نه‌وزادی موهه‌ندیس
• وه‌ك ئاشكرایه هه‌مو بزوتنه‌وه‌یه‌كی گۆڕان مانا و مه‌غزایه‌كی قوڵ و فراوانی هه‌یه له‌ڕوی كاریگه‌ری و پانتایی كاركردنیه‌وه له‌سه‌ر سیسته‌مه باوه‌كه‌ی ده‌سه‌لاَت و كۆمه‌ڵگاوه. گۆڕان له هه‌مو بواره‌كانی ژیاندا ئاماده‌گی هه‌یه و پێویستیه‌كی به‌رده‌وامه بۆ گه‌شه‌پێدان و نوێبونه‌وه و به‌ره‌وپێشچون و داهێنان و هه‌نگاونان به‌ره‌و ئاینده. گۆڕان بۆ خۆی مژده به‌خشێكی فره ره‌هه‌نده و دژی هه‌مو ستاتیكایه‌ك و چه‌قبه‌ستن و كۆنه‌پارێزی و له‌ڕێلادانێكی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌لاَیه‌تی و...هتد. پڕۆسه‌یه‌كه گه‌ر ئه‌مڕۆ رونه‌دات به‌دڵنیایی سبه‌ی هه‌ر روده‌دات.
• به‌م شێوه‌یه پڕۆسه‌یه‌كی ئاوها گه‌وره و گرنگ و كاریگه‌ر و زێده هه‌ستیار پێویستی له‌لایه‌ك به رابه‌ران و چالاكوان و هه‌ڵسوڕاوانێكی زێده كارامه و عه‌قڵ فراوان و دور ره‌هه‌ندی سیاسی و فكری و ئابوری و سنگ و نوچه فراوان هه‌یه كه بڕوای ته‌واویشی به دیموكراسی و ئازادیه‌كان هه‌بێت, له‌لایه‌كی تریشه‌وه پێویستی به شێوازێكی سه‌ركه‌وتو و نه‌رم و نیان و له‌سه‌رخۆ و گونجاوی قۆناغ و سه‌رده‌مه‌كه‌ش هه‌یه.
• هه‌ربۆیه كارێكی زێده پێویسته كه ئه‌م دو هۆكاره وه‌ك زه‌مینه‌سازیه‌كی له‌بار بخوڵقێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوی گۆڕان چێ ببێت و بگاته ئامانجه‌كانی خۆی.
• گۆڕان له ئه‌نجامی چی و بۆ چیش؟
• هه‌مو پڕۆسه‌یه‌كی گۆڕان له‌هه‌ر كۆمه‌ڵگا و سیسته‌م و ده‌سه‌لاَتێكدا له ئه‌نجامی چه‌ندین فاكته‌ر و پاڵنه‌ره‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات له‌وانه:
• لادانی سیسته‌م و ده‌سه‌لاَته سیاسیه‌كه له شاڕێگای خزمه‌تكردنی جه‌ماوه‌ر و ئاوه‌دانكردنه‌وه و خۆشگوزه‌رانی و عه‌داله‌تی كۆمه‌لاَیه‌تی.
1. نه‌مانی بنه‌ما و به‌ها ئه‌خلاقی و په‌روه‌رده‌یی و كۆمه‌لاَیه‌تیه پیرۆزه‌كان.
2. ونبونی یان نه‌مانی شه‌فافیه‌ت و عه‌داله‌ت و ئازادی و دیموكراسیه‌ت.
• زیادبونی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی و مشه‌خۆری و مه‌حسوبیه‌ت و مه‌نسوبیه‌ت و زیاده‌ڕه‌وی به‌سه‌ر یاسا و رێسا و موڵكی گشتی و رێزنه‌گرتنی مافه‌كانی تاك و كۆمه‌ڵ.
3. دامه‌زراندن و چه‌سپاندنی سیسته‌مێكی تاك ره‌وی سه‌ركرده و حیزب و بنه‌ماڵه و عه‌شره‌ت و ناوچه و مه‌زهه‌بی.
• بلاَوبونه‌وه‌ی زوڵم و چه‌وساندنه‌وه‌ی چینایه‌تی و تۆخكردنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه مادیه‌كان له پۆست و پله و ئیمتیازاته‌كان له‌سه‌ر حسابی كاڵبونه‌وه‌ی ئینتیمای نه‌ته‌وایه‌تی.
4. بلاَوبونه‌وه‌ی هه‌ژاری و نه‌خۆشی و نه‌خوێنده‌واری و دواكه‌وتویی.
• ئه‌مانه و گه‌لێكی تریش ده‌بنه بزوێنه‌ر و داینه‌مۆی هه‌ست و سۆزی تاك به‌تاكی كۆمه‌ڵگا و دواتریش گروپ و چین و توێژه‌كان و زیاتریش سه‌رتاپای كۆمه‌ڵگا ده‌گرێته‌وه بۆ چێ كردنی پڕۆسه‌یه‌كی گه‌وره‌ی گۆڕان و ده‌بێته مه‌تڵه‌بێكی جه‌ماوه‌ری فراوان و به‌مه‌ش شه‌رعیه‌تێكی گه‌وره وه‌رده‌گرێت و هه‌موان پێكه‌وه كارده‌كه‌ن به ئاڕاسته‌ی گۆڕان و وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی له:
1. گۆڕانی سیسته‌مه سیاسی و ئابوری و كۆمه‌لاَیه‌تیه باوه‌كه.
2. چه‌سپاندنی عه‌داله‌ت و شه‌فافیه‌ت و وه‌كیه‌كی تاكه‌كان و ئازادی و دیموكراسیه‌ت.
3. سه‌روه‌ركردنی یاسا و رێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ و هه‌مو چین و توێژ و تاكه‌كانیش.
• هه‌وڵدان بۆ گه‌شه‌پێدان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و وه‌دیهێنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی خۆشگوزه‌ران و داهێنه‌ر.
• گۆڕان له عه‌قڵیه‌تی كاركردن و حوكمڕانی و پیاده‌كردنی سیسته‌مێكی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری بۆ هه‌موان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌رك و ماف دور له مه‌حسوبیه‌ت و مه‌نسوبیه‌ت و دڵ رازیكردن.
• به‌م شێوه‌یه‌ش كۆمه‌ڵگایه‌كی پێشكه‌وتو و داهێنه‌ر و خۆشگوزه‌ران و گۆڕانخواز و ئاینده دۆست چێ ده‌بێت.كه هه‌مو تاكێك هه‌ست به بون و رۆڵ و كاریگه‌ری خۆی ده‌كات و كه‌رامه‌ت و سه‌روه‌ری و پیرۆزیه‌كانیشی پارێزراو ده‌بێت.
• ئایا گۆڕان له كوردستاندا و له ئێستادا, بۆته مه‌تڵه‌بێكی جه‌ماوه‌ری راسته‌قینه یان وه‌ك نه‌زوه‌یه‌كی سیاسی سه‌یرده‌كرێت و حسابی بۆ ده‌كرێت؟ گۆڕانخوازانی راسته‌قینه كێن؟ ته‌نها ده‌یان كه‌سی هه‌ڵسوڕاوی دیارن یان جه‌ماوه‌رێكی پان‌وپۆڕی سه‌رتاسه‌ری كوردستانن؟ ئه‌مه‌و ده‌یان پرسیاری تریش...
• بۆ وه‌لاَمی ئه‌م پرسیارانه دیقه‌ت و ویژدان دۆستی گه‌ره‌كه, چونكه حوكمێكی كوێرانه و بێ بنه‌مایانه‌ی دور له حسابكردن بۆ راستیه حاشا هه‌ڵنه‌گره‌كانی سه‌ر زه‌مینه‌ی واقیع و ئه‌زمونی كاركردنی فعلی ماوه‌ی كه‌متر له ساڵێك واده‌كات كه مرۆ به‌دیقه‌ته‌وه وه‌لاَم بداته‌وه.
• له‌ڕاستیدا له‌سه‌ره‌تاوه له‌لایه‌ن زۆر كه‌سه‌وه, بانگه‌وازی ریفۆرم و دواتر گۆڕان واسه‌یری ده‌كرا و تێیگه‌یشتبون كه ته‌نها نه‌زوه‌یه‌كی سیاسی یان سه‌ركێشیه‌كی حساب بۆنه‌كراوه و ته‌نها له جوغز و چوارچێوه‌ی عه‌قڵ و بیر و بۆچونی چه‌ند سه‌د كه‌سێكدا ده‌مێنێته‌وه و ناتوانێت په‌ل بكێشێت بۆ مه‌ودا و پانتاییه‌كی فراوانتر و سنوری ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو تێناپه‌ڕێنێت.و رۆڵ و كاریگه‌ریشی له‌و حیزبۆكه بچوكانه‌ی ئێستای سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان گه‌وره‌تر نابێت.
• به‌لاَم ئه‌م بیروڕایه له‌دوای هه‌ڵبژاردنی 25/7/2009ی په‌ڕله‌مانی كوردستانه‌وه تاڕاده‌یه‌كی گه‌وره ره‌وییه‌وه و زۆرێك له‌و بیروڕایانه‌ی گۆڕی. هه‌رچه‌ند ئه‌و ژماره ده‌نگه‌ی، كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌یه‌كه‌م ئه‌زمون و هه‌نگاوی پڕ مه‌ترسی و زۆر هه‌ستیاری خۆیدا بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی توانا و هێزی جه‌ماوه‌ری خۆی به‌ده‌ستی هێنا سه‌رتاپای ده‌نگی راسته‌قینه‌ی گۆڕان خۆی نه‌بو, به‌ڵكو له ئه‌نجامی دڵگه‌رمی و قوڵی ناڕه‌زایی هه‌مو چین و توێژه‌كان و تاك به‌تاكی كۆمه‌ڵگا و ئه‌ندام ولایه‌نگرانی سه‌رجه‌م حیزبه سیاسیه ته‌قلیدیه‌كانه‌وه هاتبو, به‌و هیوایه‌ی له‌یه‌كه‌م جه‌وله‌ی ئه‌م گه‌مه سیاسی و دیموكراسیه‌دا پشتی ده‌سه‌لاَت له زه‌وی بدرێت, به‌لاَم نه‌توانرا ئه‌و كاره بكرێت. به‌لاَم ئه‌م هه‌نگاوه و سه‌ره‌تایه بوه زه‌نگێكی مه‌ترسیدار بۆ سه‌ر مێژو و پێگه و ده‌سه‌لاَتی حیزبه گه‌وره و ده‌سه‌لاَتداره‌كان و توشی شۆكی كردن. به‌م شێوه‌یه گۆڕان وه‌ك بزوتنه‌وه‌كی سیاسی له چوارچێوه‌ی فكر و بیروڕاو و مه‌جاز و نه‌زوه‌یه‌كی سیاسی كورت و ته‌سكدا نه‌مایه و بوه مه‌تڵه‌بێكی سه‌ره‌كی و ره‌وای جه‌ماوه‌ری فراوانی كوردستان و هه‌ڵبژاردنی 7/3/2010 ش جارێكی تر و له‌دوای 7 مانگ ئه‌و راستیه‌ی باشتر و به‌هێزتر سه‌لمانده‌وه كه گۆڕان بۆته مه‌تڵه‌بێكی جه‌ماوه‌ری سه‌رتاسه‌ری كوردستان و جێگه پێی خۆی قایمكردوه له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی واقیعی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری و گه‌لێك ئومێد و هیوا و خواستی له‌سه‌ر هه‌ڵچنراوه بۆ ئاینده.
• لێره‌دا و له ئه‌نجامی ئه‌م دو پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه و ناساندن و چه‌سپاندنی ناو و به‌رنامه و ئاڕاسته‌ی كاركردن و دروشم و خواسته‌كانی گۆڕانه‌وه, چی پێویسته بكرێت بۆ به‌رده‌وامبون له‌سه‌ر چونه پێش و گه‌رموگوڕ راگرتنی جۆش و خرۆش و پشتیوانی جه‌ماوه‌ر بۆ بزوتنه‌وه‌كه؟ ئایا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌روا به‌م شێوه جه‌ماوه‌ریه پانوپۆڕه بمێنێته‌وه یان رێكبخرێت له چوارچێوه‌ی شێوازێكی نوێی رێكخراوتری كاركردندا دور له شێوازی كاركردنی حیزبه سیاسیه ته‌قلیدیه‌كان؟ ئایا گۆڕان بكرێته حیزبێكی سیاسی سه‌ركه‌وتو تر ده‌بێت یان به بزوتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری بمێنێته‌وه؟
• پێش وه‌لاَمدانه‌وه, زه‌روره بزانین ئه‌م سه‌ركه‌وتن و گه‌شه‌كردن و ناساندنه خێرایه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌شدا وه‌ك هێزێكی ئۆپۆزسیۆنی ره‌سه‌ن به‌ری ره‌نجی كێیه؟ به‌ته‌نها به‌ری ره‌نجی چه‌ند سه‌د كه‌سێكه له رابه‌ران و چالاكوان و هه‌ڵسوڕاوانی دیار و به‌رچاوی بزوتنه‌وه‌كه؟ یان سه‌رتاپای جه‌ماوه‌ر و ده‌نگده‌ران و لایه‌نگرانی بزوتنه‌وه‌كه‌یه؟
• وه‌لاَم ئه‌وه‌یه كه راسته بزوتنه‌وه‌كه له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌ند كه‌سێكی كه‌مدا دامه‌زراوه و كاری جدی بۆ كراوه بۆ ده‌ركه‌وتن و ناساندنی به‌لاَم وه‌ده‌ستهێنانی ئه‌م دو سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی تاك به‌تاكی ده‌نگده‌ران و لایه‌نگرانی بزوتنه‌وه‌كه وه‌دیهاتون كه بێ به‌رامبه‌ر و بێ ئه‌وه‌ی چاویان له پۆست و پله و ئیمتیازات بێت. نه‌ك هه‌رئه‌مه‌ش به‌ڵكو ژیانی خۆیان و نانی خێزان و منداڵه‌كانیشیان خستۆته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌ترسیه‌وه.ڕاسته له‌دایك بونی بزوتنه‌وه‌كه له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی كه‌مه‌وه بوه , به‌ڵه‌م له‌وه‌ش كاریگه‌رتر كۆبونه‌وه و گه‌شه‌پێدان و به‌گه‌رموگوڕ راگرتنی جۆش و خرۆشی فراوانی جه‌ماوه‌ره له ده‌وری بزوتنه‌وه‌كه.
• كه‌واته هه‌موان دروستكه‌ر و پارێزه‌ر و ناسێنه‌ری بزوتنه‌وه‌كه‌ن له كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌شدا,. و ئه‌مه‌ش ئیمتیازات نیه بۆ هیچ كه‌س و چه‌ند سه‌د كه‌سێك به‌ڵكو جێگه‌ی شانازییه بۆ هه‌ر یه‌كێك كه به‌كردار یان به‌قه‌ڵه‌م و نوسین و یان به پشتیوانی و لایه‌نگری یان به‌ده‌خیله‌ی منداڵه‌كانی و یان به‌ده‌نگدانی بۆ بزوتنه‌وه‌كه هاوكاری و هاوبه‌شی كردبێت. مادام گۆڕان بۆته مه‌تڵه‌بێكی جه‌ماوه‌ری كه‌واته جه‌ماوه‌ر هه‌مو خاوه‌ن و دامه‌زرێنه‌ر و پارێزه‌ری بزوتنه‌وه‌كه‌یه.
• چی بكرێت بۆ هێشتنه‌وه‌ی بزوتنه‌ی گۆڕان له ئاینده‌دا وه‌ك هێزێكی ئۆپۆزسیۆنی كارای جه‌ماوه‌ری؟
• به‌م شێوه‌یه و دوای ئه‌وه‌ی كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بوه خاوه‌نی 25 كورسی په‌ڕله‌مانی كوردستان و 8 كورسی په‌ڕله‌مانی عێراق و بۆته هێزێكی سیاسی و جه‌ماوه‌ری بنكه فراوانی وا له سه‌رئاستی عێراق پێنجه‌م و له‌سه‌ر ئاستی كوردستانیش دوه‌م هێزه, پێویسته شێوازی كاركردنی خۆی بگونجێنێت له‌گه‌ڵ ئه‌م ئه‌رك و لێپرسراوێتیه گه‌وره‌یه‌ی كه‌وتۆته سه‌ر ئه‌ستۆی.
• به‌شێوه‌یه‌ك كه ده‌بێت سه‌ره‌تا بزوتنه‌وه‌كه ئۆرگانیزم بكرێت له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه به‌شێوه‌یه‌كی نوێ كه تیایدا له‌لایه‌ك مه‌ركه‌زیه‌ت هه‌بێت و له‌ولاشه‌وه ئازادی و دیموكراسیه‌ت چه‌سپاو و رێزلێگیراو بێت, هه‌ر‌وه‌ها ئه‌رك و ده‌سه‌لاَته‌كانی ئۆرگانه‌كانیش دیار و رون و ئاشكرا بن.كاری رێكخراوه‌یی و جه‌ماوری و په‌یوه‌ندیه‌كان و ئیداره و دارایی و هه‌ڵبژاردن به شێوازێكی نوێ رێك‌بخرێن. بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ك رایه‌ڵه و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ردا فراوانتر و به‌رده‌وامتر و گه‌رموگوڕتر بێت و له‌لایه‌كی تریشه‌وه كادر و هه‌ڵسوڕاوه‌كانی گۆڕانیش په‌روه‌رده‌یه‌كی فكری و عه‌قائیدی كوردانه‌ی ره‌سه‌ن و راسته‌قینه بكرێن, بۆ ئه‌وه‌ی به ئیمان و متمانه و قه‌ناعه‌تی ته‌واوه كاربكه‌ن بۆ بزوتنه‌وه‌كه و له‌لای سێیه‌میشه‌وه پێویسته بزوتنه‌وه‌كه هه‌وڵی دامه‌زراندنی تۆڕێكی په‌یوه‌ندی گه‌رم و گوڕ و فراوان بدات له‌گه‌ڵ هه‌مو هێزه سیاسیه كوردی و عێراقیه‌كان و ناوچه‌كه‌شدا و خۆی له ((صه‌ومه‌عه‌ی)) گرده‌كه رزگار بكات له پێناو دوركه‌وتنه‌وه له په‌راوێز خستن و ته‌ریككردنی له گۆڕه‌پان و پڕۆسه سیاسیه گه‌وره‌كه و دوربكه‌وێته‌وه له سیفه‌تی ناوچه‌یی و هه‌نگاو بنێت به‌ره‌و نیشتیمانی و نه‌ته‌وایه‌تی و ناوچه‌یش.
• به‌م شێوه‌یه ده‌كرێت له‌لایه‌ك بزوتنه‌وه‌كه وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی فراوانی جه‌ماوه‌ری بهێڵرێته‌وه و له‌لایه‌كی تریشه‌وه كاربكرێت بۆ رێكخستنی بزوتنه‌وه‌كه له روی سیاسی و ئابوری و ئیداری و دارایی و...هتدوه. چونكه ناكرێت بزوتنه‌وه‌یه‌كی فراوانی جه‌ماوه‌ری به‌بێ رێكخستنێكی سیاسی و سه‌ركرادایه‌تیه‌كی كارامه و دوربین به‌جێبهێڵرێت بۆ كاری قه‌ده‌ر و هه‌ڕه‌شه‌ی چاوسوركردنه‌وه و نانبڕین و ئیمتیازات پێدان و په‌شیمانكردنه‌وه.
• هه‌ربۆیه به‌م شێوه‌یه ده‌توانرێت بزوتنه‌وه‌كه به گه‌رموگوڕی و كارایی بهێڵرێته‌وه, به‌مه‌رجێك هه‌موان دوربكه‌وینه‌وه له عه‌قڵی ته‌سكی خودپه‌رستی و ته‌كه‌تولچێتی ناڕه‌وا و بێ بنه‌مای فكری و دور له داهێنان و دڵڕازیكردن و شاردنه‌وه‌ی راستیه‌كان له‌یه‌كتری و له جه‌ماوه‌ریش چونكه نهێنی سه‌ركه‌وتن و مانه‌وه‌ی هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌ك سه‌رچاوه ده‌گرێت له ئیمان بون به ره‌وایی مه‌سه‌له‌كه و یه‌ك و یه‌كگرتویشی له فكر وكردار و گوتاریدا.دور له به‌رژه‌وه‌ندی مادی و كۆكردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامان و پله و پۆست و ئیمتیازاته‌كان.كه ته‌نها كه‌سه ده‌ستڕۆیشتو و لێپرسراوه‌كان هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن نه‌ك جه‌ماوه‌ره پانوپۆڕه دڵسۆزه‌كه‌ی گۆڕان و هه‌میشه‌ش هه‌روا بوه كێشه و ململانێكانی سه‌ره‌وه شۆڕ ده‌بێته‌وه بۆ ئاسته‌كانی خواره‌وه و ئه‌نجامیش دوكه‌رت بون و بێهێزبونی بزوتنه‌وه‌كه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه.كه هه‌ق وایه رابه‌رانی گۆڕان په‌ندی قوڵ له ئه‌زمونی ململانێكانی حیزب و رێكخراوه سیاسیه كوردستانی و دنیاییه‌كانیش وه‌ربگرن و ئه‌و ئه‌زمونه دوباره نه‌بێته‌وه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا.له پێناو به ئامانج گه‌یشتن وسه‌ركه‌وتنی ئه‌زمونی ساوای ئۆپۆزسیۆن بون له كوردستاندا.
[email protected]