ئه‌مین جاف
ئه‌گه‌ر به‌پێی راگه‌یاندنی ده‌زگا حیزبیه‌کانی ده‌سڵات بێت، ئه‌وا هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره پڕۆسه‌یه‌کی هه‌ڵبژاردنی پاڕله‌مانی دیموکراتی‌و ئازاد‌و که‌م وێنه ده‌بێت، به‌جۆرێك که ئه‌م ئه‌زموونه‌ی کوردوستان ده‌بێت به نموونه‌یه‌کی ئه‌وه‌نده گرنگ، که له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان، ناوه‌چه‌که‌دا ده‌نگبداته‌وه.
واته دروشمی هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه‌یه که ده‌بێ پڕۆسه‌که سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وه‌ره وه‌ده‌س بهێنێو، ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ش ده‌بێ بۆ خزمه‌تی کوردوستان و گه‌له‌که‌ی بێت، ئه‌مه‌ش ئه‌و پرسیاره له لای کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردوستان دروست ده‌کات، که ئایه ئه‌و لیست و حیزب و قه‌وارانه، بڕیاری ئه‌وه‌یان داوه که هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه حیزبیه‌کان وه‌لاوه خه‌ن، به‌رنامه‌ی کاریان به‌جۆرێک بێت که ته‌نها و ته‌نها له خزمه‌تی جه‌ماوه‌ردا بێت؟
لێردا جه‌ماوه‌ر داوای (گه‌ره‌نتی) ئه‌وه‌یان لێده‌کات، که ده‌بێ به ئاشکرا ئه‌و راستیه بۆ جه‌ماوه‌ر روونبکه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و لایه‌نه یا ئه‌و حیزبه‌ی که سه‌رکه‌وتنی وه‌ده‌سهێنا به‌ڵێنه‌کانی جێبه‌جێ نه‌کرد، ئه‌وا مافی میلله‌ته که‌حیزبی ده‌سڵات خۆی به ره‌زای خۆی ته‌نازول بکات، داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بکرێت، ئه‌و حیزبه ده‌ستله‌کار بکێشێته‌وه، پارله‌مان هه‌ڵوه‌شێته‌وه، له دوای سێ مانگ له ده سبهکاربونی حکومه‌ت به‌کرده‌وه ئه‌م بڕیاره جێ به‌جێ بکرێت.
داواکاریه‌کانی خه‌ڵکی کوردوستان بۆ ئه‌و حکوومه‌ته چیه:
یه‌که‌م/ ده‌بێت ئه‌و لایه‌نانه به‌ئاشکراو له به‌رده‌م جه‌ماوه‌ردا (گه‌ره‌نتی) ته‌واو به میلله‌ت بده‌ن که له‌کاتی وه‌ده‌سهێنانی سه‌رکه‌وتن له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، یه‌که‌م کار که‌پێی هه‌ڵده‌ستن، پێکهێنانی حکومه‌تێک بێت هه‌موو وه‌زیره‌کانی ناحیزبی و بێلایه‌ن بن، هه‌روه‌ها خه‌ڵکانی ته‌کنۆکرات، لێهاتو خاوه‌ن بڕوانامه‌ی (راستی ) به‌رزبن، شاره‌زاو، به‌ئه‌زموون له بواری وهزارهتکهیاندا.
دووهه‌م/حوکمی لامه‌رکه‌زی بۆ پارێزگا، قه‌زا، ناحێکان، به‌مه‌رجی ده‌ستێوه‌رنه‌دان له کاروباریاندا، له بوواره‌کانی کارگێری، دارایی، خزمه‌تگوزاریدا.
سێهه‌م/بودجه هه‌موو ساڵێک له سه‌رتای مانگی یه‌کدا دابه‌ش بکرێت بۆ هه‌موو وه‌زاره‌ت و ده‌زگاکان به‌مه‌رجێك، که پارێزگا، قه‌زا، ناحیه‌کان پشکی خۆیان بۆ دیاریبکرێ، به شه‌فافی له که‌ناڵه‌کانی راگهیاندننهوه ورده‌کاریه‌کانی بڵاوبکرێته‌وه.
چواره‌م/هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان، دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی باڵای پلاندانان، له که‌سانی پسپۆڕ‌و بێلایه‌ن.
پێنجه‌م/دستکردن به ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی دێهاته‌کان، پاش سێ مانگ له ده‌سبه‌کاربوونی حکوموته تازه‌که، به‌پێی پلانێکی تۆکمه‌و زانستی و سه‌رتاسه‌ری بێ جیاوازی.
شه‌شه‌م/راگه‌یاندن، ده‌سنیشانکردنی هه‌رسێ پلانه‌که‌ی کاری حکوومه‌ت، درێژخایه‌ن، مامناوه‌ند، کورت.
حه‌وته‌م/ راگه‌یاندن، ده‌سنیشانکردنی پڕۆژه ستراتیجیه‌کان، وه‌ك رێگای سه‌ریع، خه‌ته‌کانی ئاسن، بۆڕی نه‌وت، پڕۆژه ئاودێریه‌کانی ده‌شته‌کانی ئاکرێ، مه‌خمور، حه‌سار، گه‌رمیان.
هه‌شته‌م/ له پێناوی قه‌ڵاچۆکردنی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی و بنه‌بڕکردنی ئه‌و په‌تا کووشندهدا کارکردن ( به‌په‌له) بۆ دامه‌زراندنی دیوانێکی چاودێری هه‌نده‌سی(فه‌نی) له‌سه‌ر ئاستی( دیوانی ره‌قابه‌ی مالێ) که له که‌سانی بێلایه‌ن، گهورهشارهزا، پسپۆره‌کان پێک‌بێت بۆ سه‌رپه‌رشتیکردنی سه‌رتاسه‌ری پڕۆژه‌کان له سه‌ر ئاستی هه‌رێم، به مه‌رجێك هه‌موو لایه‌نه‌کانی پڕۆژه جیاجیاکان بگرێته خۆی، وه‌ك(ئاوه‌دانکردنه‌وه، کشتوکال، نه‌وت، بازرگانی(هه‌نارده‌و هاورده)، پیشه‌سازی، ئاودێری ...هتد).
نۆهه‌م/ بڕینه‌وه‌ی مووچه‌ی 150دۆلار بۆ 100000سه‌دهه‌زار له(پیرو په‌ککه‌وته، ئه‌و که‌مئه‌ندامانه‌ی که بۆیانییه کار بکه‌ن، ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که چاره‌سه‌ریان مه‌حاڵه )، ئه‌گه‌ر وهردهکاریهک بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بکه‌ین، ئه‌وه مانگانه پێویستمان به 15ملێۆن دۆلاره، له ساڵێکدا ده‌کاته 180ملێون دۆلار، که ده‌کاته 25%ی ئه‌و60ملێونهی که هه‌ردوو حیزبه‌که مانگانه وه‌ریده‌گرن، ساڵانه ده‌کاته 720ملێۆن دۆلار، به‌ڵام ئه‌و 180 ملێۆنه ئه‌گه‌ر ساڵانه بدرێته په‌ککه‌وته‌کان کێشه‌ی ئه‌و خێزانانه که ژماره‌ی نفوسیان ده‌گاته لای که‌می نزیکه‌ی 100000که‌س تا 400000که‌س، به‌م جۆره ئه‌گه‌ر حیزبه‌کان له‌و25% ه خۆشبن ئه‌وکاته خۆشگوزه‌رانی بۆ ئه‌و ژماره خه‌ڵکه که ژیانیان داروخاوه، که هیچ ده‌رامه‌تێکیان نیه دابینده‌کرێ.