دیمانه: به‌رزان عه‌لی حه‌مه
جیاواز له‌بیروبۆچونی سۆزداری‌و كاریگه‌ریی میدیاییهكانو تێإوانینی سه‌رپێییانه، ئه‌و له‌خوێندنه‌وه‌یه‌كی زانستییانه‌وه، پێیوایه سیستمی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان پێویستی به‌گۆڕان هه‌یه‌و ئه‌و گۆڕانه‌ش به زه‌روره‌تی ژیانی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و روئیای پیاوه سیاسییه‌كان ده‌زانێت له ناوچه‌كه‌دا، یوسف محه‌مه‌د مامۆستا له‌كۆلێژی رامیاریی زانكۆی سلێمانی، له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه بۆ دوا دێڕی قسه‌كانی، باس له‌گرنگی گۆڕان دهكاتو له‌دوا دێڕی ئه‌م چاوپێكهوتنهشدا بهیهقینێكهوه ده‌ڵێت "گۆڕان به‌ڕێوه‌یه، گۆڕانێكه به‌ره‌وپێشه‌وه، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین".
له‌باره‌ی گرنگی گۆڕان‌و ئامانجه‌كان له‌دروشمی گۆڕان‌و چه‌ندین باسی دیكه‌ی نزیك له باسی گۆڕان، ئه‌م دیداره‌مان له‌گه‌ڵ یوسف محه‌مه‌د پسپۆڕی سیاسی‌و مامۆستا له‌زانكۆی سلێمانی سازدا.
*مامۆستا به بۆچونی به‌ڕێزت ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی كه له‌پێشمانه چی ده‌گۆڕێت، هه‌ڕه‌می ئیداریی حكومه‌ت یان فیكر‌و روئیای مرۆڤه‌كان به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه؟
مامۆستا یوسف: زۆر سه‌خته ئێستا پێشبینی داهاتوبكهینو باسی ئه‌وه بكه‌ین كه گۆڕان له‌داهاتودا چۆن ده‌بێت، به‌ڵام هێنده ده‌توانین كه بڵێین به‌هۆی ئه‌و هێزه‌ی كه به‌ڕێوه‌یه، له‌كوردستاندا جوڵه‌یه‌ك دروستدهبێتو په‌رله‌مانێك دروستده‌بێت كه په‌رله‌مانێكی گوێگر نییه، لانیكه‌م ئه‌و په‌رله‌مانه په‌رله‌مانێك ده‌بێت كه له‌سه‌ر زۆر شت هه‌ڵده‌داتێ، یان ده‌توانین بڵێین هێزێكی سیاسی دروستده‌بێت كه به‌ئاسانی ده‌سته‌مۆ ناكرێت، ئه‌م هێزه سیاسییه ئه‌گه‌ر خۆشی بیه‌وێت دهستهمۆبێت، ئه‌و بانگه‌شانه‌ی كه بهرزیكردوهتهوه نایه‌ڵێت دهستهمۆبێت، چونكه وجودی ئه‌و هێزه سیاسییه له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵێك بانگه‌شه‌یه كه جیای ده‌كاته‌وه له‌هێزه سیاسییه‌كانی دیكه‌ی مه‌یدانه‌كه، ئه‌م هێزه‌ش كه دروستبوه سودی له ژێرخانێكی دورودرێژ بینیوه، ره‌نگه به‌شێك له‌ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی رۆڵیان تیا بینیبێت، راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ رۆڵی تیابینیوه، سلبیاته‌كانی خودی ده‌سه‌ڵات رۆڵی تیا بینیوه‌و ..تاد، ئێستا ئه‌م هێزه هاتوه ده‌یه‌وێت ئاراسته‌ی ئه‌م روئیایه بكات، بۆیه ئه‌م هێزه‌ش ده‌بێت جوڵاوبێت له‌پێناو مانه‌وه‌ی خۆیدا، وه‌كو هێزه‌كانی دیكه نییه كه شه‌رعییه‌تیان له هێزی چه‌كداری‌و پاره‌و ده‌سه‌ڵات وه‌رگرتوه.
*واته پێتوایه ئه‌م هێزه ده‌رهاویشته‌ی ئه‌و واقیعه‌یه كه هه‌رێمی كوردستانی تێدایه؟
یوسف محه‌مه‌د: ئه‌م هێزه ماوه‌یه‌كی دورودرێژه له‌دروست بوندایه، ئێستا ئه‌م هێزه‌ی كه خۆی به‌شێكه بونیادی ئه‌م ژێرخانه، دێت ئاراسته‌ی ئه‌م ژێرخانه دهكاتو بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی لێدروستده‌كات، مانه‌وه‌ی ئه‌م هێزه‌ش به‌نده به‌وه‌ی كه به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی كه هێزی لێوه‌رگرتوه، ئه‌و ئه‌زمه‌یه‌ی كه ئێستا یه‌كێتی تێدایه هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و سه‌رچاوه‌ی شه‌رعییه‌ته‌ی نه‌ماوه كه له‌كاتی دروستبونیدا هه‌یبو.
*باسی ئه‌وه‌ت كرد كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر بنه‌مای عهجولییهك دروستبوه، ئایا لهدورڕۆژدا ئه‌گه‌ر ئه‌م هێزه له خواستی خه‌ڵك لایدا، گه‌ل ده‌توانێت سزای بدات؟
یوسف محه‌مه‌د: به‌دڵنیاییه‌وه گه‌ل ده‌بێت سزای هه‌مو لایه‌نێك بدات كه لهپرۆگرامو به‌رنامه‌ی خۆ لاده‌دات‌و ئه‌و به‌ڵێنانه جێبه‌جێ ناكات كه به‌خه‌ڵكی داوه، لانیكه‌م گه‌ل ده‌توانێت له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتودا ده‌نگی پێنه‌دات، ئه‌م هێزه‌ی كه ئێستا دروستبوه ته‌ماحی ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه‌و مافی خۆشیه‌تی، به‌ڵام ته‌نیا به‌وه ده‌توانێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به‌ده‌ستبهێنێت كه له‌سه‌ر ئه‌م شێوه‌یه‌ی خۆی بمێنێته‌وه له‌په‌رله‌مانی داهاتوداو ئه‌و جموجوڵه‌ی كه ئێستا دروستیكردوه، بتوانێت زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی به‌رێت، به‌دڵنیاییشه‌وه زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی ده‌بات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بو بهكۆپییهك له هێزه‌كانی دیكه، ئه‌وا خۆی مه‌حكوم ده‌كات بهفهشهل، وا پێشبینیده‌كرێت كه ئه‌م هێزه كۆمه‌ڵێك ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت، ئێمه هه‌ڵبژاردنی زۆرمان له‌پێشه، ئه‌م هێزه‌ش له‌ئه‌نجامی ئه‌مانه‌دا به‌رده‌وام بیر له‌وه ده‌كاته‌وه كه سنوری ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی فراوان بكات‌و ئه‌مه‌ش له‌ئه‌نجامی ئه‌وه‌وه ده‌بێت كه به‌و عهجولییهی خۆی بمێنێته‌وه.
*واته، عهجولبونی بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی هه‌یكه‌لی دیموكراسییانه‌ی ئه‌و هێزه نیشانده‌دات؟
یوسف محه‌مه‌د: به‌دڵنیاییه‌وه دیموكراسی پێویستی به عه‌جولی هه‌یه، پێویستی به‌وه‌یه به‌رده‌وام نه‌وه‌ستیت، ئه‌زانی له‌سیستمی دیموكراسیدا هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كان میكرۆسكۆبیان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات داناوه‌و ده‌یانه‌وێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بچوكترین هه‌ڵه بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان لێی گه‌وره بكهنو خه‌ڵكی پێ بێننه سه‌ر شهقامهكانو فشار بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات دروستبكهنو خه‌ڵكه‌كه به‌لای خۆیدا رابكێشێت‌و له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌نگ بهدهستبهێنێتو بچێته سه‌ر ده‌سه‌ڵات.
*واته ئێستا هێزێك دروستبوه كه گه‌ل ئه‌و هێزه به‌هی خۆی دابنێت نه‌ك ئه‌و هێزه گه‌ل به‌هی خۆی بزانێت؟ به‌نمونه روئیای هه‌ردو حیزبه باڵاده‌سته‌كه‌ی ئێستا به‌جۆرێكه كه سه‌رتاپای كوردستان هی ئه‌وانه!
یوسف محه‌مه‌د: مادام هێزێك له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات نییه‌و پێویستی به گه‌له بۆ ئه‌وه‌ی بیخاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات، كه‌واته ئێستا گه‌ل خاوه‌نی ئه‌م هێزه‌یه، به‌ڵام پێویسته گه‌ل به‌و خاوه‌ندارییه‌ی خۆی بمێنێته‌وه.
*مامۆستا ئه‌م جموجوڵه‌ی كه ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم هه‌یه‌تی، نه‌ده‌بو هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه سلوكی ده‌سه‌ڵات به‌م چه‌شنه بێت؟ بۆچی ئێستا ده‌توانێت به‌م شێوه‌یه چالاك بێت‌و دوای هه‌ڵبژاردن وا نامێنێت؟
یوسف محه‌مه‌د: ئه‌مه رێك لهسلوكی خوێندكاری ته‌مه‌ڵ ده‌چێت كه ته‌نیا له‌شه‌وی تاقیكردنه‌وه‌كاندا سهعیدهكات، به‌ڕاستی ئه‌م هێزه‌ش كه خان‌و تاپۆدهكهنو عه‌رزه ده‌به‌خشنه‌وه‌و جاده قیرتاو ده‌كه‌ن له‌و خوێندكاره ته‌مه‌ڵه ده‌چن.
*ئایا له‌جیهاندا نمونه‌ی رژێمی له‌م جۆره‌مان هه‌یه؟ یان تاچه‌ند به‌م كارانه‌ی هه‌ڵاوسانی سیاسی‌و ئابوری‌و ئهخلاقیو كۆمه‌ڵایه‌تی دروستكردوه؟
یوسف محه‌مه‌د: به‌دڵنیاییه‌وه زه‌ره‌ری داوه، لایه‌نه خزمه‌ت گوزارییه‌كه‌ی شتێكی ته‌ندروسته، به‌ڵام پێویسته گه‌ل وا له‌ده‌سه‌ڵات بكات كه به‌رده‌وام سه‌عی بكات، ئه‌مه‌ش به‌وه ده‌بێت كه گه‌ل هه‌میشه هێلكه‌كانی خۆی نه‌كاته سه‌به‌ته‌یه‌كی دیاریی كراوه‌وه، با سه‌یری هێزه‌كانی دیكه بكات، ئه‌گه‌ر ئه‌و كاته‌ی ده‌نگی پێده‌دات لێی بێده‌نگ نه‌بێت. له‌دنیادا هه‌رده‌سه‌ڵاتێك ئه‌و كاته‌شی كه ده‌چێته سه‌ر دهسهڵاتو كاتێك شتێك ده‌كات به‌زیانی خه‌ڵك‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌ل ره‌چاو ناكات، كاتێك كه به‌ڵێنه‌كانی خۆی جێبه‌جێ ناكات، گه‌ل دێته سه‌ر دهسهڵاتو ده‌یڕوخێنێت.
*واته حكومه‌ت كرێگرته‌ی گه‌له‌و ده‌بێت گه‌ل له‌به‌رامبه‌ریدا بێده‌نگ نه‌بێت؟
یوسف محه‌مه‌د: ئاخر تائێستا ئه‌م مانایه له‌لای ئێمه نه‌چه‌سپاوه، گه‌ل نابێت به‌خشنده بێت به‌رامبه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات، ئه‌سڵی فه‌لسه‌فه‌ی دیموكراسی بریتییه له‌وه‌ی كه گه‌ل خۆی ده‌سه‌ڵاتداره، به‌ڵام هه‌ڵبژاردن جیاوازه له موبایهعهكردن، واته به‌رده‌وام خه‌ڵك بێت‌و به‌یعه‌ت تازه بكاته‌وه بۆ ده‌سته‌ڵاتێكی سیاسی، هه‌ڵبژاردن واته كۆمه‌ڵێك شتت له‌به‌رده‌ستدایه‌و خۆت هه‌ڵیده‌بژێریت.
*من ئه‌م پرسیاره‌م زۆر دوبارهكردوهتهوهو حه‌زده‌كه‌م له‌تۆشی بپرسم، ئایا بۆچی كاتێك ده‌سه‌ڵاتی كوردی كارێكی گه‌رچی بچوكیش بێت بكات، منه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا دهكاتو واده‌زانێت له‌كاسه‌ی خۆی نانی ئه‌و خه‌ڵكه ده‌دات؟
یوسف محه‌مه‌د: له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌ل هه‌ست به ئهركو مافه‌كانیان ناكه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی هاوڵاتییان هه‌ست به‌وه ناكه‌ن كه خۆیان خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی راسته‌قینه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی هاوڵاتییان لێپرسینه‌وه ناكه‌ن به‌رامبه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، ئه‌و كاته‌ی كه گه‌ل به‌رده‌وام به‌یعه‌ت تازه‌ده‌كاته‌وه بۆ ده‌سته‌ڵاتێكی سیاسی، ئه‌مه‌ش واده‌كات ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بێمنه‌ت بێت به‌رامبه‌ر به گه‌ل، ئه‌و كاته‌ی كه خه‌ڵك ناتوانێت به‌باشترین شێوه نوێنه‌ره‌كانی خۆی هه‌ڵبژێرێت، په‌رله‌مانێك دروستده‌بێت كه ده‌سه‌ڵات دایناوه‌و په‌رله‌مانتارانیش ده‌بنه نوێنه‌ری ده‌سه‌ڵات، وه‌ك ئه‌م په‌رله‌مانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه جێبه‌جێكه‌ری پڕۆژه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسین به‌سه‌ر گه‌له‌وه، باشترین نمونه‌ش تێپه‌ڕاندنی ده‌ستوره.
ئێستا خه‌ریكه به‌ته‌واوه‌تی هاوكێشه‌كه پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه، گه‌شه‌كردنی دیموكراسی ده‌بینین له‌ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق، من له‌گه‌ڵ ئه‌و موفه‌كیرو فه‌یله‌سوفانه‌دا نیم كه ره‌خنه له‌وه ده‌گرن بڵێیت له‌عێراقدا دیموكراسی گه‌شه‌یكردوه، به‌ڕاستی من پێموایه دیموكراسیی له‌خواروی عێراقدا گه‌شه‌یكردوه، ئیتر ئه‌وه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌وه واده‌كات دیدی به‌رامبه‌ر بهمن چۆن بێت، من گوێم له‌به‌ڕێز نێچیره‌ڤان بارزانی بو كه له‌دوای گهإاندنهوهی له‌سه‌فه‌رێكدا وتی ئه‌وه‌ی له‌كوردستان بڵاوده‌كرێته‌وه كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر سهنگو قورسایی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و چاره‌سه‌ره‌كه‌ی واده‌بینی كه میدیای كوردی ئه‌و شتانه بڵاونه‌كاته‌وه، میدیای كوردی به‌رپرس نییه له‌وه‌ی تۆ ناشرینیت، به‌ڵكو خۆت ناشرینیت.
*واته ده‌ته‌وێت بڵێیت به‌رپرسانی كورد ده‌یانه‌وێت میدیای كوردی په‌رده‌پۆشی كه‌موكورتییه‌كانیان بۆ بكات؟
یوسف محه‌مه‌د: پێموایه میدیای كوردی به‌رپرسه له‌وه‌ی كه ئه‌م سه‌نگه داده‌به‌زێت، له‌كاتێكدا كه ئێمه دیموكراسی نین‌و مافه‌كانی مرۆڤ به‌ته‌واوه‌تی ناچهسپێنینو ئازادییه گشتییه‌كان سنوردار ده‌كه‌ین‌و سانسۆر ده‌خه‌ینه سه‌ر ئازادییه رۆژنامه‌وانییه‌كان، رۆژنامه‌نوسێك ئاراسته‌ی دادگا ده‌كه‌ین كه راپۆرتهههواڵێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌كوردستان بڵاوكردوه‌ته‌وه.
*پێتوایه هۆكاره سه‌ره‌كیی زۆری ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵك له‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستا چییه؟
یوسف محه‌مه‌د: دو هۆكاره، یه‌كه‌میان خزمه‌تگوزارییه‌كانه، ئه‌و كاته‌ی خه‌ڵك كاره‌باكه‌ی ده‌كوژێته‌وه یه‌كسه‌ر ده‌زانێت كێ به‌رپرسیاره له‌وه‌ی كاره‌بای پێ نادات، دوه‌میشیان نه‌بونی دادپه‌روه‌رییه، ئه‌و كاته‌ی كه هاوڵاتییه‌ك ماڵه دراوسێكه‌ی ده‌بینێت كه بهرپرسێكهو هه‌مو خزمه‌تگوزارییه‌كانی هه‌یه‌و ئه‌م نییه‌تی، یان له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئه‌و ماڵه به‌رپرسه ده‌توانێت باڵه‌خانه‌كه‌ی بباته ئاسمان‌و ئه‌میش خه‌ریكه ده‌ڕواته زێرابی باڵه‌خانه‌كانی ئه‌وه‌وه، ئه‌م نادادپه‌روه‌رییه‌ش واده‌كات كه خه‌ڵك به‌ئاسانی هه‌ست بهكهمو كورتییه‌كانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سیاسییه بكات.
*بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان، یهكێتیو پارتی په‌نایان بردوه‌ته به‌ر خوێنی شههیدانو ئاڵای كوردستان‌و ناوی لیسته‌كه‌شیان به‌ناوی كوردستانییهوهیه، ئایا ئه‌و شتانه به‌ته‌نیا موڵكی ئه‌و دو حیزبهنو لایه‌نه‌كانی دیكه له مۆزه‌مبیقه‌وه هاتون؟
یوسف محه‌مه‌د: به‌ڕاستی خوێنی شه‌هیدان موڵكی نه‌ته‌وه‌یه‌و ده‌بێت به‌پیرۆزی بهێڵرێته‌وه، خوێنی شه‌هیدان مه‌زادی سیاسی نییه، ئه‌مه سوكایه‌تیكردنه به‌خوێنی شه‌هیدان كه تۆ بته‌وێت به خوێنی شه‌هیدان ده‌سه‌ڵات بگریته ده‌ست، خه‌ڵكی كوردستان هه‌موی قوربانی ده‌ستی سته‌م بوه، موڵكی نه‌ته‌وه بۆ مه‌زایه‌ده‌ی سیاسی نییه، خوێنی شههیدانو ئه‌و هه‌مو ماندوبونه له‌پێناوی ئه‌وه‌دا بو كه دنیایه‌كی دادپه‌روه‌رانه دروست بكه‌ین، نه‌ك من‌وتۆ مه‌زایه‌ده‌ی پێوه بكه‌ین‌و گیرفانهكانمانی پێ پڕبكه‌ین، كاتێك لهكونفهیهكونێكدا بۆ كاره‌با 18 ملیۆن دۆلار دیار نامێنێت‌و لێره‌وه ته‌حویل ده‌كرێت بۆ بانكێكی به‌ریتانیا، من ناتوانم به‌مه بڵێم ده‌ستت خۆش بێت حكومه‌ت، چونكه بزانه چه‌ند كه‌س به‌هۆی ئه‌مه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ند بوه.
*هێنانی چه‌مكی نه‌ته‌وه‌و ئاڵای كوردستان‌و خوێنی شههیدانو هتد مهزایهدهیهكی سیاسییه به‌سه‌ر لیسته‌كانی دیكه‌دا؟
یوسف محه‌مه‌د: به‌ڕاستی كۆمه‌ڵێك شتی قه‌واره‌ی سیاسی‌و هه‌رێمی سیاسی ئیتر چی ناوده‌نێیت، پێویست ده‌كات نه‌هێنرێنه ناو مه‌زاده‌وه، به‌ڕاستی پێویست ده‌كات ئاڵای كوردستان‌و ناوی كوردستان نه‌هێنرێته ناو پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه.
*حه‌زده‌كه‌م قسه‌یه‌كی تایبه‌تیش له‌سه‌ر لیستی گۆڕان بكه‌ین، ئایا لیستی گۆڕان بایی ئه‌وه‌نده ده‌بێت خه‌ونی له‌سه‌ر بونیاد بنرێت؟
یوسف محه‌مه‌د: لیستی گۆڕان، به‌و ستایله تازه‌یه‌وه هاتوه‌و لهحیزبیبون ده‌رچوه‌و لیستێكه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه پرۆژه كۆیكردوه‌ته‌وه، لیستێكه كه روئیایه‌كی خستوه‌ته‌ڕو بۆ چۆنێتیی باشتركردنی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان، لیستێكه كه یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی بریتی بو له ره‌دكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان كه ئێمه هه‌ستده‌كه‌ین ئیراده‌یه‌كی سیاسی له‌و پرۆژه‌یه‌دا هه‌بوه، لیستێكه كه له‌داهاتودا ده‌توانێت به‌شێك بێت له‌گۆڕان، گۆڕان له‌كوردستان پرۆسه‌یه‌كی شاملترو گشتگیرتره‌و پرۆسه‌یه‌كی به‌رفراوانتره، لیستی گۆڕان به‌شێكه له‌و گۆڕانه، ئێمه پێویستمان به‌وه‌یه ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات روبدات، خۆزگه پارتی‌و یه‌كێتیش به‌لیستی جیاواز دابه‌زینایه.
*واته لیستی گۆڕان لێدانبوه له‌و پیرۆزییه ده‌ستكردانه‌ی كه حیزبه‌كان بۆ شه‌رعییه‌تدان به‌مانه‌وه‌و ده‌سته‌ڵاتدارێتیی خۆیان دروستیانكرد؟
یوسف محه‌مه‌د: به‌شێكیشی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌شێك له جه‌زابیه‌تی لیستی گۆڕانیش ئه‌وه‌یه كه حیزب نییه‌و پڕۆژه كۆی كردوه‌ته‌وه، پڕۆژه‌كه‌ش له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه بریتییه لهگۆڕینو چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ئه‌زمه قوڵانه‌ی كه ئه‌مڕۆ له‌كوردستان هه‌ن، پێموابێت ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست، یه‌كه‌م كار كه لیستی گۆڕان ده‌یكات به‌ڕێخستنی پرۆسه‌ی لێپرسینه‌وه‌یه له‌هه‌رێمی كوردستاندا، ئه‌و لێپرسینه‌وه‌یه سه‌ره‌تا له‌په‌رله‌مانه‌وه ده‌ستپێده‌كات، دوایی ده‌گوازرێته‌وه بۆ وه‌زیرو به‌ره‌و خوارتر، به‌دڵنیاییشه‌وه ئامانج نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵییه له‌هه‌رێمی كوردستاندا، ئه‌گه‌ر به‌دوای ئه‌مه‌دا نه‌یه‌ت ئه‌وا ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه ده‌نگ به‌و لیسته ده‌ده‌ن توشی بێئومێدی ده‌به‌ن، بۆیه ئه‌م لیسته ناچاره ئه‌و به‌ڵێنانه جێبه‌جێبكات كه به‌خه‌ڵكی داوه، ئه‌گه‌ر لیستی گۆڕان ئه‌م به‌ڵێنانه‌ش جێبه‌جێ نه‌كات، پێموایه نه‌ك هه‌ر زیان به‌خۆی دهگهیهنێتو ئه‌توێته‌وه، به‌ڵكو زیان ده‌گه‌یه‌نێت به‌پرۆسه‌ی گۆڕان له‌هه‌رێمی كوردستاندا.
*ئایا گۆڕان به‌ڕێوه‌یه؟
مامۆستا یوسف: به‌ڵێ گۆڕان به‌ڕێوه‌یه، گۆڕانێكه به‌ره‌و پێشه‌وه، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین.