هه‌ڵبژاردن و لیستی گۆڕان
 96 ده‌نگ




Monday, June 29, 2009
 
عه‌لی که‌ریمی

رۆژی چوارشه‌ممه‌ 2009-06-24 له‌ هۆڵی په‌رلمانی کوردستان 96 ده‌ست به‌رز بوونه‌وه‌ و له‌ په‌رلمانێکی ناشه‌رعی و ماوه‌به‌سه‌رچوو ده‌نگیان دا به‌ ده‌ستوری کوردستان. له‌ مێژووی کورد و کوردستان ئه‌مه‌ یه‌که‌م جاره‌ ده‌ستوری کوردستان بێته‌ نووسین و ده‌نگدان.

له‌مه‌ر تێپه‌ڕبوونی ئه‌م ده‌ستوره‌ له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌ ده‌یان وتار و لێدوان و بیر و رای جیاواز هاته‌ بڵاو کردنه‌وه‌ و ده‌یان رۆژنامه‌نووس و گۆڤار و رۆژنامه‌ هه‌ڵوێستیان گرت و گۆێیان پێنه‌درا و ئه‌وه‌ی حیساب بێت بۆیان نه‌کرا و هه‌ر هه‌مان رۆژیش سه‌رۆکی هه‌رێم له‌ کردنه‌وه‌ی ئاهه‌نگی لیستی کوردستانی به‌ وشه‌گه‌لی چقلی چاو و ئه‌وانه‌ی پێیان ناخۆشه و...‌ وڵامی ئه‌و هه‌مووه‌ گله‌یی و گازه‌نده‌ی نوخبه‌ و رۆشنبیر و لایه‌نه‌کانی تری دایه‌وه‌!

سیستمی ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها و دیکتاتۆریی شاخ و باڵی نییه‌ و یه‌کشه‌وه‌ له‌ دایک نابێت، خه‌ڵک به‌ هێند وه‌رنه‌گرتن و گوێ نه‌دان پێیان و به‌خشکه‌یی و ئه‌سپایی تێپه‌راندنی یاسا و ده‌ستوری له‌م چه‌شنه‌ ده‌ی‌ێت چاوه‌ڕوانی چی لێبکرێت!؟

ڵێره‌دا من مه‌به‌ستم خودی ده‌ستوره‌که‌ نییه که‌ چه‌ند شاراوه‌ بووه‌ و سه‌رنجام چه‌ند دووره‌ له‌ ده‌ستورێکی مۆدیرن و هاوچه‌رخ و ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم چه‌ند بێ ئه‌ژماره‌ و ناچمه‌ ناو ئه‌م بابه‌ته‌ش که‌ بۆ وا له‌ خه‌ڵکیان شارده‌وه‌ و ئاوا به‌ په‌له‌ و به‌ تێکه‌ڵکردنی سێ هه‌ڵبژاردنی په‌رلمان و سه‌رۆک و ده‌ستور ده‌یانهه‌وێت چی به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا تێپه‌رێنن‌، پێموایه‌ ئه‌م بوارانه‌ زۆریان له‌مه‌ڕ نووسراو زورتر کاری پسپۆر و شاره‌زایانی قانوونی و مه‌ده‌نییه‌، به‌لام من ده‌مهه‌وێت دوو قسه‌ له‌ گه‌ل ئه‌و 96 په‌رلمانتاره‌ ماوه‌ به‌سه‌رچووانه‌ بکه‌م.

ناڵێم خوشک و برایانی به‌رێز! ده‌ڵێم ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ سه‌ر حیسابی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی کوردستان بوونه‌ په‌رلمانتار و له‌ ده‌یان ئیمتیازی شه‌خسی خۆتان له‌ ماوه‌ی ئه‌م چوار ساڵه‌دا به‌هره‌مه‌ند بوون بۆ واتان کرد!؟

خۆ ئێوه‌ باشتان ده‌زانی هه‌موو عومری ئێوه‌ له‌ په‌رلمانی کوردستان ته‌نیا چه‌ند رۆژێکی ماوه‌، ده‌تانزانی هیچ له‌م ده‌ستوره‌ نازانن، ده‌تان زانی به‌م ماوه‌ کورته‌ ده‌ستور ناچێته‌ به‌ر باس و لێدوان و لێکۆڵینه‌وه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و ئێوه‌ سوێندتان به‌ شه‌رفی خۆتان و به‌ قورئانی پیرۆز خواردبوو نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خه‌ڵک بن، کام له‌ ئێوه‌ دوو پرستان به‌ خه‌ڵكی شار و گونده‌که‌ی خۆتان کرد و کام له‌ ئێوه‌ دوو شه‌و له‌ سه‌ر یه‌ک خۆتان پێوه‌ ماندوو کرد و لێکتان دایه‌وه‌ و لێی دڵنیا بوون تا ده‌نگی پێبده‌ن، هه‌ستان به‌وه‌ نه‌کرد ئه‌مه‌ به‌رپرساییه‌تێکی یه‌کجار گرنگ و گه‌وره‌یه‌ و ئێوه‌ بۆتان نییه‌ ئاوا به‌ سوکی بڕوانه‌ داهاتووی نه‌وه‌کانی کوردستان، ئێوه‌ چۆن ئیجازه‌تان به‌ خۆتان دا به‌م چه‌شنه‌ بریار له‌مه‌ر کێشه‌یه‌کی ئاوا گرنگی مێژوویی بده‌ن به‌ بێ ئه‌وه‌ی رای ئه‌و هه‌مووه که‌سه‌ که‌ دژ بوون و قسه‌یان هه‌بوو به‌ هێند وه‌رنه‌گرن!؟

چۆن دڵتان هات و وێراتان به‌ بێ که‌رکوک و ناوچه‌دابراوه‌کانی کوردستان ده‌نگ به‌ ده‌ستوری کوردستان بده‌ن، ئه‌وه‌ چۆن بوو به‌ بێ دڵ و قودسی کوردستان ده‌ستورتان تێپه‌ڕاند و ئه‌مجار چاوه‌رێی چی له‌ که‌رکوکیکان ده‌که‌ن!؟

ئه‌دی چوار حیزبه‌که‌ چ قه‌وما یه‌کشه‌وه‌ راتان گۆڕا، ئاوا لایه‌نگری له‌ ویست و داخوازییه‌کانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ده‌که‌ن!؟ مادام مه‌به‌ست و ئامانجه‌کانی ئێوه‌ ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندی خۆتان و حیزبییه‌، باشتر نه‌بوو هه‌ر له‌ گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی دوو حیزبه‌که‌ بمێنه‌ووه‌ و ده‌سدرێژکه‌ریان بان و له‌م سه‌ر و به‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌دا متمانه‌ی خه‌ڵک نه‌دۆرێنن؟!

‌سه‌رم سوڕ ماوه‌ له‌ مناله‌ شه‌هیده‌ سه‌رکرده‌کان که‌ به‌ بێ دوو دڵی دڵنیام به‌ وه‌جهی خۆیان نه‌چوونه‌ په‌رلمان و ئه‌وه‌ نانی باوک و که‌س و کاریانه‌ ده‌یخۆن و له‌م پۆسته‌دان، هیچ نه‌بایه‌ له‌م ئاخرو ئۆخرێی ته‌مه‌نی په‌رلمان هه‌ڵوێستێکی جوامێرانه‌یان له‌ خۆیان نواندابا و به‌ ئه‌مه‌ک بان بۆ شه‌هیده‌که‌ی خۆیان که‌ به‌ مردوویی ئه‌و هه‌مووه‌ قازانج و نه‌فعه‌ی پێگه‌یاندوون، کاتی خۆشی که‌ چوون و خانووی شه‌هیده‌ سه‌رکرده‌کانیان له‌ سلێمانی وه‌رگرت، له‌ مه‌جلیسێک به‌ یه‌کدوانێکیانم گووت: شه‌هید هه‌ر شه‌‌هیده‌ و خوێنی هه‌مووشیان سوره‌ و له‌ خوێن گه‌وره‌تر نییه‌ که‌ پێشکه‌شی نیشتمانی بکه‌ی جا با کوڕه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌کی فه‌قیری گه‌رمیان بیت یان سه‌رکرده‌یه‌کی شه‌هیدی بنه‌ماڵه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ندی شار بێت، ‌ده‌بوو ئێوه‌ وه‌رتان نه‌گرتبا وئاره‌زووم ده‌کرد تاقه‌ کوڕێک، کچێک یان ژنێک هه‌بوایه‌ و له‌ کاتی وه‌رگرتنی کلیلی خانووه‌کان هه‌ڵوێستی هه‌بوایه‌ و گوتبای شه‌هیده‌که‌ی ئێمه‌ پێشره‌و بووه‌ و له‌ ئه‌مه‌شدا ده‌بێت وا بێت و هه‌تا خانوو بۆ هه‌موو شه‌هیدانی کوردستان چێ نه‌کرێت ئێمه‌ش وه‌ری ناگرین! به‌ داخه‌وه‌ ئه‌و مۆقیفه‌م له‌ که‌س نه‌بێنی تا نرخی شه‌هیده‌ سه‌رکرده‌که‌یان له‌ لای من و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک هه‌زاران جار گه‌وره‌تر بایه‌. به‌داخه‌وه‌ وا ئه‌مجاره‌ش وا دیاره‌ ئێمه‌مانان زۆرتر ده‌فکری حورمه‌ت و رێزی شه‌هیده‌ سه‌رکرده‌کانین تا که‌س و کاره‌ به‌جێماوه‌کانیان و ئه‌وان زۆرتر ده‌فکری پایه‌ و مه‌قام و ماڵی دنیایه‌دان!

هه‌رچۆنێک بێت ئه‌م 96 په‌رلمانتاره‌ ناویان زۆر به‌ زه‌قی چووه‌ ناو مێژوویی کورد و کوردستان و زوو یان دره‌نگ مێژوونووسان قه‌زاوه‌تیان له‌سه‌ر ده‌که‌ن که‌ چلۆن ناویان بنووسن!

 

 
     Print     Send this link     Add to favorites
 
ره‌وتی گۆڕان به‌ره‌و كوێ‌؟
رۆژمێری‌ هه‌ڵبژاردن
گۆڕان هاوکێشه‌یه‌کی نوێ
بیست وپێنجی حه‌وت
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
گۆڕان بۆ؟
-2-
گۆڕان به‌ڕێوه‌ نیه‌، رویداوه‌
ئه‌وانه‌ی‌ رابوردومان لێزه‌وت ده‌كه‌ن خۆیان رابوردیان نییه‌
ئه‌ركی‌ له‌پێشینه‌ی‌ تاك له‌هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا
په‌رله‌مانی میلله‌ت... یان په‌رله‌مانی حیزب و ...
درۆی پێش هه‌ڵبژاردن!
د.له‌تیف شێخ مسته‌فا: له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
جه‌مسه‌رگه‌ری وگۆڕان ونیه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌ك
حیكمه‌ته‌كانی‌ گۆڕان
گۆڕان بۆ؟
-2-
پڕوپاگه‌نده ‌یان بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن
تێپه‌ڕبوون به‌زۆنگاودا...
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
دروستكردنی‌ دیكتاتۆرێك بۆ كوردستان
نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ گوَڕاندا ده‌گوَڕێت...
نه‌وشیروان و وێنه‌! عه‌قڵ و سۆز و هه‌ڵبژاردن
96 ده‌نگ
گۆڕان بۆ كێیه‌‌و كێن ئه‌وانه‌ی‌ گۆڕان دروست ده‌كه‌ن؟
درۆمه‌که‌ن، درۆمه‌که‌ن..تا باوه‌ڕتان پێبکه‌ن
هه‌ر ده‌ستور مابوو بیحیزبێنن، ئه‌ویشیان کرد
بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن و كه‌لتور
رێگای گۆڕان - گۆڕانی رێگا
له‌پێناوی كام گۆڕاندا ده‌نگده‌ده‌ین به‌لیستی گۆڕان؟
نامه‌یه‌کی کورت و کراوه‌ بۆ سه‌رانی کورد
گۆڕان...
له‌ مۆنۆپۆلی ده‌ستوره‌وه‌ بۆ مۆنۆپۆلی ده‌سه‌ڵات
ترسی دڵی شێرکۆ بێکه‌س و هه‌ڵبژاردن
پێشکه‌شه‌ به‌ فه‌رمانڕه‌وایانی هه‌رێم
به‌راورد
گه‌نجان هێزن.. یان په‌راوێزن؟!
تایبه‌نمه‌ندیه‌كانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ده‌بێت چۆنبێت؟
ده‌رفه‌تی‌ گۆڕان
چه‌مکی هه‌ڵبژاردن
ده‌نگ ده‌ده‌ین به‌ هه‌ق... ده‌نگ ده‌ده‌ین به‌ خومی
ئایا خواستی گۆڕان و چاکسازی، دوژمنایه‌تی کردنی ده‌سه‌ڵاته‌؟!
په‌نده‌کانی هه‌ڵبژاردنی گشتیی سه‌رکۆماری ئێران
په‌رله‌مان ‌و ده‌ستوور
له‌ په‌راوێزی‌ مشتومڕی‌ ده‌ستووردا
پارتی‌‌و سیستمی‌ پاشایه‌تی‌، یه‌كێتی‌‌و ره‌فتاری‌ دۆڕاوانه‌
ئه‌نفلۆنزای هه‌ڵبژاردن له‌ کوردستاندا
جه‌ماوه‌ر ده‌نگ بۆ لیستێك ئه‌دات که‌ حکوومه‌تێك پێك بێنێ وه‌زیره‌کانی حیزبی نه‌بن
ده‌نگ به‌م مرۆڤه‌ بده‌ن
هه‌ڵبژاردن و فرتوفێڵه‌كان..
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
ئه‌دیبان و هونه‌رمه‌ندان له‌ پرۆسه‌ی‌ گۆڕاندا
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
ده‌نگتان ویژدانتانه‌ مه‌یفرۆشن
گۆڕان له‌ پارادۆکسه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا‌
کوا سیاسه‌ت و حیزبی چه‌پکه‌ گوڵه‌که؟
ستراتیژی لیستی گۆڕان چۆن ده‌ست پێبکا؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
ده‌نگ بۆ كام ده‌ستووره‌یان بده‌ین؟
ئاماژه‌كانی‌ قبوڵكردنی‌ ده‌ستوور
بۆچی هه‌موو خه‌ڵک ده‌ڵێن گۆڕان
هه‌ڵبژاردن و ئه‌گه‌ره‌كانی‌ ساخته‌كردن
وانەیەک بۆ ئایندەی حیزبەکانی ئێمە
ئێره‌ كوردستانه‌...
بۆچی‌ پێویستمان به‌چاكسازییه‌ ؟
به‌دبه‌ختیه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن
په‌یام و به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ