عه‌بدولجه‌بار بابان
دیاره کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان، به ناوچه دابڕاوه‌کانیشه‌وه ساڵانێکی زۆره ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست نه‌بونی یه‌کسانی و نه‌بونی خزمه‌تگوزاریه‌وه. دیاره ئه‌وه‌ش له ئه‌نجامی گه‌نده‌ڵی سیاسی، کارگێڕی و مالیه‌وه، بۆته هۆی دروستبونی فه‌وزایه‌کی کارگێڕی، یاسایی، حیزبی، سیاسی و مالیش، له‌به‌ر نه‌بونی ده‌قی یاسایی رون بۆ رێکخستنی حیزبه‌کانی کوردستان ونه‌بونی ره‌قابه‌یه‌کی مالی و نه‌بونی داواکارییه‌کی گشتی به‌هێز و سه‌ربه‌خۆ، که‌بتوانێ به‌رپرسه حیزبی و حکومییه‌کانی هه‌رێم کوردستان راپێچی دادگا بکا له‌کاتی سه‌رپێچی یاسایی و به‌تاڵانبردن و به‌هه‌دردانی سه‌روه‌ت سامانی گشتیدا.
ئه‌مڕۆ به‌شێ له کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان، به ناوچه‌دابڕاوه‌کانیشه‌وه به‌هیوای ئه‌وه‌ن که به‌رنامه‌و به‌ڵێنی گۆڕان کلیلی چاره‌سه‌ری ئه‌و بار‌و دۆخه‌بێ. جا بۆئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نییه‌وه نه‌که‌وێته ناو زه‌لکاوی گه‌نده‌ڵی سیاسی، کارگێڕی و مالیه‌وه، به ئاقاری حیزبه کوردستانییه‌کانی تردا نه‌چێ، بۆئه‌وه‌ی بتوانی به‌ڵێنه‌کانی دابینکردنی یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی و شه‌فافیه‌تی بڕیاری سیاسی و ماڵی جێبه‌جێ بکا ئه‌بێ بیرله‌وه بکاته‌وه ئه‌م کاره سه‌خته، سته‌مه دابین بکرێ به‌بێ بونی کارگێڕیه‌کی موئه‌سه‌ساتی.
ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ره‌تای کاره‌کانییه‌وه به میکانیزمێکی موئه‌سه‌ساتی ده‌سپێنه‌کات، ئه‌وکاته بزوتنه‌وه‌که ئه‌که‌وێته ناو زه‌لکاوێکی فه‌وزاوه، له‌و فه‌وزایه‌دا هه‌لی زێڕین دروست ئه‌بێ بۆ که‌سانی هه‌لپه‌رست (مونافقی سیاسی، مراهقی سیاسی و فاحشه‌ی سیاسی) ئه‌وکاته مه‌رکه‌زی قه‌راری شاره‌وه‌ی جۆراوجۆر دروست ئه‌بێ له‌و فه‌وزایه‌دا.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لێره‌دا من به پێوستی ئه‌زانم، که گۆڕان بیر له دامه‌زراوه‌یه‌کی موئه‌سه‌ساتی به‌شێوه‌یه‌ك له‌م شێوازه‌ی خواره‌وه بکاته‌وه، که ئه‌کرێ به‌بۆچونی جیاواز ده‌وڵه‌مه‌نتر بکرێ.
دامه‌زراوه‌ی کارگێڕی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان:
پێناسه‌و پێکهاته‌ی بنکه کارگێڕییه‌کانی گۆڕان له شار و شارۆچکه‌کان.
ده‌سته‌ی کارگێڕی بنکه‌ی سه‌ره‌کی و بنکه‌کانی شار و شارۆچکه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داده‌مه‌زرێت به مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌بردنی بنکه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به شێوه‌یه‌کی موئه‌سه‌ساتی به هه‌ماهه‌نگی *(1) به‌رپرسی سیاسی* بۆ یه‌کخستنی و راپه‌ڕاندنی کاره کارگێڕیه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به میکانیزمێکی موئه‌سه‌ساتی پلان بۆداڕێژراو (به دروستکردنی ئه‌رشیفێکی کارگێری یه‌کگرتوی نوسراو و ئه‌لکترۆنی) بۆ جێبه‌جێ کردنی ئامانجه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له سه‌رتاسه‌ری کوردستان و عێراقی فیدراڵ‌دا. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌کرێ ده‌سته‌یه‌کی هه‌ڵسوڕێنه‌ری شاره‌زا له‌بواری کارگێری، یاسایی، ئابوری کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ستنیشان به‌کرێ له ئه‌نجامی جاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ گۆڕانخوازانی به‌توانا له‌و بوارانه‌دا و به‌پێی گرێ به‌ستی تاقیکردنه‌وه‌ی توانا‌و لێهاتوی (یه‌ك ساڵ ـ دو ساڵ) له نێوان به‌رپرسی یه‌که‌می بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان یاخو‌د بریکاری یاسایی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ واژۆکردن، له‌سه‌ر گرێبه‌ستی جیاواز بۆ دامه‌زراندنی کارمه‌نده‌کان کارگێڕی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ هه‌مو بنکه‌کان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:ـ
بنکه‌ی (نوسینگه‌ی) شار و شارۆچکه‌کان
1 ـ بنکه‌ی (نوسینگه‌ی) هه ولێر و شارۆچکه‌کانی
2 ـ بنکه‌ی (نوسینگه‌ی) سلێمانی و شارۆچکه‌کانی
3 ـ بنکه‌ی (نوسینگه‌ی) دهۆك و شارۆچکه‌کانی
4 ـ بنکه‌ی (نوسینگه‌ی) که‌رکوك و شارۆچکه‌کانی
5 ـ بنکه‌ی (نوسینگه‌ی) به‌غداد و شارۆچکه‌کانی
6 ـ بنکه‌ی (نوسینگه‌ی) موسڵ و شارۆچکه‌کانی
7 ـ بنکه‌ی (نوسینگه‌ی) باقوبه و شارۆچکه‌کانی
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بنکه‌ی گونجاو دروستبکری له‌م شارانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا بۆ ئه‌نجامدانی کار و چالاکی جۆراوجۆر.
تێبینی /(1)
ده‌سته‌ی هه‌ڵسوڕێنه‌ری سیاسی بنکه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
ئه‌م ده‌سته‌یه له‌داهاتودا به‌پێی رێکخستنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌درێ بۆ به‌رپرسیارێتی کارمه‌ندانی ده‌سته‌ی هه‌ڵسوڕێنه‌ری سیاسی بنکه‌ی سه‌ره‌کی و بنکه‌ی شاره‌کان، به‌جۆرێك بێ که هه‌ماهه‌نگی و هاوکاری هه‌بێ له‌نێوان هه‌ڵسوڕێنه‌ری سیاسی و هه‌ڵسوڕێنه‌ری کارگێڕی بنکه‌کان به‌بێ ده‌ستوه‌ردان له‌کاری یه‌کتر، چونکه به‌رپرسی سیاسی بنکه‌کان به‌پێی گۆڕانکارییه‌کان ئه‌گۆڕێن، به‌ڵام ئه‌رشیفی سه‌رچاوه مه‌عریفییه‌کان و داتا‌کان که بنیات ئه‌نرێ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی هه‌ڵسوڕێنه‌ری کارگێڕی بنکه‌کانه‌وه ئه‌بێ به بناغه‌یه‌کی ئه‌رشیفی بۆ هه‌مو به‌رپرسێکی سیاسی، په‌رله‌مانتار، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی سه‌ر به لستی گۆڕان له هه‌مو بنکه‌کانی سه‌رتاسه‌ری کوردستان و عێراقی فیدراڵ‌دا.
به‌مانایه‌کی تر هیچ به‌رپرسێکی سیاسی بنکه‌کان ده‌سه‌ڵاتی نابێ به‌سه‌ر کاروباری کارگێڕی موئه‌سه‌ساتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان جگه له به‌رپرسی یه‌که‌می بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان یاخو‌د هه‌ر بریکارێکی بزوتنه‌وه‌که، که به‌پێی میکانیزمێکی رێکخراوه‌یی کارگێری دیاری ئه‌کرێ.
جا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌کرێ رێگه نه‌درێ به به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بۆ ده‌ستکاری کردنی ئه‌رشیف و سه‌رچاوه مه‌عریفییه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له موئه‌سه‌ساتی کارگێڕی بنکه‌کاندا، به‌پێی ئاره‌زو مه‌زاجی تاکه که‌سی ناشاره‌زا له بواری کارگێڕی.
پێکهاته‌ی بنکه (نوسینگه‌ی) کارگێڕییه‌کانی شاره‌کان.
هه‌ر بنکه‌یه‌کی کارگێڕی پێکدێ له شه‌ش (6) کارمه‌ند (شاره‌زابن له به‌کارهێنانی کۆمپیوته‌ر).
1ـ دو (2) کارمه‌ندی پسپۆڕ له بواری کارگێری (یه‌کێ له‌م دو کارمه‌نده ئه‌کرێ به نوێنه‌ر له بنکه‌ی سه‌ره‌کی).
2ـ یه‌ك (1) کارمه‌ندی پسپۆڕ له بواری یاسا.
3ـ یه‌ك (1) کارمه‌ندی پسپۆڕ له بواری ئابوری و دارایی.
4ـ یه‌ك (1) کارمه‌ندی پسپۆڕ له بواری راگه‌یاندن.
5ـ یه‌ك (1) کارمه‌ندی پسپۆڕ له بواری ئامار (الاحصا)
ئه‌کرێ گۆڕانکاری بکرێ له ژماره و پسۆڕی کارمه‌نده‌کان به‌پێی پێویست.
ئه‌رك وکاری بنکه‌ی (نوسینگه‌ی) شاره‌کان:
به‌شی کارگێڕی، به‌شێکی هه‌ره گرنگی کاره‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه، که ئه‌بێ به‌شێوه‌یه‌کی موئه‌سه‌ساتی ئه‌رکه‌کانی جێبه‌جێ بکا، له سه‌رتاسه‌ری کوردستان و عێراقی فیدراڵ‌دا،بێ جیاوازی و به‌پێی چه‌مکی مافی هاوڵاتی بون ئه‌رکه‌کانی ئه‌نجام ئه‌دا به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:ـ
1 ـ ده‌سته‌ی کارگێڕی بنکه (نوسینگه)، هه‌مو جۆره پڕۆسه‌یه‌کی کارگێڕی، یاسایی ئابوری، ئامار و کۆمه‌ڵایه‌تی کاری تری په‌یوه‌ست به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌گرێته ئه‌ستۆی خۆی به شێوه‌یه‌کی موئه‌سه‌ساتی هاوچه‌رخ و له‌هه‌مانکاتدا کار‌و دوکیومێنته‌کان بپارێزێ به ئه‌رشیفی نوسراو و ئه‌رشیفی ئه‌لکترۆنی (کۆمپیوته‌ر).
2 ـ به مه‌به‌ستی یه‌کخستنی کار‌و ئه‌رشێف، بنکه‌ی (نوسینگه‌ی) شاره‌کان به‌شێوه‌ی مانگانه کۆپیه‌ك له ته‌واوی کار‌و دوکیۆمێنته‌کانی ئه‌رشیفی نوسراو ئه‌لکترۆنی ئه‌نێرێ بۆ بنکه‌ی (نوسینگه‌ی) سه‌ره‌کی گۆڕان، به‌هاوکاری و جاودێری نوێنه‌ری بنکه‌کان که ئه‌بنه کارمه‌ند له‌نێوان بنکه‌ی شاره‌که‌ی و بنکه‌ی سه‌ره‌کی.
3 ـ ئه‌م ده‌سته‌یه له‌کاتی هه‌ر جۆره پڕۆسه‌یه‌کی هه‌ڵبژاردنه جیاجیاکانی وه‌کو (په‌رله‌مانی فیدڕاڵی، هه‌رێمی ئه‌نجومه‌نی پاریزگاکان، ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌کان وپلان و به‌رنامه‌ی دائه‌ڕێژن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌کان و پێشنیارکردنی که‌سانی کاندید له‌و بوارانه‌دا، هه‌روه‌ها هاوکاری کردنی ئه‌نجومه‌نه رێکخراوه‌یی و پیشه‌یی و جه‌ماورییه‌کان.
4 ـ ئاماده‌کردنی ئه‌و پێشنیار و پڕۆژه هه‌مه ره‌نگانه‌ی که ئه‌خرێته رو (له‌لایه‌ن هاوڵاتیان، سیاسییه‌کان، رێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان، په‌رله‌مانتاران، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌کان شاره‌وانییه‌کانی گۆڕان بۆ هه‌مو ئه‌گه‌ره هه‌نوکه‌یه‌کان، ئه‌کرێ ئه‌و پڕۆژانه بنیاتبنری به‌پێی سه‌رچاوه‌ی مه‌عریفی و به‌شێوه‌ی راپۆرت ئاماده‌بکرێ و دوباره بیخه‌نه به‌رچاوی سیاسییه‌کان، په‌رله‌مانتاران، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌کان شاره‌وانییه‌کانی گۆڕان.
5 ـ ئه‌کرێ ئه‌م خاڵانه فراوانتر و ده‌وڵه‌مه‌نتر بکرێت له‌ڕێی کۆنفرانسێکی تایبه‌ت به پسپۆڕانی ئه‌م بوارانه به ئاما‌ده‌بونی ته‌واوی کارمه‌ندانی بنکه‌کان و سیاسییه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و کارماندانی کۆمپانیای وشه.
له هه‌مانکاتدا ئه‌کرێ په‌یڕه‌و و پرۆگرامێکی ناوخۆ دابڕژن بۆ ده‌سته‌ی کارگێری ناوبراو.
6 ـ بۆ مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی و یه‌کخستنی کاره‌کان ئه‌کرێ کۆرسێ بکرێته‌وه بۆ رێنمایی کردنی کارمه‌ندان و سیاسییه‌کان و کۆمپانیای وشه.
تێبینی / ئه‌م بنکانه (نوسینگانه) شێوه‌ی کارکردنیان لامه‌رکه‌زی ئه‌بێ، به‌ڵام بۆ مه‌به‌ستی یه‌کخستنی و هه‌ماهه‌نگی کاره‌کانی هه‌مو بنکه‌کان (نوسینگه‌کان) کارئه‌که‌ن به‌پێی په‌یامێك که له چوارچێوه‌ی په‌یام و پڕۆگرامی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بێ.
بنکه‌ی(نوسینگه‌ی) سه‌ره‌کی گۆڕان:
پێکهاته‌و ئه‌رك وکاری بنکه‌ی (نوسینگه‌ی) کارگێڕی سه‌ره‌کی گۆڕان
پێکهاته‌ی کارگێڕی بنکه‌ی سه‌ره‌کی:ـ
1ـ دو کارمه‌ندی پسپۆڕ له بواری یاسا، یاخو‌د به‌پێی پێویست.
2ـ دو کارمه‌ندی پسپۆڕ له بواری ئابوری و دارایی، یاخو‌د به‌پێی پێویست.
3 ـ حه‌وت (7) کارمه‌ندی له نوێنه‌رانی کارگێری بنکه‌ی شاره‌کان.
- پێویسته له‌سه‌ر هه‌ر‌یه‌ك له بنکه‌کانی (نوسینگه‌ی) شاره‌کان کارمه‌ندێکی کارگێڕی بنێرێت بۆ بنکه‌ی سه‌ره‌کی واته هه‌ر کارمه‌ندێك نوێنه‌ری کارگێری بنکه‌ی شاره‌که‌ی ئه‌بێ له‌بنکه‌ی سه‌ره‌کی بۆ یه‌کخستن و هه‌ماهه‌نگی کارگێری له نێوان بنکه‌ی سه‌ره‌کی و بنکه‌ی شاره‌کان، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای لێهاتویی و پسپۆڕی ده‌بێت.
ئه‌رك و کاری بنکه‌ی (نوسینگه‌ی) کارگێڕی سه‌ره‌کی:
1 ـ به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی بنکه‌ی (نوسینگه‌ی) شاره‌کان، که له هه‌مانکاتدا کارمه‌ندن له بنکه‌ی سه‌ره‌کی هه‌ڵئه‌ستن به دروستکردنی ئه‌رشیفێکی نوسراو ئه‌لکترۆنی بۆ بنکه‌ی سه‌ره‌کی گۆڕان.
2 ـ ئه‌و پێشنیار و پڕۆژه هه‌مه ره‌نگانه‌ی که له بنکه‌ی شاره‌کانه‌وه به‌رزئه‌کرێته‌وه بۆ بنکه‌ی سه‌ره‌کی به‌شێوه‌ی راپۆرت، کارمه‌ندانی بنکه‌ی سه‌ره‌کی هه‌ڵئه‌ستێ به تاوتوێ کردنی ئه‌و راپۆرتانه‌و به مه‌به‌ستی یه‌کخستنیان له راپۆرتێك و ئاماده‌ئه‌کرێ بۆ په‌رله‌مانتاران، سیاسییه‌کان.
3 ـ به مه‌به‌ستی یه‌کخستنی ئه‌رشێفی بنکه‌ی شاره‌کان و بنکه‌ی سه‌ره‌کی گۆڕان، پێویسته بنکه‌ی شاره‌کان مانگانه کۆپیه‌ك له ته‌واوی کار‌و دوکیومێنته‌کانی ئه‌رشیفی نوسراو ئه‌لکترۆنی بنێرن بۆ بنکه‌ی (نوسینگه‌ی) سه‌ره‌کی گۆڕان به‌هاوکاری و چاودێری نوێنه‌ری بنکه‌کان که ئه‌بنه کارمه‌ند له‌نێوان بنکه‌ی شاره‌که و بنکه‌ی سه‌ره‌کی.
4 ـ پلان داڕشتن و ئاماده‌کاری بۆبه‌ستنی کۆنفرانس زانستی بۆ پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و بنیاتنانی ژێرخانی هه‌رێمی کوردستان، به به‌شداریکردنی ئه‌کادیمییه‌کانی زانکۆکانی کوردستان و ئه‌کادیمییه‌کانی هه‌نده‌ران.
5 ـ ئاماده‌کردنی پێشنیار‌و پڕۆژه‌ی هه‌مه‌جۆر بۆ په‌رله‌مانتارانی فراکسوێنی گۆڕان له په‌رله‌مانی کوردستان و په‌رله‌مانی عێراق.
6 ـ داڕشتنی میکانیزمێكی پێشوازی له بنکه‌ی سه‌ره‌کی گۆڕان، بۆ پێشوازی و گوێگرتن له گۆڕانخوازانی هه‌نده‌ران به‌ته‌نسیق له‌گه‌ڵ بنکه‌کانی هه‌نده‌ران به‌مه‌به‌ستی سود وه‌رگردن له پڕۆژه و پێشنیاره‌کانیان، ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌ی نوسراو به هه‌ند وه‌ربگیرێ و له‌هه‌مانکاتدا به‌نوسراو وه‌ڵامبدرێته‌وه، ئه‌م شێوازه متمانه و دڵنیایی دروست ئه‌کا له نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و گۆڕانخوازان.
7 ـ داڕشتنی میکانیزمێكی پێشوازی له بنکه‌کانی شاره‌کان، بۆ پێشوازی و گوێگرتن له هاوڵاتیانی شار‌و شارۆچکه‌کان.
به هه‌مان شێوه‌ی و میکانیزمی ئاماژه بۆکراوی خاڵی (6)
سه‌رچاوه‌ی مه‌رجه‌عی کار‌و بڕیاره‌کانی بنکه‌ی سه‌ره‌کی گۆڕان:
أ ـ په‌یام و پڕۆگرامی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
ب ـ سه‌رچاوه‌ی مه‌عریفی کارگێری و موئه‌سه‌ساتی. به‌پێی (خاڵی 5 ـ ئه‌رك وکاری بنکه‌ی شاره‌کان).
ج ـ پشتبه‌ستن به میکانیزمی دیموکراتی له بنکه‌ی (نوسینگه‌ی) سه‌ره‌کی گۆڕان له‌ڕێی نوێنه‌رانی کارگیڕی شاره‌کانه‌وه.