فه‌ره‌یدون حه‌مه ره‌شید
بۆچی هه‌مومان پێمان خۆشه هه‌ڵبژاردن بکرێت، بۆچی له‌ناو پاسه‌کان، له دوکان و شوێنه گشتییه‌کان، له‌سه‌رلاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه و شاشه‌ی ته‌له‌فزێۆنه‌کانه‌وه باس باسی گۆڕانی ده‌سه‌ڵات و ئایندهی په‌رله‌مانی نوێ ده‌کرێت؟
هه‌موو ئه‌م باسکردن وتهنگهتاویانهی گوێمانی پێ ژه‌نراوه و بووه‌ته قسه‌ی سه‌رزمانی ژنان وپیاوانی به‌ساڵاچو، خوێندکار و مامۆستا، کارمه‌ندو پۆلیس و هێزی پێشمه‌رگه؛ واته ئه‌م قه‌یرانه بوه‌ته ده‌ردی گرانی ته‌واوی کۆمه‌ڵگا. واته کۆمه‌ڵگای کوردستان شه‌که‌ت بووه لهنابهرابهری، له گه‌نده‌ڵی، له به‌تاڵانبردنی ماڵی گشتی.
کۆمه‌ڵگای کوردی دوای هه‌ژده‌ساڵ وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی وه‌رگرتۆته‌وه له ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌که‌ی.. له‌دوای هه‌ژده‌ساڵ له‌و ئاڵوگۆڕه نهوعییهی له‌دنیای ده‌وروبه‌رمان روویداوه، نه‌ی توانیوه و نایه‌وێت له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر هه‌نگاو هه‌ڵگرێ، به‌ڵکو به به‌رده‌وامی دیواری خۆجیاکردنه‌وه‌و جیاوازی له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر به‌رز و بهرزترکردۆتهوه؛
له‌ساته‌وه‌ختی قۆناغی هه‌ژده‌ساڵی ده‌سه‌ڵاتی کوردی دا به‌عس وتاڵیبانهکان له عێراق وئه‌فغانستان کۆتای‌یان پێهات، لهناوڕۆحی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌ره‌ی ریفۆرمخوازه‌کان په‌یدابوو، له تورکیا پارتی دادوگهشیپێدان جێگه‌ی به‌نه‌ته‌وه‌یی وجهنهراڵهکان له‌قکرد. جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک له کوردستان ته‌مه‌نای ئه‌وه‌یان نه‌کردووه ئه‌زموونی کوردی له‌ته‌خت و به‌خت بێته خواره‌وه، به‌ڵام چاوه‌ڕێی ژیانی باشتر‌و به‌رقه‌راری ئازادی زیاتریان له ده‌سه‌ڵات هه‌بووه.
به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ژده‌ساڵ ده‌سه‌ڵات له‌ناو به‌سته‌ڵه‌کی جیاکاری وحیزب حیزبێنهدا فارگۆنه‌کانی ده‌وڵه‌ت به‌دوای شهمندهفێری ده‌سه‌ڵاتدا کێشده‌کات، له ده‌رئه‌نجامی قوڵبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی بێمتمانه‌یی نێوان ده‌سه‌ڵات و جه‌ماوه‌ر لهههرساڵ و ویستگه‌یه‌کی دواتردا کۆمه‌ڵێک له خه‌ڵکانی ناڕازی کوردستان به‌دڵته‌نگی و نه‌خوازراوه‌وه به‌ئه‌مری واقیعی حاڵ، بای بای و بێبه‌ری بوونی خۆیان له شهمندهفێری ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن و ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ت به‌هی خۆیان نازانن، ئالێره‌وه‌یه نه‌هامه‌تی و نه‌گبه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌ستپێده‌کات، که کورد گه‌وره‌ترین قوربانی وبه‌شمه‌ینه‌تی بۆ ئه‌گه‌ری راپه‌ڕین وهاتنه‌کایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی کردوه وه‌لێ نه‌یتوانی وه‌ک ته‌مه‌ناو تموحه‌کانی خۆی پاداشتی مافی هاوڵاتیبوون له ده‌سه‌ڵات وه‌ربگرێته‌وه.
له بزیسکی یه‌که‌م ته‌قه‌ی شۆڕش له 11/9/1961 و هاتنی لیوا عهشهرین له‌ساڵی 1963 به‌سه‌رکردایه‌تی تاوانباری جه‌نگ زه‌عیم صدیق بۆ کوردستان خه‌ڵکی کوردستان تا راپه‌ڕین ماڵی ئه‌سوتێت و ئه‌ڕوخێنرێ و ئاواره بووه، کوڕه گه‌رمیانیه‌کان خوشکه‌کانیان له ئه‌نفال کرده قوربانی بۆ شۆڕش، منداڵانێکی بێگه‌رد باوکه‌کانیان له‌زیندانی هه‌تاهه‌تایی گیانی سپارد بۆ ئازادی و کوردایه‌تی، هه‌زاران خێزان کوڕه‌کانیان له داستانی قاره‌مانی دا شه‌هیدکرا، هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان له‌سه‌ره‌تای راپه‌ڕین دا به‌بێ موچه ساڵانێکی درێژ ژیان و گوزه‌رانیان لهبهرمۆم وچرا به به‌ڵێ وچه‌پڵه‌ڕێزان بۆ ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی و حکومه‌تی کوردی به‌ڕێکرد، به‌ڵام به‌درێژایی ئه‌م قۆناغه ده‌سه‌ڵاتی کوردی. نه‌یتوانیوه شه‌فاف و راسستگۆ و دیموکراسی بێت بۆ جه‌ماوه‌ره‌که‌ی. نه‌ی توانیوه خۆی بکاته ناو نه‌خشه‌و چوارچێوه‌یه‌کی سیاسی وئیداری که گوزارشت ببێت له حکومه‌تی جه‌ماوه‌ر و خه‌ڵك، که‌واته هه‌مووخه‌ڵک لهسهرئهوههاوکۆ و هاوڕان که به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا سفر ده‌سه‌ڵات نه‌ی ویستووه گۆڕان بکات، ته‌نها یاریکردن نه‌بێت به‌داشی دامه‌ی ده‌سه‌ڵات و گۆڕینی ده‌موچاوه‌کانی پیاوانی حیزب وحکومه‌ت، نه‌ک بیرکردنه‌وه و تێڕوانینی لۆژیک بۆکردنه‌وه‌ی گرێ کوێره‌ی قه‌یرانی نێوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵک، گوێنه‌گرتن له‌جه‌ماوه‌رو خۆجیاکردنه‌وه له‌گه‌ڵ بووه‌ته سیاسه‌تکردن لای ده‌سه‌ڵاتی کوردی، که ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی ته‌ندروست و عه‌قڵی لۆژیکه.
هه‌ژده‌ساڵه ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ورانی حاکمیه‌تی شاروگهمهی به‌ڕێوه‌بردنی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تدا نه‌ی توانیوه وێنای راستگۆیی خۆی بۆ گه‌ل پێناسه‌بکات وشورای جه‌ماوه‌ری بوون به ده‌وری پشتێنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی دا بکێشێت، وه‌ک جارانی کوڕی شاخ و سه‌ره‌تاکانی شۆڕشی نوێ نه‌یتوانیوه خۆی کاته‌وه به‌کوڕی گه‌ل، بۆیه ده‌کرێت ئیتر ئه‌لته‌رناتیڤ و رێگه‌چاره‌کانی تر له‌م هه‌ڵبژاردنه تاقیبکرێته‌وه، گۆڕانی سیاسی له‌هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵات وکایه‌ی سیاسه‌تکردن له هه‌ڵبژاردنی ئاینده دروست بکه‌ین و هه‌نگاوی کارا بۆ گۆڕانی سیاسی هه‌ڵێنین. تابتوانین ئه‌زموونی سیاسی کوردستان له‌به‌رده‌م ته‌متومانی گه‌نده‌ڵی وناشهفافیهت بگوازینه‌وه بۆ فۆرمێکی دی له‌سیاسه‌تی راسته‌وخۆی نێوان خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات.