هه‌ڵبژاردن و لیستی گۆڕان
 نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین




Monday, June 22, 2009
 

له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی‌ (الشرق الاوسط)دا، (نه‌وشیروان مسته‌فا) رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی‌ له‌سه‌ر ئاڕاسته‌و فیكره‌ سیاسییه‌كان جیاوازین نه‌ك سه‌رۆكایه‌تی‌ حیزب

سازدانی‌: هیوا عه‌زیز(الشرق الاوسط)
له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌: یـادگـار فـایـه‌ق

له‌سه‌ر لوتكه‌ی‌ به‌رزترین گرد، كه‌ بنكه‌ی‌ سه‌ره‌كییه‌تی‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، ئه‌مجاره‌یان (نه‌وشیروان مسته‌فا)، كه‌ سیاسه‌تمه‌دارێكی‌ خاوه‌ن ناوبانگی‌ كورده‌و پێشتر كه‌سی‌ دوهه‌م بوه‌ له‌ناو یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستاندا، كه‌ (جه‌لال تاڵه‌بانی‌) رابه‌رایه‌تی‌ ده‌كات، به‌ شێوازێكی‌ ناته‌قلیدی‌ به‌نیازه‌ كۆمه‌ڵێك ریفۆرمی‌ سیاسی‌ و ئابوری‌ و كۆمه‌لاَیه‌تی‌ و كلتوری‌ له‌ كۆمه‌ڵگای‌ كوردیدا ئه‌نجام بدات. ئه‌مه‌ش له‌ڕێگای‌ ئه‌و هه‌ڵمه‌ت و شه‌ڕه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن كه‌ به‌ڕێوه‌یه‌و چاودێران پێیان وایه‌ پێشهات و روداوێكی‌ ئێجگار شه‌ڕانی‌ و مشتومڕ ئامێز ده‌بێت، ئه‌مه‌ش له‌سێبه‌ری‌ ئه‌و بارودۆخه‌ی‌ كه‌ ئێستا كوردستان تیایدایه‌. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی‌ ئێستای‌ (نه‌وشیروان مسته‌فا)ش دوای‌ ئه‌وه‌ دێت كه‌ هه‌وڵه‌كانی‌ بۆ گۆڕانكاری‌ دروستكردن له‌ سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتنه‌ هیچ وێستگه‌یه‌ك كه‌ هیوابه‌خش بێت و رێگای‌ بۆ خۆش نه‌كرا تا بتوانێت ئه‌و ریفۆرمه‌ ناوخۆییانه‌ی‌ به‌ ته‌مای‌ بو له‌ناو ریزه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌نجامی‌ بدات، یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان ئه‌و حیزبه‌یه‌ كه‌ (نه‌وشیروان مسته‌فا) به‌ یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌ دیارو سه‌ره‌تاییه‌كانی‌ و دامه‌زرێنه‌رانی‌ داده‌نرێت، هاوكات یه‌كێكه‌ له‌ دیارترین هزرمه‌ند و روناكبیرانی‌ ئه‌م حیزبه‌ ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر بێتو ته‌نها كه‌س نه‌بێت.

(نه‌وشیروان مسته‌فا) له‌ئێستادا ده‌یه‌ی‌ شه‌شه‌می‌ ته‌مه‌نی‌ تێپه‌ڕاندوه‌، له‌ كۆتایی ساڵی‌ (2006)دا ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی‌ خۆی‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی‌ وه‌كو جێگری‌ سكرتێری‌ گشتی‌ (ی ن ك) راگه‌یاندو خۆی‌ ته‌رخان كرد بۆ به‌ڕێوه‌بردنی‌ دامه‌زراوه‌یه‌كی‌ راگه‌یاندی‌ به‌رفراوان، كه‌ رۆژنامه‌یه‌كی‌ رۆژانه‌ و پێگه‌یه‌كی‌ ئه‌لكترۆنی‌ و كه‌ناڵێكی‌ ئاسمانی‌ و سه‌نته‌رێكی‌ راپرسی‌ له‌خۆ ده‌گرێت. ئه‌م دامه‌زراوه‌یه‌ی‌ (مسته‌فا) هه‌ڵگری‌ ناوی‌ (وشه‌)یه‌و ژماره‌یه‌كی‌ ئێجگار زۆر له‌ روناكبیرو خه‌ڵكی‌ نوخبه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ كادرو ئه‌ندامانی‌ پێشوی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستانی‌ له‌ خۆی‌ كۆكردۆته‌وه‌، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ پارته‌ سیاسییه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ كوردستان. 

له‌دوای‌ جیابونه‌وه‌ی‌ له‌ یه‌كێتی‌، (نه‌وشیروان مسته‌فا) به‌ هه‌مو شێوه‌یه‌ك خۆی‌ به‌دور گرتوه‌ له‌ لێدواندان بۆ كه‌ناڵه‌كانی‌ راگه‌یاندن، ته‌نانه‌ت له‌كاتی‌ قه‌یران و كێشه‌ سیاسییه‌كانیشدا ئه‌م هه‌ر بێده‌نگی‌ هه‌ڵبژاردوه‌، ته‌نها به‌ ده‌گمه‌ن نه‌بێت، به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رۆژنامه‌ی‌ (الشرق الاوسط) چانسی‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌بوه‌ ئه‌م پیاوه‌ بدوێنێت و له‌ چاوپێكه‌وتنێكی‌ كه‌م وێنه‌دا له‌سه‌ر ئاستی‌ رۆژنامه‌نوسی‌ و ناوخۆو عه‌ره‌بی و جیهانی‌ له‌ ماوه‌ی‌ ساڵێكدا، (نه‌وشیروان مسته‌فا)، تیشك ده‌خاته‌سه‌ر سروشتی‌ ناكۆكی‌ و كێشه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ و ده‌ره‌نجامه‌كانی‌ ئه‌و ناكۆكییه‌. بفه‌رمون له‌گه‌ڵ ده‌قی‌ چاوپێكه‌وتن و گفتۆگۆكه‌مان له‌گه‌ڵ جه‌نابیان:

* سه‌ره‌تا ئه‌مه‌وێت بزانم ناكۆكییه‌كانتان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتونه‌ته‌ كوێ و ئایا هیچ هیوایه‌ك هه‌یه‌ به‌ گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌رێكی‌ كۆتایی و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌و ناكۆكیانه‌؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانمان گه‌یشتونه‌ته‌ رێگایه‌ك كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ بۆ نییه‌، جه‌وهه‌ری‌ ناكۆكییه‌كانیشمان خۆی‌ له‌ چۆنێتی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌بینێته‌وه‌، خاڵی‌ سه‌ره‌كی‌ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش جه‌خت له‌سه‌ر چۆنێتـی‌ جیاكردنه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌لاَتی‌ حیزب له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ حكومه‌ت ده‌كاته‌وه‌. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا كه‌ تێكه‌ڵی و چونه‌ناویه‌كێك هه‌یه‌ له‌نێوان هه‌ر سێ‌ ده‌سه‌لاَتی‌ یاسادانان و جێبه‌جێكردن و قه‌زائی (السلطة التشريعية و التنفيذية و القضائية) له‌لایه‌كه‌وه‌و ده‌سه‌لاَتی‌ حیزبیش له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌، هاوكات ده‌ستێوه‌ردانێكی‌ ئێجگار دیارو زۆر هه‌یه‌ له‌لایه‌ن حیزبه‌وه‌ له‌ كاروباری‌ زانكۆكان، ئێمه‌ش به‌ رۆڵی‌ خۆمان ده‌مانه‌وێت ده‌سه‌لاَتی‌ حیزب له‌ ده‌سه‌لاَتی‌ ده‌وڵه‌ت جیا بكه‌ینه‌وه‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ین دامه‌زراوه‌كانی‌ ده‌وڵه‌ت یان حكومه‌ت بێلایه‌ن بكه‌ین و وایان لێبكه‌ین به‌لای‌ خه‌ڵك و هاولاَتیانی‌ كوردستاندا بڕوانن نه‌ك حیزب یان كه‌سه‌كان.

* كه‌واته‌ له‌ قسه‌كانتاندا وا تێده‌گه‌ین كه‌ ئێوه‌ تێبینی‌ و ته‌حه‌فوزاتتان هه‌یه‌ له‌سه‌ر توانا و سیستمی‌ جێبه‌جێكاری‌ حكومه‌ت؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناتوانم ناوی‌ بنێم ته‌حه‌فوزات یان دوره‌په‌رێزی‌، وه‌ك چۆن پێشتر ئاماژه‌م پێكرد، لێره‌دا تێكه‌لاَوی‌ و لێكئالاَنێك هه‌یه‌ له‌نێوان ده‌سه‌لاَته‌ حیزبی‌ و حكومییه‌كان ، ئێستا مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ حیزب وه‌كو ئه‌نجومه‌نی‌ بالاَی‌ شۆڕشی‌ (مجلس قيادة الثورة)ی‌ سه‌رده‌می‌ پێشوی‌ لێهاتوه‌و هه‌مان رۆڵ پیاده‌ ده‌كات، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ین په‌رله‌مانی‌ كوردستان بكه‌ین به‌ دامه‌زراوه‌یه‌كی‌ سه‌ربه‌خۆو خاوه‌ن ئیراده‌یه‌كی‌ تۆكمه‌و سه‌ربه‌خۆ، ئه‌مه‌ له‌لایه‌كه‌وه‌، له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ وابكه‌ین ده‌سه‌لاَتی‌ دادوه‌ری‌ دامه‌زراوه‌یه‌كی‌ سه‌ربه‌خۆ و ناحیزبی‌ نه‌زیهو دیار بێت، هاوكات ده‌سه‌لاَتی‌ ته‌نفیزیش وه‌كو چه‌ترێك بێت كه‌ هه‌مو رۆڵه‌كانی‌ گه‌لی‌ كوردی‌ له‌ژێردا كۆببێته‌وه‌ نه‌ك موڵكی‌ حیزبێك یان دوان بێت یان هاوپه‌یمانی‌ كۆمه‌ڵێك حیزب و لایه‌ن به‌ڕێوه‌ی‌ ببات و قۆرخی‌ بكات.

* له‌م جه‌ژنی‌ نه‌ورۆزه‌دا نامه‌یه‌كتان له‌ سه‌رۆك تاڵه‌بانییه‌وه‌ به‌ده‌ست گه‌یشت، ئه‌كرێت بزانین ناوه‌ڕۆكی‌ ئه‌و نامه‌ ده‌سنوسه‌ چی‌ بو و وه‌لاَمی‌ ئێوه‌ش چی بو؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: بمبه‌خشه‌ نامه‌وێت هیچ قسه‌ و لێدوانێك له‌و باره‌یه‌وه‌ بده‌م.

* بڕیار وابو واچاوه‌ڕوان ده‌كرا له‌ نه‌ورۆزدا دانیشتنێك، كه‌ به‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ناوزه‌د كرا، له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانیدا ئه‌نجام بده‌ن، به‌لاَم نه‌كرا ... بۆ؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: په‌یوه‌ندییه‌كی‌ كۆن و خه‌باتئامێز و كه‌سی من به‌ (جه‌لال تاڵه‌بانی)ی سكرتێری‌ گشتی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستانه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ و ته‌مه‌نی‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ خۆی‌ له‌ (40) ساڵ ده‌دات، هه‌ر بۆیه‌ شتێكی‌ سروشتییه‌ گه‌ر چاومان به‌ یه‌كتر بكه‌وێت و له‌یه‌ك تێبگه‌ین و ته‌نانه‌ت ناكۆكیش بین.

* ئایا له‌ هه‌ڵبژارنه‌ پارله‌مانییه‌كه‌ی‌ داهاتو به‌ لیستی‌ جیاواز له‌ لیستی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ داده‌به‌زن و به‌شدار ده‌بن، وه‌ك چۆن به‌م دواییانه‌ بلاَو بویه‌وه‌، ئه‌گه‌ر وایه‌ سروشتی‌ به‌شداریكردنتان چۆن ده‌بێت و ناسنامه‌ی‌ كه‌سه‌ پاڵێوراوه‌كان بۆ لیسته‌كه‌ت كێن؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌باره‌ت به‌ قسه‌كردن له‌سه‌ر لیستی‌ داخراو یان كراوه‌ ئه‌وا پارله‌مانی‌ كوردستان دوا قسه‌ی‌ خۆی‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ كردوه‌و بڕیاریدا له‌سه‌ر بنچینه‌ی‌ لیستی‌ داخراو بێت، كه‌واته‌ بێ له‌وه‌ هیچ هه‌ڵبژاردنێكی‌ ترمان له‌به‌رده‌ستدا نییه‌، به‌لاَم سه‌باره‌ت به‌ به‌شداریكرنمان، به‌ڵی‌ به‌شداری ده‌كه‌ین له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتو و به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ و جیاواز له‌ ته‌واوی‌ حیزبه‌كانی‌ ئێستای‌ هه‌رێمی‌ كوردستان داده‌به‌زین، هاوكات كار ده‌كه‌ین بۆ هێنانی‌ كه‌سانی‌ سه‌ربه‌خۆ و ده‌موچاوی‌ نوێ‌، له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك بنچینه‌ی‌ رێكخراو له‌ڕوی‌ جیۆگرافی‌ و پیشه‌یی و ته‌مه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ دێت كه‌ ئێمه‌ كۆمه‌ڵێك گه‌نجی‌ خاوه‌ن پیشه‌و پسپۆری‌ و ته‌مه‌نی‌ جیاجیا ده‌هێنینه‌ بواره‌كه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌ڕوی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێی خاوه‌ن تواناو به‌هره‌دا بكه‌ینه‌وه‌، واتا ده‌موچاوی‌ نوێ‌ و خوێن گه‌رم و هه‌ڵگری‌ بیرۆكه‌و به‌رنامه‌ی‌ نوێ‌.

* باشه‌ له‌ڕوی‌ یاسایه‌وه‌ رێگاتان پێدراوه‌ كه‌ به‌ لیستێكی‌ سه‌ربه‌خۆ له‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ به‌شداری‌ بكه‌ن له‌كاتێدا كه‌ هێشتا یه‌كێكن له‌ ئه‌ندامه‌ دیاره‌كانی‌ ئه‌و حیزبه‌، ئایا ئه‌مه‌ له‌گه‌ڵ په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆی‌ حیزبدا یه‌ك ده‌گرێته‌وه‌؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: له‌ڕوی‌ یاساییه‌وه‌ مافی‌ خۆمانه‌ به‌ لیستێكی‌ جیاواز له‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ به‌شداری بكه‌ین، هاوكات مافی‌ ئه‌ندامی‌ حیزبه‌كانیشه‌ لیستی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ جیاواز له‌ لیستی‌ حیزبه‌كانیان دروست بكه‌ن. 

* له‌ڕوی‌ ستراتیژییه‌وه‌ ، ئایا پێتان وانییه‌، ئێوه‌ به‌م كرده‌وه‌یه‌تان ریزی‌ كورد بۆ زیاد له‌ ریزو به‌ره‌یه‌ك دابه‌ش ده‌كه‌ن؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌مه‌ی‌ ئێمه‌ ده‌یكه‌ین بریتییه‌ له‌ ململانێ‌ و پێشبڕكێ و به‌ربه‌ره‌كانییه‌كی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پارله‌مانی‌ نه‌ك داواكردن بۆ ئینشیقاق دروستكردن، ئێمه‌ نه‌ داوامان كردوه‌و نه‌ داوا ده‌كه‌ین له‌ هیچ ئه‌ندامێكی‌ حیزبه‌كانی‌ ئێستای‌ گۆڕه‌پانی‌ كوردستان كه‌ له‌ حیزبه‌كانیان جیاببنه‌وه‌ یاخود ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه‌، به‌ڵكو ئێمه‌ داوایان لێده‌كه‌ین كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ لیسته‌كه‌ی‌ ئێمه‌دا ده‌نگ بده‌ن و به‌كورتی‌ ئێمه‌ نامانه‌وێت كه‌لێن و به‌شبه‌ش بون بخه‌ینه‌ ریزی‌ هیچ كام له‌ حیزبه‌كانی‌ كوردستانه‌وه‌.

* به‌ چاوپۆشین له‌ ئه‌نجامه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتو، ئایا رێی تێده‌چێت، له‌ داهاتودا، قه‌واره‌كه‌تان بچێته‌پاڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: نه‌خێر به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك، ئێمه‌ ناكۆكی و جیاوازییه‌ ناوه‌كییه‌كانی‌ یه‌كێتیمان تێپه‌ڕاندوه‌، له‌ئێستاو داهاتودا كار ده‌كه‌ین بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كێشه‌كانی‌ ناو كۆمه‌ڵگای‌ كوردی‌، نه‌ك كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ یان هیچ حیزبێكی‌ دیكه‌.

* رای‌ گشتی‌ شه‌قامی‌ كوردی‌ وای‌ ده‌بینێت هه‌ڵوێسته‌ هه‌نوكه‌ییه‌كانتان ناكۆكی‌ و ململانێی كه‌سییه‌ له‌گه‌ڵ خودی‌ جه‌لال تاڵه‌بانی‌ و له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی‌ یه‌كێتییه‌، ئایا تۆ وای‌ ده‌بینێت كه‌ تۆ ئه‌داو توانات باشتر بێت له‌ خودی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كردنی‌ یه‌كێتی‌؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌مه‌ تێڕوانینێكی‌ ته‌واو هه‌ڵه‌یه‌، ئێمه‌ له‌ ئاڕاسته‌ و تێڕوانینی‌ سیاسیمان ناكۆكین نه‌ك مه‌سه‌له‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ حیزب.

* ئه‌گه‌ر وای‌ دابنێین تاڵه‌بانی‌ ده‌سبه‌رداری‌ ئه‌میندارێتی‌ گشتی‌ یه‌كێتی‌ ده‌بێـت، ئایا تۆ ئاماده‌یت جێگای‌ ئه‌و بگریته‌وه‌و ئایا له‌ پشت په‌رده‌وه‌ هیچ پرۆژه‌یه‌كی‌ هاوشێوه‌ بونی‌ هه‌یه‌؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پێڕه‌و پرۆگرامی‌ ناوخۆی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان، ئه‌وا سكرتێری‌ گشتی‌ ده‌بێت له‌ڕێگای‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ به‌رفراوانی‌ حیزبه‌وه‌ هه‌ڵببژێرێت نه‌ك له‌ڕێگای‌ لیژنه‌یه‌كی‌ ناوه‌ندییه‌وه‌ یان كۆمه‌ڵێك كه‌س، له‌به‌ر ئه‌مه‌ مه‌سه‌له‌كه‌ بۆ كۆنگره‌ی‌ داهاتو جێده‌هێڵین.

* كه‌واته‌ به‌ نیازیت به‌شداری‌ بكه‌یت له‌ كۆنگره‌ی‌ داهاتو و بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ خۆت كاندید بكه‌یت؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: نه‌خێر، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌ به‌شداری‌ ده‌كه‌م و نه‌خۆشم ده‌پاڵێوم. 

* ده‌وترێت كه‌ ئه‌و چوار ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسییه‌ی‌ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ خۆیان راگه‌یاندو له‌سه‌ر باڵی‌ ریفۆرم هه‌ژمار ده‌كرێن، له‌سه‌ر داوای‌ جه‌نابتان ده‌ستیان له‌كاركێشاوه‌ته‌وه‌و پێده‌چێت له‌دوایدا په‌یوه‌ندیتان پێوه‌ بكه‌ن، ئایا ئه‌م قسه‌و واته‌واتانه‌ تا چه‌ند راستن؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێوه‌ ده‌توانن روی‌ پرسیاره‌كانتان له‌ خۆیان بكه‌ن و وه‌لاَمتان ده‌ست بكه‌وێـته‌وه‌. من هیچ داواكارییه‌كی‌ هاوشێوه‌م ئاڕاسته‌ی‌ هیچ كه‌سێك نه‌كردوه‌، ئه‌و چوار سه‌ركرده‌ ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ش ئازادن له‌ هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی‌ سیاسی‌ خۆیان، من وه‌كو خۆم ده‌ستوه‌رناده‌م له‌ ناكۆكییه‌ ناوه‌كییه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌.

* له‌ئێستادا، كه‌سانێك هه‌ن به‌ ئه‌ندازیاری‌ لێكهه‌ڵوه‌شاندنی‌ یه‌كێتی‌ ناوتان ده‌به‌ن، به‌تایبه‌تی‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ چاوپێكه‌وتنێكی‌ پێشتردا له‌گه‌ڵ ئه‌لشه‌رقو ئه‌وسه‌تدا دانت به‌وه‌دا نا كه‌ سه‌ركه‌وتو نه‌بوی‌ له‌ به‌ دامه‌زراوه‌كردنی‌ یه‌كێتی‌، تۆ چی‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێی؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: له‌ قۆناغێك له‌ قۆناغه‌كانی‌ رابردودا، بێ ماندوبون هه‌وڵم داوه‌ كۆمه‌ڵێك ریفۆرمی‌ سیاسی‌ و ئابوری‌ و كۆمه‌لاَیه‌تی‌ و كلتوری‌ له‌ناو كۆمه‌ڵگای‌ كوردیدا به‌دی بهێنم، له‌ڕێگای‌ چاكسازی كردن له‌ناو ریزه‌كانی‌ ناوخۆی‌ یه‌كێتیدا، به‌لاَم سه‌ره‌كه‌وتو نه‌بوم، هه‌ربۆیه‌ ئێستا هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌ ده‌ده‌م ئه‌و چاكسازییانه‌ ئه‌نجام بده‌م له‌ڕێگای‌ هه‌ڵبژاردنه‌ پارله‌مانییه‌كانه‌وه‌، نه‌ك له‌ڕێگای‌ ریفۆرمی‌ حیزبی‌.

* وای‌ بۆ ده‌چیت هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتو بێغه‌ش بێت، ئایا به‌رنامه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنتان چی ده‌بێت؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: هیوادارم كه‌ بێغه‌ش بێت و شه‌فافییه‌تی‌ تیادا به‌دی بكرێت. وه‌كو خۆم ناتوانم نه‌زاهه‌ت و پاكی‌ هیچ هه‌ڵبژاردنێك، نه‌ له‌ كوردستان و نه‌ له‌ هیچ ناوچه‌یه‌كی‌ عێراق گه‌ره‌نتی‌ و مسۆگه‌ر بكه‌م. به‌لاَم به‌نیسبه‌ت به‌رنامه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئێمه‌وه‌، ئه‌وا به‌ ته‌واوی‌ بلاَوی‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نین هه‌ركات كات و رۆژی‌ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاری‌ و یه‌كلاكرایه‌وه‌.

* چۆن ده‌ڕواننه‌ ئه‌و رێككه‌وتنامه‌ ستراتیژییه‌ی‌ نێوان دو حیزبه‌ سه‌ركییه‌كه‌، یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ و پارتی‌ دیموكرات، بڕیاری‌ به‌شداریكردنیان به‌ یه‌ك لیستی‌ داخراو له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: من پێموایه‌ ده‌كرێت ریزه‌كانی‌ گه‌لی‌ كورد یه‌ك بخرێن له‌ڕێگای‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان و هه‌مه‌چه‌شنی‌ و پلوراڵیزمی‌ سیاسی‌ و رێككه‌وتن له‌سه‌ر گوتارێكی‌ سیاسی‌ هاوبه‌ش، نه‌ك له‌ڕێگای‌ هاوپه‌یمانێتی‌ دوقۆڵی‌ نێوان دو حیزب، بێگومان ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش بۆ هه‌ردو حیزبه‌كه‌ و سه‌ركردایه‌تییان جێهێڵراوه‌ و كه‌ بڕیار له‌ سروشتی‌ گوتاره‌ سیاسییه‌كه‌یان ده‌ده‌ن.

* باشه‌ تۆ پێت وایه‌ ئه‌م دو حیزبه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ كاركردن به‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ی نێوانیان بۆ ماوه‌یه‌كی‌ درێژ، یان وای‌ بۆ ده‌چیت كاریگه‌ری‌ ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه‌ تا دوای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت و پاشان به‌سه‌ر ده‌چێت؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: من نامه‌وێـت پێش روداوه‌كان بكه‌وم، وه‌كو وتراوه‌ هه‌ر سه‌رده‌م و بارودۆخه‌ گوتاری‌ خۆی‌ هه‌یه‌.

* نوخبه‌ی‌ روناكبیرانی‌ كوردستان فشاریان خستۆته‌ سه‌ر به‌رپرسه‌ حیزبی‌ و حكومییه‌كان تا سامان و موڵك و داهاتی‌ خۆیان ده‌ربخه‌ن بۆ رای‌ گشتی‌، چۆن ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت و ئایا تۆ ئاماده‌یت سامانی‌ خۆت ده‌ربخه‌یت؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌ڵێ‌، من ئاماده‌ی‌ ئه‌و كاره‌م. به‌لاَم من پێموایه‌ هه‌ڵسان به‌ كرده‌وه‌ی‌ ده‌رخستنی‌ سامان و داهات كارێكی‌ عه‌مه‌لی‌ نییه‌، چونكه‌ عێراق به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ و هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ تایبه‌تی‌ خاوه‌نی‌ سیستمێكی‌ بانكی‌ یان حسابی‌ ئاشكرا نییه‌، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات چاودێری‌ كردنی‌ حسابی‌ بانكی‌ و دارایی كه‌سه‌كان كارێكی‌ قورس یاخود مه‌حاڵ بێت. به‌لاَم ده‌كرێت و رێی تێده‌چێت مه‌بده‌ئی‌ "ئه‌مه‌ت له‌ كوێ‌ بو؟" كاری‌ پێبكرێت و زیندو بكرێته‌وه‌، كه‌ له‌ رێگایه‌وه‌ ده‌توانین داهات و موڵكی‌ كه‌سه‌كان بزانین.

* ئه‌ی‌ ئه‌گه‌ر وه‌لاَمی‌ كه‌سه‌كان "ئه‌مه‌ له‌ به‌خشنده‌یی خوای‌ گه‌وره‌وه‌یه‌" بو؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر هاتو خاوه‌نی‌ پارله‌مانێك بین كه‌ ئه‌ركه‌كانی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ چالاك و ته‌واو جێبه‌جێ بكات، مه‌به‌ستم له‌ به‌ ته‌واوی‌ جێبه‌جێكردن ئه‌وه‌یه‌ كه‌ توانای‌ هه‌بێت ئه‌دا و توانای‌ وه‌زیره‌كان بخاته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌و به‌دواداچون بكات، بۆ ئه‌رك و خاوه‌ندارێتی‌ و كه‌سایه‌تی‌ و حساب و سامانه‌كانیان، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ پارله‌مان چالاك و كاریگه‌ر بێت له‌ به‌خشین و لێسه‌ندنه‌وه‌ی‌ بڕوا له‌ وه‌زیره‌كان، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای‌ ئاشكراكردن و راگه‌یاندنی‌ میزانییه‌ی‌ دارایی سالاَنه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی‌ شه‌فاف و رون، له‌گه‌ڵ دروستكردنی‌ ده‌سه‌لاَتێكی‌ دادوه‌ری‌ كارا و سه‌ربه‌خۆ، به‌مشێوه‌یه‌و له‌ڕێگای‌ ئه‌م لایه‌نانه‌ی‌ كه‌ كۆبونه‌ته‌وه‌ ده‌توانین بگه‌ین به‌ راستییه‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ كه‌ هه‌ن.

* به‌زۆری‌ باس له‌ گه‌نده‌ڵی‌ دارایی و ئیداری‌ ده‌كرێت له‌ناو حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، ئایا له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچونه‌ی‌؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌ڵی‌ پشتڕاستی‌ ده‌كه‌مه‌وه‌، به‌لاَم چاره‌سه‌ركردن و رێگرتن له‌ گه‌نده‌ڵی‌ ته‌نها له‌ڕێگای‌ پارله‌مانه‌وه‌ ناكرێت، به‌ڵكو له‌ڕێگای‌ كۆمه‌ڵێك دامه‌زراوه‌و ئالییه‌تی‌ وه‌كو ده‌سه‌لاَتێكی‌ دادوه‌ری‌ سه‌ربه‌خۆ و دیوانێكی‌ چاودێری‌ و لیژنه‌یه‌كی‌ نه‌زاهه‌، كه‌ تا حاڵی‌ حازر بونی‌ نییه‌ له‌ كوردستان، جێبه‌جێ ده‌كرێت. گومان له‌وه‌شدا نییه‌ كه‌ ئه‌و لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌یه‌ی‌ باسی‌ لێوه‌ ده‌كرێت چالاك ده‌بێـت ئه‌گه‌ر سه‌ر به‌ وه‌زاره‌ت بێـت له‌ به‌غدا، نه‌ك سه‌ر به‌ هه‌رێم بێت، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای‌ پێكهێنانی‌ پشكنیاری‌ گشتی‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌كان وه‌ك چۆن له‌ به‌غداد هه‌ن. لێره‌دا رۆڵی‌ ئامرازه‌كانی‌ راگه‌یاندن و رێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگای‌ مه‌ده‌نیش رۆڵێكی‌ گرنگ و پێویسته‌، چونكه‌ به‌ هه‌وڵی‌ ئه‌و دامه‌زراوه‌و لایه‌نانه‌ ده‌كرێت بگه‌یه‌نه‌ ده‌ره‌نجامی‌ پۆزه‌تیڤ له‌ مه‌یدانی‌ رێگرتن له‌ گه‌نده‌ڵی‌ دارایی و ئیداری‌.

* چۆن ده‌ڕوانیته‌ داهاتوی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان دوای‌ رۆیشتنی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دوای‌ ته‌مه‌نێكی‌ درێژ، له‌ سێبه‌ری‌ به‌رده‌وامبونی‌ ململانێی جه‌مسه‌رو باڵه‌كانی‌ ناوخۆی‌ یه‌كێتی‌ له‌لایه‌ك و ململانێی ئه‌و جه‌مسه‌رانه‌ له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: شه‌خسی‌ خۆم پێم وانییه‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ به‌ نه‌مانی‌ هیچ كه‌سێك كۆتای بێت یان له‌ناو بچێت، پێشموایه‌ وه‌كو پارتێكی‌ سیاسی‌ له‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌ ده‌مێنێته‌وه‌، ره‌نگه‌ هه‌ندێكجار لاواز ببێت و هه‌ندێكجاری تریش هێزی‌ وه‌به‌ر بێت، به‌لاَم لێك هه‌ڵناوه‌شێت و نافه‌وتێت.

* به‌م دواییانه‌ داوایه‌كتان پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم كردبو بۆ پێدانی‌ بڕی‌ (20) ملێۆن دۆلار وه‌كو قه‌رز، به‌لاَم حكومه‌تی‌ هه‌رێم مه‌رجی‌ خستنه‌ به‌رده‌م تاڵه‌بانی‌ بۆ ئه‌و داوایه‌ دانا، ئایا ئه‌و قه‌رزه‌تان پێ به‌خشرا؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌ڵی‌ داوایه‌كی‌ له‌و جۆره‌مان ئاڕاسته‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم كرد، به‌لاَم به‌م دواییانه‌ نه‌بو، به‌ڵكو زیاد له‌ ساڵێك به‌سه‌ر ئه‌و داوایه‌مان تێپه‌ڕ ده‌بێت. داواكه‌شمان له‌ڕێگای‌ كه‌ناڵه‌ یاساییه‌كانی‌ حكومه‌ته‌وه‌ بوه‌ و تا حاڵی‌ حازریش ره‌زامه‌ندی‌ له‌سه‌ر داواكه‌مان پیشان نه‌دراوه‌.

* ئه‌ی‌ باروۆدخی‌ دارایی ئێستاتان له‌ دامه‌زراوه‌ی‌ (وشـــه‌) چۆنه‌؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: سوپاس بۆ خوا، بارودۆخمان باشه‌. 

 
     Print     Send this link     Add to favorites
 
ره‌وتی گۆڕان به‌ره‌و كوێ‌؟
رۆژمێری‌ هه‌ڵبژاردن
گۆڕان هاوکێشه‌یه‌کی نوێ
بیست وپێنجی حه‌وت
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
گۆڕان بۆ؟
-2-
گۆڕان به‌ڕێوه‌ نیه‌، رویداوه‌
ئه‌وانه‌ی‌ رابوردومان لێزه‌وت ده‌كه‌ن خۆیان رابوردیان نییه‌
ئه‌ركی‌ له‌پێشینه‌ی‌ تاك له‌هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا
په‌رله‌مانی میلله‌ت... یان په‌رله‌مانی حیزب و ...
درۆی پێش هه‌ڵبژاردن!
د.له‌تیف شێخ مسته‌فا: له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
جه‌مسه‌رگه‌ری وگۆڕان ونیه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌ك
حیكمه‌ته‌كانی‌ گۆڕان
گۆڕان بۆ؟
-2-
پڕوپاگه‌نده ‌یان بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن
تێپه‌ڕبوون به‌زۆنگاودا...
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
دروستكردنی‌ دیكتاتۆرێك بۆ كوردستان
نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ گوَڕاندا ده‌گوَڕێت...
نه‌وشیروان و وێنه‌! عه‌قڵ و سۆز و هه‌ڵبژاردن
96 ده‌نگ
گۆڕان بۆ كێیه‌‌و كێن ئه‌وانه‌ی‌ گۆڕان دروست ده‌كه‌ن؟
درۆمه‌که‌ن، درۆمه‌که‌ن..تا باوه‌ڕتان پێبکه‌ن
هه‌ر ده‌ستور مابوو بیحیزبێنن، ئه‌ویشیان کرد
بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن و كه‌لتور
رێگای گۆڕان - گۆڕانی رێگا
له‌پێناوی كام گۆڕاندا ده‌نگده‌ده‌ین به‌لیستی گۆڕان؟
نامه‌یه‌کی کورت و کراوه‌ بۆ سه‌رانی کورد
گۆڕان...
له‌ مۆنۆپۆلی ده‌ستوره‌وه‌ بۆ مۆنۆپۆلی ده‌سه‌ڵات
ترسی دڵی شێرکۆ بێکه‌س و هه‌ڵبژاردن
پێشکه‌شه‌ به‌ فه‌رمانڕه‌وایانی هه‌رێم
به‌راورد
گه‌نجان هێزن.. یان په‌راوێزن؟!
تایبه‌نمه‌ندیه‌كانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ده‌بێت چۆنبێت؟
ده‌رفه‌تی‌ گۆڕان
چه‌مکی هه‌ڵبژاردن
ده‌نگ ده‌ده‌ین به‌ هه‌ق... ده‌نگ ده‌ده‌ین به‌ خومی
ئایا خواستی گۆڕان و چاکسازی، دوژمنایه‌تی کردنی ده‌سه‌ڵاته‌؟!
په‌نده‌کانی هه‌ڵبژاردنی گشتیی سه‌رکۆماری ئێران
په‌رله‌مان ‌و ده‌ستوور
له‌ په‌راوێزی‌ مشتومڕی‌ ده‌ستووردا
پارتی‌‌و سیستمی‌ پاشایه‌تی‌، یه‌كێتی‌‌و ره‌فتاری‌ دۆڕاوانه‌
ئه‌نفلۆنزای هه‌ڵبژاردن له‌ کوردستاندا
جه‌ماوه‌ر ده‌نگ بۆ لیستێك ئه‌دات که‌ حکوومه‌تێك پێك بێنێ وه‌زیره‌کانی حیزبی نه‌بن
ده‌نگ به‌م مرۆڤه‌ بده‌ن
هه‌ڵبژاردن و فرتوفێڵه‌كان..
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
ئه‌دیبان و هونه‌رمه‌ندان له‌ پرۆسه‌ی‌ گۆڕاندا
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
ده‌نگتان ویژدانتانه‌ مه‌یفرۆشن
گۆڕان له‌ پارادۆکسه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا‌
کوا سیاسه‌ت و حیزبی چه‌پکه‌ گوڵه‌که؟
ستراتیژی لیستی گۆڕان چۆن ده‌ست پێبکا؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
ده‌نگ بۆ كام ده‌ستووره‌یان بده‌ین؟
ئاماژه‌كانی‌ قبوڵكردنی‌ ده‌ستوور
بۆچی هه‌موو خه‌ڵک ده‌ڵێن گۆڕان
هه‌ڵبژاردن و ئه‌گه‌ره‌كانی‌ ساخته‌كردن
وانەیەک بۆ ئایندەی حیزبەکانی ئێمە
ئێره‌ كوردستانه‌...
بۆچی‌ پێویستمان به‌چاكسازییه‌ ؟
به‌دبه‌ختیه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن
په‌یام و به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ