هه‌ڵبژاردن و لیستی گۆڕان
 له‌پێناوی كام گۆڕاندا ده‌نگده‌ده‌ین به‌لیستی گۆڕان؟




Saturday, June 27, 2009
 

 ستیڤان شه‌مزینانی
 
فه‌یله‌سووفی مه‌زن "كارل ماركس" له‌یه‌كێك له‌وته‌كانیدا كه‌ ده‌كرێت به‌كرۆكی بیره‌ سیاسییه‌كه‌ی ناوزده‌ی بكه‌ین، ده‌ڵێت "فه‌یله‌سووفه‌كان به‌شێوه‌ی جیاجیا تائێستا دنیایان ته‌فسیر كردووه‌ به‌لاَم گرنگ گۆڕینێتی". ئه‌م وته‌زا به‌ربلاَوه‌ی ماركس هه‌ندێك له‌شرۆڤه‌كارانی گه‌یاندۆته‌ بڕوایه‌ك ماركس هه‌موو شیكردنه‌وه‌كانی له‌بواری فه‌لسه‌فه‌و ئابووری ومێژوو بۆ ئه‌وه‌بوو بیكاته‌ كه‌ره‌سته‌و زانستی گۆڕینی دنیا. كه‌وابوو ئێمه‌ چۆن ده‌توانین بارێكی سیاسیی یان كۆمه‌لاَیه‌تی بگۆڕین؟. به‌بڕوای من وه‌لاَمێك بتوانێت پڕ به‌پێستی ئه‌م پرسیاره‌ بێت، ئه‌وه‌یه‌ دنیا ناگۆڕێت به‌بێ خوێندنه‌وه‌ی پێشكاتی ئه‌و دنیایه‌، واقیعێك ناگۆڕێت تا كون وكه‌له‌به‌ری ئه‌و واقیعه‌ت شه‌ن و كه‌و نه‌كردبێت؟.

ئه‌ی ئه‌گه‌ر پرسیار بكه‌ین واقیعی وه‌ستاوی كوردستان چۆن ده‌گۆڕێت وكام هێز ده‌توانێ به‌سترۆكتۆریی بیگۆڕێت؟، من پێموایه‌ گۆڕانی راسته‌قینه‌ كه‌ سیستمی چه‌وسێنه‌ری كۆن له‌بناغه‌وه‌ هه‌ڵته‌كێنێت به‌ هێزو ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی چه‌پی شۆڕشگێڕ ده‌كرێت، ئه‌م چه‌په‌ له‌كوردستان نه‌ك وزه‌و نفوزی نییه‌، به‌ڵكو ئه‌سڵه‌ن هه‌ر له‌بوونیشدا نییه‌، ئه‌و چه‌په‌ سه‌یرو سه‌مه‌رانه‌شی به‌ناوی سۆسیالیزم وخه‌باتی چینی پڕۆلیتاریاوه‌ كارده‌كه‌ن زۆر زیاتر له‌سه‌رمایه‌داران قورستتر ودژوارتر چینه‌كانی خواره‌وه‌ی كۆمه‌ڵ ده‌چه‌وسێننه‌وه‌و به‌ناوی ئه‌وانه‌وه‌ بازرگانیی وسه‌فه‌قاتی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن. پرسیارێك دوای ئه‌م روونكردنه‌وه‌ كورته‌ بێته‌ ئارا پرسیارێكی قورس وجیددییه‌، ئایا ئه‌گه‌ر چه‌پ نه‌بێت كێ ده‌توانێت بارو كه‌شی ئه‌مڕۆی كوردستان بگۆڕێت؟.

 به‌دیتنی من هیچ هێزێكی راستڕۆ ناتوانێت یان راستتر وایه‌ بێژین ئه‌جیندای نییه‌ له‌بناغه‌وه‌ سه‌رله‌به‌ری ره‌نگی پرۆسه‌ی ژیان به‌هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه‌ لێره‌ بگۆڕێت، ئه‌وه‌ی ناوی گۆڕانه‌ ته‌نیا هه‌ندێك ریفۆرمی سیاسیی وئابوورییه‌ كه‌ له‌هه‌ناوی هه‌مان سیستمی فه‌رمانڕه‌واییدا ده‌كرێت و ره‌واییه‌كه‌ی له‌دیكتاتۆریی وداسه‌پاندنه‌وه‌ ده‌گۆڕێت بۆ ره‌واییه‌كی یاسایی ودیموكراتی، له‌كاتێكدا هه‌موو ده‌زانین له‌قیمه‌ی ولاَتانی دیموكراسییدا مرۆڤه‌كان ده‌رگیری هه‌زاران كێشه‌ی جۆربه‌جۆرن كه‌پشكی زۆرینه‌یان به‌هۆی بازاڕی ئازادو خودی سیستمه‌كه‌وه‌ به‌دیهاتووه‌، واته‌ دیموكراتی چاره‌سه‌ر نییه‌، بۆیه‌كا گۆڕان له‌كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی هێزه‌ راستڕۆكان ته‌نێ هه‌ندێك گۆڕانه‌ له‌ناو خودی هه‌مان سیستمی سه‌رمایه‌داریی وفیوداڵی بالاَده‌ستی كوردستان نه‌ك رزگاركردنی مرۆڤ له‌كۆت وپێوه‌نده‌ ده‌ستكرده‌كان.

پرسیارێكی تریش لێره‌ خۆی ده‌سه‌پێنێت: ئایا ئه‌و گۆڕانه‌ی كۆمپانیای وشه‌و هه‌وادارانی نه‌وشیروان مسته‌فا جه‌ختی لێده‌كه‌نه‌وه‌ چه‌ند ده‌توانێت باری سیاسیی وئابووری وحكومداریی له‌كوردستان بگۆڕێت؟. لایه‌قترین به‌رسڤ له‌وه‌دا ده‌بینرێته‌وه‌: گۆڕانی كۆمپانیای وشه‌ گۆڕانێكه‌ له‌ناو هه‌مان ئه‌و سیستمه‌ی وا خه‌ریكه‌ له‌كوردستان ته‌به‌نی ده‌كرێت، گۆڕینی شێوازه‌كان ومیكانیزمه‌كانی پیاده‌كردنی سیاسه‌ته‌ نه‌ك خودی ئه‌و سیاسه‌ته‌ بالاَده‌سته‌ی به‌رپرسیاره‌ له‌خوڵقاندنی هه‌موو ئه‌و گرفتانه‌ی وه‌ك مرۆڤی كورد له‌نزیكه‌وه‌ پێیان ئاشناین. ئه‌م وه‌لاَمه‌ش له‌هه‌ناوی خۆیدا بارگاوییه‌ به‌ده‌یان پرسیار، یه‌كێك له‌و پرسیارانه‌ش ئه‌وه‌یه‌: مادام وایه‌ ئایا گۆڕانه‌كه‌ی لیستی گۆڕان وكۆمپانیای وشه‌ چه‌ند پێویست وبایه‌خداره‌ بۆ ژیانی ئه‌مڕۆی هاوولاَتیانی كوردستان؟. به‌بڕوای تایبه‌تی خۆم ئه‌و گۆڕانانه‌ی كۆمپانیای وشه‌ باسیان ده‌كات وكردوونی به‌رۆژه‌ڤ له‌سه‌ره‌كیترین ئه‌و خاڵ وبنه‌مایانه‌ن هه‌موو تاكێك له‌م ولاَته‌دا خوازیاره‌ گۆڕانكاریی تێدا بكرێت، چون باشكردنی خزمه‌تگوزاریی وبه‌رزكردنه‌وه‌ی داهاتی تاكه‌كه‌س وبه‌ره‌نگاریی گه‌نده‌ڵیی وسه‌روه‌ریی یاسا "هه‌رچه‌نده‌ یاساكان بۆ ئێمه‌ی چه‌پ جێگه‌ی تێبینی و رامانی زۆرن"، سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری كولتووری به‌عس له‌به‌ڕێوه‌بردن وجیاكردنه‌وه‌ی هه‌ر سێ ده‌سه‌لاَته‌كه‌ له‌یه‌كتر، كورتكردنه‌وه‌ی نه‌زعه‌ی خێڵ وحزب له‌سه‌ر حكومه‌ت وژیانی خه‌ڵك، له‌گرنگترین ئه‌و خالاَنه‌ن ئه‌گه‌ر هێزێكی چه‌پیش بێته‌ سه‌ر حوكم له‌ماوه‌ی چوارساڵدا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی پێده‌كرێت بیكات، بۆیه‌كا پێموایه‌ ئه‌گه‌رچی چه‌په‌كان لایه‌نگری گۆڕانی رادیكاڵیی وریشه‌یین له‌كۆی سیستمه‌كه‌دا له‌هه‌مان كاتدا ناتوانن پێشوازیی له‌وجۆره‌ گۆڕانه‌ نه‌كه‌ن ئه‌مڕۆ كۆمپانیای وشه‌ بووه‌ته‌ جۆشده‌ری ونوێنه‌رایه‌تی ده‌كات، ئایا بۆ چه‌په‌كان ئه‌وه‌ باشه‌ كوردستان رووه‌و كۆمه‌ڵگه‌ی سوێدیی یان رۆژئاوایی مل بنێت كه‌ زۆر ده‌ستكه‌وتی مرۆیی  تێدا به‌دیهاتووه‌ له‌ئه‌نجامی خه‌باتی ئازادیخوازان، یان زیاتر بۆ دواوه‌ به‌ره‌و ئه‌فغانستانبوون ونموونه‌ی ئه‌و ولاَته‌ تۆتالیتێری ودیكتاتۆرانه‌ بڕوات هه‌موو له‌ناوچه‌كه‌دا به‌چاوی سه‌ر كارو كرده‌وه‌كانیان ده‌بینین؟.

 له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تێبینیمان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌جێندایه‌ی بانگه‌شه‌كارانی لیستی گۆڕان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، به‌لاَم ناكرێت به‌ناوی ئه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕانه‌ی ئه‌وان داوای ده‌كه‌ن هه‌موو شتێك نییه‌ ره‌تی بكه‌ینه‌وه‌، چوونكه‌ هیچ هێزو لایه‌نێكی تر نییه‌ به‌رنامه‌یه‌كی له‌وه‌ راقیترو گۆڕانخوازانه‌تری پێبێت یان ئه‌گه‌ر هه‌یشی بێت بایی ئه‌وه‌ شانسی نییه‌ چاره‌گێكی لێ بهێنێته‌دی، چوون هیچ هێزێكی وه‌ها كاریگه‌ر نابینین جگه‌ له‌لیستی گۆڕان ئه‌و وزه‌و قورساییه‌ی هه‌بێت كه‌بتوانێت گۆمه‌كه‌ بشڵه‌قێنێت وده‌نگی جه‌ماوه‌ر به‌ده‌ستبهێنێت وبیانكاته‌ پشتیوانی كارو هه‌نگاوه‌كانی له‌چوارچێوه‌ی كاری په‌رله‌مانتارییدا. ئه‌گه‌ر له‌من بپرسن له‌كوردستان گۆڕان له‌كوێوه‌ ده‌ستپێده‌كات؟، له‌ساده‌ترین وه‌لاَمدا ده‌ڵێم: به‌هه‌ڵته‌كاندنی سه‌رله‌به‌ری سیستمی باو وبالاَده‌ست!، ئه‌گه‌ر پێمبڵێن سیاسه‌ت ریالیزمه‌و یۆتۆپیا ناخوات وئه‌و كاره‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و واقیعه‌ی هه‌یه‌ هاوكوف نییه‌، ئه‌ی چی بكه‌ین؟ زۆر له‌سه‌ری ناڕۆم وده‌ڵێم كه‌مێك گۆڕانكاریی له‌نه‌گۆڕان باشتره‌، هه‌نگاوێك ته‌نانه‌ت بۆ گۆڕانی لاوه‌كیی وریفۆرمی سیاسیی باشتره‌ وه‌ك له‌چه‌قبه‌ستن، بۆیه‌كا ده‌خوازم بڵێم له‌پێناوی گۆڕاندا ده‌نگ بده‌ن به‌گۆڕان.

 
     Print     Send this link     Add to favorites
 
ره‌وتی گۆڕان به‌ره‌و كوێ‌؟
رۆژمێری‌ هه‌ڵبژاردن
گۆڕان هاوکێشه‌یه‌کی نوێ
بیست وپێنجی حه‌وت
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
گۆڕان بۆ؟
-2-
گۆڕان به‌ڕێوه‌ نیه‌، رویداوه‌
ئه‌وانه‌ی‌ رابوردومان لێزه‌وت ده‌كه‌ن خۆیان رابوردیان نییه‌
ئه‌ركی‌ له‌پێشینه‌ی‌ تاك له‌هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا
په‌رله‌مانی میلله‌ت... یان په‌رله‌مانی حیزب و ...
درۆی پێش هه‌ڵبژاردن!
د.له‌تیف شێخ مسته‌فا: له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
جه‌مسه‌رگه‌ری وگۆڕان ونیه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌ك
حیكمه‌ته‌كانی‌ گۆڕان
گۆڕان بۆ؟
-2-
پڕوپاگه‌نده ‌یان بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن
تێپه‌ڕبوون به‌زۆنگاودا...
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
دروستكردنی‌ دیكتاتۆرێك بۆ كوردستان
نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ گوَڕاندا ده‌گوَڕێت...
نه‌وشیروان و وێنه‌! عه‌قڵ و سۆز و هه‌ڵبژاردن
96 ده‌نگ
گۆڕان بۆ كێیه‌‌و كێن ئه‌وانه‌ی‌ گۆڕان دروست ده‌كه‌ن؟
درۆمه‌که‌ن، درۆمه‌که‌ن..تا باوه‌ڕتان پێبکه‌ن
هه‌ر ده‌ستور مابوو بیحیزبێنن، ئه‌ویشیان کرد
بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن و كه‌لتور
رێگای گۆڕان - گۆڕانی رێگا
له‌پێناوی كام گۆڕاندا ده‌نگده‌ده‌ین به‌لیستی گۆڕان؟
نامه‌یه‌کی کورت و کراوه‌ بۆ سه‌رانی کورد
گۆڕان...
له‌ مۆنۆپۆلی ده‌ستوره‌وه‌ بۆ مۆنۆپۆلی ده‌سه‌ڵات
ترسی دڵی شێرکۆ بێکه‌س و هه‌ڵبژاردن
پێشکه‌شه‌ به‌ فه‌رمانڕه‌وایانی هه‌رێم
به‌راورد
گه‌نجان هێزن.. یان په‌راوێزن؟!
تایبه‌نمه‌ندیه‌كانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ده‌بێت چۆنبێت؟
ده‌رفه‌تی‌ گۆڕان
چه‌مکی هه‌ڵبژاردن
ده‌نگ ده‌ده‌ین به‌ هه‌ق... ده‌نگ ده‌ده‌ین به‌ خومی
ئایا خواستی گۆڕان و چاکسازی، دوژمنایه‌تی کردنی ده‌سه‌ڵاته‌؟!
په‌نده‌کانی هه‌ڵبژاردنی گشتیی سه‌رکۆماری ئێران
په‌رله‌مان ‌و ده‌ستوور
له‌ په‌راوێزی‌ مشتومڕی‌ ده‌ستووردا
پارتی‌‌و سیستمی‌ پاشایه‌تی‌، یه‌كێتی‌‌و ره‌فتاری‌ دۆڕاوانه‌
ئه‌نفلۆنزای هه‌ڵبژاردن له‌ کوردستاندا
جه‌ماوه‌ر ده‌نگ بۆ لیستێك ئه‌دات که‌ حکوومه‌تێك پێك بێنێ وه‌زیره‌کانی حیزبی نه‌بن
ده‌نگ به‌م مرۆڤه‌ بده‌ن
هه‌ڵبژاردن و فرتوفێڵه‌كان..
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
ئه‌دیبان و هونه‌رمه‌ندان له‌ پرۆسه‌ی‌ گۆڕاندا
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
ده‌نگتان ویژدانتانه‌ مه‌یفرۆشن
گۆڕان له‌ پارادۆکسه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا‌
کوا سیاسه‌ت و حیزبی چه‌پکه‌ گوڵه‌که؟
ستراتیژی لیستی گۆڕان چۆن ده‌ست پێبکا؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
ده‌نگ بۆ كام ده‌ستووره‌یان بده‌ین؟
ئاماژه‌كانی‌ قبوڵكردنی‌ ده‌ستوور
بۆچی هه‌موو خه‌ڵک ده‌ڵێن گۆڕان
هه‌ڵبژاردن و ئه‌گه‌ره‌كانی‌ ساخته‌كردن
وانەیەک بۆ ئایندەی حیزبەکانی ئێمە
ئێره‌ كوردستانه‌...
بۆچی‌ پێویستمان به‌چاكسازییه‌ ؟
به‌دبه‌ختیه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن
په‌یام و به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ