به‌ ئۆپۆزسیۆن بون
 ئۆپۆزسیۆنی كوردیی‌و سینەمای كوردیی




Tuesday, November 23, 2010
 

هێشتا لەنێوان ئەوانەی كە فەرمانڕەوان لە هەرێمی كوردستان‌و ئەوانەی لە دەرەوەی حكومەتن، ناكۆكیی هەیە لەبارەی بوونی "ئۆپۆزسیۆن" لە هەرێمدا.
بۆچوونەكان لەبارەی ئۆپۆزسیۆنەوە هەر لە نێوان ئەو دوو گروپە ناكۆكەدا ئالۆز نین، بەڵكو لە چینی نوخبە‌و شەقامی كوردیشدا خوێندنەوەی جیاوازیی بۆ دەكرێت، هەروەها لەنێوان ئەو رۆشنبیرانەی كە لە دەسەڵات‌و ئەوانەی لە دەرەوەی دەسەڵاتن دیسان جیاوازیی بۆچوون لەسەر ئەم چەمكە هەیە.
مەبەست لە ئۆپۆزسیۆنی سیاسیی هەموو ئەو گروپ‌و پارتە سیاسییانە دەگرێتەوە، كە ئامانجی دەسەڵاتخوازانەیان هەیە‌و هەوڵدەدەن لە میانەی كاروچالاكییە رەخنە ئامێزەكانیاندا كار لە رای گشتیی بكەن‌و خۆیان وەك ئەڵتەرناتیڤی فەرمانإەوایان جێگیر بكەن.
لەدوای 25/7/2009 لە هەرێمی كوردستاندا گروپێكی نوێ‌ سەریهەڵدا، كە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا بەناوی "لیستی گۆڕان" بەشداریی كردو‌و (25) كورسیی لە (111) كورسی پەرلەمانەكە بەدەستهێنا.


سەرۆكی لیستەكە ئەو رووداوەی بە قۆناغێكی مێژوویی لە هەرێمی كوردستان وەسفكرد‌و ناوی نا "وێستگەی گۆڕان".
لەماوەی نیوەی دووەمی سەدەی رابردوودا، گەلی كورد لە عێراقدا چەندین قۆناغی تێپەإاندووە، لەوانەش ساڵی‌ (1958)، كە رژێمی‌ پاشایەتی‌ گۆڕا بە رژێمی‌ كۆماریی‌ بۆیەكەمینجار لە دەستووری‌ عێراقدا شەریكایەتی‌ كوردو عەرەب سەلمێنرا، سەركردەكان ئەمە بە یەكێك لە وێستگە گرنگەكانی‌ مێژووی‌ نوێی‌ كورد ناوزەد دەكەن، ساڵی‌ (1961) شۆإشی‌ كوردستانی‌ عێراق دەستی‌ پێكرد، كە دەتوانین بڵێین: یەكێك لە درێژترین‌و جەماوەریترین شۆإشەكانی‌ مێژووی‌ كورد بووە، ئەویش وێستگەیەكی‌ ترە، بەڵام لە بەرامبەر ساڵی‌ (شەست‌و یەك) ساڵی‌ (1975) هەیە، كە ساڵی‌ هەرەسهێنانی‌ شۆإشەكەیە، ئەویش وێستگەیەكە، ساڵێك‌ دوای هەرەس دەستپێكردنەوەی‌ بەرەنگاریی‌ سیاسیی‌‌و چەكداری‌ دژی رژێمی‌ بەعس لە كوردستانی‌ عێراقدا ئەویش وێستگەیەكە، ساڵی‌ (1988) رژێمی‌ بەعس توانی‌ بە چەكی‌ كیمیاوی‌‌و‌ لە ئەنجامی‌ عەمەلیاتی‌ ئەنفالدا جوڵانەوەی‌ كورد بەتایبەتی‌ جوڵانەوەی‌ سیاسیی‌‌و چەكداریی‌ كورد تێكبشكێت، ئەویش یەكێكی‌ دیكەیە لە وێستگە سەرەكیی‌‌و گرنگەكانی‌ مێژووی‌ كورد، كە كۆتایی قۆناغێك‌و سەرەتای‌ دەستپێكردنی‌ قۆناغێكی‌ ترە، ساڵی‌ (1991) كە راپەإین روویدا دوای‌ راپەإین كۆإەو دواتر هەڵبژاردن‌و پێكهێنانی‌ حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان‌و دواتریش شەإی ناوخۆ‌و ماوەی نەشەإ نەئاشتی‌و تێكەڵكردنەوەی ئیدارەكان، ساڵی‌ (2003)، كە ساڵی‌ رووخانی‌ رژێمی‌ بەعس‌و لە (2003)وە تا ساڵی‌ (2005)، دەستووری‌ عێراقی‌ نووسراو لە دەستووری‌ عێراقیدا مەسەلەی‌ فیدراڵیزم جێگیركرا، ئەمانە هەموو ئەو وێستگە سەرەكیی‌‌و گرنگانەن لە مێژووی‌ كورددا بۆیە، نەوشیروان مستەفا دەڵێت: ئەمانە بەڵگەی‌ ئەوەیە كە گەلەكەی‌ ئێمە زیندووە لەدوای‌ تێكشكان هەمیشە هەستاوەتەوە‌و بەرەنگاریی‌ دەستپێكردووەتەوە.
 راستە ئەم وێستگەیەی ژیانی سیاسیی لە هەرێمی كوردستاندا "وێستگەی گۆڕان" بۆ گەلی كورد گرنگ بووە، بەڵام هێشتا گرنگییەكەی رەنگی نەداوەتەوە‌و تائێستاش هەر دەڵەمەیە‌و ناتوانرێت بووترێت، مەییوە.
ئێستا قۆناغی ئۆپۆزسیۆنی كوردیی، كە لە سەرەتای سەرهەڵدان‌و دروستبوون‌و چەسپاندایە، وەك قۆناغی سینەمای كوردیی دەچێت كە مشتومإی بوون‌و نەبوون، ئەكتیڤی‌و ناكەتیڤی لەسەرە.
لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان چەند سیینەمایەك هەن، كە لە پەنجەكانی دوو دەست تێپەإ ناكەن، بەهۆی گۆإانی سیمای شارەكانیی هەرێمەوە بەشێك لەوانە رووخێنران، بەڵام لەجێی ئەواندا سینەمای نوێ‌ بە شێوازی مۆدرێن دروست كراونەتەوە.
رەخنەگران بوونی شوێنی نمایشكردنی فیلمی سینەمایی بە گرنگ دەزانن، بەڵام نایكەنە مەرجی سەرەكیی‌و تاكە مەرجی بوونی سینەمای كوردیی.
 هەرچەندە بچینە قووڵایی هونەرەكەوە ئیشكالییەتی گەورە لە سینەمای كوردیدا هەیە، بەڵام سینەماكاران لەوبإوایەدان سینەمای كوردیی لەسەرەتای دەستپێكردندایە‌و دەكرێت لەداهاتوودا زیاتر بەرەو پێشەوە بچێت، بەڵام تائێستا ئەویش وەك ئۆپۆزسیۆنی كوردیی مشتومإی لەسەرە.
پێدەچێت تێإوانینە سیاسییەكە وای كردبێت كە ئەو گروپەی ئێستا لەدەرەوەی دەسەڵاتن ناوی ئۆپۆزسیۆنیان بەسەر خۆیاندا بإیوە نەیانتوانیبێت قەناعەتمان پێبكەن، كە ئایا "بە فیعلی ئۆپۆزسیۆنن؟!"
دوای راپەإینەكەی (1991)ی كورد لە دژی رژێمی بەعس، دوو حیزبی جەماوەریی (یەكێتیی نیشتمانیی‌و پارتی دیموكرات) دەستیان بەسەر دەسەڵاتدا گرت‌و تائێستاش هەر ئەوان حكومەت بەإێوە دەبەن، یەكێتی‌و پارتی (20) ساڵە دەسەڵاتیان لە كوردستاندا هەیە، لەكاتێكدا سەدام حسێنی دیكتاتۆر (35) ساڵا حوكمی بەدەستەوە گرت، بۆیە چاودێران دەڵێن: ئەوە ئەستەمە قەناعەت بەو دەسەڵاتدارانە بهێنرێت، كە بە ئاسانیی دەست لە پلەو پۆستەكانیان هەڵبگرن.
سەرۆكی لیستی گۆإان، پێش هەڵبژاردنەكەی 25/7/2009 بۆئەوەی رێگە بگرێت لە شێواندنی باردودۆخەكە لەلایەن ئەوانەوە، كە بە تەواوی لە پۆستەكانیان دەترسان، هەم بۆئەوەش كە رێگەیان پێبدرێت بەشداریی هەڵبژاردن بكەن گوتارێكی نەرمی هەبوو.
نەوشیروان مستەفا، رۆژی (22/7) (سێ‌ رۆژ بەر لە پرۆسەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن) وتی: ئێمە مەبەستمان لە گۆإان بەدیهێنانی‌ هەڵگێإانەوەیەكی‌ كتوپإنییە لە ژیانی‌ سیاسیی‌ میللەتەكەماندا، بەڵكو دەمانەوێت گەشەكردنێكی‌ شێنەیی هەنگاو بەهەنگاو قۆناغ بەقۆناغ لە بارودۆخی‌ سیاسیی‌‌و ئابووری‌‌و بارودۆخی‌ كۆمەڵایەتی‌‌و رۆشنبیریی‌ گەلەكەماندا بەدیبهێنین، ئەم پەیامەی لە كۆبوونەوە داخراوەكانی لایەنگرانیشیدا دووپات دەكردەوە، نەبا كارەكەیان لێ‌ بشێوێت، چونكە "لایەنگرەكانی زۆر توإەبوون لە دەسەڵاتە كوردییەكە".
بۆئەوەش كە دڵنیایییەك بدات بەوانەی كە تەمەنێكە لە دەسەڵاتدان (نزیكەی 18 ساڵا)، وتی: مەسەلەی‌ گۆإان لەلای‌ ئێمە گۆإانی‌ رووخسار نییە، گۆڕانی‌ كەس نییە، بەڵكو لەلای‌ ئێمە گۆإانی‌ سیستمی‌ سیاسیی‌‌و كارگێإییە.
لیستی گۆڕان لە بانگەشەی هەڵبژاردندا هەمیشە جەختیان لەسەر ئەوە دەكردەوە، كە دەیانەوێت دەسەڵات لە مەكتەبی‌ سیاسیی‌ حیزبەكانەوە بگوێزنەوە بۆ دام‌و دەزگا هەڵبژێردراوەكان.
بانگەشەكردن بۆ مانابەخشینێكی تر بوو بە دەسەڵاتێكی‌ تەشریعی‌و رۆڵپێدانی پەرلەمان وەك مەرجەعی‌ سیاسیی‌، وەك دەیانگوت:
 "لەجیاتی‌ ئەوەی‌ مەكتەبی‌ سیاسیی‌ مەرجەعی‌ سیاسیی‌‌و جێگەی‌ بإیاردانی‌ سیاسیی‌ بێت، پەرلەمان ببێت بە مەرجەعی‌ سیاسیی"، ئەمەش بانگەشەكەی گەرمتر كردبوو.
‌ئەوان لەو بإوایەدابوون (وەك چۆن بانگەشەیان بۆ دەكرد)، كە بودجە ئاشكرا نییە، نازانرێت داهات‌و خەرجی‌ هەرێمی‌ كوردستان چەندە بۆمیللەت، دەسەڵاتی‌ قەزایی لەلایەن لایەنی سیاسییەوە دەستێوەردانی‌ تێدا هەیە‌و‌، دەبێت لەسەر بنچینەی‌ پیشەیی لەسەر بنچینەی‌ سەربەخۆیی ئەو بنچینانەی‌ كە پێی‌ دەوترێت پێوەری‌ یاسایی، لەسەر بنەمای‌ ئەوە دەسەڵاتی‌ قەزایی چاوی‌ پیا بگێإینەوە.
هیچ كام لە سەركردە دەسەڵاتدارەكان ئەوەیان نەشاردووەتەوە، كە هەموو حكومەتێك پێویستی بە ئۆپۆزسیۆن هەیە بە حكومەتی هەرێمی كوردستانیشەوە، بەڵام رەخنەی ئەوە لە "ئۆپۆزسیۆنە نوێیەكە" دەگرن، كە "تەنیا خراپییەكانی دەسەڵات دەردەخەن‌و دان بە باشییەكاندا نانێن‌و تەنها لایەنە نێگەتیڤەكانی دەسەڵات دەبینن" بۆیە لەوبإوایەدان ئەوانە "ئەوەندەی هەوڵی پەكخستنی حكومەتەكە دەدەن، ئەوەندە ئۆپۆزسیۆنێكی ئیجابی نین"، هەروەها رەخنەیەكی تری دەسەڵات ئەوەیە، كە ئەوانەی ناویان لەخۆیان ناوە "ئۆپۆزسیۆن" تەنیا ئۆپۆزسینی حیزبە، نەك دەسەڵات.
بۆیە لە رێكەوتنێكی نێوان یەكێتی‌و پارتیدا كە تەمموزی (2007) ئیمزایان كردووە‌و ئەمساڵا (2010) ئاشكرایانكرد‌و بە رێكەوتنی ستراتیژیی ناسراوە، ناوی ئۆپۆزسیۆنی سلبی‌و ئیجابیان هێناوە‌و هەردوولا رێكەوتوون لەسەر ئەوەی، كە رێ‌ بە ئۆپۆزسیۆنی سلبی نەدرێت لە هەرێمدا هەبێت، وەك لە رێكەوتنەكەدا هاتووە: " نابێت ئەم رێكەوتنە ببێتە ئەگەری بەهێزبوونی ئۆپۆزسیۆنی نەرێنیی (سلبـی) لە كوردستاندا " ئەگەرچی روونیان نەكردووەتەوە، كە مەبەسیتیان لە ئۆپۆزسیۆنی سلبی چییە.
"گروپە ئۆپۆزسیۆنەكە "كە تەنیا لە فراكسیۆنی گۆإان لە پەرلەمانی كوردستان كورت نەبووتەوە‌و هەریەك لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامیی‌و كۆمەڵی ئیسلامیش خۆیان بە ئۆپۆزسیۆن ناوزەد دەكەن، پێچەوانەی بۆچوونی دەسەڵات بارودۆخەكە دەخوێننەوە‌و لەوبإوایەدان، كە ئەوان "ئۆپۆزسیۆنن"‌و رێگەی راستی خۆیان گرتووە.
ئەوەی كە ئێستا مشتومإی لەسەرە ئەوەیە، كە ئایا ئۆپۆزسیۆنبوون لە هەرێمەی كوردستاندا لە كێوە دەست پێدەكات؟ زنجیرەی داهاتوو، وەڵامی ئەو پرسیارە شرۆڤە دەكەین.

 


ئۆپۆزسیۆن:
 زاراوەی ئۆپۆزسیۆن لە بنەمادا دەگەإێتەوە بۆ (oppositio)ی لاتینی بەواتای رووبەإوو بوونەوە‌و بەرامبەر یەكوەستان، یان رای پێچەوانە دێت، سەرەتا لە بواری ئەستێرە ناسیدا بەكار دەهات.

ئاستەنگەكانی بەردەم ئۆپۆزسیۆن:
 1. دەستگرتن بەسەر سەرچاوەكانی هێز لەلایەن دەسەڵاتەوە.
 2. نەبوونی پەرلەمانی كاراو سەربەخۆ.
3. نەبوونی گرەنتی یاسایی.
 4. پەنابردن بۆ رێكەوتن‌و دیموكراسیی سازان.
 5. گرفتی سەربەخۆیی ئابووریی.
 6. لاوازیی رۆشنبیریی ئۆپۆزسیۆنیی.

خواست‌و پڕۆژەكانی ئۆپۆزسیۆنی سیاسیی:

1. هەڵبژاردنی پاك‌و سەربەخۆ.
 2. ئازادیی دامەزراندنی حیزبەكان‌و هەڵگرتنی سنوورە یاسایی‌و ئیدارییە نادیموكراسییەكان.
 3. هەڵوەشاندنەوەی باری نائاسایی‌و بەردانی گیراوە سیاسییەكان.
 4 . درووسخستنەوەی دەستی حیزبی فەرمانإەوا لە كاروباری دامەزراوە سیاسییەكان.
 5. چەسپاندنی پرەنسیپی دەستاودەستكردنی ئاشتیانەی دەسەڵات.
 6 .چەسپاندنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئازاد‌و بێگەرد.
7 . رەخساندنی دەرفەتی كاری رێكخراوە جەماوەر‌ویی سەندیكا‌و مەدەنییەكان.
 8. كەمكردنەوەی رۆڵی دەزگا هەواڵگرییەكان

 
     Print     Send this link     Add to favorites
 
د. زانا: بەهۆی سەرقاڵیمان بە پەرلەمانەوە حكومەتمان لەیاد كردووە
ئۆپۆزسیۆن ئاگای لە حكومەت نییە
عەبدوڵلا مەلا نوری، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان: ئۆپۆزسیۆن شەرمنە
هاتنە سەر سفرەی بەتاڵ
ئۆپۆزسیۆن هەزار باوكی بۆ پەیدادەبێت
یاسین ساڵح، ماستەر لە ئۆپۆزسیۆنی سیاسی: ئۆپۆزسیۆن لە قۆناغی سەرەتادایە
ئۆپۆزسیۆنی كوردیی‌و سینەمای كوردیی
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
لەسەر كاغەزەوە بۆ سەر زەوی، رەخنەكان دەڕژێنە ناو خەڵكەوە

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ