تونسیه‌كان گۆڕانیان كرد
 سه‌رکه‌وتنی گه‌لانی تونس... ئیراده‌ی گه‌ل و شکانی صه‌نه‌مه‌کان




Sunday, January 16, 2011
 

ئازاد خۆشناو

ده‌روازه‌:
له‌ رۆژی 14.01.2011 سه‌رۆکی تونس (زین العابدین بن علی) دوای حوکم کردنی تونس بۆ ماوه‌ی 23 ساڵ له‌ ئه‌نجامی به‌رده‌وام بونی خۆپیشان دان و راپه‌ڕینی خه‌ڵک دژی نه‌بونی و نه‌هاتی و که‌م ده‌رامه‌تی و گه‌نده‌ڵی، که‌ له‌ سایه‌ی حوکمی فه‌سادی ئه‌م سه‌رۆکه‌ به‌سه‌ریان داهاتبو، وازی له‌ حوکم هێناو به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی تونس به‌ فڕۆکه‌ له‌گه‌ڵ که‌سانی نزیکی بنه‌ماڵه‌ی ده‌رچو.

(زین العابدین بن علی)‌... چیڕۆکێک و په‌ندێک بۆ مێژو
(زین العابدین بن علی) له‌ ساڵی 1936 له‌ دایک بوه‌. له‌ قۆناغی ئاماده‌یی چوه‌ته‌ ریزی به‌ره‌نگاری میللی دژی داگیرکه‌ری فه‌ره‌نسی له‌ تونس، به‌هۆیه‌وه‌ خوێندنی ته‌واو نه‌کردوه ‌و هیچ شه‌هاده‌یه‌کی مه‌ده‌نی نیه‌، به‌ڵام دوایی خوێندنی عه‌سکه‌ری له‌ فه‌ره‌نسا و ئه‌مه‌ریکا ته‌واو کردوه‌، پاش ته‌واوبونی ئه‌م خوێندنه‌ی بوه‌ته‌ سه‌رۆکی ئاسایشی عه‌سکه‌ری تونس بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ، له‌ ساڵی 1977 بوه‌ته‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی نیشتمانی له‌ تونس.

چه‌ندین پۆستی دیپلۆماسی و وه‌زاری له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی تونس وه‌رگرتوه‌ تا بوه‌ته‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی تونس له‌ مانگی 10 ساڵی 1987 له‌ژێر حوکمی (الحبیب بورقیبه‌). یه‌ک مانگ دوای وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران کوده‌تایه‌کی سپی کرد و بورقیبه‌ لاداو خۆی بو به‌ سه‌رۆکی تونس، ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدا بو که‌ تونس گه‌یشتبوه‌ بارودۆخێکی زۆر خراپ له‌باری ئابوری، له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌کاربونی په‌یامی دیموکراتی نارد بۆ گه‌لانی تونس و زۆر نزیک بوه‌وه‌ له‌ ئامانجه‌کانی، له‌هه‌مانکاتدا روی کرده‌ رۆشنبیر و پارته‌ سیاسیه‌کان به‌ تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی حیزبی فه‌رمانڕه‌وا (پارتی ده‌ستوری) بون.

له‌ دوای شه‌ڕی که‌نداوی دوه‌م، واته‌ له‌ ساڵه‌کانی دوای 1991 پێکدادان رویدا له‌ نێوان حوکم به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن، که‌ خۆی له‌ پارتی (النهضة) ده‌دیته‌وه‌. که‌ بۆی ئاشکرابو که‌ ئه‌مانه‌ بنکه‌ی به‌رفراوانیان هه‌یه‌ هه‌ستا به‌ به‌رانگاربونه‌وه‌یان، له‌م کاته‌وه‌ به‌ دیار که‌وت که‌ (زین العابدین بن علی) نایه‌وه‌ێت به‌ ئاشتیانه‌ حوکم بداته‌ دوای خۆی.

له‌م کاته‌وه‌ ئاشکرا تر حوکمرانی ده‌برد به‌ره‌و دیکتاتۆری و بنه‌ماڵه‌یی، یه‌که‌مین هه‌ڵبژاردنی له‌ ساڵی 1999 ئه‌نجامدا، واته‌ دوای 12 ساڵ له‌ وه‌رگرتنی حوکمه‌که‌ی، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ وه‌ک هه‌مو دیکتاتۆره‌کان پێش ئه‌نجامدانی براوه‌که‌ی دیاریکرابو که‌ سه‌رۆک خۆی بو، دوای ئه‌وه‌ش هه‌ر به‌رده‌وام بو له‌ داپڵۆسینی ئۆپۆزیسۆن و قۆرغکردنی ده‌سه‌ڵات بۆ بنه‌ماڵه‌که‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌ بازنه‌ی ته‌سکی سه‌رۆکدان، هه‌ر له‌م کاته‌وه‌ تا روخانی هه‌رده‌م تونس جێگای ئیدانه ‌و ناڕازیبونی چه‌ندین رێکخراوی مه‌ده‌نی جیهانی بۆته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ پێشێلکردنی مافی هاوڵاتیان و رۆژنامه‌نوسان و رۆشنبیران، هه‌روه‌ها ته‌سککردنه‌وه‌ی ئازادییه‌کان و گۆڕینی ده‌ستور که‌ له‌گه‌ڵ مه‌رامه‌کان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی سه‌رۆک بگونجێ.

خێزان و عه‌شیره‌تی (زین العابدین بن علی)
خێزانه‌که‌ی ناسراو بون به‌ گه‌نده‌ڵی و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی موڵکی گشتی و بازرگانی وڵات، له‌م دواییه‌دا تونس له‌لایه‌ن 3 بنه‌ماڵه‌وه‌ حوکم ده‌کرا، که‌ بریتی بون له‌ (الطرابلسی- خه‌زورانی زین الدین، بن عباد، بن بدر) ئه‌مانه‌ هه‌مویان ژن و ژنخوازیان له‌نێوانه‌ و خزم و براده‌ری سه‌رۆک بون، سه‌رچاوه‌کان باس له‌ چه‌ندین میلیشیا و ده‌زگای تایبه‌تی سیخوڕی ده‌که‌ن که‌ که‌سانی ئه‌م بنه‌ماڵانه‌ به‌ڕیوه‌یان ده‌برد و کاریان چاوه‌دێری خه‌ڵکی تونس و ئینته‌رنێت و شوێنه‌ گشتییه‌کان بو، هه‌روه‌ها ئه‌م بنه‌ماڵانه‌ کۆنترۆڵی چه‌ندین زه‌وی کشتوکاڵی به‌ پیتیان کردبو که‌ به‌ هۆیه‌وه‌ ده‌ستێکی پۆڵاینیان به‌سه‌ر ئابوری وڵات داگرتبو.

راپه‌ڕینی گه‌ڵانی تونس به‌ڕوی گه‌نده‌ڵی و روخاندنی سه‌رۆکایه‌تی (زین العابدین بن علی)
ئه‌و هه‌مو زه‌برو زه‌نگه‌ی بنه‌ماڵه‌ی سه‌رۆک به‌رامبه‌ر خه‌ڵکانی تونس له‌ ماوه‌ی حوکمیدا کردی، خه‌ڵکی تونسی گه‌یانده‌ ئاستێک که‌ هیچی تر نه‌توانن ئه‌م زوڵم و گه‌نده‌ڵیه‌ قبوڵ بکه‌ن، له‌کاتێکدا به‌ سه‌دان هه‌زار گه‌نج بێکاربون و خه‌ڵک له‌ ئاستێکی ئابوری خراپدابون، به‌ چاوی خۆشیان ده‌یان بینی که‌ ئه‌م 3 بنه‌ماڵه‌ی سه‌رۆک هه‌مو خێروبێری ئه‌م وڵاته‌ ده‌به‌ن و رۆژانه‌ داموده‌زگاکان و شوێنه‌ بازرگانیه‌کانی ئه‌م حوکمه‌یان ده‌بینی، راپه‌ڕینی خه‌ڵکی مه‌زڵوم و رۆشنبیر و ده‌رچوی زانکۆکان له‌ شوێنه‌ هه‌ژاره‌کان له‌ کۆتایی ساڵی 2010 ده‌ستی پێکرد و داوای عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و بارێکی ئابوری باشتریان ده‌کرد، ده‌سه‌ڵات به‌ ئاسن و ئاگر وه‌ڵامی ده‌دانه‌وه ‌و چه‌ندین هاوڵاتی کوژران و بریندارکران، به‌ڵام ئه‌م میلله‌ت ئه‌م تۆقه‌ی شکاند بڕیاری ئازادی بۆخۆیدا... له‌ ئه‌نجامی به‌رده‌وامی راپه‌ڕین بۆ ماوه‌ی 3 هه‌فته‌ و په‌ره‌سه‌ندنی. ئیواره‌ی رۆژی 13.01.2011 سه‌رۆک رایگه‌یاند که‌ چاکسازی ده‌کات و خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتو کاندید ناکاته‌وه‌، به‌ڵام رقی جه‌ماوه‌ر و بێباوه‌ڕیان به‌م حوکمه‌ که‌ خۆی گه‌یاندبوه‌ ئه‌م باره‌ وای کرد خۆپیشاندان به‌رده‌وام بێت و له‌ رۆژی 14.01.2011 (زین العابدین بن علی) خۆیی و بنه‌ماڵه‌که‌ی تونسیان به‌جێهێشت بۆ شوێنێکی نادیار و هه‌مو سه‌روه‌ت و سامانی به‌ گه‌نده‌ڵی په‌یایان کردبو له‌ دوای خۆیان به‌جێیان هێشت، ئێستاکه‌ ئاواره‌ بون که‌س نازانێ له‌ کوێ خۆیان ده‌گرنه‌وه‌، ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ش هه‌یانه‌، بێگومانم له‌ داهاتودا خه‌ڵکی تونس به‌دوای ده‌که‌وێت و به‌ حوکمی یاسای نێوده‌وڵه‌تی ده‌یگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ تونس.

وانه‌یه‌کی تری مێژو
جارێکی تر مێژو ده‌ڵێت، که‌ ئیراده‌ی میلله‌ت له‌ کۆتاییدا هه‌رده‌م سه‌رکه‌وتوه‌. میژو ده‌ڵێت، که‌ میلله‌ت رقی هه‌ڵستا هیچ هێزێک ناتوانێت به‌رامبه‌ری رابوه‌ستێ‌. به‌نده‌ له‌ مانگی 10.2010 له‌ تونس بوم، کاتێ به‌شه‌قامه‌کان راده‌بوم وایان پیشانده‌دا که‌ چه‌ندیان بن علی خۆش ده‌وێت و له‌ هه‌مو کونج و په‌نایه‌ک وێنه ‌و لافیته‌ هه‌ڵواسرابو بۆ لایه‌نگیری ئه‌و، من ده‌مزانی ئه‌مه‌ له‌وانه‌یه‌ راست نه‌بێت، چونکه‌ ئه‌و سیناریۆمان له‌ عێراق و چه‌ندین شوێنی تر دیوه‌، که‌چی دوای 3 مانگ ئه‌م خۆشه‌ویستیه‌ به‌دیار که‌وت‌ که‌ له‌ژێر هێزی تۆقاندن و پاره‌یه‌، ئه‌وه‌ صه‌نه‌مه‌که‌ی بن علیش چوه‌ زبڵدانی مێژوه‌وه‌ ئه‌مه‌ نه‌ یه‌که‌م که‌س بوه‌و نه‌ دواترینیش ده‌بێت، پاش ئه‌وه‌ی له‌ ساڵانی رابردو چه‌ندین سه‌رکرده‌ی دیکتاتۆر به‌م شێوه‌یه‌ رۆیشتون وه‌ک تشاوتشیسکۆ و سه‌دام.

له‌ کۆتاییدا ده‌ڵێم ئافه‌رین بۆ ئه‌و سه‌رکرده‌ی له‌ مێژودا سه‌روه‌ری بۆ خۆی دروست ده‌کات وه‌ک ماندیلا، کاتێک بڕیاریدا ته‌نیا یه‌ک خولی سه‌رۆکایه‌تی له‌ حوکم بمێنێته‌وه‌ و‌ درێژی نه‌کاته‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌یده‌ویست ئه‌و وێنه‌ جوانه‌ی میلله‌ت بۆ ئه‌وی کێشابو ناشیرین ‌بێت و وه‌ک خۆی بمێنێته‌وه‌، ئافه‌رین بۆ ئه‌و میلله‌ته‌ زیندوانه‌ی که‌ زوڵم و نادادپه‌روه‌ری قه‌بوڵ ناکه‌ن و لاپه‌ڕه‌ی گه‌ش له‌ مێژویان ده‌که‌نه‌وه‌، رێزیشم بۆ گه‌لانی تونس و پیرۆز بێت لێیان.


سه‌رچاوه‌: ویکیپیدیا و ئاژانسه‌کان و رۆژنامه‌کان

 
     Print     Send this link     Add to favorites
 
دوڕوه‌کان له‌ پاریس دا
بۆچی‌ تونسیه‌كان سه‌ركه‌وتوبون و ئێرانیه‌كان شكستیان هێنا
تونس چی پێوتین؟
كه‌نه‌دا دڵنیاییدایه‌ گه‌لی تونس سه‌باره‌ت به‌ راده‌ستکردنه‌وه‌ی برایه‌کی له‌یلا ته‌رابلوسی
تونس، 12 وه‌زیری‌ نوێ له‌ حكومه‌تی نوێ دانران
رێكخراوێكی مافپه‌روه‌ری‌ سعودیه‌ داوای‌ ده‌ركردنی سه‌رۆكی‌ تونس ده‌كات له‌ خاكه‌كه‌یان
خێزانی ئه‌و گه‌نجه‌ی له‌تونس خۆی سوتاند، 10 هه‌زار یۆرۆیان بۆ فرۆشتنی عه‌ره‌بانه‌که‌ی بوعه‌زیزی ره‌تکرده‌وه‌
خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی تونس به‌رده‌وامه‌و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌تی کاتی ده‌که‌ن
شۆڕش و میلله‌تی ئازا...
تونس ده‌روازه‌ی راپه‌ڕین؟!
خۆپیشاندانه‌کان له‌ تونس دژی لابردنی به‌رپرسانی سه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵاتی پێشو به‌رده‌وامه‌
"شۆڕشی یاسه‌مین" له‌ تونس به‌ره‌وکوێ
دیموکراسی خۆرئاوایی و خۆرهه‌ڵاتی
خێزانی ئه‌و گه‌نجه‌ی له‌تونس خۆی سوتاند، 10 هه‌زار یۆرۆیان بۆ فرۆشتنی عه‌ره‌بانه‌که‌ی بوعه‌زیزی ره‌تکرده‌وه‌
خۆراک و ئازادی و دادگایی کردنی تاوانباران و گێڕانەوەی پارە دزراوەکان
تونس: حكومه‌تی كاتی‌ دانی نا به‌ سه‌رجه‌م پارت و كۆمه‌ڵه‌ سیاسیه‌كانی‌ نه‌یاری‌ رژێمی پێشو
تونس: یه‌كه‌م شۆڕشی عه‌ره‌ب
بۆنی خۆشی گوڵی یاسەمین دەگاتە لای خۆمان
تونس؛ (33) که‌س له‌ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی بن عه‌لی و هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌ستگیر کراون
داهێنانی یاخیبو نامرێت
رزگاربونی جیهانی عه‌ره‌بی
شۆڕشی‌ یاسه‌مینیی‌، دیكتاتۆره‌كانی‌ ناوچه‌كه‌ ده‌ترسێنێت
گرافیك نیوز: تونس ماوه‌ی مانگێك له‌ ناڕه‌زایی و خۆپیشاندان، حوكمی دیكتاتۆری هه‌ڵته‌كاند
ئینته‌رنێت... دێوه‌زمه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ عه‌ره‌ب
شۆڕشی‌ گه‌لی‌ تونس و سه‌رزه‌نشته‌كه‌ی‌ قه‌زافی‌
كوردستانی‌ تونس...
به‌ پێچه‌وانه‌ی عێراق، ئایا تونس ده‌بێته‌ نمونه‌یه‌كی جوانی دیموكراتی
په‌ندی‌ تونس
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
رۆژنامه‌ی‌ لۆمۆند: له‌یلا ماتری، هاوسه‌ری‌ سه‌رۆكی تونس‌ 1.5 ته‌ن ئاڵتونی له‌گه‌ڵ خۆیدا بردوه‌ بۆ دوبه‌ی
تونس؛ حکومه‌تی نوێ پێکهات و سه‌رجه‌م گیراوه‌ سیاسییه‌کانیش ئازاد ده‌کرێن
چانسی وڵاتی تونس
وتاره‌كه‌ی هیلاری كلینتۆن له‌ سه‌ر روداوه‌كانی تونس
تونس و په‌ندێك بۆ دیکتاتۆرەکان
گه‌لی‌ تونس و سه‌ركرده‌كه‌ی‌، په‌ندێك بۆ ده‌سه‌لاَته‌ دیكتاتۆره‌كان
وانه‌یه‌ك له‌ تونسه‌وه‌
تونس؛ ئه‌مڕۆ به‌ به‌شداری لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆن حکومه‌تی نوێ پێکده‌هێنرێت
وه‌ده‌رنانی سه‌رۆكی تونس: هه‌لێك بۆ عه‌ره‌به‌ ئۆتۆكراته‌كان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ خه‌ڵك
تونس... سه‌رۆك هه‌ڵات
روخانی‌ بتێكی‌ تری‌...
سه‌رکه‌وتنی گه‌لانی تونس... ئیراده‌ی گه‌ل و شکانی صه‌نه‌مه‌کان
بن عه‌لی‌ هه‌ڵهات...
عارەبانەکەی (محه‌مه‌د بوعه‌زیزی) دەسەڵاتی لە تونس گۆڕی
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
تونسیه‌كان گۆڕانیان كرد
تونس؛ خۆپیشاندانی لاوان، ته‌نگی به‌ حكومه‌ته‌كه‌ی (بن عه‌لی) هه‌ڵچنیوه‌
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ستایشی بوێری‌ هاوڵاتیانی‌ تونسی كرد
ژیاننامه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ تونس (زه‌ینلعابدین بن عه‌لی‌)
له‌ژێر فشاری خۆپیشانده‌راندا، سه‌رۆکی تونس به‌ناچاری وڵاتی به‌جێهێشت و به‌ره‌و سعودیه‌ هه‌ڵهات
سه‌رۆکی تونس بڕیاریدا بۆ خولی داهاتوی سه‌رۆکایه‌تی خۆی هه‌ڵنه‌بژێرێته‌وه‌
تونس: ژماره‌ی‌ كوژراوه‌كان له‌ خۆپیشاندانه‌كاندا گه‌شته‌ 30 كه‌س
تونس: ژماره‌ی‌ كوژراوه‌كانی‌ خۆپیشانده‌ران گه‌یشته‌ 14 كه‌س
تونس: ئه‌مه‌ریكا و رێكخراوی‌ لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، نیگه‌رانی خۆیان له‌ به‌رامبه‌ر مامه‌ڵه‌ی‌ حكومه‌ت له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران ده‌ربڕی‌

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ