به‌ ئۆپۆزسیۆن بون
 هاتنە سەر سفرەی بەتاڵ




Saturday, December 4, 2010
 

ساڵی یەكەمی پەرلەمانی كوردستان بەچەند گلەییەكی "تەشەنوجئامێزی" سەرۆكەكەی كۆتایی هات، كە هیشتا رەخنەكان لەسەر پەرلەمان بەتەواوی نەخراونەتەڕوو، ئەوە لەكاتێكدایە كە قبووڵكردنی ئەنجامەكانی (25/7) بە توندوتیژیی لایەنگرەكانیان كۆتایی هات‌و دەستپێكردنی یەكەم كۆبوونەوەی پەرلەمان‌و دیاریكردنی سەرۆك‌و جێگرەكەی بە رێكەوتنی حیزبیی ئەنجامدرا.
هەڵبژاردنی 25/7/2009 بە كۆمەڵێك توندوتیژیی‌و هێرشی لایەنگرانی لیستی دەسەڵاتەوە كۆتایی هات، سەرەتا ئەنجامەكان لەلایەن ئەو سێ‌ لیستەوە، كە ئێستا ئۆپۆزسیۆنن رەتكرایەوە، بەڵام سكاڵاكانیان كاریگەریی ئەوتۆی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكان نەبوو، بۆیە بەناچاریی هەم ئۆپۆزسیۆن‌و هەم دەسەڵات بەبێ‌ دەنگی بە ئەنجامەكان رازیبوون.

 

ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكە بەجۆرێك دەسەڵاتی تووشی شۆك كرد، كە راگەیاندنی جیهانی پێی زانی، بۆنموونە: رۆژنامەی بەناوبانگی نیۆرك تایمز لە زاری بەرهەم ساڵح، جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتی (یەكێك لە حیزبە دەسەڵاتدارەكانەوە) نوسیبووی: "ئەنجامەكانی هەڵبژاردن تووشی شۆكی كردین"، هەر هەمان رۆژنامە لە زاری قوبادی كوإی جەلال تالەبانیی، نوێنەری حكومەتی هەرێم لە واشنتۆن، گواستبوویەوە كە وتبووی: "ئەو (واتە تاڵەبانی) دەیەوێت بزانێت چی روویداوە".
ئەو پەیامەی نەوشیروان مستەفا، سەرۆكی ئەوكاتەی لیستی گۆإان كە رۆژی (30)ی تەمموزی (2009) پێشكەشی خەڵكی كرد، كۆتایی بە دردۆنگیی قبووڵنەكردنی ئەنجامەكان هێنا، لە پەیامەكەیدا ئەگەرچی وتی: چاوەإێی ئەنجامی رەسمیی هەڵبژاردنەكان دەكەن بۆ دوا بإیاری خۆیان، بەڵام سوپاسگوزاریی بۆ هەموان دەربإی، بەوەی، كە "خەڵك بە برسێتی‌و توینێتی چاودێریی ئەوەیانكردووە، كە هەڵبژاردن بە بێگەردیی بەإێوەبچێت"، لە مێژووی حوكمإانی كوردیدا كە لەدوای راپەإینی (1991)وە دەست پێدەكات، نەوشیروان مستەفا، ئەمە دووەم پەیامیەتی كە بە بۆچوونی چاودێران لە هەستیارترین حاڵەتدا بووە‌و مەترسیی هەڵگیرسانی شەإی رەواندووەتەوە، جاری یەكەمیش لەدوای هەڵبژاردنی 19/5/1992ی پەرلەمانی كوردستانەوە بوو، كاتێك ماوەیەكی زۆر تێپەإیبوو بەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكاندا‌و پارتی‌و یەكێتی رێكنەدەكەوتن لەسەر پێكهێنانی حكومەت، شەوێك لەپإ نەوشیروان مستەفا، لە تەلەفزیۆنەوە دەركەوت‌و رێكەوتنی هەردوو حیزبی راگەیاند، ئیدی ئاژاوەیەكی چاوەإێكراو كۆتایی هات.
سەقفی پەرلەمانی كوردستان، كە لەماوەی رابردوودا جێگەی كۆكردنەوەی دەنگە هاوشێوەكان بوو، ئەوانەی كە بەإێكەوتنێكی حیزبی نێوان یەكێتی‌و پارتی لەسەر مەسەلە ناكۆكەكان كۆكبوون، لەدوای هەڵبژاردنی (25)ی تەمموزەوە بووە سەقفی كۆكردنەوەی دەنگە ناإازییی‌و ناكۆكەكان‌و دەسەڵات‌و ئۆپۆزسیۆنی كۆكردەوە.
د.كەمال كەركوكی، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، لە وتاری كردنەوەی خولی سێیەمی پەرلەماندا وتی: ئەم پەرلەمانەی ئێستامان، وەكو هەردوو خولی یەكەم‌و دووەم، پەرلەمانێكی فرە رەنگە، لەإووی نەتەوەییەوە، كورد، توركمان، كلدان سریان ئاشووری، ئەرمەنی تێدایە، لەإووی ئایینییەوە، موسڵمان‌و مەسیحی‌و ئێزدی تێدایە، لەإووی سیاسیی‌و حیزبییەوە، نوێنەرایەتی (15) حیزب‌و گروپ‌و رەوتی سیاسیی جیاجیا لە خولی سێیەمی ئەم پەرلەمانەدا جێگەی خۆیان گرتووەو جێگەی شانازییە بۆ گەلی كوردستان، رێژەی ئافرەتان (35%)ەو بەشێكی بەرچاوی پەرلەمەنتاران تەمەنیان لە خوار (40) ساڵییەوەیە، كە پسپۆإی جیاجیای هەڵكەوتوو ‌و كارایان لەخۆ گرتووە.
هەر لە یەكەمین دانیشتنەكانی‌ پەرلەمانەوە، جۆرێك لە بەریەكەوتن‌و گرژیی‌ لەنێوان لیستی‌ كوردستانی‌‌و لیستەكانی‌ ئۆپۆزسیۆن دەبینرا، ئەم گرژییەش بە هەموو حاڵەتەكانی‌ خۆیەوە تائێستاش بەردەوامە، بەرچاوترینی‌ حاڵەتەكانیش لەسەرەتای‌ پێكهێنانی‌ حكومەتدا، نەبەخشینی‌ متمانە بە حكومەتی‌ نوێ‌‌و جێهێشتنی‌ هۆڵی‌ پەرلەمان لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە‌و دەنگ نەدان بۆ پإۆژەیاساكانی‌ یەكتری‌و رەتكردنەوەیان، لەپاڵا گرژییەكانی‌ تری‌ داهاتی‌ گرێبەستە نەوتییەكان‌و گفتوگۆكردنی‌ بودجەی‌ هەرێمی‌ كوردستان بۆ ساڵی‌ (2010).
 گرفتێكی دیكەی سەرەتای پەرلەمان پێكهێنان‌و سەرۆكایەتی لیژنەكانی بوو، پەرلەمانی‌ كوردستان لە دانیشتنی‌ ژمارە (5) رۆژی‌ 16/10/2009 سەرجەم لیژنەكان‌و ئەندامەكانیانی‌ دەستنیشانكرد، هەروەها بەپێی‌ پەیإەوی‌ ناوخۆی‌ پەرلەمان پێویستە هەر لیژنەیەك سەرۆك‌و جێگری‌ سەرۆك بإیاردەری‌ هەبێت‌و بەشێوەی‌ هەڵبژاردن لەنێوان ئەندامانی‌ لیژنەكان دەستنیشان دەكرێت، لە سەرەتادا سەرۆكایەتی‌ پەرلەمان رەزامەندیی‌ خۆی‌ دەربإی‌ بۆ ئەوەی‌ كە هەموو لیستەكان بەشداربن لە وەرگرتنی‌ پۆستی‌ سەرۆك‌و جێگر‌و بإیاردەری‌ لیژنەكان، بەڵام بەهۆی‌ ناكۆكیی‌ لەسەر وەرگرتنی‌ سەرۆكایەتی‌ لیژنەی‌ نەزاهە لەنێوان لیستی‌ كوردستانی‌‌و لیستی‌ گۆإاندا، سەرۆكایەتی‌ لیژنەكان بەشێوەی‌ هەڵبژاردن یەكلایی‌ كرایەوە‌و لیستی‌ كوردستانی‌ كاندیدی‌ خۆی‌ بۆ سەرۆكایەتی‌ پانزە لیژنە هەبوو، سەرەنجامیش توانی‌ هەر پانزەكە بەدەست بهێنێت، لە بەرامبەریشدا لیستی‌ گۆإان هیچ كاندیدێكیان بۆ سەرۆكایەتی‌ لیژنەكان نەبوو، لیستەكانی‌ یەكگرتوو و كۆمەڵا‌و لیستی‌ كلدان‌و سریانی‌‌و ئاشووری‌‌و لیستی‌ توركمانیش، هەریەكەیان سەرۆكایەتی‌ لیژنەیەكیان بەركەوت.
ئەوەش وەك حەمە سەعید حەمە عەلی، پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكگرتوو دەڵێت: "لەبەر مەسەلەی سیاسیی‌و حیزبی، پێكهێنانی لیژنەكان دواكەوت‌و كۆبوونەوەكانی پەرلەمان بە ساردوسإی دەإۆیشت بەإێوەو كەمتەرخەمیی تێدابوو، لەبەرئەوەی ئۆپۆزسیۆن لەناو پەرلەماندا هەبوو، ئۆپۆزسیۆن بەرنامەی هەبوو پەرلەمان كارابكات‌و رۆڵا‌ ببینێت، بەڵام بۆ ئەوەی ئۆپۆزسیۆن دەرنەكەوێت، بەهۆی هەژموونی حیزبی لەسەر پەرلەمان‌ بەوشێوەیە بەإێوە دەچوو".
لە خولی‌ رابردووی‌ (دووەم) پەرلەماندا ژمارەی‌ لیژنەكان بریتی‌ بوون لە (14) لیژنە، بەڵام خولی‌ ئەم جارەی‌ پەرلەمان (خولی‌ سێیەم) پەیإەوی‌ ناوخۆی‌ پەرلەمانی‌ هەمواركرد‌و ژمارەی‌ لیژنەكانی‌ بەرزكردەوە بۆ (18) لیژنە، ئەویش بە زیادكردنی‌ چوار لیژنەی‌ دیكە، ئەوانیش:
1. لیژنەی‌ ناوخۆ‌و ئەنجومەنە خۆجێییەكان. 2. لیژنەی‌ رێكخراوەكانی‌ كۆمەڵگەی‌ مەدەنی‌. 3.لیژنەی‌ كاروباری‌ ئافرەت‌و منداڵا‌و خێزان. 4. لیژنەی‌ دەستپاكی ‌(النزاهە).
ئەگەرچی بەشێك لە دروشمەكانی ئۆپۆزسیۆن (لیستی گۆإان، لیستی چاكسازیی‌و خزمەتگوزاریی) بۆئەوە دەبوون كە دەسەڵات بگرنە دەست‌و جێبەجێیان بكەن، بەڵام لەناویاندا ئەو پإۆژانەش هەبوون، كە لە حاڵی ئۆپۆزسیۆنبووندا بتوانن خزمەتیان پێبكەن.
بەهۆی تازەیی‌و فرە بۆچوونی لە پەرلەمانی كوردستان‌و شكاندنی بێدەنگیی‌و قإەقإی ئۆپۆزسیۆن لە پەرلەماندا، هەندێك لەو بەڵێنانەی كە ئۆپۆزسیۆن دابوویان زیانی بەركەوت، ئەویش بەوەی كە وەك ئۆپۆزسیۆن دەڵێت: هەر پإۆژەیاسایەك لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە پێكەش بە پەرلەمان كرابێت دەسەڵات رەتی كردووەتەوە.
لە خولی گرێدانی یەكەمی پەرلەمانی نوێ ناكۆكیی دەسەڵات‌و ئۆپۆزسیۆن بەجۆرێك رەنگی دابووەوە چاودێران وایان تەفسیر دەكرد "ئەمانەی چوونەتە پەرلەمان زیاتر دەیانەوێت هۆڵی پەرلەمان بۆ موزایەدەی سیاسیی بەكار بێنن".
ئەم بیركردنەوەیە لە سەرێكەوە راستبوو، چونكە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەپێشبوو، دەسەڵات دەیویست دەنگە لەدەستچووەكانی بۆ بێتەوە‌و ئۆپۆزسیۆنیش دەیویست دەست بەو دەنگانەوە بگرێت، كە هێناونی، یان دەنگی زیاتر بەدەست بێنێت.
لەماوەی یەك ساڵی رابردووی خولی سێیەمی پەرلەماندا (65) پإۆژەیاسا خوێندنەوەی‌ یەكەمی‌ بۆ كراوە، تائێستا (13)یان پەسەند كراون لەگەڵا نۆ بإیار، (33) جار كۆبوونەوەی‌ ئاسایی‌ كراوە لەگەڵا (11) كۆبوونەوەی‌ نائاسایی‌، (68) پرسیار ئاراستەی‌ وەزارەتەكان كراوە، (37)ی‌ وەڵام دراوەتەوە، بەڵام (31)ی‌ وەڵام نەدراوەتەوە، سێ پإۆژە رەتكراوەتەوە، (12) پإۆژەیاسا بۆ حكومەت نێردراونەتەوە، (23) جار وەزیر بانگكراون بۆ پەرلەمان‌و لیژنەكان.
سەرەإای بوونی ئۆپۆزسیۆن لە پەرلەماندا، بەڵام چاودێران‌و تەنانەت پەرلەمانتارەكانیش لە كارەكانی ئەم خولە رازی نین‌و هەندێك بە تەمبەڵخانەی دەچووێنێت‌و هەندێكیش بە سست وەسفی دەكەن‌و رەخنەی لێدەگرن، وەك ئارام قادر، پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی كۆمەڵا دەڵێت: پەرلەمان دەیتوانی‌ چالاكتر بێت! كاری‌ باشتر‌و گەورەتر بكات! ئەكتیڤتر بێت بۆ كاروبارەكان، بەڵام ئێمە لە ئاستی‌ پێویستدا نایبینین.
 سەرۆكی پەرلەمان لە وتاری دانیشتنی ژمارە (22)ی خولی گرێدانی دووەم، ساڵی یەكەمی خولی سێیەمی هەڵبژاردن لە 30/6/2010، كە پشووی پەرلەمان دەستیپێكرد، بۆ پەرلەمانتاران وتی: ماوەیەكە زۆر هێرش دەكرێتە سەر پەرلەمانەكەتان پەرلەمانی هەرێمی كوردستان پەرلەمانی میللەتەكەمان بۆ ئەوەی لە دڵی خەڵكی كوردستان لە دڵی ئێوەی بەإێز، لە دڵی گشت كەسێك رەشی بكەن، بۆیە حەقە لەسەر چەند خاڵێك بووەستین بە ئینسافەوە، ئێمە دڵمان، سینگمان فراوانە دڵمان كراوەیە بۆ هەموو رەخنەیەك، رەخنەیەكی بنیاتنەر بمانهێنێتە سەر رێگەی راست، بەڵام رەخنەیەك كە هەوڵا بدات بتشكێنێتەوە بەبێ بنەما بۆیە ئەركی هەموومانە هەموو پەرلەمانتارێك، كە زۆر بە ئینسافەوە دیفاعی لێبكەین.

 
     Print     Send this link     Add to favorites
 
د. زانا: بەهۆی سەرقاڵیمان بە پەرلەمانەوە حكومەتمان لەیاد كردووە
ئۆپۆزسیۆن ئاگای لە حكومەت نییە
عەبدوڵلا مەلا نوری، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان: ئۆپۆزسیۆن شەرمنە
هاتنە سەر سفرەی بەتاڵ
ئۆپۆزسیۆن هەزار باوكی بۆ پەیدادەبێت
یاسین ساڵح، ماستەر لە ئۆپۆزسیۆنی سیاسی: ئۆپۆزسیۆن لە قۆناغی سەرەتادایە
ئۆپۆزسیۆنی كوردیی‌و سینەمای كوردیی
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
لەسەر كاغەزەوە بۆ سەر زەوی، رەخنەكان دەڕژێنە ناو خەڵكەوە

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ