تونسیه‌كان گۆڕانیان كرد
 كوردستانی‌ تونس...




Wednesday, January 19, 2011
 
 هه‌ردی‌ حه‌مه‌ ئه‌مین 

 له‌وه‌ته‌ی‌ دیموكراتی‌ (ده‌سه‌لاَتی‌ خه‌ڵك) وه‌ك چه‌مكێك له‌ ولاَتی‌ یۆنان سه‌ری‌ هه‌ڵداوه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاَت (حیزب، كه‌مینه‌یه‌ك، گروپێك، عه‌شیره‌تێك، بنه‌ماڵه‌) یه‌ك ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ خه‌ونی‌ تاكه‌كه‌سی‌ و دیكتاتۆربونیان هه‌یه‌ دژی‌ چه‌مكی‌ دیموكراسی‌ بنه‌ماكانی‌ وه‌ستاونه‌ته‌وه‌، هه‌مو رێگایه‌كیان گرتۆته‌به‌ر بۆ به‌ كۆیله‌كردنی‌ كۆمه‌ڵگا و سه‌پاندنی‌ ده‌سه‌لاَتیان، له‌ به‌رامبه‌ریشدا هه‌ڵگرانی‌ ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ (دیموكراسی‌) وێڵی‌ به‌دیهێنانی‌ خۆشگوزه‌رانی‌ بون بۆ كۆمه‌ڵگا و پارێزكارێكی‌ باش بون له‌ مافی‌ چین و توێژه‌ چه‌وساوه‌كه‌ی‌ كۆمه‌ڵكا.

روداوه‌كانی‌ ئه‌م دوای‌ یه‌ی‌ ولاَتی‌ تونس و راپه‌ڕبنی‌ خه‌ڵك دژی‌ رژێمه‌ تۆتالیتاری‌ یه‌كه‌ی‌ وه‌ك (زینه‌عابدین بن علی‌) بو كه‌ ماوه‌ی‌ (23) ساڵه‌ ده‌ستی‌ گرتبو به‌سه‌ر ژیانی‌ سیاسی‌ و ئابوری‌ ولاَتدا، ئه‌م راپه‌ڕینه‌ ده‌نگ و سه‌دایه‌كی‌ جیهانی‌ هه‌بو، هه‌مو ده‌سه‌لاَته‌ له‌رزۆك و نادیموكراتییه‌كانی‌ رۆژهه‌لاَتی‌ ناوه‌ڕاستی‌ هه‌ژاند و له‌ خه‌وی‌ قوڵی‌ زۆرداری‌ وه‌خه‌به‌ری‌ هێنان، راپه‌ڕینه‌كه‌ی‌ تونس هاوشێوه‌ی‌ شۆڕشه‌ جه‌ماوه‌ری‌ یه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ (1789)ی‌ فه‌ره‌نسا بو كه‌ دژی‌ حوكمی‌ زۆردارانه‌ی‌ پاشاكانی‌ فه‌ره‌نسا بو، كه‌ ئه‌وانیش هه‌مو كۆمه‌ڵَگایان خنكاندبو، هه‌مو لایه‌نه‌ سیاسی‌ و ئابوری‌ و كۆمه‌لاَیه‌تی‌ و رۆشنبیری‌ و ئاینی‌ و هونه‌ری‌ یه‌كانیان خستبوه‌ خزمه‌تی‌ خۆیان و خه‌ڵكیش له‌ سه‌ره‌تایترین مافه‌كانی‌ بێ به‌ش بو، برسێتی‌ و بێكاری‌ كۆمه‌ڵكای‌ فه‌ره‌نسی‌ ته‌نی‌ بو، نوسه‌ران و رۆشنبیران ده‌نگیان كپ كرابو، له‌ زیندانه‌كان توندده‌كران، هه‌ر ئه‌و كاته‌ ئه‌م شۆڕشه‌ مێژوی‌ مرۆڤایه‌تی‌ هه‌ژاندو كاریگه‌ری‌ راسته‌وخۆی‌ له‌سه‌ر ئه‌وروپا به‌ تایبه‌تی‌ و جیهان به‌گشتی‌ داناو مۆدێلی‌ روخاندنی‌ دیكتاتۆره‌كانی‌ داهێنا، هه‌روه‌ك چۆن قۆناغێكیش بو چه‌مكی‌ ئازادی‌ و دیموكراتی‌ تیایدا گه‌شه‌ی‌ به‌رچاوی‌ به‌ خۆیه‌وه‌ بینی‌.

 شۆڕشه‌ مه‌ده‌نی‌ و جه‌ماوه‌ری‌ یه‌كه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ تونس كه‌ به‌ شۆڕشی‌ سپی‌ ناوزه‌ند ده‌كرێت به‌هۆی‌ نه‌بونی‌ بنه‌ماكانی‌ دیموكراتی‌ و ئازادی‌ و شه‌فافیه‌ت و عه‌داله‌تی‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌، كه‌ له‌ دونیایی‌ ئه‌مڕۆماندا ئه‌م چه‌مكانه‌ بونه‌ته‌ پره‌نسیپێك به‌سه‌ر زاری‌ خه‌ڵكه‌وه‌، له‌ ماوه‌ی‌ حوكومڕانی‌ بن عه‌لی له‌ تونسدا بێكاری‌ و نه‌بونی‌ و هه‌ژاری‌ و سه‌ركوتكردن و هه‌ڵهاتنی‌ گه‌نجان بۆ ئه‌وروپا و دانه‌مه‌زراندنی‌ ده‌رچوانی‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان و خنكاندنی‌ ئازادییه‌ گشتییه‌كانی‌ خه‌ڵك، بونی‌ داموده‌زگای‌ سه‌ركوتكه‌ر و داپڵۆسێنه‌ر و نه‌بونی‌ ئازادی‌ رۆژنامه‌گه‌ری‌ و ئازادی‌ راده‌ربڕین، هۆكارگه‌لێك بون رق و توڕه‌یی‌ خه‌ڵكی‌ هه‌ستاند و سه‌ره‌نجام ده‌سه‌لاَته‌ ترسنۆكه‌كه‌ی‌ زه‌ینه‌عابدینی‌ له‌ بنه‌وه‌ هه‌ڵته‌كاندو به‌ ناچاری‌ تونسی‌ به‌جێهێلاَ و به‌ره‌و سعودییه‌ی‌ هاوشێوه‌ی‌ ده‌سه‌لاَته‌كه‌ی‌ خۆی‌ هه‌ڵهات.

ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆش له‌ كوردستان روده‌دا له‌ سایه‌ی‌ حوكمی‌ خۆماڵییه‌وه‌ به‌ داخه‌وه‌ بارودۆخێكه‌ پێچه‌وانه‌ی‌ خه‌باتی‌ هه‌شتا ساڵه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان و ئامانجه‌كانییه‌تی‌، كه‌ له‌پێناوی‌ ئازادی‌ و دیموكراتی‌ و رزگاری‌ و سه‌ربه‌خۆی‌ دا به‌ هه‌زاران شه‌هیدی‌ داوه‌، ئه‌و هۆكارانه‌ی‌ كه‌ له‌ تونس راپه‌ڕینی‌ به‌رهه‌مهێنا، له‌ كوردستان زۆر به‌زیاده‌وه‌ هه‌یه‌، ئاخر تونسییه‌كان بۆ ئاو و كاره‌با ئاوه‌ڕۆ و قیرتاو و پارك و خوێندنگا و ژینگه‌ی‌ پیس نه‌هاتبونه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان، كه‌ ئه‌مانه‌ له‌ كوردستان پاش (18) ساڵ له‌ به‌ڕێوه‌بردن بونه‌ته‌ داواكاری‌ رۆژانه‌ی‌ خه‌ڵك.

 به‌گشتی‌ بارودۆخه‌كه‌ی‌ كوردستان هاوشێوه‌یه‌ له‌گه‌ڵ تونس، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت و ده‌سه‌لاَتدارانی‌ حیزب به‌خۆیاندا نه‌چنه‌وه‌ و گوێ‌ له‌ داواكاری‌ و خواست و ئامانجه‌كانی‌ خه‌ڵك نه‌گرن، له‌ ئه‌رزی‌ واقعدا جێبه‌جێی‌ نه‌كه‌ن و ولاَت له‌سه‌ر بنه‌مای‌ دیموكراتی‌ و ئازادی‌ راسته‌قینه‌ و عه‌داله‌تی‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ نه‌چه‌سپێنن، واز له‌ سه‌پاندنی‌ ده‌سه‌لاَتی‌ تاكڕه‌وی‌ و گه‌نده‌ڵی‌ و پێشێلكردنی‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ و ناشه‌فافیه‌ت و به‌ هه‌ده‌ردانی‌ سامانی‌ ولاَت نه‌هێنن، رێز له‌ ئیراده‌و خه‌بات و قوربانیدانی‌ خه‌ڵك نه‌گرن، به‌ چاوی‌ دوژمنه‌وه‌ سه‌یری‌ ئۆپۆزسیۆن بكه‌ن و بڕیاری‌ گۆڕانی‌ راسته‌قینه‌نه‌ده‌ن، دورنیه‌ ئه‌م هه‌رێمه‌ ئێمه‌ش له‌ ئاینده‌دا ببێته‌ جێگه‌ی‌ مشتومڕ و گفتوگۆی‌ راگه‌یاندنه‌كانی‌ جیهان و بڕیاری‌ گۆڕینی‌ ده‌سه‌لاَته‌كه‌ی‌ بدات.

 
     Print     Send this link     Add to favorites
 
دوڕوه‌کان له‌ پاریس دا
بۆچی‌ تونسیه‌كان سه‌ركه‌وتوبون و ئێرانیه‌كان شكستیان هێنا
تونس چی پێوتین؟
كه‌نه‌دا دڵنیاییدایه‌ گه‌لی تونس سه‌باره‌ت به‌ راده‌ستکردنه‌وه‌ی برایه‌کی له‌یلا ته‌رابلوسی
تونس، 12 وه‌زیری‌ نوێ له‌ حكومه‌تی نوێ دانران
رێكخراوێكی مافپه‌روه‌ری‌ سعودیه‌ داوای‌ ده‌ركردنی سه‌رۆكی‌ تونس ده‌كات له‌ خاكه‌كه‌یان
خێزانی ئه‌و گه‌نجه‌ی له‌تونس خۆی سوتاند، 10 هه‌زار یۆرۆیان بۆ فرۆشتنی عه‌ره‌بانه‌که‌ی بوعه‌زیزی ره‌تکرده‌وه‌
خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی تونس به‌رده‌وامه‌و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌تی کاتی ده‌که‌ن
شۆڕش و میلله‌تی ئازا...
تونس ده‌روازه‌ی راپه‌ڕین؟!
خۆپیشاندانه‌کان له‌ تونس دژی لابردنی به‌رپرسانی سه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵاتی پێشو به‌رده‌وامه‌
"شۆڕشی یاسه‌مین" له‌ تونس به‌ره‌وکوێ
دیموکراسی خۆرئاوایی و خۆرهه‌ڵاتی
خێزانی ئه‌و گه‌نجه‌ی له‌تونس خۆی سوتاند، 10 هه‌زار یۆرۆیان بۆ فرۆشتنی عه‌ره‌بانه‌که‌ی بوعه‌زیزی ره‌تکرده‌وه‌
خۆراک و ئازادی و دادگایی کردنی تاوانباران و گێڕانەوەی پارە دزراوەکان
تونس: حكومه‌تی كاتی‌ دانی نا به‌ سه‌رجه‌م پارت و كۆمه‌ڵه‌ سیاسیه‌كانی‌ نه‌یاری‌ رژێمی پێشو
تونس: یه‌كه‌م شۆڕشی عه‌ره‌ب
بۆنی خۆشی گوڵی یاسەمین دەگاتە لای خۆمان
تونس؛ (33) که‌س له‌ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی بن عه‌لی و هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌ستگیر کراون
داهێنانی یاخیبو نامرێت
رزگاربونی جیهانی عه‌ره‌بی
شۆڕشی‌ یاسه‌مینیی‌، دیكتاتۆره‌كانی‌ ناوچه‌كه‌ ده‌ترسێنێت
گرافیك نیوز: تونس ماوه‌ی مانگێك له‌ ناڕه‌زایی و خۆپیشاندان، حوكمی دیكتاتۆری هه‌ڵته‌كاند
ئینته‌رنێت... دێوه‌زمه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ عه‌ره‌ب
شۆڕشی‌ گه‌لی‌ تونس و سه‌رزه‌نشته‌كه‌ی‌ قه‌زافی‌
كوردستانی‌ تونس...
به‌ پێچه‌وانه‌ی عێراق، ئایا تونس ده‌بێته‌ نمونه‌یه‌كی جوانی دیموكراتی
په‌ندی‌ تونس
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
رۆژنامه‌ی‌ لۆمۆند: له‌یلا ماتری، هاوسه‌ری‌ سه‌رۆكی تونس‌ 1.5 ته‌ن ئاڵتونی له‌گه‌ڵ خۆیدا بردوه‌ بۆ دوبه‌ی
تونس؛ حکومه‌تی نوێ پێکهات و سه‌رجه‌م گیراوه‌ سیاسییه‌کانیش ئازاد ده‌کرێن
چانسی وڵاتی تونس
وتاره‌كه‌ی هیلاری كلینتۆن له‌ سه‌ر روداوه‌كانی تونس
تونس و په‌ندێك بۆ دیکتاتۆرەکان
گه‌لی‌ تونس و سه‌ركرده‌كه‌ی‌، په‌ندێك بۆ ده‌سه‌لاَته‌ دیكتاتۆره‌كان
وانه‌یه‌ك له‌ تونسه‌وه‌
تونس؛ ئه‌مڕۆ به‌ به‌شداری لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆن حکومه‌تی نوێ پێکده‌هێنرێت
وه‌ده‌رنانی سه‌رۆكی تونس: هه‌لێك بۆ عه‌ره‌به‌ ئۆتۆكراته‌كان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ خه‌ڵك
تونس... سه‌رۆك هه‌ڵات
روخانی‌ بتێكی‌ تری‌...
سه‌رکه‌وتنی گه‌لانی تونس... ئیراده‌ی گه‌ل و شکانی صه‌نه‌مه‌کان
بن عه‌لی‌ هه‌ڵهات...
عارەبانەکەی (محه‌مه‌د بوعه‌زیزی) دەسەڵاتی لە تونس گۆڕی
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
تونسیه‌كان گۆڕانیان كرد
تونس؛ خۆپیشاندانی لاوان، ته‌نگی به‌ حكومه‌ته‌كه‌ی (بن عه‌لی) هه‌ڵچنیوه‌
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ستایشی بوێری‌ هاوڵاتیانی‌ تونسی كرد
ژیاننامه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ تونس (زه‌ینلعابدین بن عه‌لی‌)
له‌ژێر فشاری خۆپیشانده‌راندا، سه‌رۆکی تونس به‌ناچاری وڵاتی به‌جێهێشت و به‌ره‌و سعودیه‌ هه‌ڵهات
سه‌رۆکی تونس بڕیاریدا بۆ خولی داهاتوی سه‌رۆکایه‌تی خۆی هه‌ڵنه‌بژێرێته‌وه‌
تونس: ژماره‌ی‌ كوژراوه‌كان له‌ خۆپیشاندانه‌كاندا گه‌شته‌ 30 كه‌س
تونس: ژماره‌ی‌ كوژراوه‌كانی‌ خۆپیشانده‌ران گه‌یشته‌ 14 كه‌س
تونس: ئه‌مه‌ریكا و رێكخراوی‌ لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، نیگه‌رانی خۆیان له‌ به‌رامبه‌ر مامه‌ڵه‌ی‌ حكومه‌ت له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران ده‌ربڕی‌

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ