فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ڕه‌شید
ئه‌مڕۆ هه‌مومان ئاگادارین که‌خه‌ڵکی کوردستان به‌په‌رۆشه‌وه خۆیان ئاماده‌کردوه بۆ رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌کان، هه‌مولایه‌کیش چاومان له‌وه‌یه که‌چۆن به‌په‌له پروزه و ته‌نگه‌تاوییه‌وه که‌سایه‌تییه گه‌وره‌کانی ناو حیزب وحکومه‌ت له‌ناو هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کان دا بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ حیزبه‌کانیان ده‌که‌ن.
هه‌مولایه‌کیش ئه‌وه‌ده‌بینین که زۆرترین وخرۆشاوترین جه‌ماوه‌ری راسته‌قینه‌ی پڕحه‌ماس له‌ته‌واوی چین وتوێژه‌کانی کوردستان ئاپۆره‌ی مۆمی گۆڕانیان داوه.
ده‌کرێت ئه‌مڕۆ ئه‌م قۆناغه سیاسییه به‌شڵه‌قانێکی سیاسی و وه‌رچه‌رخانێکی نوێ پێشوازی بکه‌ین، ده‌کرێت ئه‌مڕۆ هیچ سڵنه‌که‌ینه‌وه له‌پرسی هه‌ڵبژاردن و به‌هیچ شێوه‌یه‌کیش نه‌که‌وینه ناوترسی نانبڕین و دورخستنه‌وه له‌سه‌رکاره‌کانمان چۆن ئه‌مڕۆ خواستی گۆڕان و ده‌نگی گۆڕان بوه‌ته بزوتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری به‌رفراوان، کورد وته‌نی (چونه‌شه‌ڕ له‌گه‌ڵ گه‌وره پیاوان شاییه) مه‌به‌ستم له‌چونه شه‌ڕ خوانه‌خواسته عه‌قڵی شه‌ڕ و هه‌ڵگرتنی (بڕنه‌و) نیه، به‌ڵکو مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه که ده‌ستگرتنی هه‌مومان له‌یه‌ک ریزداو پشیتوانی کردنمان له بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری گۆڕان چونه ناو ئاهه‌نگێکه له‌گه‌ڵ یه‌کتری بۆ نزیکبونه‌وه له‌سه‌رکه‌وتنی هه‌مومان.
ده‌کرێت ئه‌م جاره به‌به‌رچاوڕونی وبه‌ئه‌زمون له‌کارنامه‌ی رابردوی ده‌وڵه‌ت و ده‌وڵه‌تداری بزانین ده‌نگ به‌کام نوێنه‌رانه ده‌ده‌ین وه‌کام لیست و قه‌واره‌ی سیاسی بکه‌ینه لیستی خه‌ڵک؛
ده‌کرێت هه‌ندێک پێوه‌ر بکه‌ینه پێوانه بۆ هه‌ڵسانگاندنی قه‌واره‌و لیسته سیاسییه‌کانی ناوکێبڕکێکانی هه‌ڵبژاردن، باگراوه‌ندی سیاسی، بێزراوی لای جه‌ماوه‌ر، وابه‌سته‌یی و وه‌لا بۆ وڵاتانی ئیقلیمی، هه‌ڵگری په‌یام و هزری کۆنزێرڤاتیفانه، ئه‌زمونی تاقیکراوه‌ی گه‌نده‌ڵی وسه‌رنه‌که‌وتوی ئیداری؛ هه‌مو ئه‌م پێوه‌دانگانه‌ش دوره له‌گوزارشتکردن له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
به‌پێچه‌وانه‌وه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دورله‌ئینیما وهاوسۆزی ئیقلیمی. دورله ترس ومۆته‌که‌ی کۆنزێرڤاتیفانه بۆسه‌ر وڵات ونیشتمان، خۆی نمایش ده‌کات.
له بارگاوی بونی ته‌واوی کایه‌کانی کۆمه‌ڵگا و ژیان به حیزب. له‌به‌رفراوانبونی ناعه‌دالاتییه‌کانی کۆمه‌ڵگادا بورکانی گۆڕان ده‌رکه‌وت، لێره‌وه ئاپۆره‌ی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گۆڕان به‌فوکردن به‌بۆقی گه‌نده‌ڵی و سکانداڵه‌کانی ده‌سه‌ڵات، ئه‌و متمانه‌یه‌ی لای خه‌ڵک به‌ده‌ستهێناوه که وه‌ک ئێلته‌رناتیف و رێگه‌چاره‌ی سیاسی هیوای له‌سه‌ر هه‌ڵچنرێت، لیستی گۆڕان له‌سه‌ر ئه‌جێندا وپه‌یام وکارنامه‌ی خۆی به‌م کاکڵ وجه‌وهه‌ره جه‌ماوه‌رییه‌وه، ده‌خوازێت جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان بخاته‌به‌رده‌م سندوقه‌کانی هه‌ڵبژاردن.
بۆیه ده‌کرێت هه‌مولایه‌ک له‌سه‌رئه‌وه کۆکبین که گۆڕان زه‌روره‌تێکی حه‌تمی ئه‌مڕۆی قۆناغه‌که‌یه و ده‌کرێت بیکه‌ینه سه‌ره‌تایه‌کی نوێ بۆ ده‌ربازبون له سیاسه‌تکردنی ته‌قلیدی و رزگاربون له بارگاوی بونی کایه‌کانی ژیان له‌خۆسه‌پاندنی حیزبی.
ده‌کرێت گۆڕان له‌م هه‌ناگاوه ده‌ستپێبکه‌ین و هه‌مو ئه‌و ناڕازایه‌تییه به‌رهه‌قانه‌ی جه‌ماوه‌ر ببێته سه‌رمایه‌ی مه‌زنی مه‌عنه‌وی لیستی گۆڕان، تاهه‌مومان بێزاری و وناڕه‌زاییه‌تییه‌کانمان بکه‌ینه ده‌نگ وبیخه‌ینه ناوسندوقه‌کانی گۆڕان، لێره‌شه‌وه ده‌کرێت گۆمی هاوکێشه‌ی سیاسی ئاینده بشڵه‌قێنین تا په‌رله‌مانی دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی 25/7 بکه‌ینه په‌رله‌مانێک که‌ماڵێک بێت بۆ دایالۆکی راشکاو راسته‌وخۆ، بۆ به‌رگریکاری له داخوازی و ده‌ستکه‌وته‌کانی خه‌ڵک، بۆ رزگاربونی خه‌ڵکی کوردستان له په‌رله‌مانی چه‌پڵه و ئه‌شهه‌دوبیلاکردن.