوس"ی "ریفـۆرم"
"نوشته‌"ی‌ چاكسازی
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حزب له‌ حكومه‌ت: قه‌دبڕێك بۆ وه‌رگرتنی‌ بڕیار...
حزبی كوردی له‌ قۆناغی گۆڕان دا
كاتی چاكسازی...
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ ئیداره‌، هه‌نگاوی یه‌که‌مه‌ یان دوه‌م‌؟
كریسمسی‌ یه‌كێتی‌...
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ