هه‌ڵبژاردن و لیستی گۆڕان
 بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن




Monday, June 22, 2009
 

سازدانی‌: رۆژنامه‌ی‌ روداو – گۆڤاری‌ هه‌فتانه‌
ئه‌م دیمانه‌یه‌ ده‌قی‌ دو چاوپێكه‌وتنی‌ بابه‌كر دڕه‌ییه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ رۆژنامه‌ی‌ روداو ژماره‌ 57ی‌ 25-5-2009 و گۆڤاری‌ هه‌فتانه‌ ژماره‌ 48ی‌ 24-5-2009، سایتی‌ سبه‌ی‌ له‌به‌ر ناوه‌ڕۆكی‌ چاوپێكه‌وتنه‌كان به‌ پێویستی‌ زانی‌ جارێكی‌ تر بڵاوی‌ بكاته‌وه‌.
(1)
روداو- لیستی‌ گۆڕان له‌ چه‌ند كاندید پێكهاتوه‌؟
بابه‌كر دڕه‌یی‌: له‌ 75 كه‌س پێكهاتوه‌، ناوه‌كان له‌ كاك نه‌وشیروان مسته‌فاوه‌ ده‌ست پێده‌كات.
روداو ــ ئایه‌ لیسته‌كه‌ له‌لایه‌ن محمد تۆفیق ڕه‌حیم و قادری‌ حاجی‌ علی‌ ریزبه‌ند كراون، یان له‌لایه‌ن خودی‌ نه‌وشیروان مسته‌فاوه‌؟

بابه‌كر دڕه‌یی‌: لیژنه‌یه‌ك هه‌بوه‌ بۆ دانانی‌ ناوه‌كان، كه‌ كاك قادر و كاك محمد و منیشی‌ تێدابوین، لیژنه‌كه‌ بڕیاری‌ له‌سه‌ر ریزبه‌ندی‌ ناوه‌كان داوه‌. دیاره‌ ته‌داخولات و رای‌ براده‌رانی‌ دیكه‌ش وه‌رگیراوه‌. بۆ دانانی‌ خه‌ڵكی‌ قه‌زاو ناحیه‌كانی‌ ده‌وروبه‌ری‌ سلێمانی‌ و هه‌ولێر و دهۆك گفتوگۆ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی‌ دیكه‌ش كراوه‌.

روداو – به‌لاَم بڕیاری‌ كۆتایی‌ له‌لایه‌ن نه‌وشیروان مسته‌فاوه‌ دراوه‌؟
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاك نه‌وشیروان ته‌ده‌خولێكی‌ وای‌ نه‌كردوه‌ شایانی‌ باس بێت.

روداو – هۆی‌ چ بو ئه‌و هه‌موو هه‌والاَنه‌ له‌ سه‌ر بونی‌ جه‌وهه‌ر نامیق له‌ لیسته‌كه‌دا بلاَوكرانه‌وه‌، ئێستاش وا تێیدا نییه‌؟
بابه‌كر دڕه‌یی‌: ئه‌و هه‌والاَنه‌ له‌ ده‌زگاكانی‌ ئێمه‌ بلاَو نه‌كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ كاك جه‌وهه‌ر نامیق له‌ لیستی‌ ئێمه‌دایه‌، بۆیه‌ ده‌بێ‌ ئه‌و كه‌س و ده‌زگایانه‌ وه‌لاَم بده‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌یان بلاَوكردۆته‌وه‌، ئێمه‌ وه‌ك كۆمپانیای‌ وشه‌ به‌رپرس نین له‌و هه‌والاَنه‌.

روداو – بلاَوكرایه‌وه‌ كه‌ جه‌وهه‌ر نامیق به‌ نهێنی‌ سه‌ردانی‌ گرده‌كه‌ی‌ كردوه‌ و له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا دانیشتوه‌؟
بابه‌كر دڕه‌یی‌: هیچ شتێكی‌ نهێنی‌ له‌ئارادانییه‌و، من ئاگاداری‌ شتی‌ وانیم.

روداو – تۆ یه‌كێكبوی‌ له‌ ناوه‌ دیاره‌كانی‌ نێو لیسته‌كه‌، ده‌گوترێ‌ به‌هۆی‌ ناڕازیبونت له‌ ریزبه‌ندی‌ ناوه‌كان كشایه‌وه‌؟
بابه‌كر دڕه‌یی‌: قسه‌ هه‌بو بۆئه‌وه‌ی‌ بچمه‌ ناو لیسته‌كه‌وه‌، به‌لاَم من نه‌مویست و پاشه‌كشه‌م كرد، خۆم له‌ لیژنه‌كه‌ بوم و بڕواشم وایه‌ كه‌ لیژنه‌كه‌ كاری‌ خۆی‌ به‌ڕێكوپێكی‌ ده‌كات و هیچ تێبینیه‌كم له‌سه‌ر لیسته‌كه‌ نییه‌. من خۆم چه‌ند كه‌سێكم كاندید كردوه‌. مه‌رجه‌عی‌ من ته‌نها نه‌وشیروان مسته‌فایه‌و كاك نه‌وشیروان مه‌رجه‌عێكی‌ سیاسی‌ نییه‌ به‌ڵكو مه‌رجه‌عێكی‌ ئه‌خلاقیشه‌ بۆ ئێمه‌. ئێمه‌ به‌پێی‌ سیاسه‌ت و رێنوێنیه‌كانی‌ ئه‌و كارده‌كه‌ین و ئه‌گه‌ر پێویست بێت ده‌چینه‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ و ئه‌گه‌ر پێویستیش نه‌بێت ناچین.

روداو – نه‌وشیروان مسته‌فا بۆخۆی‌ ده‌چێته‌ په‌رله‌مانه‌وه‌؟
بابه‌كر دڕه‌یی‌: به‌پێی‌ ئه‌وه‌ی‌ ناوی‌ له‌ لیسته‌كه‌دایه‌ ده‌چێته‌ په‌رله‌مانه‌وه‌، به‌لاَم بارودۆخی‌ دوای‌ هه‌ڵبژارنه‌كه‌ بڕیارده‌دات كه‌ ئایه‌ ئه‌و ده‌چێته‌ په‌رله‌مان یان نا.

روداو – خه‌ڵك پێیوایه‌ لیستی‌ گۆڕان واده‌رنه‌چو كه‌ خه‌ڵك چاوه‌ڕێی‌ ناوی‌ سه‌رنج راكێشی‌ لێده‌كرد؟
بابه‌كر دڕه‌یی‌: من پێموایه‌ ناوه‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ دۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر گونجاون. ئێمه‌ له‌ مامۆستایانی‌ زانكۆ، دو كه‌س له‌ باشترین مامۆستایانی‌ زانكۆمان داناوه‌، كه‌ ئه‌وانیش د. شاهۆ سه‌عد و مامۆستا زانا ره‌ئوف ن، كه‌ له‌ناو توێژی‌ خوێندكاران و مامۆستایانی‌ زانكۆ و نوخبه‌ی‌ رۆشنبیردا زۆر خۆشه‌ویستن. ئێمه‌ كوێستان محمد و عوسمان بانیمارانیمان له‌ په‌رله‌مانتارانی‌ پێشو داناوه‌ته‌وه‌، كه‌ نمونه‌ی‌ ئازایه‌تی‌ و لێهاتویین بۆ كاری‌ په‌رله‌مانتاری‌، په‌یمان عززه‌دین كه‌ داكۆكیكارێكی‌ جددی‌ مافه‌كانی‌ ژنانه‌و زۆر پێ‌ له‌سه‌ر رای‌ خۆی‌ داده‌گرێت كاندیدی‌ ئێمه‌یه‌و ئێمه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ رێكوپێك هه‌وڵمانداوه‌ له‌ هه‌مو شارو شارۆچكه‌كان كاندیدمان هه‌بێت و له‌سه‌رجه‌م شاروشارۆچكه‌كانه‌وه‌ خه‌ڵكمان هه‌یه‌و كاك عه‌دنان عوسمان كه‌ سه‌رنوسه‌ری‌ رۆژنامه‌ی‌ رۆژنامه‌یه‌، هه‌م نوێنه‌رایه‌تی‌ گه‌رمیان و هه‌م نوێنه‌رایه‌تی‌ رۆژنامه‌نوسان ده‌كات له‌ لیسته‌كه‌ماندا. له‌ ئه‌زموندا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ كه‌موكوڕیه‌كانی‌ لیستی‌ ئێمه‌ چییه‌.

روداو – كاری‌ مسته‌فا سه‌ید قادرو عوسمانی‌ حاجی‌ محمود تا چ راده‌یه‌ك بو له‌ دانانی‌ هه‌ندێ‌ له‌ ناوه‌كان؟ كه‌ به‌پێی‌ زانیاریه‌كان له‌ گه‌رمیان و رانیه‌ كاندیدیان هه‌یه‌؟
بابه‌كر دڕیی‌: ئه‌وكاته‌ی‌ من له‌ لیژنه‌كه‌ بوم ئه‌و دو به‌ڕێزه‌ له‌وێ‌ نه‌بون و نازانم.

روداو – عومه‌ری‌ سه‌ید علی‌ و جه‌لال جه‌وهه‌ر كه‌ ئێستا له‌ گرده‌كه‌ ده‌وام ده‌كه‌ن، له‌كه‌یه‌وه‌ ده‌ستیان به‌ ده‌وامكردن كردوه‌؟
بابه‌كر دڕه‌یی‌: نزیكه‌ی‌ دو هه‌فته‌یه‌.

روداو – هه‌ڵمه‌تی‌ راگه‌یاندن پێویستی‌ به‌ پاره‌یه‌كی‌ زۆره‌، ئه‌و پاره‌یه‌ له‌ كوێ‌ په‌یدا ده‌كه‌ن؟
بابه‌كر دڕه‌یی‌: ئه‌و پاره‌یه‌ له‌و شوێنانه‌ په‌یدا ده‌كه‌ین كه‌ پشتیوانیمان لێده‌كه‌ن.

روداو – ترسی‌ ئه‌وه‌تان نییه‌ یه‌كێتی‌ پاره‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ و موچه‌ی‌ ئه‌و ئه‌ندام سه‌ركردایه‌تیانه‌ی‌ ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه‌ ببڕێت و ئه‌وه‌ش ببێته‌ بارگرانی‌ به‌سه‌ر كۆمپانیای‌ وشه‌وه‌؟
بابه‌كر دڕه‌یی‌: بڕینی‌ موچه‌ی‌ خه‌ڵكانێكی‌ زۆر سود به‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان ناگه‌یه‌نێت، ئه‌وانه‌ی‌ له‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كاریان كردوه‌ و ته‌مه‌نێكی‌ زۆریان خه‌رجكردوه‌، مافیان به‌سه‌ر حیزبه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر ئینتیمایه‌كی‌ سیاسیان هه‌بێت، نابێت ئه‌و حیزبه‌ش مافیان بخوات. خه‌ڵكیش به‌شێوه‌یه‌ك چاوی‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ رازینابێت ئه‌و مافه‌ بخورێت، خۆ ئه‌گه‌ر یه‌كێتی‌ بیه‌وێت نانی‌ خه‌ڵكانێكی‌ زۆر ببڕێت له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی‌ سیاسی‌، ئه‌وه‌ هه‌مو لایه‌كمان توشی‌ گرفتی‌ گه‌وره‌ ده‌بین.

روداو – ناڕونی‌ داهاتی‌ یه‌كێتی‌ به‌شێك بو له‌ گله‌ییه‌كانتان، به‌لاَم ده‌گوترێ‌ هه‌ندێ‌ له‌ ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ كۆمپانیای‌ وشه‌ش نازانن سه‌رچاوه‌ی‌ داهاتی‌ كۆمپانیاكه‌تان كوێیه‌؟
بابه‌كر دڕیی‌: ئه‌وكه‌سه‌ی‌ ده‌یه‌وێت رونبێت، ده‌توانێت داوای‌ رونكردنه‌وه‌ بكات، من خۆم كێشه‌م له‌و باره‌وه‌ نییه‌ و پێموایه‌ شته‌كانمان شه‌فاف و رونن.

روداو – بلاَوكرایه‌وه‌ كه‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ و مسته‌فا سه‌ید قادر كۆتاییان به‌ شه‌ڕی‌ راگه‌یاندنی‌ ئێوه‌و یه‌كێتی‌ هێناوه‌، ئه‌مه‌ تا چه‌ند راسته‌؟
بابه‌كر دڕیی‌: من ئاگادار نیم، به‌لاَم به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ پێشتر رویدا ده‌ریخست كه‌ دۆخی‌ سیاسی‌ كوردستان به‌ره‌و باشتر ناڕوات و له‌ هه‌مانكاتیشدا كاردانه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ر و نوخبه‌ی‌ رۆشنبیرانه‌وه‌ هه‌بو كه‌ ناڕازیبون به‌و هێرشانه‌ی‌ ده‌كرایه‌ سه‌ر ئێمه‌ و به‌رهه‌مه‌كه‌شی‌ بۆ هێرشكاران باش نه‌بو. ئێستا شێوازی‌ دیكه‌یان گرتۆته‌ به‌ر.

روداو – ئه‌و شێوازه‌ چییه‌؟
بابه‌كر دڕه‌یی‌: پاره‌ به‌خشینه‌وه‌و بانگكردن و ئیمتیازات دان به‌ خه‌ڵك، چونكه‌ هێرشی‌ راگه‌یاندن شكستی‌ هێنا.

                                      (2)
هه‌فتانه‌: هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره‌ی‌ په‌رله‌مانی كوردستان چۆن ده‌بینی؟ له‌ كاتێكدا بیست قه‌واره‌ی‌ سیاسی نوێ ناوی خۆیان تۆمار كردوه‌؟
بابه‌كر دره‌یی: هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره‌ی‌ په‌رله‌مانی كوردستان، ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی واقیعی و راسته‌وخۆی ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ گه‌ورانه‌یه‌ كه‌ له‌ دۆخی سیاسی و ئابوری عێراق و كوردستاندا هاتونه‌ته‌ ئاراوه‌.
تێكشكانی به‌عس و قایمبونی سیستمی دیموكراتی له‌ به‌غدا دو كۆڵه‌كه‌ی‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌ی‌ ئه‌و گۆڕانه‌ن كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا پێكهاتون و به‌ره‌نجامی عه‌مه‌لی شكانی به‌عس و جێگیربونی دیموكراسی له‌ ناوه‌ند واده‌كه‌ن له‌ كوردستانیشدا سیستم و بیركردنه‌وه‌ی تۆتالیتاریی و نادیموكراتی بكه‌وێته‌ به‌رنه‌شته‌رو ره‌خنه‌ی‌ نوخبه‌و جه‌ماوه‌ر.
هه‌ڵبژاردنی داهاتو به‌خۆداهاتنه‌وه‌ی‌ میلله‌تی ئێمه‌یه‌ دوای چه‌ند ساڵ له‌ نه‌مانی به‌عس و هه‌وڵدانیه‌تی له‌ ئاستێكی مێژوییدا ئیسپاتی وجود و ئیراده‌ی‌ خۆی بكات و له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێره‌وه‌ جیهانیه‌دا یه‌كانگیربێته‌وه‌ كه‌ بته‌وێ و نه‌ته‌وێ ده‌بێ له‌ كوردستانیشدا بچه‌سپێ. به‌و پێیه‌ دیدی من وه‌ك دیدی كۆی ئه‌و خه‌ڵكه‌یه‌ كه‌ خوازیاری گۆڕانن و له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی كوردستان و نوێبونه‌وه‌ی‌ ئه‌ندامه‌كانیدا سه‌نگه‌رێك ده‌بینن بۆ پێشخستنی دیموكراسی و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و شه‌فافیه‌ت و سه‌قامگرتویی زیاتر.
زیادبونی ژماره‌ی‌ لیسته‌كان و كاندیده‌كان ئاوێنه‌یه‌كی رونی ئه‌و دۆخی كرانه‌وه‌یه‌ كه‌ هێزه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌ ته‌قلیدییه‌كانی كوردستان ناتوانن پێشی پێبگرن، ئه‌گه‌ر پێشی‌ پێبگرن ده‌روازه‌كانی دۆزه‌خ به‌ روی هه‌موماندا ده‌كرێته‌وه‌ و كه‌س نازانێ چیمان به‌سه‌ر دێ.

هه‌فتانه‌: ركه‌به‌ری و ململانێكان ده‌گاته‌ چ ئاستێك؟  تا چه‌ند ئه‌گه‌ری توندوتیژی هه‌یه‌؟
بابه‌كر دڕه‌یی‌: پێشبینیكردنی ركه‌به‌ری و ململانێكان ئاسان نییه‌. به‌ تایبه‌ت چونكه‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك مرۆڤ ڕوبه‌ڕوین كه‌ له‌ ناو لیست و قه‌واره‌ی‌ جیاوازدا خۆیان رێكخستوه‌.
به‌ شێوه‌یه‌كی گشتیی مه‌نتیق وا ده‌خوازی كه‌ دۆخه‌كه‌ ئارام بچێته‌ پێشه‌وه‌ و پرۆسه‌كه‌ ئارام و دوور له‌ گێره‌شێوێنی بێت، به‌ڵام مرۆڤ مرۆڤه‌و ئه‌وه‌ی‌ ئه‌زمونی شه‌خسیم پێم ده‌ڵێ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زۆرجار مه‌نتیق وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی شته‌كان نییه‌ له‌ ره‌فتاری مرۆڤه‌كاندا، به‌ تایبه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سایه‌تییه‌ خاوه‌ن نفوز و ده‌سه‌ڵاته‌كانیش خۆیان ته‌سلیمی ئه‌و هێزه‌ شه‌ڕانگێزانه‌ بكه‌ن كه‌ نانیان له‌ ئاژاوه‌و ئاشوبدایه‌.

هه‌فتانه‌: ئه‌گه‌ری ناردنی هێزی سه‌ربازی ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌رێم، ئاماژه‌ی‌ سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژییه‌؟
بابه‌كر دڕه‌یی‌: ره‌نگه‌ گومانێك هه‌بێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ كوردستاندا تا ئێستاش نه‌بۆته‌ هێزێكی نیزامی رێكوپێك. بێگومان حزبیبونی هێزی پێشمه‌رگه‌ گومان لای هه‌ركه‌سێ دروست ده‌كات كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی كوردستاندا لایه‌نگری لیستێك بێت یان ته‌نانه‌ت چاودێرێكی بێلایه‌نیش بێ.

هه‌فتانه‌: بۆچی بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر رێكخراوی بیانی چاودێری پرۆسه‌كه‌ ده‌كه‌ن له‌ نێوانیشیاندا (UN)؟
بابه‌كر دڕه‌یی‌: هه‌مان وه‌ڵامی پێشوم هه‌یه‌، سه‌رباری ئه‌وه‌ی‌ كه‌ هه‌بونی رێكخراوی بیانی ده‌توانێ شه‌رعیه‌تی قانونی هه‌ڵبژادنه‌كه‌ وه‌ك لایه‌نی بێ به‌رژه‌وه‌ندی بچه‌سپێنن و له‌ ئاستی عێراقی و جیهانیدا مۆری سه‌ركه‌وتن یان شكستی لێبده‌ن.

هه‌فتانه‌: ئاستی یه‌كتر قبوڵكردن له‌ كوردستاندا چۆنه‌؟
بابه‌كر دڕه‌یی‌: ئاستی یه‌كترقبوڵكردن له‌ وڵاتی ئێمه‌دا مێژوییه‌كی دێرین و تۆكمه‌ی نییه‌. هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مساڵ ده‌بنه‌ محه‌كی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی مێژویی (مێژویی به‌ ته‌واوی واتای وشه‌كه‌) بۆ ئاستی تۆلیرانس و عه‌قڵی دیموكراتی و لیبراڵی نوخبه‌ی‌ خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی كوردی.
به‌ واتایه‌كی دی: هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵ وێستگه‌یه‌كی گرنگ و چاره‌نوسسازه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد نیشانی بده‌ن ئاخۆ له‌گه‌ڵ بارودۆخی گشتی جیهان و عێراق و میلله‌ته‌كه‌یان دێنه‌وه‌ یان نا.

هه‌فتانه‌: ئایا ئه‌و هاوپه‌یمانێتی و رێككه‌وتنه‌ی‌  له‌ نێوان حزبه‌كانی كوردستان ده‌كرێت، ترسه‌ له‌ دۆڕان یان له‌به‌ر نه‌كه‌وتنه‌وه‌ی‌ توندوتیژییه‌؟
بابه‌كر دڕه‌یی‌: نه‌خێر بۆ به‌ده‌ستهێنانی كورسی زیاتره‌ له‌ په‌رله‌ماندا. واته‌ بۆ خۆبه‌هێزكردنه‌ له‌ ده‌زگای یاساداناندا كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ كۆڵه‌كه‌ پێكهێنه‌رو گرنگه‌كانی حكومه‌تی كوردی له‌ عێراقدا.

هه‌فتانه‌: بۆچی له‌ كوردستان دۆڕاو خۆی به‌ مه‌زڵوم ده‌زانێ؟
بابه‌كر دڕه‌یی‌: به‌ڵگه‌مان نییه‌ كه‌ هه‌میشه‌ دۆڕاو خۆی به‌ مه‌زڵوم زانیبێ، به‌ تایبه‌ت چونكه‌ ئێمه‌ له‌ كوردستاندا تا ئێستا 2 جار هه‌ڵبژاردنمان بینیوه‌. هۆكاری خۆ به‌مه‌زڵوم زانین (ئه‌گه‌ر هه‌بێ) حه‌تمه‌ن ده‌بێ به‌ڵگه‌ی واقیعی و ئامار پشتیوانی لێبكه‌ن. ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌و ژماره‌ش پشتیوانی كرد (وه‌ك هه‌ڵبژاردنه‌كانی ناو ی.ن.ك له‌ 2006) ئه‌وا لایه‌نی شكستخواردو هه‌قیه‌تی خۆی به‌ مه‌زڵوم بزانێ و به‌ رێگای گونجاو هه‌وڵی راستبونه‌وه‌ و قه‌ربوكردنه‌وه‌ی‌ شكسته‌كه‌ی بداته‌وه‌.

هه‌فتانه‌: بۆچی به‌ شێوه‌ی‌ وڵاتان لیسته‌ دۆڕاوه‌كان پیرۆزبایی له‌ براوه‌كان ناكه‌ن، كه‌چی پاشان به‌شدار ده‌بن له‌ دروستكردنی حكومه‌تدا؟
بابه‌كر دڕه‌یی‌: چونكه‌ نه‌ریتی دیموكراسی له‌ وڵاتی ئێمه‌ لاوازه‌، بۆیه‌ كه‌س ئاماده‌ نییه‌ پیرۆزبایی له‌ براوه‌ بكات. له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ به‌ڵگه‌ی‌ زۆر هه‌ن كه‌ لایه‌نی براوه‌ش (وه‌ك له‌ ئه‌زمونه‌كه‌ماندا دیاره‌) به‌ هه‌قی خۆی و بێ غه‌ش و ته‌زویر سه‌ركه‌وتو نه‌بوه‌. كه‌واته‌ گوناهه‌ داوا له‌ دۆڕاوه‌كان بكرێ له‌ هه‌ڵبژاردنێكی پڕ گوماندا پیرۆزبایی له‌ براوه‌كان بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی‌ كه‌ دۆڕاوه‌كان دواتر به‌شداری له‌ ده‌سه‌ڵاتدا ده‌كه‌ن دیسانه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ چه‌ند هۆكارێكه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ گرنگترینیان ده‌شێ دو حاڵه‌ت بێ:
یه‌كه‌م/ پاره‌و سامانی وڵات به‌ شێوه‌یه‌كی ره‌هاو نایاسایی لای براوه‌ كۆده‌بێته‌وه‌و به‌ میزاجی خۆی ته‌خشان و په‌خشانی ده‌كه‌ن.
دوه‌م/ ئۆپۆزیسیۆن بون و هه‌وڵدان بۆ قسه‌كردن دژی ده‌سه‌ڵات له‌ وڵاتی ئێمه‌ و زۆر وڵاتی تری خۆرهه‌ڵاتدا نه‌بۆته‌ كارێكی "به‌ڕێز" و جێگای شانازی بۆ نوخبه‌ی‌ سیاسه‌تكار و  زۆر هۆی تر كه‌ بوار نییه‌ باسی بكه‌ین.
هه‌ر كاتێك ئۆپۆزیسیۆن بون بوه‌ كارێكی نۆرماڵ و ده‌سه‌ڵات وخه‌ڵك (هه‌ردولا) به‌ دیارده‌یه‌كی سروشتی و پێویستی ژیانی سیاسیان زانی، ئه‌وا حزبه‌ بچوك و كه‌م نفوزه‌كانیش ترسی ئه‌وه‌یان نابێ كونجی قه‌ناعه‌ت بگرن و به‌ پێی به‌ڕه‌ی‌ خۆیان پێ راكێشن، به‌ڵام له‌ حاڵی حازردا حزبه‌ و ئۆپۆزسیۆنه‌كان پێیانوایه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌شداری بكه‌ن یان نه‌كه‌ن له‌ رنینه‌وه‌ی بێستانی میلله‌تدا، بێستانه‌كه‌ هه‌ر ده‌خورێ و كه‌سیش ئافه‌رینی ئه‌وان ناكات!

هه‌فتانه‌: مه‌رجه‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌شداری كردو كورسی به‌ده‌ست هێنا له‌ حكومه‌تدا به‌شدار بێت؟
بابه‌كر دڕه‌یی‌: نه‌خێر مه‌رج نییه‌، ئه‌وه‌ دیارده‌یه‌كه‌ ده‌بێ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن وه‌ڵامی بداته‌وه‌ و هه‌ر كیانه‌ به‌ پێی ئه‌وله‌ویاته‌كانی سیاسه‌تی خۆی دابڕێژێ.

هه‌فتانه‌: ئایا حزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان، به‌ زۆر حزبه‌كانی تر به‌شداری پێ ده‌كه‌ن؟
بابه‌كر دڕه‌یی‌: وشه‌ی‌ "به‌زۆر" ناتوانێ نه‌خشه‌ی‌ سیاسی كوردستان به‌ رونی ته‌عبیر لێبكات. حه‌تمه‌ن حزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان هه‌وڵناده‌ن به‌زۆر (واته‌ به‌ گوشاری عه‌سكه‌ری و سیاسی و دیپلۆماسی) حزبه‌ بچوكه‌كان به‌شداری ده‌سه‌ڵات بكه‌ن، به‌ڵام كۆی دۆخی سیاسی و كارگێری و كلتوری پاوانكردنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن تاقمێكی دیاریكراوه‌وه‌ و ته‌خشان و په‌خشانی سامانی نه‌ته‌وه‌یی به‌ده‌ر له‌ یاسا، وا ده‌كات هه‌ڵكه‌ندنی حزب و كیانه‌ بچوكه‌كان له‌ سه‌نگه‌ری ئۆپۆزیسیۆندا كارێكی ئاسان بێت و "زۆر"ی تیا نه‌بێ. ئه‌وه‌ش له‌و ئان و ساته‌دایه‌ كه‌ خودی ئه‌و كیان و گروپانه‌ش له‌ ناخ و ناوه‌رۆكدا شتێكی وایان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان جیاواز نییه‌، ئه‌گه‌ر خراپتر نه‌بوبن.

هه‌فتانه‌: پێتان وایه‌ له‌مه‌ودواو له‌ داهاتودا ئۆپۆزیسیۆن دروست ده‌بێت و چاودێری حكومه‌ت بكات؟
بابه‌كر دڕه‌یی‌: به‌ڵی پێموایه‌ دروست ده‌بێت و چاودێری حكومه‌ت ده‌كات به‌ وردی. ئه‌گه‌ر وانه‌بێ كورد هه‌رگیز نابێ به‌ هیچ و خه‌ونه‌كانی ده‌بن به‌ خه‌ونی چۆله‌كه‌.

هه‌فتانه‌: ئێوه‌ وه‌ك لیستی گۆڕان، سه‌باره‌ت به‌و واده‌و به‌ڵێنانه‌ی‌ له‌ كاتی پروپاگه‌نده‌ كردندا ده‌یده‌نه‌ هاوڵاتیان، تا چه‌ند ده‌یخه‌نه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌؟ ئایا وه‌ك واده‌و به‌ڵێنه‌كانی لیسته‌كانی پێشو په‌راوێز ده‌خرێت یان جێبه‌جێ ده‌كرێت؟
بابه‌كر دڕه‌یی‌: هه‌مو به‌ڵێنه‌كانی‌ لیسته‌كه‌مان ده‌بێ دوای هه‌ڵبژاردن لێكدانه‌وه‌ی‌ بۆ بكرێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ( بۆ نمونه‌) لیستێك بانگه‌شه‌ی كرد بۆ ئه‌وه‌ی‌ سیستمێكی یاسایی بۆ خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌ دابرێژێ ده‌كرێ دوای هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ یه‌خه‌ی‌ بگیرێ كه‌ بۆچی "سیستم" ی دانه‌مه‌زراندوه‌ بۆ خانه‌نشینی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حزب یان كیانێكی تر جه‌ژناوجه‌ژن یان له‌ بۆنه‌و یاده‌ جیاوازه‌كاندا پاره‌ به‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كاندا ببه‌شێته‌وه‌، دوای هه‌ڵبژاردنیش ناتوانی یه‌خه‌ی‌ بگری، چونكه‌ ئه‌و به‌ پێی "رێسای به‌خشیش" كاری كردوه‌ و به‌ڵێنی به‌كه‌س نه‌داوه‌ كه‌ "سیستم" دروست بكات و ناشتوانی  یه‌خه‌ی‌ بگری له‌سه‌ر هیچ، چونكه‌ له‌ بناغه‌وه‌ خۆی مولزه‌م نه‌كردوه‌.

 
     Print     Send this link     Add to favorites
 
ره‌وتی گۆڕان به‌ره‌و كوێ‌؟
رۆژمێری‌ هه‌ڵبژاردن
گۆڕان هاوکێشه‌یه‌کی نوێ
بیست وپێنجی حه‌وت
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
گۆڕان بۆ؟
-2-
گۆڕان به‌ڕێوه‌ نیه‌، رویداوه‌
ئه‌وانه‌ی‌ رابوردومان لێزه‌وت ده‌كه‌ن خۆیان رابوردیان نییه‌
ئه‌ركی‌ له‌پێشینه‌ی‌ تاك له‌هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا
په‌رله‌مانی میلله‌ت... یان په‌رله‌مانی حیزب و ...
درۆی پێش هه‌ڵبژاردن!
د.له‌تیف شێخ مسته‌فا: له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
جه‌مسه‌رگه‌ری وگۆڕان ونیه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌ك
حیكمه‌ته‌كانی‌ گۆڕان
گۆڕان بۆ؟
-2-
پڕوپاگه‌نده ‌یان بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن
تێپه‌ڕبوون به‌زۆنگاودا...
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
دروستكردنی‌ دیكتاتۆرێك بۆ كوردستان
نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ گوَڕاندا ده‌گوَڕێت...
نه‌وشیروان و وێنه‌! عه‌قڵ و سۆز و هه‌ڵبژاردن
96 ده‌نگ
گۆڕان بۆ كێیه‌‌و كێن ئه‌وانه‌ی‌ گۆڕان دروست ده‌كه‌ن؟
درۆمه‌که‌ن، درۆمه‌که‌ن..تا باوه‌ڕتان پێبکه‌ن
هه‌ر ده‌ستور مابوو بیحیزبێنن، ئه‌ویشیان کرد
بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن و كه‌لتور
رێگای گۆڕان - گۆڕانی رێگا
له‌پێناوی كام گۆڕاندا ده‌نگده‌ده‌ین به‌لیستی گۆڕان؟
نامه‌یه‌کی کورت و کراوه‌ بۆ سه‌رانی کورد
گۆڕان...
له‌ مۆنۆپۆلی ده‌ستوره‌وه‌ بۆ مۆنۆپۆلی ده‌سه‌ڵات
ترسی دڵی شێرکۆ بێکه‌س و هه‌ڵبژاردن
پێشکه‌شه‌ به‌ فه‌رمانڕه‌وایانی هه‌رێم
به‌راورد
گه‌نجان هێزن.. یان په‌راوێزن؟!
تایبه‌نمه‌ندیه‌كانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ده‌بێت چۆنبێت؟
ده‌رفه‌تی‌ گۆڕان
چه‌مکی هه‌ڵبژاردن
ده‌نگ ده‌ده‌ین به‌ هه‌ق... ده‌نگ ده‌ده‌ین به‌ خومی
ئایا خواستی گۆڕان و چاکسازی، دوژمنایه‌تی کردنی ده‌سه‌ڵاته‌؟!
په‌نده‌کانی هه‌ڵبژاردنی گشتیی سه‌رکۆماری ئێران
په‌رله‌مان ‌و ده‌ستوور
له‌ په‌راوێزی‌ مشتومڕی‌ ده‌ستووردا
پارتی‌‌و سیستمی‌ پاشایه‌تی‌، یه‌كێتی‌‌و ره‌فتاری‌ دۆڕاوانه‌
ئه‌نفلۆنزای هه‌ڵبژاردن له‌ کوردستاندا
جه‌ماوه‌ر ده‌نگ بۆ لیستێك ئه‌دات که‌ حکوومه‌تێك پێك بێنێ وه‌زیره‌کانی حیزبی نه‌بن
ده‌نگ به‌م مرۆڤه‌ بده‌ن
هه‌ڵبژاردن و فرتوفێڵه‌كان..
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
ئه‌دیبان و هونه‌رمه‌ندان له‌ پرۆسه‌ی‌ گۆڕاندا
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
ده‌نگتان ویژدانتانه‌ مه‌یفرۆشن
گۆڕان له‌ پارادۆکسه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا‌
کوا سیاسه‌ت و حیزبی چه‌پکه‌ گوڵه‌که؟
ستراتیژی لیستی گۆڕان چۆن ده‌ست پێبکا؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
ده‌نگ بۆ كام ده‌ستووره‌یان بده‌ین؟
ئاماژه‌كانی‌ قبوڵكردنی‌ ده‌ستوور
بۆچی هه‌موو خه‌ڵک ده‌ڵێن گۆڕان
هه‌ڵبژاردن و ئه‌گه‌ره‌كانی‌ ساخته‌كردن
وانەیەک بۆ ئایندەی حیزبەکانی ئێمە
ئێره‌ كوردستانه‌...
بۆچی‌ پێویستمان به‌چاكسازییه‌ ؟
به‌دبه‌ختیه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن
په‌یام و به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ