هه‌ڵبژاردن و لیستی گۆڕان
 به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن




Thursday, July 9, 2009
 

راپۆرت: محه‌مه‌د ساڵح حه‌مه‌لاو

ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانی پۆسته‌ باڵاكانی هه‌رێم‌و عێراق پۆسته‌كانیان بۆبانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كارده‌هێنن‌و شاره‌زایه‌كی یاساییش پێیوایه‌ به‌كارهێنانی ئه‌و پۆسته‌ حكومیانه‌ بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن خروقاته‌.
 به‌پێی هه‌مواری پێنجه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ (13 /5/2009) ئه‌نجامیداوه‌ له‌ ماده‌ی (57)‌و له‌ ده‌روازه‌ی شه‌شه‌میدا هه‌ندێك رێسای تایبه‌ت دانراوه‌ كه‌ پێویسته‌ له‌كاتی بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ره‌چاوبكرێت‌و هه‌ندێك شوێنیش بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن به‌كارنه‌هێنرێن له‌وانه‌ مزگه‌وت‌و سومبولایه‌تییه‌كان‌و پۆست‌و فه‌رمانگه‌ حكومیه‌كان.   

تاڵه‌بانی یه‌كه‌م رێچكه‌شكێنی خروقاته‌كانه‌

هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردندا رۆژی سێی ئه‌م مانگه‌ له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ‌ پێشمه‌رگه‌كانی سه‌نگه‌ر مام جه‌لال له‌وته‌یه‌كیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد "بۆداخوازییه‌كانی پێشمه‌رگه‌كانی سه‌نگه‌ر داوا له‌حكومه‌تی خۆمان ده‌كه‌ین چییان پێبكرێت بۆتان جێبه‌جێبكه‌ن‌و له‌سه‌ر بودجه‌ی یه‌كێتیش مانگانه‌ بڕی (100) دۆلار ده‌ده‌ین به‌هه‌رپێشمه‌رگه‌یه‌ك"، له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌ری‌ چوار شه‌ممه‌ی‌ رابردوشدا  (4/7) له‌ قه‌زای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ جه‌لال تاڵه‌بانی‌ به‌ ئاشكرا پشتگیری‌ خۆی‌ بۆ مه‌سعود بارزانی‌ وه‌ك پاڵێوراوی‌ لیستی‌ كوردستانی‌ بۆ پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ده‌ربڕی‌.
ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری عێراقی نیگه‌رانن له‌وه‌ی كه‌ تاڵه‌بانی پۆسته‌كه‌ی بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كارهێناوه‌و داواش له‌ تاڵه‌بانی ده‌كه‌ن جیاوازی له‌نێوان پۆستی سه‌رۆك كۆمارو پۆسته‌ حیزبیه‌كه‌یدا بكات.
 جه‌مال حسێن په‌رله‌مانتار له‌سه‌ر لیستی  ئه‌لعێراقیه‌، له‌میانه‌ی لێدوانێكیدا بۆ گۆڤاری لڤین رایگه‌ندوه‌ به‌رپرسه‌ كورده‌كانی حكومه‌تی عێراق پۆسته‌كانیان ده‌قۆزنه‌وه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ‌و ئه‌مه‌ش جێگای نیگه‌رانییه‌، هاوكات ره‌شید عه‌زاوی، له‌سه‌ر لیستی به‌ره‌ی‌ ته‌وافوق، ده‌ڵێت: "ماف به‌تاڵه‌بانی ده‌ده‌ین كه‌بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بكات، به‌ڵام ده‌بێت وه‌ك سكرتێری حیزبه‌كه‌ی قسه‌بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ ئێمه‌ ده‌بینین وانییه‌و ئه‌و زیاتر وه‌ك سه‌رۆك كۆماری عێراق هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات‌و ئه‌وه‌ش پێشێلكردنی ده‌ستوره‌".
 محه‌مه‌د خه‌ڵه‌فیش، له‌سه‌ر لیستی ئاشتبونه‌وه‌و رزگاركردن، ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ ده‌بوایه‌ تاڵه‌بانی جیاوازی له‌نێوان پۆستی سه‌رۆك كۆمارو سكرتێری حیزبدا بكردایه‌، چونكه‌ پۆستی سه‌رۆك كۆمار مانای كۆكردنه‌وه‌ی هه‌مو عێراقیه‌كانه‌ له‌ژێر یه‌ك چه‌تردا، جێی ئاماژه‌یه‌ (15) رۆژ به‌ر له‌ ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان تاڵه‌بانی له‌ ته‌له‌فزیۆنی حیزبه‌كه‌یه‌وه‌ داوایكرد خه‌ڵك ده‌نگ به‌لیستی كوردستانی‌و مه‌سعود بارزانی پاڵێوراوه‌كه‌ی بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم بده‌ن.

به‌رهه‌م ساڵح پۆسته‌كه‌ی به‌غدای بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كارده‌هێنێت
به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح جێگری‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق، كه‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌ ماوه‌یه‌كه‌ له‌ به‌غدا گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و به‌ بێئه‌وه‌ی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ ره‌سمی‌ ده‌ست له‌و پۆسته‌ بكێشێته‌وه‌ ئێستا وه‌ك سه‌رۆكی لیستی كوردستانی بانگه‌شه‌ بۆ ئه‌و لیسته‌ ده‌كات هه‌رچه‌نده‌ تائێستاش یه‌كلایی نه‌بوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام باس له‌وه‌ده‌كرێت كه‌ گوایه‌ كاندیدی لیستی كوردستانییه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌تی داهاتوی هه‌رێمی كوردستان.

سه‌ركه‌وت حه‌مه‌حسێن، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای كوردی بۆ هه‌ڵبژاردن‌و شاره‌زای‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن، ئه‌وه‌ی بۆ رۆژنامه‌ خسته‌ڕو "ئه‌و كه‌سه‌ی بانگه‌شه‌ بۆ هه‌ڵبژاردن ده‌كات پێویسته‌ پێشئه‌وه‌ی له‌كۆبونه‌وه‌كانیدا ده‌ست به‌قسه‌و بانگه‌شه‌كردن بكات ده‌بێت خۆی بناسێنێت‌و ئه‌وه‌ رابگه‌یێنێت كه‌ ئه‌و له‌لایه‌ن فڵان لیسته‌وه‌ كاندیدكراوه‌ بۆفڵان پۆست‌و ئه‌و كۆبونه‌وانه‌ش كه‌ئه‌نجامی ده‌دات ده‌بێت كۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری بن‌و له‌ فه‌رمانگه‌و دامه‌زراوه‌ حكومیه‌كاندا نه‌بێت‌و له‌ هه‌موشیان گرنگتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌نابێت د.به‌رهه‌م پۆسته‌ ره‌سمیه‌كه‌ی خۆی كه‌ جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌ بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كاربهێنێت".
ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شداوه‌ پێویسته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی پۆستی حكومییان هه‌یه‌‌و هاوكات كاندیدی حیزبه‌كانی خۆیانن بۆ هه‌ڵبژاردن، ده‌بێت موڵكی ده‌وڵه‌ت وه‌ك سه‌یاره‌‌و ته‌یاره‌‌و پاره‌و هۆڵ‌‌و فه‌رمانگه‌كان به‌كارنه‌هێنێنن،
له‌كاتی پێشكه‌شكردنی وته‌ یان هێنانی ناوی هه‌ریه‌ك له‌ مه‌سعود بارزانی‌و جه‌لال تاڵه‌بانی‌‌و
د.به‌رهه‌م كه‌ ئێستا كاندیدای لیستی كوردستانییه‌ زۆرجار له‌ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه‌ پۆسته‌ حكومیه‌كانیان به‌كارده‌هێنرێت، وه‌ك د.به‌رهه‌م جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق‌و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم‌و جه‌لال تاڵه‌بانی‌ سه‌رۆك كۆماری عێراق.
سه‌ركه‌وت حه‌مه‌ حسێن رونیشیكرده‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وكه‌سانه‌ ته‌نیا وه‌ك خۆیان به‌شداری بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن ئاساییه‌، به‌ڵام كاتێك پۆسته‌ حكومیه‌كانیان به‌كارده‌هێنرێت ئه‌وه‌ ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ی خروقاته‌وه‌" پێشی وایه‌ ئه‌و پۆستانه‌ كاریگه‌ریی ده‌رونی بۆ سه‌ر ده‌نگده‌رو هاوڵاتیان ده‌بێت‌و ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسای بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌، چونكه‌ "ئێستا هه‌ر یه‌ك له‌ جه‌لال تاڵه‌بانی‌‌و مه‌سعود بارزانی‌و د.به‌رهه‌میش هه‌مان پۆستی حكومی خۆیان هه‌یه‌و هاوكات له‌ كوردستانیش بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن".

سه‌رۆكی حكومه‌تیش خروقاتی كردوه‌
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش به‌ده‌رنیه‌ له‌و خروقاتانه‌ی كه‌ئه‌م ماوه‌یه‌ به‌بۆنه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ ده‌ستیپێكردوه‌،
 له‌سه‌ردانێكیدا بۆ پارێزگای دهۆك نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد هاوڵاتیان ده‌نگ به‌لیستی كوردستانی بده‌ن كه‌ ئه‌وه‌ش به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان كاریگه‌ری ده‌بێت بۆسه‌رگۆڕینی رای ده‌نگده‌ر‌و هاوڵاتیان‌و ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ی خروقاته‌وه‌،
  خروقات له‌ سه‌ركرده‌كانه‌وه‌ شۆڕده‌بێته‌وه‌
 دوای ئه‌وه‌ی له‌م ماوه‌یه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ژماره‌یه‌ك خروقات‌و پێشێلكردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌‌و به‌رپرسانی پۆسته‌ باڵاكان ئه‌و دیارده‌یه‌ به‌رپرسانی پۆسته‌كانی خواره‌وه‌ی حیزبه‌كانیشی گرته‌وه‌،
 رۆژی (2/7) به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی (27)ی دوكانی یه‌كێتی له‌ناو مزگه‌وتی گوندی توربه‌ی ناحیه‌ی خدراندا بانگه‌شه‌ی بۆ لیستی كوردستانی كرد‌و داوای له‌ هاوڵاتیان كرد كه‌ ده‌نگ به‌ لیستی كوردستانی بده‌ن.
 له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نوسینگه‌ی لیستی گۆڕان له‌ شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێ‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌ لیستی كوردستانی پابه‌ند نین به‌ یاساكانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌و لایه‌نگرانی ئه‌و لیسته‌ له‌ مزگه‌وت‌و نه‌خۆشخانه‌و قوتابخانه‌و فه‌رمانگه‌ حكومیه‌كاندا پۆسته‌ری بانگه‌شه‌ی لیسته‌كه‌یان هه‌ڵده‌واسن‌و چه‌ندین به‌ڵگه‌شیان له‌وإوه‌وه‌ له‌به‌رده‌سدایه‌،
هه‌مان سه‌رچاوه‌ باسی له‌وه‌شكردوه‌ كه‌ لایه‌نگرانی لیستی كوردستانی له‌ناو یه‌كێك له‌ پاركه‌كانی ئه‌وشارۆچكه‌یه‌دا خێمه‌یه‌كیان هه‌ڵداوه‌و به‌ده‌نگی به‌رز بانگه‌شه‌ بۆ لیستی كوردستانی ده‌كه‌ن‌و خه‌ڵكی ئه‌وگه‌ڕه‌كه‌یان بێزاركردوه‌،

خروقات له‌ رێگه‌ی راگه‌یاندنه‌كانیانه‌وه‌
به‌پێی وته‌ی جێگری سه‌رۆكی په‌یمانگای كوردی بۆهه‌ڵبژاردن زۆرجار ئه‌نجامدانی ئه‌وخروقاتانه‌ له‌ رێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی ئه‌وحیزبانه‌ خۆیانه‌وه‌ روده‌دات،‌و وتی: "ئه‌وكه‌سانه‌ی له‌هه‌مانكاتدا پۆستی حكومیان هه‌یه‌و له‌ راگه‌یاندنه‌كانی خۆیانه‌وه‌ كاتێك باس له‌ كاروچالاكیه‌كانیان ده‌كرێت كه‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن زۆرجار گوێبیستی ئه‌وه‌ده‌بین كه‌ پۆسته‌ حكومیه‌كانیان به‌كارده‌هێنن، ئه‌وه‌ش خروقاته‌و راگه‌یاندنه‌كانی خۆیان پێیهه‌ڵده‌ستن".

 
     Print     Send this link     Add to favorites
 
ره‌وتی گۆڕان به‌ره‌و كوێ‌؟
رۆژمێری‌ هه‌ڵبژاردن
گۆڕان هاوکێشه‌یه‌کی نوێ
بیست وپێنجی حه‌وت
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
گۆڕان بۆ؟
-2-
گۆڕان به‌ڕێوه‌ نیه‌، رویداوه‌
ئه‌وانه‌ی‌ رابوردومان لێزه‌وت ده‌كه‌ن خۆیان رابوردیان نییه‌
ئه‌ركی‌ له‌پێشینه‌ی‌ تاك له‌هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا
په‌رله‌مانی میلله‌ت... یان په‌رله‌مانی حیزب و ...
درۆی پێش هه‌ڵبژاردن!
د.له‌تیف شێخ مسته‌فا: له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
جه‌مسه‌رگه‌ری وگۆڕان ونیه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌ك
حیكمه‌ته‌كانی‌ گۆڕان
گۆڕان بۆ؟
-2-
پڕوپاگه‌نده ‌یان بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن
تێپه‌ڕبوون به‌زۆنگاودا...
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
دروستكردنی‌ دیكتاتۆرێك بۆ كوردستان
نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ گوَڕاندا ده‌گوَڕێت...
نه‌وشیروان و وێنه‌! عه‌قڵ و سۆز و هه‌ڵبژاردن
96 ده‌نگ
گۆڕان بۆ كێیه‌‌و كێن ئه‌وانه‌ی‌ گۆڕان دروست ده‌كه‌ن؟
درۆمه‌که‌ن، درۆمه‌که‌ن..تا باوه‌ڕتان پێبکه‌ن
هه‌ر ده‌ستور مابوو بیحیزبێنن، ئه‌ویشیان کرد
بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن و كه‌لتور
رێگای گۆڕان - گۆڕانی رێگا
له‌پێناوی كام گۆڕاندا ده‌نگده‌ده‌ین به‌لیستی گۆڕان؟
نامه‌یه‌کی کورت و کراوه‌ بۆ سه‌رانی کورد
گۆڕان...
له‌ مۆنۆپۆلی ده‌ستوره‌وه‌ بۆ مۆنۆپۆلی ده‌سه‌ڵات
ترسی دڵی شێرکۆ بێکه‌س و هه‌ڵبژاردن
پێشکه‌شه‌ به‌ فه‌رمانڕه‌وایانی هه‌رێم
به‌راورد
گه‌نجان هێزن.. یان په‌راوێزن؟!
تایبه‌نمه‌ندیه‌كانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ده‌بێت چۆنبێت؟
ده‌رفه‌تی‌ گۆڕان
چه‌مکی هه‌ڵبژاردن
ده‌نگ ده‌ده‌ین به‌ هه‌ق... ده‌نگ ده‌ده‌ین به‌ خومی
ئایا خواستی گۆڕان و چاکسازی، دوژمنایه‌تی کردنی ده‌سه‌ڵاته‌؟!
په‌نده‌کانی هه‌ڵبژاردنی گشتیی سه‌رکۆماری ئێران
په‌رله‌مان ‌و ده‌ستوور
له‌ په‌راوێزی‌ مشتومڕی‌ ده‌ستووردا
پارتی‌‌و سیستمی‌ پاشایه‌تی‌، یه‌كێتی‌‌و ره‌فتاری‌ دۆڕاوانه‌
ئه‌نفلۆنزای هه‌ڵبژاردن له‌ کوردستاندا
جه‌ماوه‌ر ده‌نگ بۆ لیستێك ئه‌دات که‌ حکوومه‌تێك پێك بێنێ وه‌زیره‌کانی حیزبی نه‌بن
ده‌نگ به‌م مرۆڤه‌ بده‌ن
هه‌ڵبژاردن و فرتوفێڵه‌كان..
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
ئه‌دیبان و هونه‌رمه‌ندان له‌ پرۆسه‌ی‌ گۆڕاندا
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
ده‌نگتان ویژدانتانه‌ مه‌یفرۆشن
گۆڕان له‌ پارادۆکسه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا‌
کوا سیاسه‌ت و حیزبی چه‌پکه‌ گوڵه‌که؟
ستراتیژی لیستی گۆڕان چۆن ده‌ست پێبکا؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
ده‌نگ بۆ كام ده‌ستووره‌یان بده‌ین؟
ئاماژه‌كانی‌ قبوڵكردنی‌ ده‌ستوور
بۆچی هه‌موو خه‌ڵک ده‌ڵێن گۆڕان
هه‌ڵبژاردن و ئه‌گه‌ره‌كانی‌ ساخته‌كردن
وانەیەک بۆ ئایندەی حیزبەکانی ئێمە
ئێره‌ كوردستانه‌...
بۆچی‌ پێویستمان به‌چاكسازییه‌ ؟
به‌دبه‌ختیه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن
په‌یام و به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ