سالارتوتمانی
به حوكمی ئه‌وه‌ی باشوری كوردستان زیاتر له زمان وئاین ونه‌ته‌وه‌یه‌كی تێدایه، پێویسته كه‌سایه‌تی شیاو بۆئه‌وپۆسته، كه‌سایه‌تیه‌كی داماڵدراوبێت له هه‌موو ئایدۆلۆژیا‌و ئایدیایه‌كی حیزبی ودینی، هه‌ڵگری ڤایرۆسی عه‌قڵی خێل و ناوچه‌گه‌رێتی نه‌بێت، هزری نه‌كه‌وتبێته ژێرگاریگه‌ری و فه‌رمانی بنه‌ماڵه‌وه، بنه‌ماڵه ئاراسته‌ی نه‌كات وچوارچێوه‌ی بیر‌و كردار‌و گوفتاری نه‌گرتبێت.نابێت خاڵبه‌ندیه‌كانی ستراتیجیه‌تی نێوان حیزبه‌كه‌یی وحیزبه‌كه‌ی دیكه بخوێنێته‌وه و په‌یڕه‌وییان لێبكات وله‌بڕیاره‌كانیدا ره‌نگ بداته‌وه.
ده‌بێت سه‌رۆكی هه‌رێم جیاوازی له‌نێوان ئه‌نفاله‌كاندا نه‌كات و له‌مه‌راسیم و هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفاله‌كاندا ئاماده بێت، وه‌ك چۆن له هێنانه‌وه‌ی روفاتی به‌رزانیه‌كاندا راده‌وه‌ستێت وچاوه‌كانی پڕده‌بن له‌ئه‌شك، به‌هه‌مان شێوه ده‌بێت بۆ سۆرانیه‌كانیش ئاماده‌بێت رابوه‌ستێت و قوڵپی گریان گه‌روی بگرێت.
ده‌بێت سه‌رۆكی هه‌رێم له‌هه‌ندێ بابه‌تی گرنگ و هه‌ستیارو چاره‌نوس سازدا چاوه‌رێی سێودووكردنی قازانج و زه‌ره‌ره‌كانی حیزبه‌كه‌ی نه‌كات و به‌پێوه‌ری ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمه نه‌ك سه‌رۆكی حیزب مه‌نی خۆیی بپێوێت و هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت، بۆنمونه ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم فرۆكه‌وانێكی بۆردمانه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یی شه‌هیدی ده‌سكه‌وت وزیندانی كرد، له‌هه‌رشارێك له‌شاره‌كانی هه‌رێم بێت، یان ئاسایشی هه‌رحیزبێك ده‌ستگیری كردبێت، ده‌بێت سه‌رۆكی هه‌رێم بڕیاربدات بیگوێزینه‌وه بۆ پایته‌خت، تاله‌شوێنه سنوریه‌كان دوری بخاته‌وه، نه‌ك خوانه‌خواسته هه‌ڵبێت!!
خۆئه‌گه‌رتاوانباره‌كه‌هه‌ڵهات و بزربوو، كه‌هه‌رگیزئه‌مه‌ڕونادات!! ده‌بێت سه‌رۆكی هه‌رێم له‌وه‌ها كاتێكدا بێده‌نگ نه‌بێت فه‌رمان ده‌ربكات، تائه‌وڕاده‌یه‌یی پاروی شێوی ئێواره له‌ده‌میدا تف بكاته‌وه‌و داوای مایكێك وكامێرایه‌ك بكات تا به كولی گوردانه‌كانی هه‌رێم بڵێت، چێشتخانه و میوانخانه و مزگه‌وت و فرۆكه‌خانه و سنور و هه‌موو شوێنه گشتیه‌كان دابخه‌ن بۆئه‌وه‌ی تاوانباره‌كه ده‌ستگیربكرێته‌وه.ده‌بێت سه‌رۆكی هه‌رێم ساڵی دووبۆسێ جار زیاتر سه‌ردانی گه‌رمیان و دهۆك وسلێمانی بكات، كۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری سازبدات و له‌گه‌ڵ چین و توێژه جیا جیاكاندا وتووێژبكات و وێنه‌یان له‌گه‌ڵدا بگرێت، تاخه‌ڵكی ره‌شوه نه‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بیبینن، تا پێویست نه‌كات لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه‌كان پڕبن له‌نامه‌ی كراوه‌ی پڕ له‌سكالاَوگله‌یی تائه‌مه خوایه جه‌نابیان بیخوێننه‌وه.پێویسته سه‌رۆكی هه‌رێم خێزاندار بێت و له‌یه‌ك هاوسه‌ر زیاتری نه‌بێت، ده‌بێت هیچ كه‌سێكی جه‌نگی ناوخۆ له‌زیندانه‌كانیدا نه‌مابێت یان چاره‌نوسیانی ئاشكرا كردبێتن، ده‌بێت به‌پێ یاساوده‌ستور پاره‌ی هه‌بێت، ده‌بێت كه‌مخۆروبێت، ده‌بێت ئاسك و باڵنده‌و قه‌فه‌س وكه‌وو تاپڕله‌حه‌وش وماڵه‌كه‌یدا نه‌بێت، ده‌بێت گوێی بۆ خه‌ڵك سوك بێت و بۆ ده‌وروبه‌ری قورس و گران، ده‌بێت زمانی پاراو بێت و له‌ڕوی زمانه‌وانیه‌وه توانیبێتی به‌رابه‌ر به‌چه‌ند وشه‌گه‌لێك كه‌جه‌نگی ناوخۆ‌و دایهێناون وه‌ك، ژنئافره‌ت و خوێندقوتابی و گه‌نجلاوی پێیبێت تا لایه‌نگری له‌وتاره سیاسیه‌كانیدا ده‌رنه‌كه‌وێت، ده‌بێت سه‌رۆكی هه‌رێم 14/3 بكات به‌ده‌وام و16/3 به‌پشوی ره‌سمی، بكوژانی تیرۆركردنی ئه‌بوبه‌كرعه‌لی وسۆرانی مامه حه‌مه وه‌ك یه‌ك ته‌ماشا بكات وبانگهێشتی دادگایان بكات، ساڵی چه‌ند جارێك گرێی پشتینه‌كه‌ی بكاته‌وه‌و به‌شێوه‌ی هه‌ورامی وسۆرانییش بیبه‌ستێت، به‌سه‌رۆكێكی وه‌ها ده‌نگ ده‌ده‌م كوڕ‌و برازا‌و ئامۆزاكانی له‌ڕوی یاساوه وه‌ك من ته‌ماشابكات ومامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵدابكات. به‌وه‌ها سه‌رۆكێك ده‌نگ ده‌ده‌م ئه‌و دووخه‌زینه‌یه‌یی هه‌رێمی سلێمانی وهه‌ولێر له كۆت وپاسه‌وانه‌كانی ستراتیجیه‌ت رزگاربكات وبیكاته‌وه به‌یه‌ك خه‌زێنه وبیخاته‌وه ژێرده‌ستی یه‌ك وه‌زاره‌ت.