"تاقیکردنه‌وه‌ی هۆڵندی وه‌ک نمونه"
به‌رایی:
یه‌که‌م: سه‌رچاوه‌کانی نوسینی ئه‌م بابه‌ته هه‌مویان به‌زبانی هۆڵندین. زانیارییه‌کان هه‌مویان زانیاری سه‌رچاوه‌ی یه‌که‌من، که دواتر له کۆتایی زنجیره وتاره‌که‌دا ئاماژه‌یان پێده‌درێت:
دووه‌م: هه‌وڵمداوه زۆربه‌ی تێرمه‌کان له‌ناو که‌وانه‌دا به زبانی هۆڵندی بنوسم. بۆئهوهم کردوه، ئه‌وانه‌ی زبانی هۆڵندی ئه‌زانن، ئه‌گه‌ر گومانیان له زانیارییه‌کانم هه‌بو، لهئینتهرنێتا بتوانن ئاسان بیدۆزنه‌وه. بۆئه‌وه‌ی خوێنه‌ری کوردی هۆڵندی نه‌زان بزانێ تێرم و ناوه هۆڵندییه‌کان چۆن ئه‌خوێنرێنه‌وه، به پیتی کوردی زۆربه‌ی ده‌نگه هۆڵندییهکانم نوسیوه. له هه‌ندێک شوێن، ئه‌گه‌ر زانیبێتم به کوردی نه‌متوانیوه باش مه‌به‌ست بگه‌یه‌نم، په‌نام بۆ زبانی عه‌ره‌بی بردوه. مه‌به‌ستم له هه‌مو ئه‌مانه گه‌یاندنی زۆرترین زانیاری یه، به باشترین شێوه.
سێیه‌م: ئه‌م بابه‌ته، له‌به‌رئه‌وه‌ی رۆژانه ئه‌ینوسم، که‌موکوڕی ئه‌بێ. مه‌رگ بوار بدا به‌ته‌مام پاشتر بیکه‌م به کتێب. ئه‌وکاته هه‌وڵئه‌ده‌م زانیارییه‌ک یان بابه‌تێک کاری رۆژانه له‌بیری بردبمهوه، بۆ کتێبه‌که‌یان زیاد بکه‌م.
*** *** ***
ئه‌گه‌ر به‌گوێره‌ی سروشتی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، دنیا به ساده‌یی دابه‌ش بکه‌ین، ئه‌کرێ بیکه‌ین به دوو به‌شه‌وه: دنیای دیمۆکراسی و دنیای نادیمۆکراسی.
له دنیای دیمۆکراسی دا نمونه‌ی جیاجیا هه‌یه، وه‌کو نمونه‌ی ئامریکا، بریتانیا، فره‌نسه، ئه‌ڵمانیا، هۆڵندا و ... هتد. خاڵی هاوبه‌شی نمونه‌کانی ئه‌م دنیایه ئه‌وه‌یه که ده‌سه‌ڵاتی حیزب و حوکمه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌کانی: یاسادانان، قه‌زایی و جێبه‌جێکردن له‌یه‌کتر جیاکراونه‌ته‌وه.
له دنیای نادیمۆکراسی شدا نمونه‌ی جیاواز هه‌یه. وه‌کو ده‌سه‌ڵاتی جارانی یه‌کێتی سۆڤێت و تێکڕای وڵاتانی کۆمۆنیستیی ئه‌وروپای خۆرهه‌ڵات، رژێمی سه‌دام حوسێن، رژێمی به‌عسی سوری، رژێمی کوبا، رژێمی کۆریای باکور و، چه‌ند رژێمی تر. ئه‌گه‌ر دیقه‌ت بده‌ین، زۆربه‌ی رژێمه نادیمۆکراسییهکان روخاون، یان گه‌ڕو نابوت بون و سه‌ریان له‌گوێی گۆڕ ئه‌له‌رزێ. خاڵی هاوبه‌شی دنیای نادیمۆکراسیش ئه‌وه‌یه که حیزب خاوه‌نی حوکمه‌ت و کۆمه‌ڵ و تێکڕای سامانی نیشتمانییه.
عێراق که له ناوه‌ڕاستی بیسته‌کانی سه‌ده‌ی رابردوه‌وه به شه‌قی ئیمپریالیزمی بریتانی له به‌شێک له‌خاکی عه‌ره‌ب و به‌شێک له‌خاکی کوردستان پێکهوهنرا، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌مو تێبینی یانه‌ی کورد له‌سه‌ر دروستبونی ئه‌و کیانه هه‌یبوه و هه‌یه‌تی، له‌سه‌رده‌می رژێمی پاشایه‌تی دا، که سیستمی حوکم پاشایه‌تی ده‌ستوری بو، جۆرێک له دیمۆکراسی هه‌بو: پلۆرالیزم هه‌بو؛ ده‌سه‌ڵاته‌کانی حیزب و حوکمه‌ت له یه‌کتر جیاواز بون؛ سێ ده‌سه‌ڵاته‌که‌ش تا راده‌یه‌کی باش له‌یه‌کتر جیاکرابونهوه. لێ له‌دوای کوده‌تای 14 ی گه‌لاوێژی 1958 وه هه‌تا روخاندنی رژێمی سه‌دام حوسێن و هه‌تا ئه‌م چرکه ساته‌ش، له عێراق دا شتێک نه‌بوه و نه‌ماوه که‌پێی بوترێ سیستێمی حوکمی دیمۆکراسی به‌مانا دروسته‌که‌ی.
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی (ینک) و (پ‌د‌ک) له‌ماوه‌ی 18 ساڵی رابردودا موسئولانه هه‌ڵسوکه‌وتیان بکردایه... به‌رژه‌وه‌ندییه حیزبییه‌کانی خۆیانیان نه‌خستایه‌ته سه‌رو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی وڵات و دانیشتوانه‌که‌ی، به‌ختی کورد باشی هێنابو: 2 حیزبی گه‌وره به 2 دیدوبۆچونی جیاوزه‌وه ئه‌یانتوانی سیستمێکی سیاسی- دیمۆکراسی سه‌قامگیر، که تیایا ده‌سه‌ڵات له یه‌کێکیانه‌وه بۆ ئه‌ویتریان له رێگه‌ی سندوقی ده‌نگدانه‌وه ده‌ستاوده‌ستی بکردایه، دابمه‌زراندایه.
بهلێکدانهوهم، له ئاینده‌یه‌کی بینراوا خه‌ڵکی کوردستان هه‌لی ئه‌وه‌یان نابێ به‌هره له سیستمێکی دوو حیزبیی به‌هێز که، یه‌کێکیان ده‌سه‌ڵاتدارو ئه‌ویتریان ئۆپۆزسێون بێ، وه‌ربگرن. (ینک) و (پ‌د‌ک) به‌هه‌ڵه زۆر‌و زه‌وه‌نده تاکتیکی و ستراتیجییه‌کانیان ئه‌و هه‌له‌یان له‌بار برد. زه‌ره‌ری گه‌وره‌یان له خۆیان و گه‌ل و وڵاته‌که‌شمان دا. لێ پێشبینی ئه‌که‌م له ئایندهی بینراوا حوکمه‌تی هاوپه‌یمانی، جیا له‌مه‌ی ئێستا له کوردستان سه‌رپایه، له‌دایک ببێ. گێڕانه‌وه‌ی تاقیکردنه‌وه‌ی هۆڵندا که نزیکه‌ی سه‌ده‌یه‌که حوکمه‌تی هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌ی ئه‌با، بۆ ده‌رس و په‌ند لێوه‌رگرتن که‌ڵکی ئه‌بێ. بۆ ئه‌وه ئه‌م ئه‌رکه‌م خسته ئه‌ستۆی خۆم. هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ش که خه‌ڵکی کوردستان نمونه‌یه‌کی زیندوی حوکمڕانیی حیزب و حوکمه‌ت له‌یه‌کتر جیایان له‌به‌رچاو بێ. چونکه هه‌ندێک که‌س بۆ مه‌به‌ستی چه‌واشه‌کاری به‌جۆرێک باسی جیاکردنه‌وه‌ی حیزب و حوکمه‌ت له‌یه‌کتر ئه‌که‌ن، وه‌کو ئه‌وه‌ی ئه‌و دوانه برنج و داڕوجان بن: له‌سه‌ر سینییه‌ک هه‌ڵیان ته‌کێنه له‌یه‌ک جیائه‌بنه‌وه (!؟) له‌حاڵێکدا بۆئه‌وه‌ی ئه‌و دوانه له کوردستان له‌یه‌ک جیابکرێنه‌وه، ئه‌بێ سیستمه‌که له بنه‌وه‌ڕا بگۆڕین.
*** *** ***
بابه‌ته‌کانی ئه‌م کتێبه:
یه‌که‌م: تاقیکردنه‌وه‌ی سیستمی سیاسی هۆڵندا له به‌ڕێوه‌بردنی وڵاتا، تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوه. ئه‌م وڵاته به‌رده‌وام حوکمه‌تی هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌ی ئه‌با، چونکه هیچ حیزبێک ناتوانێ له هه‌ڵبژاردنی گشتیی پارلهمانا زۆرینه‌ی ره‌ها به‌ده‌ست بهێنێ تا بتوانێ به‌ته‌نیا کابینه دامه‌زرێنێ. گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م نمونه‌یه بۆ خوێنه‌رو سیاسی و رۆشنبیره‌کانی کورد که‌ڵکی خۆی ئه‌بێ. ئه‌مه ئه‌بێ به‌به‌شی یه‌که‌می کتێبه‌که. ئه‌م به‌شه 4-5 ژێربه‌شی ئه‌بێ.
دووه‌م: ئیستا که یه‌کێتی باسی جیاکردنه‌وه‌ی حیزب و حوکمه‌ت له‌یه‌کتری ئه‌کا، له زه‌ینی خه‌ڵکدا نمونه‌یه‌کی ده‌سه‌ڵاتی دیمۆکراسی به‌و مانا ساده‌و ساکاره‌ی له‌سه‌ره‌وه باسم کرد، نیه، تا چاودێری هه‌نگاوه‌کانی یه‌کێتی بن... پێش وه‌خت بزانن ئه‌بێ یه‌کێتی چی بکات بۆئه‌وه‌ی حیزب و حوکمه‌ت له‌یه‌کتر جیابکاته‌وه. گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌یه روشنبیریی دیمۆکراسی له‌لای خه‌ڵکی کوردستان ئه‌باته سه‌رێ. تێ ئه‌گه‌ن بۆئه‌وه‌ی حیزب و حوکمه‌ت له‌یه‌کتر جیابکرێنه‌وه، ئه‌بێ چی روبدا؟ کام ده‌زگایانه نابێ بمێنن و کامانه پێویستن دامه‌زرێن؟ چ جۆره حیزبایه‌تی کردنێ قازانجی گه‌ل و وڵاته و کام جۆره‌ش زیانیان پێ ئه‌گه‌یه‌نێ؟
به‌شی دووه‌میش 3- 4 ژێربه‌ش ئه‌بێ. له‌به‌ر رۆشنایی به‌شی یه‌که‌م و زانیارییه‌کانی له‌باره‌ی تاقیکردنه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستانه‌وه هه‌من، بۆ جیاکردنه‌وه‌ی حیزب و حوکمه‌ت له‌یه‌کتر چی پێویسته روبدا، له‌م به‌شه‌دا باسی ئه‌که‌م.
*** *** ***
به‌شی یه‌که‌م: سیستمی حوکمی هۆڵندی و داموده‌زگاکانی
ژێربه‌شی یه‌که‌م: ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردن:
سروشتی حوکم:
سیستمی حوکم (ستاتسبستێڵ: (Staatsbestel له هۆڵندا دیمۆکراسیی پارله‌مانیی پاشایه‌تی ده‌ستورییه. له ساڵی 1848 وه پاشای وڵات له ده‌ستوردا پیرۆزی دراوه‌تێ. وه‌زاره‌ت ناتوانێ ناچاری بکا، لهبهرهۆی سیاسی یان ناسیاسی واز له‌پاشایه‌تی بهێنێ. له ساڵی 1890 وه، له‌دوای مردنی پاشا ڤیلمی سێیه‌مه‌وه هه‌تا ئێستا، پاشاکانی وڵات ژنن (شاژنن). هه‌رکاتێ شاژنی ئێستا، بیاتریکس وازی له‌پاشایه‌تی هێنا، میر (ڤیلم ئه‌لیکسانده‌ر)ی کوڕی ئه‌بێ به پاشای وڵات. واته هه‌تا ئێستا 118 ساڵ زیاتره هه‌ر ژن پاشای وڵات بوه.
حوکمه‌ت(ریخێرینگ: (regering
پێکدێ له: سه‌روه‌زیر، جێگره‌کانی، وه‌زیره‌کان و پاشای وڵات. پاشای وڵات سه‌رۆک و سیمبۆلی وڵاته. به‌ڵام ده‌سه‌ڵات هی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه. ئه‌رکه‌کانی پاشای وڵات زیاتر پرۆتۆکۆلین: پاش هه‌ڵبژاردنی گشتیی ژوری دووه‌م که‌سێک رائهسپیرێ کابینه پێک بهێنێ؛ ساڵانه له سێیه‌م سێ شه‌ممه‌ی مانگی سێپتهمبهرا خیتابی عه‌رش پێشکه‌ش ئه‌کا؛ قانونه‌کانی له پارله‌مانه‌وه ده‌رئه‌چن ئیمزایان ئه‌کا؛ ره‌گه‌زنامه ئیمزا ئه‌کا.
کابینه (کابینێت: (Kabinet:
پێکدێ له: وه‌زیره‌کان به سه‌روه‌زیر و جێگرهکانییهوه له‌گه‌ڵ سکرتێره‌کانی ده‌وڵه‌ت (جێگری وه‌زیر به پله‌ی وه‌زیر). وه‌زیره‌کان و جێگره‌کانیان ئه‌ندامی حیزبه سیاسییه‌کانی به‌شداری حوکمه‌تن. وه‌زیره‌کان له‌به‌رده‌م ژوری دووه‌ما به‌رپرسیارن له کاروباری وه‌زاره‌ته‌کانیان. جێگرانی وه‌زیر به‌شداری کۆبونه‌وه‌کانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ناکه‌ن، مه‌گه‌ر به‌تایبه‌ت بانگ بکرێن، به‌تاک یان به‌کۆ.
سروشتی کابینه:
له ساڵی 1917 به‌دواوه تێکڕای حوکمه‌ته‌کانی هۆڵندا هه‌تا ئێستا، حوکمه‌تی هاوپه‌یمانی (کوالیسیڕیخێرینگ: (coalitieregering بون. ژماره‌ی کورسییه‌کانی ژوری دووه‌می پارله‌مان 150 کورسی یه (پارله‌مان پێک دێ له 2 ژور: ژوری دووه‌م، ژماره‌ی ئه‌ندامه‌کانی 150 که‌سن؛ ژوری یه‌که‌م، ژماره‌ی ئه‌ندامه‌کانی 75 که‌سن). بۆئه‌وه‌ی حیزبێک بتوانێ به‌ته‌نیا حوکمه‌ت پێک بهێنێ، ئه‌بێ زۆرینه‌ی ره‌ها له‌هه‌ڵبژاردنی گشتیی ژوری دووه‌ما به‌ده‌ست بهێنێ (75+1). به‌ڵام له 1917 به‌دواوه، پاش ئه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن گۆڕاوه، هیچ حیزبێک نه‌یتوانیوه زۆرینه‌ی ره‌ها بهێنێ. له‌به‌رئه‌وه، نزیکه‌ی سه‌ده‌یه‌که ئه‌م وڵاته حوکمه‌تی هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌ی ئه‌با.
چۆن کابینه پێک ئه‌هێنرێ؟:
به پرۆسه‌ی دروستکردنی کابینه ئه‌وترێ (کابینێتسفۆرماسی: (kabinetsformatie. پاش هه‌ڵبژاردنی ژوری دووه‌م یان پاش که‌وتنی حوکمه‌ت، به‌هه‌ر هۆیه‌که‌وه بێ، ئه‌بێ کابینه‌ی نوێ دروست بکرێ. بۆ دروستکردنی کابینه‌ی نوێ، شاژن ئه‌بێ راوێژ به‌م که‌سایه‌تییانه بکا:
1- جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت (vice-voorzitter van de Raad van State). شاژن خۆی سه‌رۆکی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌یه. له شوێنێکی ترا باسی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ئه‌که‌م.
2- سه‌رۆکی ژوری یه‌که‌م و دووه‌می پارله‌مان.
3- سه‌رۆکی هه‌مو فراکسێونهکانی ناو ژوری دووه‌م. گه‌وره بن یان بچوک ئه‌بێ پرسیان پێ بکرێ. فراکسێون هه‌یه ته‌نیا که‌سێکه. ئه‌بێ پرسی پێ بکرێ.
ئینفۆرماتیور (informateur):
له‌سه‌ر بناغه‌ی ئامۆژگاری ئه‌و که‌سانه‌ی سه‌ره‌وه، شاژن که‌سێک یان زیاتر ته‌عین ئه‌کا، بۆئه‌وه‌ی وه‌کو شاره‌زا یارمه‌تی بده‌ن بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێ. به‌م که‌سه/ که‌سانه ئه‌وترێ ئینفۆرماتیور(س) (informateur-s). شاژن به نوسین ئینفۆرماتیور(س)ه‌کانی داوا ئه‌کا بۆ لای خۆی و بیروڕایان له‌گه‌ڵ ئه‌گۆڕێته‌وه. هه‌ر به‌نوسین رایان ئه‌سپێرێ شاره‌زایی خۆیان به‌کاربهێنن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م دوو پرسیاره و پێکهێنانی کابینه له‌گه‌ڵ فۆرماتیور:
1- کێ باشه رایسپێرم بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێ؟
2- کام حیزب و کام حیزب ئه‌توانن پێکه‌وه کابینه‌ی نوێ پێک بهێنن؟
ئینفۆرماتیور(س)ه‌کان ئه‌که‌ونه په‌یوه‌ندی کردن و پرس کردن. ئه‌گه‌ر نه‌یانتوانی له‌ماوه‌ی دیاریکراوا وه‌ڵامی دروست بده‌نه‌وه به ساژن، به‌نوسین ئاگاداری ئه‌که‌ن. شاژن هه‌نگاوه‌کانی سه‌ره‌وه دووباره ئهکاهوه، ئینفۆرماتیوری تازه دیاری ئه‌کا. ناڕه‌حه‌تترین گفتوگۆی ئینفۆرماتیورهکان بۆ پێکهێنانی هاوپه‌یمانی ئه‌و کاتانه‌یه که ناچارن له‌نێوان دوو حیزب یان زیاتری، بیروبۆچون له‌یه‌ک دورا، هاوپه‌یمانی دروست بکه‌ن.
فۆرماتیور (formateur):
هه‌نگاوی دووه‌می شاژن بۆ پێکهێنانی حوکمه‌ت بریتی یه له بانگ کردنی ئه‌و که‌سه‌ی ئینفۆرماتیورهکهی راوێژی داوه‌تێ، رایسپێرێ بۆ پێکهێنانی کابینه. ئه‌و که‌سه زۆربه‌ی کات ئه‌و که‌سه‌یه که ئه‌بێ به سه‌روه‌زیری نوێ، به‌ڵام مه‌رج نییه هه‌موجارێ هه‌ر ئه‌و بێ. ئه‌کرێ که‌سێکی شاره‌زابێ. به‌و که‌سه ئه‌وترێ فۆرماتیور (formateur)، واته پێکهێنه‌ری کابینه.
ئینفۆرماتیور و فۆرماتیور (شاره‌زای پێکهێنانی حوکمه‌ت و پێکهێنه‌ری حوکمه‌ت) پێکه‌وه ئه‌که‌ونه کار بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌م چوار قۆناغه که، پرۆسه‌ی پیکهێنانی حوکمه‌ت پیانا تێئه‌په‌ڕێ:
1- گه‌ڕان به‌دوای هاوپه‌یمانیی گونجاوا؛
2- رێکه‌وتن له‌سه‌ر هێڵه‌گشتییه‌کانی کاری حوکمه‌تی هاوپه‌یمانی (regeerakkoord)؛
3- دابه‌شکردنی وه‌زاره‌ته‌کان به‌سه‌ر حیزبه‌کانی حوکمه‌تا؛
4- دیاریکردنی وه‌زیره‌کان بۆ وه‌زاره‌ته‌کان.
هه‌ندێک جار، ئینفۆرماتیوری وریا ئه‌رکی یه‌که‌م و دووه‌م له‌کۆڵ فۆرماتیور ئه‌کاته‌وه و خۆی ئه‌توانێ، له‌ئه‌نجامی بیروڕاگۆڕینه‌وه‌ی قوڵ له‌گه‌ڵ حیزبه‌کان، هه‌م هاوپه‌یمانیی گونجاو بدۆزێته‌وه، هه‌م له‌سه‌ر هێڵه‌گشتییه‌کانی به‌یاننامه‌ی حوکمه‌تیش له‌گه‌ڵیان رێک بکه‌وێ.
حه‌لی وه‌سه‌ت (کۆمپرۆمیسن: (compromissen:
له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ حیزبێک له هۆڵندا ناتوانێ به‌ته‌نیا کابینه پێک بهێنێ، حیزبه هاوپه‌یمانه‌کان ناچارن که‌مێک له به‌رنامه‌ی پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن بێنه خوار. پێکه‌وه له‌سه‌ر کارنامه‌یه‌ک رێک ئه‌که‌ون که گوزارشت له به‌رنامه‌ی هه‌مویان بکا. به‌م پرۆسه‌یه ئه‌وترێ رێکه‌وتن له‌سه‌ر حه‌لی وه‌سه‌ت/ کۆمپرۆمیسن (compromissen).
پارله‌مانتاره‌کانی کابینه (پارلهمێنتایهر کابینێت: (parlementair kabinet:
له‌کۆتایی دا ئه‌بێ پارله‌مانتاره‌کانی کابینه (parlementair kabinet)، واته ئه‌و پارله‌مانتارانه‌ی حیزبه‌کانیان پێکه‌وه حوکمه‌تی هاوپه‌یمانی پێک ئه‌هێنن، ده‌نگ له‌سه‌ر هێڵه‌گشتییه‌کانی به‌رنامه‌ی حوکمه‌تی هاوپه‌یمانی (Regeerakkoord) بده‌ن. پارله‌مانتارانی کابینه ئه‌توانن ده‌سکاری به‌یاننامه و پرۆگرامی کابینه بکه‌ن. پاشان ئه‌ندامانی ژوری دووه‌م ده‌نگ له‌سه‌ر وه‌زیره‌کان ئه‌ده‌ن. پارله‌مانتاره‌کانی کابینه‌ی هه‌ریه‌کێ له حیزبه هاوپه‌یمانه‌کان ئه‌توانن بڕوا له‌هه‌ر وه‌زیرێک بیانه‌وێ، وه‌بگرنه‌وه. وه‌کو ئه‌وه‌ی فراکسێونی (D66) له قه‌یرانی هێرسی ئه‌لی یا له‌گه‌ڵ ریتا فێردۆنک (Rita Verdonk) ی وه‌زیری کاروباری په‌نابه‌ران و ئینیگرهیشن، کردی.
رێکه‌وتنی حوکم (ریخییرئاکۆرد: (Regeerakkoord):
رێکه‌وتنی حوکم، یان ئه‌و پرۆگرامه‌ی حیزبه هاوپه‌یمانه‌کانی کابینه‌ی نوێ له‌سه‌ری پێک دێن. ئه‌وه‌ی له‌و رێکه‌وتنه‌دا دێ، بریتی یه له‌وه‌ی حوکمه‌ت له ماوه‌ی حوکمی کابینه‌دا ئه‌بێ بیکا و ئه‌بێ بیهێنێته دی. واته سیاسه‌تی حوکمه‌ت له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کابینه دا، بۆ نمونه: که‌مکردنه‌وه‌ی بێ‌کاری؛ باشترکردنی ژینگه؛ زیادکردنی بودجه‌ی خوێندن؛ بایه‌خدان به ته‌ندروستی کۆمه‌ڵ؛ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی گوزه‌ران و...هتد. به‌وه ئه‌وترێ رێکه‌وتنی حوکم.
له‌کاتی گفتوگۆدا هه‌ر حیزبه هه‌وڵ ئه‌دا زۆرترین به‌شی به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی خۆی بخاته ناو رێکه‌وتنه‌که‌وه. ئه‌م قۆناغه جاری وه‌ها هه‌یه زیاتر له‌مانگ ئه‌خایه‌نێ. حیزبه‌کانی هاوپه‌یمانی سه‌ره‌تا ئه‌بێ له‌سه‌ر پرۆگرامێکی کاتی رێکبکه‌ون. بیخه‌نه به‌رده‌ستی ئه‌ندامانی کابینه له‌ژوری دووه‌م بۆ مناقهشهکردنی. له ژوری دوو هه‌تا مناقه‌شه‌ی زیاتر له‌سه‌ر بکرێ، پێکهێنانی کابینه دورتر ئه‌که‌وێته‌وه. به‌وشێوه‌یه دان و سه‌ندن به‌رده‌وام ئه‌بێ هه‌تا ئه‌گه‌نه ئه‌نجام. پاش ته‌واوبونی گفتوگۆ له‌سه‌ر رێکه‌وتنی حوکم و پاش ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی کابینه له ژوری دووه‌م له‌سه‌ری رێکئهکهون، سه‌روه‌زیری راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینه، له‌به‌رده‌می ژوری دووه‌ما به‌یانی وه‌زاره‌ت (رێخیرینگفێرکلارینگ: (Regeringsverklaring ئهخوینێتهوه.
به‌یانی وه‌زاره‌ت (رێخێرینگفێرکلارینگ: (Regeringsverklaring:
پاش خوێندنه‌وه‌ی به‌یانی وه‌زاره‌ت له‌به‌رده‌م ژوری دووه‌ما، له‌لایه‌ن سه‌روه‌زیری چاوه‌ڕوان کراوه‌وه، ئه‌ندامانی ژوری دوو هه‌ر ئه‌و رۆژه یان رۆژی دواتر ده‌س ئه‌که‌ن به مناقهشهکردنی به‌یانی حوکمه‌ت. له کاتی مناقهشهکردنی به‌یانی حوکمه‌تا، مه‌بده‌ئیه‌ن ئه‌بێ هه‌مو ئه‌ندامانی ژوری دووه‌م، هه‌مو وه‌زیره دیاریکراوه‌کان و جێگرانی وه‌زیره‌کان ئاماده بن. مناقه‌شه‌ی به‌یانی حوکمه‌ت 2 بۆ 3 رۆژ ئه‌خایه‌نێ. ئه‌گه‌ر پارله‌مان بڕوا به وه‌زیره‌کان یان کابینه نه‌به‌خشێ، دروست نابێ. هه‌ر وه‌زیرێ به‌تاک یان هه‌مو وه‌زیره‌کان پێکه‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌نگی زۆرینه‌ی ره‌های پارله‌مان نه‌هێنن، کابینه‌یان پێ دروست ناکرێ.
ئه‌گه‌ر کابینه‌ی نوێ بڕوای ژوری دووه‌می به‌ده‌ست نه‌هێنا، روبه‌ڕوی پرۆسێسی کێشانه‌وه‌ی بڕوا (Wantrouwen) ئه‌بێته‌وه. له‌کاتی وه‌هادا ژوری دووه‌م (ئیستیقاله) ئه‌دات به شاژن و ئه‌بێ هه‌ڵبژاردنی نوێ بۆ ژوری دوو ئه‌نجام بدرێ. به‌وشێوه‌یه سه‌رله‌نوێ پرۆسه‌ی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێ له نوکه‌وه ده‌ست پێ ئه‌کاته‌وه. حاڵه‌تی وا هه‌تا ئێستا یه‌ک جار روی داوه: ساڵی 1939.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران (مینیستهرڕاد: (Ministerraad:
وه‌زیره‌کان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانن و مافی ده‌نگدانیان هه‌یه. جێگرانی وه‌زیره‌کان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نین و، مافی ده‌نگدانیان نیه.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌مو رۆژانێکی هه‌ینی، زۆربه‌ی جار له‌باره‌گای ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ی سه‌روه‌زیر، وه‌زیرێتی، کۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌کا. له‌کاتی پێویست و ته‌نگژه‌و، له‌کاتی مناقهشهکردنی بودجه‌ی ساڵی ئاینده‌دا، بێجگه چوارشه‌ممه له رۆژانی تریشدا کۆبونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌کا. دوای هه‌ر کۆبونه‌وه‌یه‌کی ئاسایی، سه‌روه‌زیر کۆنگره‌ی رۆژنامه‌نوسی ئه‌نجام ئه‌داو وه‌ڵامی هه‌مو پرسیارێک ئه‌داته‌وه. له‌دوای کۆبونه‌وه نائاساییه‌کانیش، سه‌روه‌زیر کۆنگره‌ی رۆژنامه‌نوسی ئه‌گرێ. ئه‌گه‌ر بڕیاری تیا درابو، بڕیاره‌که رائه‌گه‌یه‌نێ. به‌ڵام ورده‌کاری بابه‌ته‌کانی مناقه‌شه‌ی ئه‌م کۆبونه‌وانه بۆ میدیا ئاشکرا ناکرێن.
ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌روه‌زیر:
1- سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه؛
2- سه‌رپه‌رشتی کۆبونه‌وه‌کانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌کا؛
3- رو (واجهه) ی حوکمهتهو له کۆبونه‌وه‌کانی یه‌کێتیی ئه‌وروپا نوێنه‌رایه‌تی وڵات ئه‌کا؛
4- به ره‌زامه‌ندی وه‌زیری په‌یوه‌ندیدار یان زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌توانێ بابه‌ت بۆ مناقه‌شه بۆ ئه‌جێندای کۆبونه‌وه‌کانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران زیاد بکا؛
5- ژێرئهنجومهنهکانی وه‌زیرانی پیشه (Onderraden van Vakministers) بانگ ئه‌کا بۆ کۆبونه‌وه.
سه‌روه‌زیر هه‌تا 26/5/2006 ده‌سه‌ڵاته‌کانی (4 و 5) ی نه‌بو.
ژێرئهنجومهنهکانی وه‌زیرانی پیشه (ئۆندهرڕادن فان فاکمینیستهرس: (Onderraden van Vakministers:
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، له‌پێناوی باش راپه‌ڕاندنی کاروبارهکانیا، نزیکه‌ی 40 کۆمیته (لیژنه) و شه‌ش ژێرئهنجومهنی هه‌یه. بێجگه له وه‌زیره‌کان فه‌رمانبه‌ر و کاربه‌ده‌ستی پله به‌رز به‌شداری له پێکهێنانی ئه‌م کۆمیته‌و ژێرئهنجومهنانهیا ئه‌که‌ن.
کۆمیته (لیژنه) کان و ژێرئهنجومهنهکان چه‌ند جیاوازییه‌کیان هه‌یه:
1- ژێرئهنجومهن درێژتر ئه‌ژی تا کۆمیته؛
2- ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دیاری ئه‌کا، بێجگه له سه‌روه‌زیر یه‌کێکی تر کۆبونه‌وه‌کانی هه‌ر کۆمیته‌یه‌ک به‌ڕێوه‌به‌رێ. به‌ڵام وه‌زیری هه‌ماهه‌نگکار (منسق) ئاماده‌ی کۆبونه‌وه‌کانی ژێرئهنجومهنهکان ئه‌بێ.
ناوی کۆمیته (لیژنه)کان زۆرن، لێ بۆ تێگه‌یشتن له تێرمی (ژێرئهنجومهنی وه‌زیرانی پیشه) نوسینی ناوی شه‌ش ژێرئهنجومهنهکه به پێویست ئه‌زانم:
|
ناوی ژێرئهنجومهنی وه‌زیرانی پیشه
|
وه‌زیری هه‌ماهه‌نگکار (منسق)
|
1
|
ئه‌نجومه‌نی کاروباری ناوده‌وڵه‌تی و ئه‌وروپا
|
وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه
|
2
|
ئه‌نجومه‌نی ئابوری، زانیاری و نوێکردنه‌وه
|
وه‌زیری کاروباری ئابوری
|
3
|
ئه‌نجومه‌نی ستابیلکردنی شوێنی ژیان
|
وه‌زیری نیشته‌جێکردن، دیاریکردنی مساحاتی زه‌وی و ژینگه
|
4
|
ئه‌نجومه‌نی یه‌کێتیی کۆمه‌ڵایه‌تی
|
وه‌زیری کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی و کار (به‌شی: ئابوریی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسه‌تی داهات)؛ وه‌زیری خانوبه‌ره، گه‌ڕه‌که‌کان و تێکه‌ڵاوبون- ئینتیگره‌یشن (به‌شی: گه‌شه‌پێدانی کۆمه‌ڵ)
|
5
|
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و شکۆمه‌ندیی قانون
|
وه‌زیری داد و وه‌زیری کاروباری ناوخۆ و په‌یوه‌ندییه‌کانی پاشایه‌تی
|
6
|
ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردن، حوکمه‌ت و خزمه‌تگوزاری شه‌عبی
|
وه‌زیری کاروباری ناوخۆ و په‌یوه‌ندییه‌کانی پاشایه‌تی
|
حیزبه‌کانی حوکمه‌ت (regeringspartijen) و حیزبه‌کانی ئۆپۆزسێون (oppositie partijen):
ئه‌و حیزبانه‌ی به هاوپه‌یمانی کابینه پێک ئه‌هێنن، پێیان ئه‌وترێ حیزبه‌کانی حوکمه‌ت (رێخێرینگسپارتاین- (regeringspartijen. ئه‌و حیزبانه‌شی له پارله‌ماندا کورسی یان هه‌یه، به‌ڵام به‌شداری حوکمه‌ت نین، پێیان ئه‌وترێ حیزبه‌کانی ئۆپۆزسێون (ئۆپۆسیس پارتاین- (oppositie partijen حیزبێک نه‌توانێ له هه‌ڵبژاردنی گشتی دا لانی که‌م 1 کورسی پارله‌مان به‌ده‌ست بهێنێ و، ژماره‌ی ئه‌ندامه‌کانی بچنه خوار 1000 ئه‌ندام، ههڵهوهشێ. چونکه حوکمه‌ت سوبسیدی (کۆمه‌ک) ی ناکا. حیزبی لۆکاڵ یان ناوچه‌یی (رێخیوناڵه پارتای- (regionale partij ش هه‌یه. حیزبی لۆکاڵ به‌و حزبه ئه‌وترێ که له‌شارێک یان ناوچه‌یه‌کی دیاریکراوا هه‌یه. ناتوانێ به‌شداری هه‌ڵبژاردنی گشتیی پارله‌مان بکا، به‌ڵام ئه‌توانێ به‌شداری هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌که‌ی بکا. ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی دا نه‌یتوانی لانی که‌م کورسییه‌ک به‌ده‌ست بهێنێ، له پشتیوانی حوکمه‌ت ناموراد ئه‌بێ و ههڵهوهشێ.
ته‌مه‌نی کابینه:
له هۆڵندا ته‌مه‌نی حوکمه‌ت به‌سراوه به ته‌مه‌نی پارله‌مانه‌وه. له کاتی ئاسایی دا ته‌مه‌نی کابینه چوار ساڵه. ته‌مه‌نی پارله‌مانیش هه‌ر چوار ساڵه. ئه‌گه‌ر کابینه توشی کێشه هات ئه‌وا هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بۆ پارله‌مان ئه‌کرێ. دوای ئه‌وه کابینه‌ی نوێ پێک ئه‌هێنرێ.
بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان به سروشتی دیمۆکراسیی هۆڵندی ئاشنا بن، له‌ناو ژماره‌یه‌ک نمونه‌ی زۆرا ته‌نیا دوو نمونه باس ئه‌که‌م که له‌چه‌ند ساڵی رابردوا بونه‌ته قه‌یران و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی ژوری دووه‌میان سه‌پاندوه:
نمونه‌ی یه‌که‌م: قه‌یرانی سریبرینیسا 2002:
له ئه‌پریلی 2002 دا په‌یمانگای هۆڵندی بۆ دۆکیومێنته‌کانی جه‌نگ (NIOD) راپۆرتێکی ده‌رباره‌ی قه‌سابخانه (کۆ کوژی) یه‌که‌ی سریبرینیسا بڵاوکرده‌وه که، سربه‌کان له ته‌موزی 1995 دا، له‌دژی بۆسنی یه‌کان ئه‌نجامیان داب‌و، 7000 که‌سیان لێ کوشتبون. راپۆرته‌که باسی که‌مته‌رخه‌می بهتالێونێک سه‌ربازی هۆڵندی ئه‌کا که، چۆن نه‌یانتوانیوه ئه‌رکی سه‌ربازیی سه‌رشانیان جێبه‌جێ بکه‌ن و به‌ر به‌و کاره‌ساته مرۆیی یه بگرن. له‌سه‌ر ئه‌وه سه‌روه‌زیر (کۆک) و ته‌واوی کابینه‌که‌ی ئیستیقاله‌یان دا‌و هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خت کرا.
نمونه‌ی دووه‌م: قه‌یرانی هێرسی ئه‌لی 2006:
ئا‌یان هێرسی ئه‌لی (Ayaan Hirsi Ali) کچێکی سۆماڵی یه. ساڵانێک له‌مه‌وبه‌ر له‌ترسی به‌زۆر به‌شودان له سۆماڵه‌وه رایکردوه بۆ هۆڵندا و بوه به په‌نابه‌ر. ئه‌م کچه به‌هۆی چوست‌و چالاکی خۆیه‌وه ساڵی 2006، له هه‌ڵبژاردنی گشتی پارلهمانا له‌سه‌ر لیستی حیزبی (VVD) بوه ئه‌ندامی ژوری دووه‌م. شه‌وی 11/5/2006 له‌به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌فزێونی دا، ئاماده‌کار و پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌که، سه‌باره‌ت به ژیانی تایبه‌تی، هه‌ندێ زانیاری له هێرسی ئه‌لی ده‌رهێنا. زانیارییه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌و چیرۆکه‌دا نهئههاتنهوه که، هێرسی له‌کاتی داواکردنی مافی په‌نابه‌ری یا، دابونی به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان. رۆژێ دواتر، 12/5 له‌به‌ر رۆشنایی به‌رنامه‌که‌ی شه‌وی رابردودا، پارله‌مانتار هیڵبراند ناواین (Hilbrand Nawaijn) نامه‌یه‌کی نارد بۆ ریتا فێردۆنک (Rita Verdonk) که له‌سه‌ر لیستی حیزبی (VVD) واته هه‌مان حیزبی هێرسی ئه‌لی، وه‌زیری کاروباری په‌نابه‌ران و ئینتیگره‌یشن بو. لێی ئه‌پرسێ، ئاخۆ ئه‌گه‌ر زانیارییه‌کانی که‌یسی په‌نابه‌ری هێرسی ئه‌لی درۆبن، مافی ئه‌مێنێ ره‌گه‌زنامه‌ی هۆڵندی هه‌بێ؟ ریتا فێردۆنک یه‌کسه‌ر فه‌رمانی لێکۆڵینه‌وه ده‌رئه‌کا. هه‌واڵی درۆکانی هێرسی ئه‌لی که‌وته سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه‌کان. وه‌زیر فه‌رمانی دا ره‌گه‌زنامه‌که‌ی لێ بسه‌نرێته‌وه. ئه‌م هه‌ڵڵایه چه‌ند مانگێکی خایاند هه‌تا به‌قازانجی هێرسی ئه‌لی ته‌واو بو، ره‌گه‌زنامه‌که‌ی درایه‌وه. به‌ڵام حیزبی دیمۆکراسهکانی شه‌ستوشه‌ش (D66) که له‌گه‌ڵ حیزبه‌که‌ی ریتا فێردۆنک و هێرسی ئه‌لی و حیزبی دیمۆکرات مه‌سیحی (CDA) حیزبی حوکمه‌ت بو، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ریتا فێردۆنک له هه‌نگاوه‌کانیا هه‌ڵه‌ی کردبو، بڕوای خۆی له فێردۆنک وه‌کو وه‌زیر، وه‌رگرته‌وه. کابینه له‌سه‌ر ئه‌وه توشی قه‌یران بو. سه‌ره‌نجام (D66) به‌یه‌کجاری لهکابینه کشایه‌وه. حوکمه‌ت زۆرینه‌ی ناو پارله‌مانی له‌ده‌ست دا‌و، وه‌کو حوکمه‌تی که‌مینه بۆ راپه‌ڕاندنی کاروباری رۆژانه مایه‌وه. ئه‌م قه‌یرانه بوه هۆی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت، 6 مانگ پێش خرا.
جۆره‌کانی کابینه (سۆرتن کابینێتن: (Soorten kabinetten:
هۆڵندا له مێژودا کابینه‌ی جۆراوجۆری دیوه:
1- کابینه‌ی زۆرینه (میردهرههیدسکابینێت: (Meerderheidskabinet: کابینه‌یه‌ک که له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی ره‌های پارله‌مانه‌وه پشتیوانی لێ بکرێ پێی ئه‌وترێ کابینه‌ی زۆرینه. بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی زۆرینه حیزبی خاوه‌نی زۆرترین ده‌نگ له هه‌ڵبژاردنی گشتی ژوری دوو دا له‌گه‌ڵ حیزبه‌کانی تر ئه‌که‌وێته گفتوگۆ. له‌ئه‌نجاما له‌سه‌ر رێکه‌وتنی حوکم (regeerakkoord) رێک ئه‌که‌ون. ئه‌م رێکه‌وتنه ئازادییه‌کی ئه‌وتۆ بۆ پارله‌مانتارانی کابینه ناهێڵێته‌وه. ئه‌وان له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تاوه پشتیوانی‌یان له‌و رێکه‌وتنه‌ی نێوان حیزبه‌کانیان کردوه، ئه‌بێ له‌ناو پارله‌مانیش پشتیوانی لێ بکه‌ن. له 1917 به دواوه زۆربه‌ی کابینه‌کانی هۆڵندا له‌م جۆره کابینه‌یه بون.
2- کابینه‌ی که‌مینه (میندهرههیدسکابینێت: (minderheidskabinet: کابینه‌ی وا زۆر به ناڕه‌حه‌ت ئه‌توانێ ئه‌رک و فرمان جێبه‌جێ بکا چونکه له‌ناو پارلهمانا خاوه‌نی که‌مینه‌ی کورسییهکانهو به‌زه‌حمه‌ت ئه‌توانێ پرۆژه قانونه‌کانی تێ په‌ڕێنێ، یان هه‌ر ناتوانێ تێ یان په‌ڕێنێ و توشی قه‌یران ئه‌بێ. له ساڵانی 1939، 1966- 1967، 1972- 1973، 1982 و 2006 دا کابینه‌ی که‌مینه هه‌بون.
3- کابینه‌ی پارله‌مانی (پارلهمێنتایهر کابینێت: (Parlementair Kabinet: سروشتی ئه‌م کابینه‌یه ته‌واو سروشتی کابینه‌ی زۆرینه‌یه. خۆی ئه‌به‌ستێته‌وه به رێکه‌وتنی نێوان ئه‌و حیزبانه‌ی هاوپه‌یمانییه‌که‌یان دروست کردوه.
4- کابینه‌ی بان- پارله‌مانی (ئێکسترا- پارلهمێنتایر کابینێت: (Extra- Parlementair Kabinet: ئه‌م کابینه‌یه رێکه‌وتنی حوکم (regeerakkoord) ی نیه. پرۆگرامی حوکمهتکردن (ریخێرینگسپرۆخراما: (Regeringsprogramma ی هه‌یه. له پرۆگرامی حوکمهتکردنا لیستی ئه‌و کار‌و ئه‌رک و فرمانانه رێکخراوه که کابینه له‌ماوه‌ی حوکمهتکردنیا ئه‌بێ ئه‌نجامیان بدا. زۆرینه یان هه‌مو ئه‌ندامانی پارله‌مان پرۆگرامه‌که‌یان به‌دڵه‌و پشتیوانی لێ ئه‌که‌ن. ئه‌م جۆره کابینه‌یه ئازادی زۆری هه‌یه بۆ جوڵان و، رێکه‌وتنی حوکم ده‌ستی نه‌به‌ستوه. له کابینه‌ی وادا فراکسێونهکانی ژوری دوو ئه‌توانن له‌کاتی پێکهێنانی کابینه‌دا به‌شدار بن به‌ڵام مه‌رج نیه. ئه‌گه‌ر به‌شداری بکه‌ن وه‌کو چاو‌دێر به‌شداری ئه‌که‌ن. کابینه‌ی وا زۆرتر ته‌کنۆکرات به‌شداری تیا ئه‌کا تا سیاسی. وه‌زیر یان جێگر وه‌زیر (بیڤیندسلهیدن: (bewindslieden ی ئه‌م کابینه‌یه ئه‌توانێ گوێ له رای حیزبه‌که‌ی نه‌گرێ... به‌قازانجی گشتی بجوڵێته‌وه تا قازانجی حیزب. ئه‌م جۆره کابینه‌یه له ساڵی 1940 به‌دواوه له هۆڵندا دووباره نه‌بۆته‌وه.
5- کابینه‌کانی پاشایه‌تی (کۆنینکلهکه کابینێتن: (Koninklijke kabinetten: کابینه‌ی وا له‌لایه‌ن پاشا/ شاژنی وڵاته‌وه دروست ئه‌کرێ بێ گوێدانه ره‌ئی فراکسێونهکانی ژوری دووه‌م. شتی وا له‌کاتی قه‌یرانی گه‌وره‌دا روئه‌دا. ئه‌م جۆره کابینه‌یه له‌کاتی جه‌نگی دووه‌می جیهانا دوو جار پێکهێنراوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ئه‌سڵا ژوری دووه‌م توانای راپه‌ڕاندنی ئه‌رکه‌کانی له‌ده‌ست داب‌و.
6- کابینه‌ی گیرفان/ جزدان(زاکنکابینێتن: (Zakenkabinetten: ئه‌م جۆره کابینه‌یه زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری (نزیک به‌هه‌مو) وه‌زیر و جێگروهزیر و کارمه‌نده‌کانی که‌سانی نا سیاسین، ته‌کنۆکراتن. پابه‌ندی رێکه‌وتنی حوکمه‌ت و پرۆگرامی کابینه نین. سروشتی ئه‌م کابینه‌یه زیاتر له سروشتی کابینه‌ی بان- پارله‌مانی نزیکه. له ساڵه‌کانی 1879- 1883 و ساڵی 1939 دا ئه‌م جۆره کابینه‌یه هه‌بوه.
رۆژی ته‌خت (Prinsjesdag) و وتار (خطاب) ی ته‌خت (Troonrede):
سێیه‌م سێ شه‌ممه‌ی مانگی سێپته‌مبه‌ری هه‌مو ساڵێک رۆژی ته‌خت/ عرش (پرینسیهسداخ- (Prinsjesdag ه. له ساڵی 1814 وه بۆنه‌ی رۆژی ته‌خت هه‌یه. به‌ڵام سێیه‌م سێ شه‌ممه‌ی مانگی نۆ له 1887 به‌دواوه جێگیر بوه. شاژن له‌م رۆژه‌دا به عه‌ره‌بانه ئاڵتونی (Gouden Koets) یه‌که‌ی له کۆشکی (هاخسه پالایس نۆردهینده: (Haagse Paleis Noordeinde وه به‌ڕێ ئه‌که‌وێ به‌ره‌و کۆشکی (بینینهۆف: (Binnenhof. له‌وێ، له هۆڵی (ریدهرزاڵ (Ridderzaal سه‌عات یه‌ک و چاره‌کی پاش نیوه‌ڕۆ (13:15) له‌کۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردوو ژوری پارلهمانا وتاری ته‌خت (ترۆنڕهیده- (Troonrede ئه‌خوێنێته‌وه. سه‌عات ده‌وروبه‌ری 2 ی پاش نیوه‌ڕۆ ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کۆشکی هاخسه پالایس نۆردهینده، بۆ شوێنی کاری رۆژانه‌ی.
وتاری ته‌خت بریتی یه له پلانی حوکمه‌ت بۆ ساڵی ئاینده. وتاری ته‌خت شاژن ئه‌یخوێنێته‌وه به‌و ئیعتیباره‌ی سه‌رۆکی وڵاته، ئه‌گینا ئه‌و ناینوسێ. هه‌مو وه‌زاره‌ته‌کان به‌شدارن له ئاماده‌کردنی دا. هه‌ر وه‌زاره‌ته پلانی ساڵانه‌ی خۆی به‌نوسراوی پێشکه‌شی سه‌روه‌زیر ئه‌کا. ئه‌ویش به یارمه‌تی و پشتیوانی کارمه‌نده‌کانی به‌رده‌ستی پلانی هه‌مو وه‌زاره‌ته‌کان لێک ئه‌داو پرۆژه‌ی وتاری ته‌خت دروست ئه‌بێ. چه‌ند هه‌فته به‌رله رۆژی ته‌خت، پرۆژه‌ی وتاری ته‌خت له کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وهزیرانا مناقه‌شه و جێگیر ئه‌کرێ.
ئه‌وانه‌ی له کۆبونه‌وه‌ی رۆژی ته‌خت دا به‌شداری ئه‌که‌ن بریتین له: ئه‌ندامانی هه‌ردوو ژوری پارله‌مان؛ وه‌زیره‌کان و جێگره‌کانیان؛ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت؛ ئه‌ندامانی ژوری حساباتی گشتی و چه‌ند کورسییه‌کیش بۆ رۆژنامه‌نوسان و خه‌ڵکی ئاسایی. له بنه‌ماڵه‌ی پاشایه‌تیش، ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان ئه‌بێ به 18 ئه‌توانن به‌شداری بکه‌ن... ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رده‌می شاژن بیاتریکس دا به‌شداری ئه‌م بۆنه‌یه‌یان کردوه، بێجگه له‌خۆی، میر کلاوسی مێردی ههت له‌ژیانا مابو (له 6/10/2002 دا مرد)، میر ڤیلم ئه‌لیکسانده‌ری جێ‌نشین و میر ماکسیمای ژنی؛ میر کۆنستانتاین؛ مارگرێتای میرژن و مێرده‌که‌ی؛ میر یوهان فریسۆ هه‌تا 2002، ئه‌و که به‌بێ ره‌زامه‌ندی پارله‌مان ژنی هێنا، له 2003 وه بۆی نیه به‌شداری یاده‌وه‌ری رۆژی ته‌خت بکا. ئه‌و ئه‌ندام پارلهمانانهی ئه‌یانه‌وێ سیستمی پاشایه‌تی بگۆڕێ به کۆماری ئه‌و رۆژه ئاماده نابن.
سه‌رۆکی ژوری یه‌که‌م که به‌ڕێوه‌به‌ری کۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شه، به‌م چه‌ند وشه‌یه کۆبونه‌وه‌ی رۆژی ته‌خت ئه‌کاته‌وه: "کۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی پارله‌مان (de Staten-Generaal ) وه‌کو ئه‌وه‌ی ماده‌ی 65 ی ده‌ستور باسی ئه‌کا، ده‌کرێته‌وه". ئینجا شاژن ده‌س ئه‌کا به خوێندنه‌وه‌ی وتاری ته‌خت. دوای خوێندنه‌وه‌ی وتاری ته‌خت، سه‌رۆکی ژوری یه‌ک که به‌ڕێوه‌به‌ری کۆبونه‌وه‌که‌یه ئه‌م هوتافه ئهکیشێ :"بژی شاژن: Leve de Koningin" و ئاماده‌بوان ئه‌یڵێنه‌وه. پاش ئه‌وه شاژن له هۆڵی کۆبونه‌وه ئهچێتهدهر بۆ ژورێکی تایبه‌ت، له‌وێوه سواری عه‌ره‌بانه ئاڵتونییه‌که‌ی ئه‌بێ و ئه‌چێته‌وه بۆ شوێنی ده‌وامی رۆژانه‌ی.
هوتافی (بژی شاژن: لهیڤه دی کۆنینگن: Leve de Koningin) بۆ یه‌که‌مجار یوهانس هێندریکیوس (Johannes Hendricus) ی باپیره هه‌ره‌گه‌وره‌ی پیت هه‌ین دۆنه‌ر (Piet Hein Donner) ی وه‌زیری (کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی و دابینکردنی کار) ی ئێستای حوکمه‌ت، ساڵی 1897، له‌سه‌رده‌می پاشایه‌تی پاشا ڤیلمی سێیه‌م (Koning Willem 111, 1817-1890) دا، کێشاویه‌تی. یوهانس له ساڵانی 1880- 1901 ئه‌ندامی ژوری دووه‌می پارله‌مان بوه. به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی ئه‌و کاته‌ی ژوری دوو بوه. ئه‌و ساڵه، پاش ئه‌وه‌ی پاشا له‌خوێندنه‌وه‌ی وتاری ته‌خت بۆته‌وه، یوهانس به‌بێ خۆئاماده‌کردن، خۆبه‌خۆ (عفوی) به‌ده‌نگی به‌رز هاواری کردوه: "بژی شاژن". باوه‌ڕ ئه‌کرێ یوهانس خۆبه‌خۆ ئه‌و هوتافهی بۆ شاژنی گه‌نج ڤیلهیلمینا (Koningin Wilhelmina, 1880-1962) لێدابێ. شاژن ئه‌و ساڵه ته‌مه‌نی 17 ساڵ بوه. بۆیه‌که‌مجار بوه پاشا، شاژن له‌گه‌ڵ خۆی به‌رێ بۆ خوێندنه‌وه‌ی وتاری ته‌خت. شاژن ڤیلهیلمینا ژنی دووه‌می پاشا ڤیلمی سێیه‌م بوه. جیاوازی ته‌مه‌نی نێوان پاشا و شاژن 45 ساڵ بوه.
ساڵانی پاشتر یوهانس درێژه‌ی به‌م ره‌فتاره‌ی داوه. پاش ئه‌و به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی ژوری دوو ساڵانه ئه‌و ره‌فتاره‌ی یوهانسی دووباره کردۆته‌وه. له ساڵی 1946 وه سه‌رۆکی ژوری یه‌که‌م ئه‌م هوتافه ئه‌کێشێ. به‌وشێوه‌یه هوتافی (بژی شاژن) له ساڵی 1897 وه بوه به نه‌ریت. هه‌ندێک ساڵ، به‌گوێره‌ی هه‌لومه‌رجی خێزانی پاشایه‌تی، چه‌ند وشه‌یه‌ک بۆ هوتافهکه زیاد ئه‌کرێ.
پاش ئه‌وه‌ی شاژن ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شوێنی ئیشی، بۆ کۆشکی (هاخسه پالایس نۆردهینده) ئه‌ندامانی ژوری دووه‌م و ئه‌ندامانی کابینه ئه‌چن بۆ ژوری کۆبونه‌وه‌ی ژوری دووه‌م. له‌وێ وه‌زیری دارایی له‌ناو جانتایه‌کی تایبه‌تی دا که، لهدێوێکی نوسراوه (سێیه‌م سێشه‌ممه‌ی سێپته‌مبه‌ر: دێرده دینسداخ ئین سێپته‌مبه‌ر: derde dinsdag in september)، له دیوه‌که‌ی تری نوسراوه )به‌ڵێ ئه‌یپارێزم: یه ماینتیندرای: (je maintiendrai میزانیه‌ی خه‌مڵێنراوی ساڵی ئاینده‌و (ملیونننۆتا- (Miljoenennota پێشکه‌شی ژوری دووه‌م ئه‌کا. له‌به‌رئه‌وه‌ی راپۆرتی میزانیه زۆر گه‌وره‌یه‌و هه‌موی له‌ناو جانتاکه‌دا جێگه‌ی نابێته‌وه، به‌شێکی لهجانتاکایه، به‌شه‌که‌ی تری له‌رێگه‌ی پۆسته‌وه ئه‌نێردرێ بۆ ژوری دووه‌م.
رۆژی ته‌خت یه‌که‌م رۆژی کۆبونه‌وه‌کانی ساڵی نوێی پارله‌مانیشه.
ملیونننۆتا (Miljoenennota):
میزانیه‌ی خه‌مڵێنراو ناوی خۆی به‌خۆیه‌وه‌یه. خوێنه‌ری کورد ئه‌زانێ چی یه. به‌ڵام که‌ڵچه‌ری خۆرهه‌ڵاتی به ملێونن نوتا نامۆیه، بۆیه به‌کورتی شه‌رحی ئه‌که‌م: ملێونن نۆتا راپۆرتێکی درێژه ساڵانه له‌گه‌ڵ بودجه، کابینه پێشکه‌شی ژوری دووه‌می پارله‌مانی ئه‌کا. ئه‌م راپۆرته باری ئابوری و مالی 10 ساڵی رابردوی وڵات و پێشبینی ئابوری و مالی 4 ساڵی ئایندهی وڵاتی تیا تۆماره. ملێونن نۆتا به‌رچاوڕۆشنی یه‌کی زۆر به ئه‌ندامانی ژوری دووه‌م ئه‌به‌خشێ بۆ ئه‌وه‌ی به‌باشی مناقه‌شه‌ی بودجه بکه‌ن.
رۆژی حیساب و کیتاب (داخ فان دی فێرئهنتڤۆردینگ: (Dag van de verantwoording:
ساڵانه سێیه‌م چوارشه‌ممه‌ی مانگی مه‌ی/ مایس رۆژی حیساب و کیتاب (رۆژی لێپرسینه‌وه) ی ژوری دووه‌مه له‌گه‌ڵ کابینه. له‌م رۆژه‌دا وه‌زیری دارایی راپۆرتی ساڵانه‌ی هه‌مو وه‌زاره‌ته‌کانی کابینه ئه‌خاته به‌رده‌م ژوری دووه‌م. ئه‌ندامانی ژوری دووه‌م که، پێشتر راپۆرته‌کانیان بۆ چوه و خوێندویاننه‌ته‌وه، به‌وردی مناقه‌شه‌ی وه‌زیری دارایی ئه‌که‌ن. له‌م دانیشتنه‌دا سه‌رۆکی ژوری حساباتی گشی (President van Algemene rekenkamer) ش راپۆرتی ساڵانه پێشکه‌ش ئه‌کا و ئاماده‌بوان به وردی کۆمێنتار له راپۆرته‌که ئه‌ده‌ن. ئه‌م دانیشتنه کراوه‌یه و راسته‌وخۆ ته‌له‌فزێون و رادێو روداوه‌کانی ئه‌گوێزنه‌وه بۆ ناو خه‌ڵک. به راستی ناوی خۆی بهخۆیهوهتی: "رۆژی لێپرسینه‌وه یان رۆژی حیساب و کیتاب". ئه‌ندامانی ژوری دووه‌م له‌م رۆژه‌دا، به‌به‌رچاوی هۆڵندییه‌کان و دنیاوه، ئه‌ندامانی کابینه سوژنئاژن ئه‌که‌ن. ره‌خنه‌ی توند له بچوکترین هه‌ڵه‌و نوقسانی کابینه ئه‌گرن.
پێکهاته‌ی کابینه‌ی ئێستا:
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هۆڵندی 16 که‌سن: سهروهزیرێک، 2 جێگری سه‌روه‌زیر، که هه‌ر سێکیان له هه‌مان کاتا وه‌زیری وه‌زاره‌ت دارن، له‌گه‌ڵ 13 وه‌زیری تر (سه‌یری ئه‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه بکه). واته وڵاتی هۆڵندا بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری 16 ملێون و 479 هه‌زار و 406 که‌س (نۆڤه‌مبه‌ری 2008) ته‌نیا 16 وه‌زاره‌تی هه‌یه. به‌راوردی بکه‌ن به 42 وه‌زیری حوکمه‌تی هه‌رێم بۆ ده‌وروبه‌ری 4 ملێون که‌س. له هۆڵندا وه‌زیرێک به‌رامبه‌ر زیاتر له یه‌ک ملێون که‌سه. له کوردستان هه‌ر 95 هه‌زار که‌س، وه‌زیرێکی به‌رئه‌که‌وێ (؟!).
ئه‌ندامانی کابینه‌ش (وه‌زیره‌کان و جێگره‌کانیان) 27 که‌سن: 16 وه‌زیر و 11 جێگری وه‌زیر (سکرتێری ده‌وڵه‌ت).
بۆ پشتیوانی کردنی حوکمه‌ت، له ژوری دووه‌می پارلهمانا، حوکمه‌تی هاوپه‌یمانیی نێوان (دیمۆکرات مه‌سیحی (CDA، (پارتی کار/ سۆسیال دیمۆکرات (PvdA و (نیشتمانیی مه‌سیحی (CU) 80 (له 150) ئه‌ندام و له ژوری یه‌که‌ما 39 (له 75) ئه‌ندامی هه‌یه.
(CDA) له ژوری دووه‌ما 41 کورسی و له ژوری یه‌که‌ما 21 کورسی هه‌یه. له کابینهشا پۆستی سه‌روه‌زیر و 8 وه‌زیرو 4 جێگر وه‌زیری هه‌یه. سه‌روه‌زیر بێجگه له سه‌روه‌زیری، وه‌زیری وه‌زاره‌تی کاروباری گشتی شه. رێبازی فیکری ئه‌م حیزبه دیمۆکرات مه‌سیحی یه.
(PvdA) له ژوری دووه‌ما 33 کورسی و له ژوری یه‌که‌ما 14 کورسی هه‌یه. له کابینهشا پۆستی جێگری سه‌روه‌زیرو 6 وه‌زیر و 6 جێگر وه‌زیری هه‌یه. جێگری سه‌روه‌زیر، وه‌زیری وه‌زاره‌تی دارایی شه. رێبازی فیکری ئه‌م حیزبه سۆسیال دیمۆکراته.
(CU) له ژوری دووه‌ما 6 کورسی و له ژوری یه‌که‌ما 4 کورسی هه‌یه. له کابینهشا پۆستی جێگری سه‌روه‌زیر و وه‌زاره‌تی گه‌نجان و خێزان و، وه‌زره‌تی به‌رگری هه‌یه. دوو پۆستی یه‌که‌م هی یه‌ک که‌سن. جێگر وهزیرێکیشی هه‌یه. رێبازی فیکری ئه‌م حیزبه نیشتمانیی مه‌سیحی یه.
له‌کۆی 16 وه‌زاره‌ت 10 وه‌زاره‌ت جێگر وه‌زیری هه‌یه. له‌و 10 وه‌زاره‌ته به‌ته‌نیا وه‌زاره‌تی (خوێندن، که‌ڵچه‌ر و زانست) دوو جێگری هه‌یه. ئه‌وانی تر یه‌کی جێگرێکیان هه‌یه.
ناو‌و پۆستی وه‌زیره‌کان و ناوی وه‌زاره‌ته‌کانی کابینه
|
ناو
|
پۆست
|
له‌سه‌ر لیستی حیزبی ....
|
دایکبوی
|
جێنده‌ر
|
1
|
یان پیته‌ر باڵکنینده
|
سه‌روه‌زیر
|
دیمۆکرات مه‌سیحی
|
1956
|
پیاو
|
2
|
= = =
|
وه‌زیری کاروباری گشتی
|
هه‌روه‌ها
|
|
|
3
|
ڤاوته‌ر یاکوب بۆس
|
جێگری سه‌روه‌زیر
|
کار: سۆسیال دیمۆکرات
|
1963
|
پیاو
|
4
|
= = =
|
وه‌زیری دارایی
|
هه‌روه‌ها
|
|
|
5
|
ئاندرێ روفوت
|
جێگری سه‌روه‌زیر
|
نیشتمانیی مه‌سیحی
|
1962
|
پیاو
|
6
|
= =
|
وه‌زیری گه‌نج و خێزان
|
هه‌روه‌ها
|
|
|
7
|
ماکسیمه فێرهۆخن
|
وه‌زیری ده‌ره‌وه
|
دیمۆکرات مه‌سیحی
|
1956
|
پیاو
|
8
|
ئا‌لبێرت خیرارد
|
وه‌زیری گه‌شه‌پێدانی پێکه‌وه ژیان
|
کار: سۆسیال دیمۆکرات
|
1958
|
پیاو
|
9
|
ئه‌رنست ماوریتس هێنریکیوس هیرس باڵین
|
وه‌زیری داد
|
دیمۆکرات مه‌سیحی
|
1950
|
پیاو
|
10
|
خیوس تێڕ هۆرست
|
وه‌زیری ناوخۆ‌و په‌یوه‌ندییه‌کانی مه‌مله‌که‌ت
|
کار: سۆسیال دیمۆکرات
|
1952
|
ژن
|
11
|
رۆناڵد پلاستێرک
|
وه‌زیری خوێندن، کهڵجهر و زانست
|
هه‌روه‌ها
|
1957
|
پیاو
|
12
|
ئیمێرت فان میدهڵکۆپ
|
وه‌زیری به‌رگری
|
نیشتمانیی مه‌سیحی
|
1949
|
پیاو
|
13
|
جاکلینه کرامه‌ر
|
وه‌زیری نیشته‌جێکردن، رێکخستنی مهساحهو ژینگه
|
کار: سۆسیال دیمۆکرات
|
1951
|
ژن
|
14
|
ئهبێرهارد فانده‌ر لان
|
وه‌زیری خانوبه‌ره، گه‌ڕه‌که‌کان و ئینتیگره‌یشن
|
کار: سۆسیال دیمۆکرات
|
1955
|
پیاو*
|
15
|
کامیل ئیورلینگس
|
وه‌زیری هاتوچۆو به‌ڕێوه‌به‌ریی ئیرصادی ئاو
|
دیمۆکرات مه‌سیحی
|
1973
|
پیاو
|
16
|
مارییا فانده‌ر هوفن
|
وه‌زیری کاروباری ئابوری
|
هه‌روه‌ها
|
1949
|
ژن
|
17
|
خێردا فێربیورخ
|
وه‌زیری کشتوکاڵ، سروشت و کوالیتی خۆراک
|
هه‌روه‌ها
|
1957
|
ژن
|
18
|
پیت هه‌ین دۆنه‌ر
|
وه‌زیری کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌رفه‌تی کار
|
هه‌روه‌ها
|
1948
|
پیاو
|
19
|
ئاد کلینک
|
وه‌زیری ته‌ندروستی کۆمه‌ڵ، خۆشگوزورانی و وه‌رزش
|
هه‌روه‌ها
|
1958
|
پیاو
|
• وه‌زیری ژماره 14 ی ناو خشته‌که له 14/11/2008 وه وه‌زیره. پێشتر ژنێک وه‌زیری ئه‌م وه‌زاره‌ته بو. ناوی ئێللا فۆخهلار بو. حیزبی کار/ سۆسیال دیمۆکرات بڕاوی لێ سه‌نده‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ی نه‌یتوانی بو له‌ماوه‌ی 2 ساڵ وه‌زیری دا نیوه‌ی پرۆگرامی وه‌زاره‌ته‌که‌ی جێبه‌جێ بکا. حیزب پێی وت: تا کۆتایی ماوه‌ی وه‌زیریت پرۆگرامی وه‌زاره‌ته‌که‌ت پێ جێبه‌جێ ناکرێ و حیزب زه‌ره‌ر ئه‌کا، له‌به‌رئه‌وه جێگه چۆڵ بکه بۆ که‌سێکی تر. به‌وشێوه‌یه له 14/11/2008 دا ئهبێرهارد فانده‌ر لان خرایه جێگه‌ی.