هه‌ڵبژاردن و لیستی گۆڕان
 د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت




Monday, June 29, 2009
 

سازدانی‌: سامان به‌شاره‌تی‌

د.شه‌فیق قه‌زاز له‌ دیمانه‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌دا ئاماژه‌ به‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌كات‌و پێیوایه‌ "گۆڕان كارێكی‌ حه‌تمییه‌و باوه‌ڕیشی به‌ گۆڕانه‌‌و به‌پێویستی ده‌زانێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ ئێستا هه‌یه‌ گۆڕانكاریی‌ به‌سه‌ردابێت. سه‌باره‌ت به‌ پرۆژه‌یاسای‌ ده‌ستوریش ده‌ڵێت: "هیچ كاتێك له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌دانیم كه‌ ده‌ستور به‌م ماوه‌ كه‌مه‌ په‌سه‌ند بكرێت‌و په‌له‌ی‌ تێدابكرێت، چونكه‌ (18) ساڵه‌ ده‌ستورمان نییه‌، با ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ش نه‌مانبێت".


رۆژنامه‌: (25/7) هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ئه‌نجامده‌درێت، خه‌ڵكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیش خۆشحاڵن به‌ بونی‌ لیستی‌ جیاواز له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، ئێوه‌ چۆن ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
د.شه‌فیق قه‌زاز: هه‌ڵبژاردن مانای وایه‌ گروپێك هه‌یه‌ ده‌یه‌وێت له‌ رێگای‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ ده‌سه‌ڵات بگرێته‌ ده‌ست، ئه‌مه‌ ‌وه‌ك میكانیزمی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌، بونی‌ لیستی‌ جیاواز له‌ هه‌ڵبژاردندا، مانای‌ گۆڕانه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ حكومڕانیی‌ ‌وڵاتدا، جیاوازیی‌ ئه‌م پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌ی‌ (25/7) له‌ چه‌ند خاڵێكدا ده‌بینم، ئه‌مجاره‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستان دیارده‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رفراوان، ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاتی‌ ئۆپۆزسیۆنه‌ی‌ كه‌ دروستده‌بێت بتوانێت گۆڕانكارییه‌كی‌ نه‌وعی‌ بكات له‌ چۆنێتی‌ حكومڕانیدا، نه‌ك ببێته‌ دوباره‌كردنه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌، ئه‌م لیسته‌ی‌ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا خۆی‌ ‌وه‌ك هێزێكی‌ ئۆپۆزسیۆن ده‌رخستوه‌، ده‌بێت ببێته‌ ‌وه‌سیله‌یه‌كی‌ گه‌یاندنی‌ ده‌نگی‌ خه‌ڵك به‌ ده‌سه‌ڵات‌و راگه‌یاندنه‌كان، بۆئه‌وه‌ی‌ گله‌یی‌‌و گازنده‌كانیان بكه‌ن، به‌و ‌واتایه‌ ده‌بێت ئۆپۆزسیۆن ده‌نگێك بێت له‌و ده‌نگانه‌ی‌ كه‌ بێده‌نگن، كه‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مان ئه‌نجامده‌درێت، ده‌بێت ببێته‌ نوێنه‌ری‌ خه‌ڵك، یان ده‌بێت به‌دیلێكبن بۆ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌، به‌دیلێكی‌ راسته‌قینه‌و ره‌سه‌نبن بۆ ئه‌و حكومه‌ته‌ی‌ ئێستا حكومڕانه‌و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ ده‌یه‌وێت باشتربێت له‌وه‌ی‌ هه‌یه‌، كه‌ ئه‌م كارانه‌یان كرد، ئه‌وكات ده‌بنه‌ ئۆپۆزسیۆنێكی‌ راسته‌قینه‌و جیاواز، بۆ نمونه‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ به‌ریتانیا سیفه‌تێكی‌ راسته‌قینه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ ‌وه‌رگرتوه‌ له‌ناو په‌رله‌مان‌و حكومه‌تدا، ده‌بێت ئه‌م لیسته‌ جیاوازانه‌ش ئه‌و سیفاته‌ ‌وه‌ربگرن كه‌ چونه‌ په‌رله‌مان.

رۆژنامه‌: هه‌ستناكه‌ن لیستی‌ گۆڕان ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه‌ راسته‌قینه‌یه‌ بێت له‌ په‌رله‌مانی‌ داهاتودا؟
د.شه‌فیق قه‌زاز: هه‌ركاتێك لیستی‌ گۆڕان چونه‌ په‌رله‌مان، ئه‌وكات ده‌بێت كاندیده‌كانی‌ خۆیان ‌واده‌ربخه‌ن كه‌ ئه‌وان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ راسته‌قینه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌بێت لیستی‌ گۆڕان بۆئه‌وه‌ی‌ ده‌نگی‌ خه‌ڵك بهێنێت، ده‌بێت به‌رنامه‌و پلاتفۆرمی‌ خۆیان به‌ خه‌ڵك بڵێن‌و خه‌ڵك تێبگه‌یه‌نن جیاوازیی‌ ئه‌وان له‌گه‌ڵ‌ لیسته‌كانی‌ دیكه‌دا چییه‌، لیستی‌ گۆڕان ده‌بێت ته‌نیا له‌ رێگای‌ رۆژنامه‌كان‌و راگه‌یاندنه‌كان باسی‌ به‌رنامه‌كه‌یان نه‌كه‌ن، ده‌بێت ئه‌و پلاتفۆرمه‌ی‌ هه‌یان بیگه‌یه‌ننه‌ خه‌ڵك، چونكه‌ كاتێك ئه‌وان به‌ره‌نگاری‌ لیستێكی‌ حوكمڕان ده‌بنه‌وه‌، بۆیه‌ به‌ره‌نگاری‌ ده‌بیته‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌و نه‌یتوانیوه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ باش ئه‌دای‌ حوكمڕانیی‌ خۆی‌ بكات، بۆیه‌ كاتێك ئه‌م ده‌بێته‌ به‌دیل بۆ ئه‌و لیسته‌ی‌ به‌رامبه‌ری‌، ده‌بێت ده‌ریخه‌ن بۆ ده‌نگده‌ر كه‌ ئه‌و چۆن ده‌توانێت له‌وان باشتربێت.

رۆژنامه‌: لیستی‌ گۆڕان له‌ به‌رنامه‌كه‌ی‌ خۆیدا داوای‌ په‌رله‌مانێكی‌ چالاكتر له‌م په‌رله‌مانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بتوانێت چاودێریی‌ كاره‌كانی‌ حكومه‌ت بكات كه‌ ئه‌ركی‌ سه‌ره‌كی‌ په‌رله‌مانه‌؟
د.شه‌فیق قه‌زاز: هه‌مو لایه‌كمان ده‌زانین په‌رله‌مانی‌ رابردو كه‌موكوڕی‌ هه‌بوه‌، به‌ڵام خه‌ڵكیش هه‌قی‌ خۆیه‌تی‌ بپرسێت ئایا لیستی‌ گۆڕان تۆ ده‌توانیت ئه‌و كه‌موكوڕیانه‌ پڕبكه‌یته‌وه‌؟ به‌ڵام ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتیش رێگابدات كه‌ ئه‌م لیسته‌ ‌وه‌ك ده‌سه‌ڵاتێكی‌ ئۆپۆزسیۆن كاره‌كانی‌ خۆی‌ بكات، بۆئه‌وه‌ی‌ به‌ باشی‌ چاودێریی‌ كاره‌كانی‌ حكومه‌ت بكات.

رۆژنامه‌: كار به‌ده‌ستانی ئێستای كوردستان ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه‌یان قبوڵه‌؟
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕناكه‌م ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه‌ی‌ له‌ ‌وڵاتانی‌ بیانی‌ هه‌یه‌، ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی‌ كوردستان به‌وشێوه‌یه‌ رێگای‌ پێبده‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ حكومه‌تی‌ كوردستان تازه‌یه‌ له‌ حوكمڕانی‌‌و پێشینه‌یه‌كی‌ كۆنیشی‌ نییه‌ له‌ دیموكراسی‌، به‌ڵام ده‌ركه‌وتنی‌ ئه‌م لیسته‌ تازانه‌ له‌م هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌ماندا، ئه‌مه‌ هه‌نگاوێكی‌ باشه‌ به‌ره‌و گۆڕان.

رۆژنامه‌: ده‌بێت ئه‌م لیسته‌ سه‌ربه‌خۆیانه‌ چی بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی‌ هاوڵاتییان متمانه‌یان پێبدات؟
د.شه‌فیق قه‌زاز: ده‌بێت به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنیان رونبكه‌نه‌وه‌ بۆ هاوڵاتییان بۆئه‌وه‌ی‌ هاوڵاتییانیش به‌راورد بكه‌ن له‌گه‌ڵ‌ لیستی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ رابردودا، بۆئه‌وه‌ی‌ كاتێك هاوڵاتی‌ ده‌نگی‌ خۆی‌ گواسته‌وه‌ بۆ لیستێكی دیكه‌، له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رنامه‌‌و بیركردنه‌وه‌ ده‌نگ به‌ لیستێكی‌ دیكه‌ بدات، چونكه‌ هاوڵاتییان ئێستا له‌سه‌ر بنه‌مای‌ به‌رنامه‌و به‌ڵێنی‌ هه‌ڵبژاردن ده‌نگ به‌ لیسته‌كان ده‌ده‌ن، نه‌ك له‌سه‌ر ئه‌ساسی‌ كه‌سایه‌تی‌‌و لیست.

رۆژنامه‌: ئه‌گه‌ر ده‌نگده‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ڵێن‌و به‌رنامه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن ده‌نگ بده‌ن، نابێت ده‌نگ به‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ بده‌ن، چونكه‌ له‌ماوه‌ی‌ (18) ساڵی‌ ده‌سه‌ڵاتیاندا زۆر به‌ڵێنیان به‌ خه‌ڵك دا‌و جێبه‌جێیان نه‌كرد؟
د.شه‌فیق قه‌زاز: ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی‌ له‌ ساڵانی‌ رابردودا ده‌نگیان به‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ ده‌دا، به‌هۆی‌ ئه‌وه‌وه‌بو هیچ لیستێكی‌ جیاوازتر له‌وان نه‌بو، ئێستا ئه‌و لیستانه‌ی‌ كه‌ دروستبون ده‌توانن ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌ی‌ خه‌ڵك بقۆزنه‌وه‌ بۆ خۆیان، به‌ڵێن به‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان بده‌ن ئه‌و كارانه‌ی‌ له‌ماوه‌ی‌ رابردودا نه‌كراوه‌، ئه‌وان بیكه‌ن، یان ئه‌و لیسته‌ سه‌ربه‌خۆیانه‌ ده‌توانن ئه‌و كاره‌ هه‌ڵبه‌سراوانه‌ی‌ له‌نێوان هه‌رێم‌و به‌غدادا ماونه‌ته‌وه‌‌و په‌رله‌مانی‌ رابردو نه‌یتوانیوه‌ چاره‌سه‌ریان بكات، ئه‌وان له‌ په‌رله‌مانی‌ داهاتودا جێبه‌جێی‌ بكه‌ن، یان ‌وه‌ڵامی‌ چیان پێیه‌ بۆ ئه‌و پرسیاره‌ گرنگانه‌، ئه‌و دیالۆگه‌ی‌ هه‌میشه‌ به‌رپرسه‌ حیزبییه‌كان باسی‌ ده‌كه‌ن كه‌ ده‌ستێوه‌ردانی‌ حیزب له‌ حكومه‌ت جیابكه‌نه‌وه‌، به‌بڕوای‌ من ئه‌م كاره‌ ته‌نیا له‌ رێگای‌ په‌رله‌مانێكی‌ چالاك‌و راسته‌قینه‌وه‌ ده‌كرێت، یان ره‌سه‌نی‌ یه‌كگرتنه‌وه‌ی‌ دیارده‌ی‌ دو ئیداره‌یی‌ ره‌نگه‌ له‌م په‌رله‌مانه‌دا چاره‌سه‌ربكرێت، یان چاره‌سه‌ركردنی‌ ماده‌ی‌ (140)‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، شه‌فافی‌ له‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێم له‌م په‌رله‌مانه‌دا ده‌بێت چاره‌سه‌ربكرێت كه‌ له‌ماوه‌ی‌ رابردودا پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ چاره‌سه‌ریان نه‌كرد، ئه‌مانه‌ هه‌مو ده‌بێت ده‌نگده‌ر له‌به‌رچاوی‌ بێت له‌كاتی‌ ده‌نگداندا چۆن ده‌نگ ده‌دات، به‌واتایه‌كی‌ دیك ده‌نگده‌ر ده‌بێت دادگایی‌ عه‌قڵی‌ خۆی‌ بدات له‌كاتی‌ ده‌نگداندا.

رۆژنامه‌: جه‌نابت تا چه‌ند رازیت له‌وكارانه‌ی‌ له‌ماوه‌ی‌ رابردودا كراون له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتیدا؟
د.شه‌فیق قه‌زاز: گله‌ییم زۆر هه‌یه‌ له‌و كارانه‌ی‌ تائێستا كراون، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌و لیستانه‌شه‌ كه‌ باوه‌ڕ به‌ هاوڵاتییان بكه‌ن كه‌ ئه‌وان به‌رنامه‌یه‌كیان پێیه‌ ده‌توانن گۆڕان دروستبكه‌ن‌و باشتر خزمه‌ت به‌ هاوڵاتییان بكه‌ن له‌وه‌ی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ كردویانه‌، راسته‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ زۆر شتیان فه‌رامۆشكردوه‌، به‌ڵام كاری‌ باشیشیان كردوه‌.

رۆژنامه‌: ئایا ئۆپۆزسیۆن چۆن ده‌توانێت گۆڕان دروستبكات له‌ناو ده‌سه‌ڵات یان له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتدا؟
د.شه‌فیق قه‌زاز: ئۆپۆزسیۆن ده‌بێت بتوانێت له‌ناو ده‌سه‌ڵات‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتدا گۆڕان دروستبكات، خۆی‌ ئه‌مه‌یه‌ جیاوازیی‌ سیستمێكی‌ ده‌ستوری‌ دیموكراسی‌ له‌گه‌ڵ‌  سیستمی‌ دیكتاتۆریی‌، بۆیه‌ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی‌ ئێستامان به‌ هه‌مو كه‌موكوڕییه‌كانییه‌وه‌ ‌وه‌ك پرۆسه‌یه‌ك ده‌توانێت گۆڕان دروستبكات، به‌ حكومی‌ ئه‌وه‌ی‌ لیستی‌ جیاواز هه‌بوه‌، هه‌نگاوێكی‌ گه‌وره‌شه‌ به‌ره‌و گۆڕان، ئه‌گه‌ر ئه‌م گۆڕانه‌ شێوه‌یه‌كی‌ شكڵی‌ ‌وه‌ربگرێت، ئه‌وا ئێمه‌ به‌ پرۆسه‌یه‌كی‌ میكانیزمی‌ هه‌ڵبژاردندا ده‌ڕۆین، یان ئه‌وه‌یه‌ ده‌مانه‌وێت له‌ سروشت‌و پێكهاته‌ی‌ شێوه‌ی‌ ئه‌و په‌رله‌مانه‌ ره‌نگبداته‌وه‌ كه‌ دێته‌ پێشه‌وه‌، چونكه‌ په‌رله‌مان له‌ هه‌مو دونیادا ده‌توانێت ده‌سه‌ڵاتێكی‌ گرنگی‌ یاسا ده‌ركردن‌و چاودێرێكی‌ باشی‌ كاره‌كانی‌ حكومه‌ت بێت، به‌ڵام په‌رله‌مانی‌ كوردستان نه‌یتوانیوه‌ ئه‌و رۆڵه‌ گرنگه‌ ببینێت له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ هه‌رئه‌وه‌نده‌ له‌ توانای‌ گروپی‌ سیاسی‌‌و حیزب‌و خه‌ڵكدا هه‌بوبێت.

رۆژنامه‌: تاچه‌ند له‌ ئه‌دای‌ په‌رله‌مانی‌ رابردو رازیت؟
د.شه‌فیق قه‌زاز: زۆر رازی‌ نیم له‌ ئه‌دای‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانی‌ رابردو.

رۆژنامه‌: تاچه‌ند له‌گه‌ڵ‌ گۆڕانی‌ ئه‌م سیستمه‌ی‌ حوكمڕانیدایت؟
د.شه‌فیق قه‌زاز: له‌گه‌ڵ‌ گۆڕاندام، چونكه‌ گۆڕان به‌شێكه‌ له‌ سیاسه‌ت، كه‌ گۆڕانیش هاته‌پێشه‌وه‌، هه‌ڵبژاردن سه‌روسیمای‌ خۆی‌ هه‌یه‌، به‌شێوه‌یه‌كی‌ ده‌ستوری‌‌و دیموكراسی‌ ده‌بێت هه‌ردو لایه‌نی‌ ئۆپۆزسیۆن‌و ده‌سه‌ڵاتدا یه‌كتری‌ قبوڵ‌ بكه‌ن، دواتر له‌ ئه‌نجامدا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ ده‌گۆڕێت، كه‌ گۆڕان له‌ ده‌سه‌ڵاتدا نه‌بو، هه‌ڵبژاردن ته‌نیا میكانیزمێك ده‌بێت، چونكه‌ له‌ ‌وڵاتی‌ دیكتاتۆریشدا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامده‌درێت، بۆئه‌وه‌ی‌ شه‌رعیه‌ت بداته‌وه‌ به‌خۆی‌.

رۆژنامه‌: ئایا په‌رله‌مان كه‌ نه‌زانێت پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ چه‌ند پاره‌ له‌ حكومه‌ت ‌وه‌رده‌گرن، ئیتر چۆن ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كی‌ شه‌فاف گفتوگۆ له‌سه‌ر بودجه‌ی‌ هه‌رێم بكات‌و چاودێریی‌ كاره‌كانی‌ حكومه‌ت بكات؟
د.شه‌فیق قه‌زاز: ده‌بێت په‌رله‌مان بزانێت پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ چه‌ند پاره‌ له‌ حكومه‌ت ‌وه‌رده‌گرن، چونكه‌ یه‌كێك له‌ كاره‌كانی‌ په‌رله‌مان چاودێریكردنی‌ حكومه‌ته‌، ده‌بێت ئاگاداربێت له‌و بودجه‌یه‌ی‌ حكومه‌ت كه‌ چۆن سه‌رفی‌ ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌م كارانه‌ی‌ پێنه‌كرا، ئه‌وا ناتوانین بڵێین په‌رله‌مانێكی‌ راسته‌قینه‌مان هه‌بوه‌‌و جێگای‌ متمانه‌ی‌ خه‌ڵك بوه‌، ده‌بێت خه‌ڵكیش ئه‌وه‌نده‌ هۆشیاربێت كه‌ په‌رله‌مانێكی‌ له‌مجۆره‌ هه‌ڵنه‌بژێرێت، نابێت هاوڵاتی‌ له‌كاتی‌ ده‌نگداندا به‌سۆزی‌ حیزبایه‌تی‌‌و ده‌مارگیریی‌ ده‌نگ بدات، ده‌بێت له‌ هه‌ستێكی‌ بێلایه‌نی‌‌و پشتبه‌ستن به‌ به‌رنامه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن ده‌نگ بدات، ده‌بێت هاوڵاتییان به‌راوردبكه‌ن له‌نێوان په‌رله‌مانی‌ (13) ساڵی‌ رابردو له‌گه‌ڵ‌ ئه‌م په‌رله‌مانه‌ی‌ ئێستا دروستده‌بێت، ئه‌وكات بڕیاربدات ده‌نگ به‌ چ لیستێك ده‌دات، په‌رله‌مانی‌ رابردو هه‌رئه‌م كارانه‌ی‌ لێ چاوه‌ڕوانكراوه‌ بیكات، چونكه‌ هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ تێدانه‌بوه‌، په‌رله‌مان له‌ژێر ده‌ستی‌ هه‌ردو حیزبی‌ ده‌سه‌ڵاتداردا بوه‌.

رۆژنامه‌: تۆ تا چه‌ند له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌دایت پرۆژه‌یاسای‌ ده‌ستور، په‌رله‌مانی‌ ماوه‌به‌سه‌رچو به‌م په‌له‌كردنه‌ په‌سه‌ندی‌ بكات‌و له‌ رۆژی‌ هه‌ڵبژاردندا راپرسی‌ له‌سه‌ر بكرێت؟
د.شه‌فیق قه‌زاز: قسه‌كردن له‌سه‌ر ده‌ستور فاكته‌ری‌ نه‌بونی‌ ده‌ستوره‌ كه‌ ده‌بوایه‌ له‌ ساڵی‌ (1992)دا ده‌ستورێكمان ده‌ركردایه‌، یان كاتێك بانگه‌شه‌ی‌ فیدراڵیمان كرد، ده‌بوایه‌ ئه‌وكات ده‌ستورمان هه‌بوایه‌، به‌داخه‌وه‌ سێ‌ ساڵه‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان گوایه‌ ده‌ستورێك ده‌رده‌كات كه‌ نه‌یكردوه‌، نازانم بۆ، كه‌ ده‌بو سێ‌ ساڵ‌ پێش ئێستا ئه‌و ده‌ستوره‌ په‌سه‌ند بكرێت، په‌رله‌مان خۆشی‌ دابڕاوه‌ له‌ فاكته‌رێكی‌ گرنگی‌ ‌وه‌ك ده‌ستور، له‌ماوه‌ی‌ رابردودا به‌بێ‌ ده‌ستور كاری‌ كردوه‌، كه‌ ئه‌مه‌ كه‌موكوڕییه‌كی‌ گه‌وره‌یه‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ كوردستان‌و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ حوكمڕانییه‌ی‌ كه‌ ئێستا هه‌مانه‌، په‌سه‌ندكردنی‌ ده‌ستور‌و درێژكردنه‌وه‌ی‌ ماوه‌ی‌ یاسایی‌ په‌رله‌مان، ئه‌مانه‌ نیشانه‌ی‌ پرسیاریان له‌سه‌ره‌ له‌لایه‌ن هاوڵاتییان‌و چاودێرانی‌ سیاسیشه‌وه‌، زۆرێك له‌ په‌رله‌مانتاره‌كانیش ناتوانن بڕوابه‌خۆیان بهێنن درێژكردنه‌وه‌ی‌ ماوه‌ی‌ یاسایی‌ په‌رله‌مان یاسایی‌ بو یان نایاسایی‌ بو، كه‌ ئه‌م گومانه‌ش هه‌بو به‌پێی‌ یاسا ناتوانیت بڕیار له‌سه‌ر ده‌ركردنی‌ رۆحی‌ یاسا بكه‌یت، بۆ ده‌بێت په‌رله‌مان له‌ماوه‌ی‌ به‌سه‌رچویدا كاره‌ گرنگه‌كان به‌ڕێبكات، خۆ ئیشی‌ په‌رله‌مان به‌ڕێكردنی‌ كاره‌كان نییه‌، په‌رله‌مان كاری‌ نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌كات.

رۆژنامه‌: تۆ پرۆژه‌ی‌ ده‌ستورت بینیوه‌؟
د.شه‌فیق قه‌زاز: دو ساڵ‌ پێش ئێستا بینیومه‌ ئێستا نازانم چی لێهاتوه‌، بیستومه‌ نیوه‌ی‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌یان نه‌بینوه‌، له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌پرسم بۆ په‌له‌ده‌كات له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌م ده‌ستوره‌، ده‌یه‌وێت به‌م چه‌ند رۆژه‌ په‌سه‌ندی‌ بكات، لۆژیكی‌ ئه‌م كاره‌ له‌چیدایه‌، ئێمه‌ (18) ساڵه‌ نه‌مانتوانیوه‌ ده‌ستورێكمان هه‌بێت، با ئه‌م دو مانگه‌ش چاوه‌ڕێ‌ بكه‌ین تا په‌رله‌مانێكی‌ لێزان‌و باشتر بێته‌ پێشه‌وه‌ كه‌ به‌ هه‌مو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵبدات ده‌ستورێكی‌ باشمان بۆ به‌رهه‌م بهێنێت، من ئه‌م كاره‌ به‌باش ده‌زانم له‌وه‌ی‌ ئێستا په‌رله‌مان ده‌یه‌وێت بیكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆ لێم بپرسیت بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت به‌م چه‌ند رۆژه‌ ده‌ستور په‌سه‌ند بكات؟ منیش ده‌ڵێم ‌وه‌ڵا نازانم.

رۆژنامه‌: به‌بڕوای‌ تۆ ئێستا په‌رله‌مان چ كارێك ده‌كات؟
د.شه‌فیق قه‌زاز: په‌رله‌مان ئێستا ته‌نیا كاره‌كان به‌ڕێده‌كات، كه‌ ئه‌مه‌ش بۆ مێژوی‌ په‌رله‌مان‌و روخساری‌ په‌رله‌مان كه‌ ده‌بێت روخسارێكی‌ یاسایی‌ هه‌بێت كارێكی‌ زۆر خراپه‌، له‌سه‌ر په‌رله‌مان قورس ده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان بڕیاری‌ بدایه‌ (19/5) هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت، ئێستا توشی‌ ئه‌م كاره‌ نایاساییانه‌ نه‌ده‌بوه‌، دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر هیچ ئه‌ساسێك نه‌بو، كاتێك خه‌تاكه‌یان كرده‌ ئه‌ستۆی‌ كۆمسیۆن، بێبنه‌مابو، تائێستاش نازانم بۆ هه‌ڵبژاردن دواخرا، كه‌ ئێستا په‌رله‌مانیش توشی‌ ئه‌م كێشانه‌ نه‌ده‌بوه‌وه‌.

رۆژنامه‌: ئایا راگه‌یاندن له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌بێت چی‌ رۆڵێك بگێڕێت؟
د.شه‌فیق قه‌زاز: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ بۆ ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندن تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی‌ گرنگ ده‌بێت بۆ روماڵكردنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ بێلایه‌ن، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ ده‌بێته‌ تاقیكردنه‌وه‌ بۆ رۆژنامه‌ی‌ كوردی‌، راگه‌یاندن ده‌بێت زانیاریی‌ هه‌بێت له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن‌و بزانێت چۆن روماڵی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات، له‌ روانگه‌یه‌كی‌ بێلایه‌نییه‌وه‌ بڕوانێته‌ پرۆسه‌كه‌، چونكه‌ راگه‌یاندن ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ بۆخۆی‌ روماڵی‌ ناكات، به‌ڵكو بۆ خه‌ڵكی‌ ده‌كات، بۆیه‌ ده‌بێت به‌ ئامانه‌ته‌وه‌ راستییه‌كان بگه‌یه‌نێته‌ هاوڵاتییان، راگه‌یاندن ده‌توانێت به‌زانیاریی‌ نادروست هاوڵاتییان چه‌واشه‌ بكات.

رۆژنامه‌: به‌بڕوای‌ ئێوه‌ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ هیچ توندوتیژییه‌كی‌ لێده‌كه‌وێته‌وه‌؟
د.شه‌فیق قه‌زاز: ئه‌وه‌نده‌ی‌ من خه‌ڵكی‌ كوردستان بناسم، جارێكی‌ دیكه‌ ئاماده‌نابن شه‌ڕی‌ براكوژیی‌ بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانیش خه‌ڵك هانبده‌ن، خه‌ڵك ئه‌و كاره‌یان بۆ ناكات‌و هاوڵاتییانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان جارێكی دیكه‌ نایانه‌وێت توشی‌ نه‌هامه‌تی‌‌و ده‌ربه‌ده‌ری‌ ببنه‌وه‌، چونكه‌ ئێمه‌ شه‌ڕمان حه‌رامكردوه‌، بڕواش ناكه‌م جارێكی دیكه‌ ئه‌و روداوه‌ی‌ ساڵی‌ (2005)ی‌ باره‌گای‌ یه‌كگرتو له‌ شاری‌ هه‌ولێر دوباره‌ ببێته‌وه‌ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، چونكه‌ هاوڵاتییانی‌ كوردستان هۆشیاربونه‌ته‌وه‌‌و ئاماده‌نین له‌سه‌ر قسه‌ی‌ هه‌ندێك ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ست ئه‌م باره‌دۆخه‌ تێك بده‌ن.

رۆژنامه‌: با پرسیارێكی‌ شه‌خسیت لێبكه‌م، به‌ڕێزتان ده‌نگ به‌ چ لیستێك ده‌ده‌ن؟
د.شه‌فیق قه‌زاز: كاتێك مرۆڤ ده‌چێته‌ سه‌ر سندوقی‌ ده‌نگدان، خۆی‌ له‌بیرده‌كات، بۆیه‌ من بڕیارمداوه‌ هه‌ر لیستێك بتوانێت په‌رله‌مانێكی‌ چالاك له‌م په‌رله‌مانه‌ی‌ كه‌ ئێستا هه‌یه‌، دروستبكات، ده‌نگ به‌ولیسته‌ ده‌ده‌م، چونكه‌ من ده‌نگ به‌كه‌س‌و حیزب ناده‌م، ده‌نگ به‌ به‌رنامه‌ ده‌ده‌م، باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت.

 
     Print     Send this link     Add to favorites
 
ره‌وتی گۆڕان به‌ره‌و كوێ‌؟
رۆژمێری‌ هه‌ڵبژاردن
گۆڕان هاوکێشه‌یه‌کی نوێ
بیست وپێنجی حه‌وت
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
گۆڕان بۆ؟
-2-
گۆڕان به‌ڕێوه‌ نیه‌، رویداوه‌
ئه‌وانه‌ی‌ رابوردومان لێزه‌وت ده‌كه‌ن خۆیان رابوردیان نییه‌
ئه‌ركی‌ له‌پێشینه‌ی‌ تاك له‌هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا
په‌رله‌مانی میلله‌ت... یان په‌رله‌مانی حیزب و ...
درۆی پێش هه‌ڵبژاردن!
د.له‌تیف شێخ مسته‌فا: له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
جه‌مسه‌رگه‌ری وگۆڕان ونیه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌ك
حیكمه‌ته‌كانی‌ گۆڕان
گۆڕان بۆ؟
-2-
پڕوپاگه‌نده ‌یان بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن
تێپه‌ڕبوون به‌زۆنگاودا...
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
دروستكردنی‌ دیكتاتۆرێك بۆ كوردستان
نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ گوَڕاندا ده‌گوَڕێت...
نه‌وشیروان و وێنه‌! عه‌قڵ و سۆز و هه‌ڵبژاردن
96 ده‌نگ
گۆڕان بۆ كێیه‌‌و كێن ئه‌وانه‌ی‌ گۆڕان دروست ده‌كه‌ن؟
درۆمه‌که‌ن، درۆمه‌که‌ن..تا باوه‌ڕتان پێبکه‌ن
هه‌ر ده‌ستور مابوو بیحیزبێنن، ئه‌ویشیان کرد
بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن و كه‌لتور
رێگای گۆڕان - گۆڕانی رێگا
له‌پێناوی كام گۆڕاندا ده‌نگده‌ده‌ین به‌لیستی گۆڕان؟
نامه‌یه‌کی کورت و کراوه‌ بۆ سه‌رانی کورد
گۆڕان...
له‌ مۆنۆپۆلی ده‌ستوره‌وه‌ بۆ مۆنۆپۆلی ده‌سه‌ڵات
ترسی دڵی شێرکۆ بێکه‌س و هه‌ڵبژاردن
پێشکه‌شه‌ به‌ فه‌رمانڕه‌وایانی هه‌رێم
به‌راورد
گه‌نجان هێزن.. یان په‌راوێزن؟!
تایبه‌نمه‌ندیه‌كانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ده‌بێت چۆنبێت؟
ده‌رفه‌تی‌ گۆڕان
چه‌مکی هه‌ڵبژاردن
ده‌نگ ده‌ده‌ین به‌ هه‌ق... ده‌نگ ده‌ده‌ین به‌ خومی
ئایا خواستی گۆڕان و چاکسازی، دوژمنایه‌تی کردنی ده‌سه‌ڵاته‌؟!
په‌نده‌کانی هه‌ڵبژاردنی گشتیی سه‌رکۆماری ئێران
په‌رله‌مان ‌و ده‌ستوور
له‌ په‌راوێزی‌ مشتومڕی‌ ده‌ستووردا
پارتی‌‌و سیستمی‌ پاشایه‌تی‌، یه‌كێتی‌‌و ره‌فتاری‌ دۆڕاوانه‌
ئه‌نفلۆنزای هه‌ڵبژاردن له‌ کوردستاندا
جه‌ماوه‌ر ده‌نگ بۆ لیستێك ئه‌دات که‌ حکوومه‌تێك پێك بێنێ وه‌زیره‌کانی حیزبی نه‌بن
ده‌نگ به‌م مرۆڤه‌ بده‌ن
هه‌ڵبژاردن و فرتوفێڵه‌كان..
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
ئه‌دیبان و هونه‌رمه‌ندان له‌ پرۆسه‌ی‌ گۆڕاندا
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
ده‌نگتان ویژدانتانه‌ مه‌یفرۆشن
گۆڕان له‌ پارادۆکسه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا‌
کوا سیاسه‌ت و حیزبی چه‌پکه‌ گوڵه‌که؟
ستراتیژی لیستی گۆڕان چۆن ده‌ست پێبکا؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
ده‌نگ بۆ كام ده‌ستووره‌یان بده‌ین؟
ئاماژه‌كانی‌ قبوڵكردنی‌ ده‌ستوور
بۆچی هه‌موو خه‌ڵک ده‌ڵێن گۆڕان
هه‌ڵبژاردن و ئه‌گه‌ره‌كانی‌ ساخته‌كردن
وانەیەک بۆ ئایندەی حیزبەکانی ئێمە
ئێره‌ كوردستانه‌...
بۆچی‌ پێویستمان به‌چاكسازییه‌ ؟
به‌دبه‌ختیه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن
په‌یام و به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ