تونسیه‌كان گۆڕانیان كرد
 بن عه‌لی‌ هه‌ڵهات...




Sunday, January 16, 2011
 

بورهان شێخ ره‌ئوف

ئه‌گه‌ر چاوێك به‌ مێژوی‌ ژیانی‌ زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لی‌ دا بخشینین، كه‌ له‌ دامه‌زراوه‌ی‌ سه‌ربازی‌ ولاَته‌كه‌یه‌وه‌ هاتوه‌ هه‌ر له‌و ده‌زگایه‌شدا په‌روه‌رده‌ بوه‌ و جه‌نه‌ڕاڵێكی‌ به‌دیسپلین و به‌ ده‌سته‌ڵات بوه‌ له‌ زۆربه‌ی‌ داموده‌زگا ئه‌منیه‌كانی‌ وڵات چ سه‌ربازی‌ و چ مه‌ده‌نی‌ كاری‌ كردوه‌، تا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ئاسایش و وه‌زیری‌ ناوخۆ و سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌ندامی‌ دیوانی‌ سیاسی‌ حیزبی‌ سۆسیالستی‌ ده‌ستوری‌ ده‌سه‌ڵاتدار و یاریده‌ده‌ری‌ سكرتێری‌ گشتی‌ حیزب و تا له‌ ساڵی‌ 1987پاش مانگێك له‌ ده‌ستنیشانكردنی‌ به‌ وه‌زیری‌ یه‌كه‌م واته‌ سه‌رۆك وه‌زیران، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی‌ پێشو حه‌بیب بورقیبه خۆی‌ كرد به‌ سه‌رۆكی‌ تونس، به‌و پێیه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ پێشو حه‌بیب بورقیبه توانای‌ حوكمڕانی‌ ولاَتی‌ نه‌ماوه‌ كه‌ به‌ندێكی‌ وا له‌ ده‌ستوری‌ ولاَتدا هه‌یه‌ له‌و حاڵه‌ته‌دا سه‌رۆك وه‌زیران جێگه‌ی‌ سه‌رۆك كۆمار ده‌گرێته‌وه‌.

له‌وكاته‌وه‌ زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لی‌ سه‌رۆكی‌ تونسه‌ و ئه‌گه‌رچی‌ له‌ سه‌ره‌تای‌ ده‌ستبه‌كار بونیه‌وه‌ وه‌ك سه‌رۆك كۆماری‌ ئه‌و ولاَته‌ به‌ڵێنی‌ گۆڕانكاری‌ گه‌وره‌ و ریشه‌یی‌ دا به‌ گه‌لی‌ تونس، هه‌روه‌ها به‌ڵێنی‌ سه‌رده‌مێكی‌ پیرۆز و نوێ‌ و له‌ناوبردنی‌ په‌تای‌ گه‌نده‌ڵی‌ و چاكسازی‌ له‌ داموده‌زگاكانی‌ ده‌وڵه‌تدا و نا بۆ حوكمڕانی‌ تا كوَتایی‌ ژیان و پشتاوپشت، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ سه‌رده‌می‌ حوكمڕانیه‌كه‌ی‌ به‌ ته‌واوی‌ پێچه‌وانه‌ی‌ به‌ڵێنه‌كانی‌ بو، بن عه‌لی‌ له‌ چوار خولی‌ سه‌رۆكایه‌تیدا بێ‌ ركابه‌ر ده‌رچو بۆ سه‌رۆك كۆماری‌ ولاَت. له‌ بیست و سێ‌ ساڵی‌ رابردودا حوكمی‌ ولاَتی‌ كردوه‌، به‌لاَم سه‌ره‌نجام دوای‌ ئه‌و هه‌مو ساڵه‌ حوكم و ده‌سه‌لاَتێكی‌ ته‌واوی‌ به‌سه‌ر هه‌مو ده‌زگا ئه‌منی‌ و سه‌ربازییه‌كانی‌ ولاَتدا، چونكه‌ خۆیشی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ ئه‌و ده‌زگایه‌بو هه‌ر له‌و ده‌زگاشه‌وه‌ گه‌یشتبوه‌ لوتكه‌ی‌ ده‌سه‌لاَتی‌ تونس، نه‌یتوانی‌ له‌ به‌رامبه‌ر خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی‌ گه‌لی‌ تونس دا بوه‌ستێ‌.

پاش هه‌فته‌یه‌ك له‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ردا خۆی‌ پێ‌ نه‌گیراو هه‌ڵهات، سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ رژێمه‌كه‌ رژێمیكی‌ پۆلیسی‌ و توندوتیژ بو له‌و ماوه‌یه‌دا (90) كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستداو بونه‌ قوربانی‌ رێگای‌ ئازادی‌ و سه‌رفرازی‌ و كۆتایی‌ به‌ حوكمی‌ دكتاتۆری‌ بن عه‌لی‌ هات، ئه‌مه‌ش به‌ری‌ ره‌فتار و كرده‌وه‌ نابه‌جێ‌ ناڕه‌واكانی‌ رژێمه‌كه‌ی‌ بن عه‌لی‌ و بنه‌ماڵه‌ی‌ ته‌رابلسی‌ خه‌زوری‌ بن عه‌لی‌ بون، كه‌ تێوه‌گلابون به‌ بازرگانی‌ له‌گه‌ڵ هه‌ندێ‌ له‌ ولاَتانی‌ كه‌نداو خراپ به‌كارهێنانی‌ ماڵی‌ گشتی‌ بۆ مه‌به‌ستی‌ تایبه‌تی‌، به‌لاَم جوانترین روداو كه‌ به‌رچاوی‌ من كه‌وتبێت له‌و روداوانه‌ی‌ تونس ئه‌وه‌ بو سه‌ربازێك یان پۆلیسیك بو له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌راندا ماچوموچی‌ كرد، ئیتر ده‌ركه‌وت ئه‌وانه‌ كوڕی‌ میلله‌تن و كه‌س ناكوژن بۆ دكتاتۆر بن عه‌لیش، دوای‌ ئه‌وه‌ ته‌واو بێئومید بو بتوانێت به‌ره‌نگاری‌ گه‌ل ببێته‌وه‌، بۆیه‌ هه‌ر دوای‌ چه‌ند ساتێكی‌ كه‌م له‌ هه‌لاَتنی‌ بن عه‌لی‌ ته‌واوی‌ وێنه‌ و په‌یكه‌ره‌كانی‌ له‌ شه‌قامه‌كانی‌ تونسی‌ پایته‌خت و شاره‌كانی‌ تر هێنرانه‌ خواره‌وه‌، نزیكترین كه‌سوكاره‌كانی‌ سه‌رۆكی‌ له‌كاركه‌وتو و ئه‌ندامانی‌ خێزانه‌كه‌ی‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ تونس ده‌ستگیركران، كه‌ ده‌یانویست هه‌ڵبَین.

له‌ كۆتاییدا ده‌توانین بڵێین گه‌لی‌ قاره‌مانی‌ تونس به‌ راستی‌ ئه‌و دێره‌ شیعره‌ی‌ شاعیری‌ ولاَته‌كه‌یان (ئه‌بو قاسم ئه‌لشابی‌) زیندو كرده‌وه‌ كه‌ له‌ مێژه‌ وتبوی‌:
ئه‌گه‌ر گه‌ل رۆژێك ژیانی‌ بوێت
 ده‌بێت چاره‌نوس وه‌لاَمی‌ بداته‌وه‌

ئه‌وه‌ی‌ له‌ تونس رویدا زه‌نگێكه‌ بۆ هه‌مو دكتاتۆره‌كانی‌ ناوچه‌كه‌، كه‌ ده‌یانه‌وێت تا مردن كورسی‌ حوكم به‌رنه‌ده‌ن و نه‌وه‌كانیان له‌ دوای‌ خۆیان بكه‌ن به‌ جێنشینی‌ خۆیان، گوێیان كه‌ڕ و كاسه‌ له‌ ئاست داخوازی‌ و ئازار و ئێشی‌ هاولاَتیاندا

 
     Print     Send this link     Add to favorites
 
دوڕوه‌کان له‌ پاریس دا
بۆچی‌ تونسیه‌كان سه‌ركه‌وتوبون و ئێرانیه‌كان شكستیان هێنا
تونس چی پێوتین؟
كه‌نه‌دا دڵنیاییدایه‌ گه‌لی تونس سه‌باره‌ت به‌ راده‌ستکردنه‌وه‌ی برایه‌کی له‌یلا ته‌رابلوسی
تونس، 12 وه‌زیری‌ نوێ له‌ حكومه‌تی نوێ دانران
رێكخراوێكی مافپه‌روه‌ری‌ سعودیه‌ داوای‌ ده‌ركردنی سه‌رۆكی‌ تونس ده‌كات له‌ خاكه‌كه‌یان
خێزانی ئه‌و گه‌نجه‌ی له‌تونس خۆی سوتاند، 10 هه‌زار یۆرۆیان بۆ فرۆشتنی عه‌ره‌بانه‌که‌ی بوعه‌زیزی ره‌تکرده‌وه‌
خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی تونس به‌رده‌وامه‌و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌تی کاتی ده‌که‌ن
شۆڕش و میلله‌تی ئازا...
تونس ده‌روازه‌ی راپه‌ڕین؟!
خۆپیشاندانه‌کان له‌ تونس دژی لابردنی به‌رپرسانی سه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵاتی پێشو به‌رده‌وامه‌
"شۆڕشی یاسه‌مین" له‌ تونس به‌ره‌وکوێ
دیموکراسی خۆرئاوایی و خۆرهه‌ڵاتی
خێزانی ئه‌و گه‌نجه‌ی له‌تونس خۆی سوتاند، 10 هه‌زار یۆرۆیان بۆ فرۆشتنی عه‌ره‌بانه‌که‌ی بوعه‌زیزی ره‌تکرده‌وه‌
خۆراک و ئازادی و دادگایی کردنی تاوانباران و گێڕانەوەی پارە دزراوەکان
تونس: حكومه‌تی كاتی‌ دانی نا به‌ سه‌رجه‌م پارت و كۆمه‌ڵه‌ سیاسیه‌كانی‌ نه‌یاری‌ رژێمی پێشو
تونس: یه‌كه‌م شۆڕشی عه‌ره‌ب
بۆنی خۆشی گوڵی یاسەمین دەگاتە لای خۆمان
تونس؛ (33) که‌س له‌ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی بن عه‌لی و هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌ستگیر کراون
داهێنانی یاخیبو نامرێت
رزگاربونی جیهانی عه‌ره‌بی
شۆڕشی‌ یاسه‌مینیی‌، دیكتاتۆره‌كانی‌ ناوچه‌كه‌ ده‌ترسێنێت
گرافیك نیوز: تونس ماوه‌ی مانگێك له‌ ناڕه‌زایی و خۆپیشاندان، حوكمی دیكتاتۆری هه‌ڵته‌كاند
ئینته‌رنێت... دێوه‌زمه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ عه‌ره‌ب
شۆڕشی‌ گه‌لی‌ تونس و سه‌رزه‌نشته‌كه‌ی‌ قه‌زافی‌
كوردستانی‌ تونس...
به‌ پێچه‌وانه‌ی عێراق، ئایا تونس ده‌بێته‌ نمونه‌یه‌كی جوانی دیموكراتی
په‌ندی‌ تونس
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
رۆژنامه‌ی‌ لۆمۆند: له‌یلا ماتری، هاوسه‌ری‌ سه‌رۆكی تونس‌ 1.5 ته‌ن ئاڵتونی له‌گه‌ڵ خۆیدا بردوه‌ بۆ دوبه‌ی
تونس؛ حکومه‌تی نوێ پێکهات و سه‌رجه‌م گیراوه‌ سیاسییه‌کانیش ئازاد ده‌کرێن
چانسی وڵاتی تونس
وتاره‌كه‌ی هیلاری كلینتۆن له‌ سه‌ر روداوه‌كانی تونس
تونس و په‌ندێك بۆ دیکتاتۆرەکان
گه‌لی‌ تونس و سه‌ركرده‌كه‌ی‌، په‌ندێك بۆ ده‌سه‌لاَته‌ دیكتاتۆره‌كان
وانه‌یه‌ك له‌ تونسه‌وه‌
تونس؛ ئه‌مڕۆ به‌ به‌شداری لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆن حکومه‌تی نوێ پێکده‌هێنرێت
وه‌ده‌رنانی سه‌رۆكی تونس: هه‌لێك بۆ عه‌ره‌به‌ ئۆتۆكراته‌كان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ خه‌ڵك
تونس... سه‌رۆك هه‌ڵات
روخانی‌ بتێكی‌ تری‌...
سه‌رکه‌وتنی گه‌لانی تونس... ئیراده‌ی گه‌ل و شکانی صه‌نه‌مه‌کان
بن عه‌لی‌ هه‌ڵهات...
عارەبانەکەی (محه‌مه‌د بوعه‌زیزی) دەسەڵاتی لە تونس گۆڕی
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
تونسیه‌كان گۆڕانیان كرد
تونس؛ خۆپیشاندانی لاوان، ته‌نگی به‌ حكومه‌ته‌كه‌ی (بن عه‌لی) هه‌ڵچنیوه‌
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ستایشی بوێری‌ هاوڵاتیانی‌ تونسی كرد
ژیاننامه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ تونس (زه‌ینلعابدین بن عه‌لی‌)
له‌ژێر فشاری خۆپیشانده‌راندا، سه‌رۆکی تونس به‌ناچاری وڵاتی به‌جێهێشت و به‌ره‌و سعودیه‌ هه‌ڵهات
سه‌رۆکی تونس بڕیاریدا بۆ خولی داهاتوی سه‌رۆکایه‌تی خۆی هه‌ڵنه‌بژێرێته‌وه‌
تونس: ژماره‌ی‌ كوژراوه‌كان له‌ خۆپیشاندانه‌كاندا گه‌شته‌ 30 كه‌س
تونس: ژماره‌ی‌ كوژراوه‌كانی‌ خۆپیشانده‌ران گه‌یشته‌ 14 كه‌س
تونس: ئه‌مه‌ریكا و رێكخراوی‌ لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، نیگه‌رانی خۆیان له‌ به‌رامبه‌ر مامه‌ڵه‌ی‌ حكومه‌ت له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران ده‌ربڕی‌

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ