عه‌دنان عوسمان
ره‌نگبێ ئێستا كاتی ئه‌وه نه‌بێت یا له‌وانه‌یه ئیتر پێویست به‌وه نه‌كات باس له كارایی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان بكرێت، چونكه به جیا له ویست و حه‌زی هه‌ندێك په‌رله‌مانتار كه ده‌یانویست راستگۆیانه نوێنه‌ری خه‌ڵك بن‌و بڕیاره‌كانی په‌رله‌مان له خزمه‌ت خه‌ڵكیدا بێت، ئه‌م په‌رله‌مانه ته‌نیا وشه‌ی (په‌رله‌مان)ی له خۆ گرتبوو نه‌یتوانی ته‌نانه‌ت له به‌شێك له ئه‌ركه‌كانی خۆی نزیك بێته‌وه. ئه‌مه‌ی پێی ده‌وترێت په‌رله‌مان‌و له مانا راسته‌قینه‌كه‌ی په‌رله‌مان ته‌نیا ناوه‌كه‌ی وه‌رگرتووه، له دوا ساته‌كانی ژیانیدا به په‌له‌پڕوزێ سه‌رقاڵی هه‌مواركردنی یاسای هه‌ڵبژاردن بوو، كه ده‌بوایه لانی كه‌م ساڵێك پێش ئێستا ئه‌م كاره‌ی بكردایه، ئێستاش كه سه‌یری ره‌وتی رووداوه‌كان ده‌كه‌ین ناتوانین ئه‌مه به رێكه‌وت‌و به‌هۆی سه‌رقاڵی‌و زۆری پڕۆژه‌یاساكانه‌وه سه‌یر بكه‌ین. ئه‌م په‌رله‌مانه به‌بێ هیچ هۆكارێكی مه‌عقول و مه‌نتقی، بێ هیچ بیانوویه‌ك دێت ماوه‌یه‌كی نادیار ده‌خاته سه‌ر ته‌مه‌نی خۆی ئه‌مه‌ش به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌و قسانه‌ی سه‌رۆكه‌كه‌ی، كه پێشتر باسی له‌وه ده‌كرد كه ده‌بێت له (19/5) هه‌ڵبژاردن بكرێت‌و نابێت په‌رله‌مان له‌وه زیاتر درێژه به ته‌مه‌نی خۆی بدات، كه‌چی به سیناریۆیه‌كی ورد‌وو بێ هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی‌و هۆكارێكی پێویست ماوه‌ی كاری خۆیان درێژ كرده‌وه.
له حاڵه‌تێكی واشدا مرۆڤ پێیوایه، ئه‌م په‌رله‌مانه به هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌ی یاسایی خۆی له ده‌ست داوه‌و ئێمه‌ش له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنێكی هه‌ستیارداین، به‌م ماوه درێژكردنه‌وه‌یه نایانه‌وێت بۆشاییه‌ك له دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمدا نه‌هێڵرێته‌وه، به‌ڵكو له راستیدا مه‌به‌ست ئه‌مه نییه‌و سیناریۆ شاراوه‌كان ئێستا به وردی ده‌ركه‌وتن. ئێستا روونه كه ئه‌م هه‌موو خۆ خه‌ڵه‌فاندن‌و دواخستنه بێ هۆ نییه، ته‌نیا مه‌به‌ستیش ئه‌وه‌یه ره‌شنووسی ده‌ستوور به په‌له‌و خێرا تێپه‌ڕێندرێت‌و بوار به ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی داهاتوو خه‌ڵكی كوردستان نه‌درێت به وردی له‌سه‌ر ئه‌م ده‌قه گرنگ‌و چاره‌نووسسازه بووه‌ستن‌و شه‌ن‌و كه‌وی بكه‌ن. ئه‌م په‌رله‌مانه له دوا ساته‌كانی خۆیدا‌و پاش چوار ساڵ له بێتوانایی‌و ناكارامه‌یی‌و لاوازی، له كاتی گیانه‌ڵادا ده‌یه‌وێت به‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ترسیدار بۆ ژیانی سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك‌و ئاینده‌ی ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمدا به شێوه‌یه‌كی نادیموكراسیانه‌و رووكه‌شانه به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستاندا بسه‌پێندرێت نه‌ها بۆ پاراستنی ئه‌و شێوازه دواكه‌وتووه‌ی ده‌سه‌ڵات‌و به‌ڕێوه‌بردن له‌م هه‌رێمه‌داو هێشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ره‌های چه‌ند لایه‌ن‌و كه‌سانێك.
هه‌ق وایه سه‌رۆك‌و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌م ساته‌وه‌خته‌دا‌و به هۆكاری به‌سه‌رچوونی واده‌ی راسته‌قینه‌ی په‌رله‌مان نه‌چنه ژێر فشاری حیزبه‌كان‌و بوار نه‌ده‌ن به‌م شێوازه ده‌ستووری كوردستان په‌سه‌ند بكرێـت. پێموایه گه‌ر ئه‌و به‌ڕێزانه به دوای شانازیه‌كه‌وه بۆ خۆیان بگه‌ڕێن پێویسته رێگه به‌م گه‌مه‌یه نه‌ده‌ن‌و ئه‌م ده‌قه گرنگه نه‌كه‌نه قوربانی ململانێی سیاسی‌و به‌رژه‌وه‌ندی به‌رته‌سكی لایه‌نه‌كان.