هه‌ڵبژاردن و لیستی گۆڕان
 بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن و كه‌لتور




Monday, June 29, 2009
 
كاكۆ عه‌بدوڵا

له‌ هه‌موو هه‌ڵبژاردنێكدا چ لۆكاڵی‌ و له‌ چواچێوه‌ی‌ شاره‌كاندا بێت یا گشتی‌ وڵات بێت، بانگه‌شه‌ و پڕوپاگه‌نده‌ی‌ هه‌ڵبژاردن مافی‌ هه‌موو لیست و قه‌واره‌ و كه‌سایه‌تیه‌كانه‌ كه‌ خۆیان كاندید ده‌كه‌ن.

لێره‌وه‌ دوو جۆر پڕوپاگه‌نده‌ی‌ هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌، یا ئه‌وه‌تا هه‌ر لایه‌و به‌سه‌ر شان و باڵی‌ خۆیدا هه‌رده‌ڵێ‌ و هه‌موو چڕبونه‌وه‌یه‌كی‌ خۆی‌ ده‌خاته‌ سه‌ر باسكردنی‌ به‌رنامه‌ رازاوه‌كه‌ی‌ كه‌ گوایه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ دواڕۆژی‌ وڵات و خزمه‌تكردنی‌ گه‌له‌كه‌یدایه‌، دووه‌م جۆریشیان زیاتر قورساییه‌كه‌ی‌ ده‌خاته‌ سه‌ر شكاندنی‌ به‌ربه‌ره‌كانیكاره‌كه‌ی به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك و كه‌هه‌ندێك جار ده‌گاته‌ ئاستی‌ تۆمه‌ت بۆ یه‌ك هه‌ڵبه‌ستن نه‌ك ته‌نانه‌ت له‌ رووی‌ سیاسی‌ و ئیداریه‌وه‌، به‌ڵكو له‌ رووی‌ كه‌سایه‌تی‌ و خێزان و ئه‌خلاقیشه‌وه‌.

به‌ پشتبه‌ستن به‌ كه‌لتوری‌ ناوچه‌كه‌ له‌ لایه‌ك و نا له‌سه‌رخۆیی‌ ده‌رون و كارێزمای‌ تاكی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ ئێمه‌ له‌ لایه‌كی‌ تر، پێم وایه‌ شێوه‌ی‌ یه‌كتر شكاندن له‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن، كارێكه‌ ره‌نگه‌ لای‌ ئێمه‌مانان نه‌ك هه‌ر په‌سند نه‌بێت، به‌ڵكو له‌ هه‌ندێك كات ره‌نگه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ به‌ توند و تیژی‌ كۆتایی بێت، ئه‌م وڵات و هه‌رێم و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی‌ ئێمه‌ له‌ زۆربه‌ی‌ روه‌كان جیاوازی‌ زۆره‌ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ و وڵاتانی‌ خۆرئاوا و ئه‌مریكا و به‌شێكی‌ تری‌ جیهان، خۆ ره‌نگه‌ باسكردنی‌ هاوسه‌ری‌ سه‌رۆكی‌ وڵاتێكی‌ وه‌كو فه‌ره‌نسا به‌ شێوه‌یه‌كی‌ نا شایسته‌ و بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ وێنه‌كه‌ی‌ به‌ نیمچه‌ روتی‌، لای‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌م وڵاته‌ و میلله‌ته‌كه‌ی‌ كارێكی‌ ئه‌وه‌نده‌ ئاسایش نه‌بێت، به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتدا ئه‌وه‌نده‌ قورسیش نیه‌ كه‌ ببێته‌ هۆی‌ قه‌بوڵ نه‌كردنی‌، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت كه‌ به‌ره‌ڵاییه‌كی‌ بێ‌ ئه‌ندازه‌ی‌ ئه‌وتۆ له‌وێ‌ هه‌بێت كه‌ مانای‌ ئه‌خلاق و خێزان و هاوسه‌رێتی‌ حیسابی‌ بۆ نه‌كرێت، به‌ڵام لای‌ ئه‌وان تێگه‌یشتنه‌كان جیایه‌، پێم وایه‌ لای‌ ئه‌وان شتێك نیه‌ ناوی‌ ئه‌و شه‌ره‌ف و ناموسه‌ی‌ كه‌ لای‌ ئێمه‌ به‌ له‌ده‌ستچوونی‌ كاره‌سات به‌ دوای‌ خۆی‌ دێنێ‌، كه‌چی‌ لای‌ ئه‌وان ره‌نگه‌ لێكدانه‌وه‌كه‌یان زۆر جیاوازتر بێت له‌م باره‌یه‌وه‌ له‌ لای‌ ئێمه‌، تێگرتنی‌ پێڵاو له‌ سه‌رۆكی‌ زلهێزترین وڵاتی‌ جیهان، وه‌كو برینداركردنی‌ سه‌روه‌ری‌ و شكۆی‌ وڵاته‌كه‌ كارێكی‌ ئه‌ونده‌ ئاسایی‌ نیه‌، به‌ڵام كاردانه‌وه‌كانیش ناگاته‌ ئاستی‌ پچڕانی‌ په‌یوه‌نیه‌كان یا توندوتیژی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌ یا ئه‌و وڵاته‌ی‌ كه‌ كاره‌كه‌ی‌ لێ رویداوه‌، وه‌ له‌ لایه‌كی‌ تره‌وه‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ كه‌سایه‌تی‌ و كارێزمای‌ سه‌رۆكه‌كه‌ش بێگومان هه‌مان كاردانه‌وه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ وڵاتێكی‌ ئه‌م ناوچه‌یه‌ی‌ ئێمه‌ی‌ نابێت له‌ روداوێكی‌ هه‌مان شێوه‌دا، ئه‌م نمونانه‌ و نمونه‌ی‌ تریش زۆرن كه‌ ئێمه‌ له‌ ئه‌وان جیاده‌كه‌نه‌وه‌.

زۆر جار له‌ ناوچه‌كانی‌ دوور له‌ ئێمه‌ له‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن و ته‌نانه‌ت له‌ مونازه‌ره‌ رووبه‌ڕوه‌كانی‌ ته‌له‌فزیۆنیش، تۆمه‌تی‌ گه‌وره‌ و ترسناكیش ده‌خه‌نه‌ پاڵ یه‌كتر و هه‌ریه‌كه‌یان ئه‌وی‌ تر به‌ تۆمه‌تی‌ جۆرا و جۆر تۆمه‌تبار ده‌كات، كه‌چی‌ زۆر به‌هێمنی‌ له‌سه‌رخۆیی‌ ئه‌م ماوه‌یه‌ی‌ پڕوپاگه‌نده‌ی‌ هه‌ڵبژاردن كۆتایی‌ دێت و بگره‌ پاش ده‌رچونی‌ لایه‌كیان، لاكه‌ی‌ تر پڕ به‌دڵ پیرۆزبایی‌ لێده‌كات، من پێم وانیه‌ هۆی سه‌ره‌كی‌ ئارامی‌ ئه‌و ماوه‌یه‌ی‌ كه‌ هه‌ڵمه‌تی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ تێدا ئه‌نجام ده‌درێت ئه‌وه‌ بێت كه‌ ئه‌م وڵاتانه‌ سیسته‌مێكی‌ تۆكمه‌ی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ لێ‌ به‌رقه‌راره‌ و حكومه‌ت و هه‌موو هێزه‌ چه‌كداره‌كان بێ‌ لایه‌نن، به‌ڵكو پێم وایه‌ ئه‌مه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر بنچینه‌ی‌ كه‌لتور و چۆنیه‌تی‌ بیركردنه‌وه‌ی‌ تاكه‌كان و میلله‌ته‌كه‌ به‌ گشتی‌.

هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ی‌ كه‌ باسمانكرد به‌ڕاستی‌ پێویسته‌ هه‌موو لایه‌ن و كه‌سه‌ ململانێكاره‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ ئاینده‌ی‌ هه‌رێم، كه‌ كاتی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن ده‌ستی‌ پێكردوه‌، ئه‌وه‌نده‌ی‌ بكرێت خۆیان له‌و جۆره‌ی‌ هه‌ڵمه‌تی‌ هه‌ڵبژاردن دوور بخه‌نه‌وه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ ناو زڕاندن و گاڵته‌ و قسه‌ به‌یكتر وتن، چونكه‌ ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ترسانی‌ لێكه‌وتنه‌وه‌ی‌ توند و تیژیش نه‌بێت، به‌ڵام با حیساب بۆ لایه‌نه‌ كه‌لتوری‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌ بكرێت، یا هه‌ر وه‌كو وته‌یه‌كی‌ باو هه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێ‌ له‌ سیاسه‌ت نه‌دۆست و نه‌دوژمنی‌ هه‌تا سه‌ر هه‌یه‌، بۆیه‌ ره‌نگه‌ ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ ئێستا به‌ هۆی‌ بیر و رای‌ جیا لێكترازاون و قسه‌ له‌سه‌ر یه‌كتر ده‌كه‌ن، ره‌نگه‌ ماوه‌یه‌كی‌ تر ببنه‌وه‌ به‌یه‌ك یا هاوپه‌یمانیه‌كی‌ پته‌و له‌ نێوانیان دروست ببێت، ئه‌و كات ره‌نگه‌ توشی‌ ئیحراجیه‌ك بن به‌رامبه‌ر به‌ یه‌ك، چونكه‌ ئه‌و نمونانه‌مان له‌به‌ر چاوه‌ و كاتێكی‌ ئه‌وه‌نده‌ زۆریشی‌ به‌سه‌ردا نه‌چوه‌، كه‌ چ له‌ شه‌ڕه‌ په‌ڕۆ یا شه‌ڕه‌ باروده‌ ناوخۆییه‌كانی‌ ئه‌م هه‌رێمه‌ لایه‌نه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كان ئه‌وه‌ی‌ كرا به‌ یه‌كتریان كرد، كه‌چی‌ ئێستا ئه‌وه‌نده‌ی‌ ئه‌وان دۆست و ته‌بان و به‌رگری‌ له‌ یه‌كتر ده‌كه‌ن، ره‌نگه‌ له‌ هیچ كاتێك به‌م شێوه‌یه‌ نه‌بوبن، بۆیه‌ هیچ پێویست به‌قسه‌ له‌سه‌ر یه‌كتركردن ناكات و پێشم وانیه‌ ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ قسه‌ له‌سه‌ر یه‌كتر ده‌كه‌ن و یه‌كتر ده‌شكێنن بتوانن به‌هۆی‌ ئه‌م جۆره‌ ره‌فتارانه‌ ده‌نگی‌ خه‌ڵك بۆخۆیان راكێشن.

 
     Print     Send this link     Add to favorites
 
ره‌وتی گۆڕان به‌ره‌و كوێ‌؟
رۆژمێری‌ هه‌ڵبژاردن
گۆڕان هاوکێشه‌یه‌کی نوێ
بیست وپێنجی حه‌وت
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
گۆڕان بۆ؟
-2-
گۆڕان به‌ڕێوه‌ نیه‌، رویداوه‌
ئه‌وانه‌ی‌ رابوردومان لێزه‌وت ده‌كه‌ن خۆیان رابوردیان نییه‌
ئه‌ركی‌ له‌پێشینه‌ی‌ تاك له‌هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا
په‌رله‌مانی میلله‌ت... یان په‌رله‌مانی حیزب و ...
درۆی پێش هه‌ڵبژاردن!
د.له‌تیف شێخ مسته‌فا: له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
جه‌مسه‌رگه‌ری وگۆڕان ونیه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌ك
حیكمه‌ته‌كانی‌ گۆڕان
گۆڕان بۆ؟
-2-
پڕوپاگه‌نده ‌یان بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن
تێپه‌ڕبوون به‌زۆنگاودا...
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
دروستكردنی‌ دیكتاتۆرێك بۆ كوردستان
نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ گوَڕاندا ده‌گوَڕێت...
نه‌وشیروان و وێنه‌! عه‌قڵ و سۆز و هه‌ڵبژاردن
96 ده‌نگ
گۆڕان بۆ كێیه‌‌و كێن ئه‌وانه‌ی‌ گۆڕان دروست ده‌كه‌ن؟
درۆمه‌که‌ن، درۆمه‌که‌ن..تا باوه‌ڕتان پێبکه‌ن
هه‌ر ده‌ستور مابوو بیحیزبێنن، ئه‌ویشیان کرد
بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن و كه‌لتور
رێگای گۆڕان - گۆڕانی رێگا
له‌پێناوی كام گۆڕاندا ده‌نگده‌ده‌ین به‌لیستی گۆڕان؟
نامه‌یه‌کی کورت و کراوه‌ بۆ سه‌رانی کورد
گۆڕان...
له‌ مۆنۆپۆلی ده‌ستوره‌وه‌ بۆ مۆنۆپۆلی ده‌سه‌ڵات
ترسی دڵی شێرکۆ بێکه‌س و هه‌ڵبژاردن
پێشکه‌شه‌ به‌ فه‌رمانڕه‌وایانی هه‌رێم
به‌راورد
گه‌نجان هێزن.. یان په‌راوێزن؟!
تایبه‌نمه‌ندیه‌كانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ده‌بێت چۆنبێت؟
ده‌رفه‌تی‌ گۆڕان
چه‌مکی هه‌ڵبژاردن
ده‌نگ ده‌ده‌ین به‌ هه‌ق... ده‌نگ ده‌ده‌ین به‌ خومی
ئایا خواستی گۆڕان و چاکسازی، دوژمنایه‌تی کردنی ده‌سه‌ڵاته‌؟!
په‌نده‌کانی هه‌ڵبژاردنی گشتیی سه‌رکۆماری ئێران
په‌رله‌مان ‌و ده‌ستوور
له‌ په‌راوێزی‌ مشتومڕی‌ ده‌ستووردا
پارتی‌‌و سیستمی‌ پاشایه‌تی‌، یه‌كێتی‌‌و ره‌فتاری‌ دۆڕاوانه‌
ئه‌نفلۆنزای هه‌ڵبژاردن له‌ کوردستاندا
جه‌ماوه‌ر ده‌نگ بۆ لیستێك ئه‌دات که‌ حکوومه‌تێك پێك بێنێ وه‌زیره‌کانی حیزبی نه‌بن
ده‌نگ به‌م مرۆڤه‌ بده‌ن
هه‌ڵبژاردن و فرتوفێڵه‌كان..
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
ئه‌دیبان و هونه‌رمه‌ندان له‌ پرۆسه‌ی‌ گۆڕاندا
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
ده‌نگتان ویژدانتانه‌ مه‌یفرۆشن
گۆڕان له‌ پارادۆکسه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا‌
کوا سیاسه‌ت و حیزبی چه‌پکه‌ گوڵه‌که؟
ستراتیژی لیستی گۆڕان چۆن ده‌ست پێبکا؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
ده‌نگ بۆ كام ده‌ستووره‌یان بده‌ین؟
ئاماژه‌كانی‌ قبوڵكردنی‌ ده‌ستوور
بۆچی هه‌موو خه‌ڵک ده‌ڵێن گۆڕان
هه‌ڵبژاردن و ئه‌گه‌ره‌كانی‌ ساخته‌كردن
وانەیەک بۆ ئایندەی حیزبەکانی ئێمە
ئێره‌ كوردستانه‌...
بۆچی‌ پێویستمان به‌چاكسازییه‌ ؟
به‌دبه‌ختیه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن
په‌یام و به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ