سیروان ره‌شید
دواجار رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردو په‌رله‌مانی ماوه‌به‌سه‌رچوی كوردستان به چه‌پڵه‌ڕێزان بڕیاری له تێپه‌ڕاندنی ده‌ستورێك دا، كه مێژو وه‌ك خاڵێكی ره‌ش بۆ ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان ده‌ینوسێته‌وه.
له‌ماوه‌ی دو سێ هه‌فته‌ی رابردودا كه به‌ره‌یه‌كی فراوان له زۆربه‌ی چین‌و توێژه‌كانی خه‌ڵك‌و ره‌وته سیاسییه‌كانی كوردستان دژ به په‌سه‌ندكردنی ئه‌و پرۆژه ئاماده‌كراوه‌ی ده‌ستور دروستببو، كه له‌نێوانیاندا په‌رله‌مانتارانی لیستی چوار حیزبه‌كه‌ش دژ به په‌سه‌ندكردنی ده‌ستور بون له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا، به‌پاساوی ئه‌وه‌ی وه‌ك له به‌یاننامه‌ی (25) په‌رله‌مانتاره ناڕازییهكهدا هاتبو "شه‌رعیه‌تی قانوندهركردنی په‌رله‌مان به‌هۆی به‌سه‌رچونی ماوه‌كه‌یه‌وه كه‌وتوه‌ته ژێر پرسیاره‌وه"، به‌ڵام له‌پڕ له میدیاكانه‌وه گوێمان لێبو كه په‌رله‌مانتارانی چوار حیزبه‌كه پهشیمانبونهتهوهو ئیحترامی ئیمزاكانی خۆیان نه‌گرت، له‌به‌ر جێكردنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه حیزبییه‌كانیان له ده‌ستوردا، بڕیاریان به ده‌ستوره‌كه دا، كه به‌بڕوای من ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی لایه‌نه ئیسلامییه‌كان‌و دو حیزبه عه‌لمانییه‌كه‌ی هاوپه‌یمانیان، زه‌ربه‌یه‌كی كوشنده ده‌دات له پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریان له‌م سه‌روبه‌نده‌ی ههڵبژاردنداودهشێت مێژو به یه‌كێك له ناشرینترین هه‌ڵوێستیان بۆخۆیان تۆماری بكات، جگه له‌وه‌ی به‌ڕێز مه‌سعود بارزانیش له كاردانه‌وه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به په‌سه‌ندكردنی ده‌ستوره‌كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه هه‌ر ئه‌و رۆژه، نه‌ك وه‌ك سه‌رۆكی ههرێمو باوكی میلله‌ت كه زه‌روره به‌یه‌ك چاو سه‌یری هاوڵاتییه‌كانی بكات، له به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌ره ناڕازییه‌ی خه‌ڵكی كوردستان كه دژ به ناوه‌رۆكی ئه‌و ده‌ستوره‌ن، وتی: "ئه‌م ده‌ستوره ده‌بێته چقڵی چاوی ناحه‌زان‌و دوژمنان‌و ماوه‌یه‌كی دیكه راپرسیی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین".
ناوه‌رۆكی ئه‌م ده‌ستوره‌ی كه ئێستا ناڕه‌زاییه‌كی به‌رفراوانی لێكه‌وتوه‌ته‌وه، له دو بواردایه: لایه‌كیان بریتییه له مه‌سه‌له‌ی نادیاری چاره‌نوسی ناوچه جێناكۆكه‌كانی كوردستان كه رێژه‌ی 51%ی خاكی هه‌رێمی كوردستان پێكده‌هێنێت، له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی چۆنێتی مامه‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی داهاتودا، لایه‌نه‌كه‌ی دیكه‌ش مه‌سه‌له‌ی پێدانی ده‌سه‌ڵاتێكی زۆره به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، چونكه:
* سه‌رۆك ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی هه‌یه "ئه‌گه‌ر پارتی‌و یه‌كێتی خاوه‌نی نیوه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان بن‌و بایكۆتی په‌رله‌مان بكهنو ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه، یان داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بده‌ن به بارزانی".
* سه‌رۆك، سه‌رۆكی ده‌زگای راپه‌ڕاندنی هه‌رێمه (حكومه‌ت).
* سه‌رۆك ده‌سه‌ڵاتی ده‌ركردنی جاڕدانی باری نائاسایی هه‌رێمی هه‌یه.
* سه‌رۆك ده‌سه‌ڵاتی جوڵاندی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌یه بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ده‌سه‌ڵاتی بانگهێشكردنی هێزی ده‌ره‌كی هه‌یه بۆ ناو هه‌رێم.
* سه‌رۆك خۆی به ده‌ركردنی مه‌رسومێك ئه‌ندامانی دادگای ده‌ستوری ههرێمو ئه‌نجومه‌نی دادوهرییو دادوه‌ران داده‌مه‌زرێنێت.
* سه‌رۆك خۆی ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی به‌سه‌ر ئه‌و ده‌زگایه‌دا ده‌بێت كه پاش په‌سه‌ندكردنی ده‌ستوره‌كه به‌ناوی (ده‌زگای ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم) پێكدێت.
ئه‌مانه ته‌نیا شه‌ش خاڵن له‌و (24) ده‌سه‌ڵاته گرنگه‌ی كه له ده‌ستوردا دراوه به سه‌رۆكی هه‌رێم، كه هه‌ركه‌سێك ئه‌گه‌ر تۆزقاڵێك له ئهلفو بای سیاسه‌ت بزانێت، هه‌ست به‌وه‌ده‌كات كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته زۆره‌ی دراوه به سه‌رۆكی هه‌رێم هیچ كاتێك سیستمی ئه‌م هه‌رێمه له په‌رله‌مانی ناچێت‌و ته‌واو سه‌رۆكایه‌تییه، ته‌نیا ئه‌و شه‌ش خاڵه‌ی ئاماژه‌م پێكرد به به‌راورد به ده‌ستوری عێراق، هیچ یه‌كێك له‌و ده‌سه‌ڵاتانه له عێراقدا نه له ده‌سه‌ڵاتی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی كۆمار‌و نه له ده‌سه‌ڵاتی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیراندا نییه، ته‌نیا له ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مانی عێراقدایه.
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ترسناكه‌ی كه له‌ژێر گوشاری پارتیدا به پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم دراوه، پێموایه ته‌نیا مه‌به‌ست لێی پێدانی ده‌سه‌ڵاتێكی زۆره به به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی.
پهرۆشییو دڵسۆزانی گه‌له‌كه‌مان بۆ ره‌تكردنه‌وه‌و ده‌نگنه‌ده‌ن به‌م ده‌ستوره، په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه نییه كه مه‌به‌ستیان بێت له ئێستادا ده‌سه‌ڵاتی حیزبێك یان شه‌خسێك كه‌مبكرێته‌وه، به‌ڵكو ئه‌وه په‌یوه‌ندی به ئازادییه‌كانی خه‌ڵك‌و نه‌وه‌كانی دواڕۆژمانهوه هه‌یه كه ئێستا چ رژێمێكیان بۆ هه‌ڵده‌بژێرین.
پێدانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته زۆره به‌پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم، له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه پارتی ئێستا هیوای به په‌رله‌مانی داهاتو لاوازبوه، پێداده‌گرێت له‌سه‌ر سه‌پاندنی سیستمێكی نیمچه سه‌رۆكایه‌تی كه پێده‌چێت پارتی نیازی ئه‌وه‌شی هه‌بێت هه‌رێم به‌ره‌و سیستمێكی پاشایی به‌رێت، هه‌ربۆیه ئه‌م ده‌ستوره هه‌وڵێكه بۆ كوشتنی پهرلهمانو هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ دواوه، ئه‌مه‌ش مانای دروستكردنی دیكتاتۆرێكه بۆ كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی.