تونسیه‌كان گۆڕانیان كرد
 شۆڕشی‌ یاسه‌مینیی‌، دیكتاتۆره‌كانی‌ ناوچه‌كه‌ ده‌ترسێنێت




Wednesday, January 19, 2011
 

ئاماده‌كردنی‌: شاڵاو فه‌تاح

سه‌فه‌ره‌كه‌م دایه‌، لۆمه‌ سودی‌ نییه‌، ببوره‌ گه‌ر پێچه‌وانه‌ی‌ قسه‌كانی‌ خۆم كردبێت، لۆمه‌ی‌ زه‌مان بكه‌، بێ‌ گه‌ڕانه‌وه‌ ده‌ڕۆم. ئه‌مه‌ دوا وته‌ی‌ محه‌مه‌د بوعه‌زیزی‌ بو پێش مردنی‌، ئه‌و له‌سه‌ر فه‌یسبوكه‌كه‌ی‌ ئه‌م رستانه‌ی‌ نوسی به‌ عه‌ره‌بییه‌ك، كه‌ زۆرجار ماناكه‌ی‌ دیارنییه‌ ‌و دواتر ژیانێكی‌ پڕمه‌ینه‌تی‌ جێهێشت.

به‌ڵام بوعه‌زیزی‌ هه‌روا ژیانی‌ جێنه‌هێشت، به‌ڵكو به‌ گڕی‌ جه‌سته‌ی‌ خۆی‌،  خۆی‌ توانی‌ گڕی‌ شۆڕش له‌ وڵات به‌ربدات. محه‌مه‌د له‌ خێزانێكدا بو (8) براو خوشكی‌ هه‌بو، دوای‌ چه‌ندین ساڵ‌ خوێندن ‌و به‌ده‌ستهێنانی‌ بڕوانامه‌، نه‌ك هه‌ر دانه‌ده‌مه‌زرا، بگره‌ نه‌یانده‌هێشت سه‌وزه‌ش بفرۆشێت. كاتێك عه‌ره‌بانه‌كه‌ی‌ پێش خۆی دا بۆ سه‌وزه‌ فرۆشتن، پۆلیس هه‌رزو گه‌یشتنه‌ سه‌ری‌. محه‌مه‌دیش هیچی‌ بۆ نه‌مایه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ له‌ گۆڕه‌پانی‌ جه‌ماوه‌ری‌ شاری‌ سیدی‌ بوزێد‌و له‌ رۆژی‌ (17)ی‌ كانونی‌ یه‌كه‌می‌ 2010 ئاگر له‌ جه‌سته‌ی‌ خۆی‌ به‌ربدات. دواتریش به‌هۆی‌ برینه‌كانه‌وه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستدا. بۆ جیهانی‌ ده‌ره‌وه‌، بوعزیزی‌ ده‌رخه‌ری‌ ئه‌و ناعه‌داله‌تییه‌ بو له‌ تونسدا ده‌گوزه‌را، به‌ڵام بۆ تونسییه‌كان گه‌یشتنی‌ زوڵم بو به‌ ترۆپكی‌ خۆی‌ ‌و ده‌ستپێكی‌ شۆڕش بو. ئه‌و شۆڕشه‌ی‌ كۆتایی‌ به‌ حوكمی‌ (24) ساڵه‌ی‌ زه‌ین عابدین هێنا. بو به‌ ره‌مزی‌ شه‌هیدو شۆڕش.

خۆپیشاندان تا هه‌ڵاتنی‌ سه‌رۆك
زه‌ین عابدین بن عه‌لی‌ سه‌رۆكی‌ (74) ساڵه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ نه‌یتوانی‌ به‌ هێزی‌ چه‌وسێنه‌ری‌ ئاسایش خۆپیشانده‌ران بوه‌ستێنێت. رۆژی‌ (24)ی‌ مانگی‌ پێشو خۆپیشانده‌رێك به‌هۆی‌ ته‌قه‌وه‌ كوژرا. دوای‌ چوار رۆژیش، خۆپیشاندان گه‌یشته‌ پایته‌خت. رۆژی‌ (8و 9)ی‌ ئه‌م مانگه‌ خراپترین رۆژه‌كان بون ‌و راپۆرت له‌سه‌ر كوژرانی‌ چه‌ندین كه‌س درا. سێ‌ رۆژ دوای‌ ئه‌وه‌ وه‌زیری‌ ناوخۆ ده‌ستی‌ له‌كار كێشایه‌وه‌. (13)ی‌ مانگ سه‌رۆك په‌یمانی دا ساڵی‌ 2014 واز له‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ بێنێت. دواتر و له‌ (14)ی‌ مانگدا حكومه‌ت ‌و په‌رله‌مانی‌ هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و خۆشی‌ وازی‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هێنا. به‌ڵام ئه‌مه‌ جه‌ماوه‌ری‌ كپنه‌كرده‌وه‌ و خۆپیشانده‌ران به‌ ئاشكرا داوای‌ چونه‌ده‌ره‌وه‌ی‌ سه‌رۆكیان ده‌كرد. دواجار له‌ژێر فشاری‌ زۆری‌ جه‌ماوه‌ردا سه‌رۆك به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ هه‌ڵات، به‌ڵام فه‌ره‌نسا پێشوازی‌ لێنه‌كرد، ئه‌وه‌بو شانشینی‌ سعودیه‌ وه‌ك زۆرێك له‌ رژێمه‌ شمولیه‌كانی تر، پێشوازی‌ لێكرد به‌هۆی‌ بونی‌ «دۆخێكی‌ جیاواز»ه‌وه‌ له‌ تونس.

كه‌ناڵی‌ ئاسمانیی‌ جه‌زیره‌ به‌ په‌خشكردنی‌ به‌رده‌وامی‌ پێكدادانی‌ نێوان جه‌ماوه‌ر و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ تونس بوه‌ هۆی‌ به‌رده‌وامیپێدانی‌ خۆپیشاندان ‌و دروستكردنی‌ را له‌ ده‌ره‌وه‌ و ناوخۆی‌ تونسدا. زۆرێك له‌ میدیا جیهانییه‌كان ده‌نوسن شۆڕشه‌كه‌ به‌بێ‌ جه‌زیره‌ ناته‌واوده‌بو. هه‌رچه‌نده‌ هه‌وڵ‌ هه‌بو بۆ بانگكردنی‌ كه‌ناڵه‌ میدیاییه‌كان، به‌ڵام تویته‌ر و فه‌یسبوك ‌و كه‌ناڵه‌ چالاكه‌كان توانییان ته‌واوی‌ روداوه‌كان وه‌ك خۆی‌ بگوێزنه‌وه‌.

یاسه‌مین ‌و په‌یامه‌كانی‌
ئه‌م شۆڕشه‌ په‌یامێك بو بۆ دو لایه‌ن. بۆ سه‌ركرده‌ عه‌ره‌بییه‌كان ‌و بۆ ئه‌وه‌ی‌ تێیان بگه‌یه‌نێت كه‌ چیتر خه‌ڵكی‌ حوكمی‌ زۆردارانه‌ی‌ ئه‌وانیان پێقبوڵ‌ ناكرێت. له‌مڕوه‌وه‌ یه‌كه‌مجاره‌ شۆڕشێكی‌ جه‌ماوه‌ریی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ له‌وجۆره‌ به‌ده‌ستدێنێت ‌و دورنییه‌ ببێته‌ هۆی‌ ته‌نینه‌وه‌ی‌ خۆپیشاندنی‌ جه‌ماوه‌ریی‌ له‌ وڵاتانی‌ دیكه‌ی‌ عه‌ره‌بییدا. لایه‌نی‌ دوه‌م وڵاتانی‌ خۆرئاوا بو، كه‌ زه‌ین عابدین یه‌كێك بو له‌و سه‌رۆكانه‌ی‌ له‌لایه‌ن خۆرئاواوه‌ پشتگیری‌ لێده‌كرا و تونسیان به‌ "مێرگی‌ ئارام ‌و سه‌ركه‌وتنی‌ ئابوریی‌" ناوزه‌د ده‌كرد، ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ ده‌یانتوانی‌ بازرگانی‌ خۆیان به‌ ئارامیی‌ له‌ تونسدا بكه‌ن، له‌كاتێكدا هه‌موان ده‌یانزانی‌ بن عه‌لی‌ عه‌لمانییه‌كی‌ سوڵته‌وی‌ ‌و ئۆتۆریتاره‌ ‌و ریكۆردی‌ مافی‌ مرۆڤ له‌ وڵاته‌كه‌یدا زۆر خراپه‌. بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ ئاگایان له‌وه‌ بێت كه‌ هاوڵاتیانی‌ ئاسایی‌ تونس به‌ده‌ست ئه‌و دۆخه‌وه‌ ئازار ده‌چێژن.

به‌م شۆڕشه‌ش هاوڵاتیانی‌ تونس ئه‌و په‌یامه‌یان دا به‌ خۆرئاوا، كه‌ هه‌رچه‌نده‌ دیكتاتۆره‌كان له‌لایه‌ن خۆرئاواوه‌ پشتگیری‌ بكرێن، به‌ڵام چاره‌نوسیان له‌وانه‌ باشترنابێت كه‌ پشتگیری‌ ناكرێن.

ئه‌م شۆڕشه‌ په‌یامێك بو بۆ دیكتاتۆره‌كانی‌ ناوچه‌كه‌، ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌وان چیدیكه‌ له‌به‌رده‌م توڕه‌یی‌ جه‌ماوه‌ردا پارێزراو نین. ته‌نانه‌ت گه‌ر له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی ‌و هێزه‌ هه‌رێمییه‌كانیشه‌وه‌ پشتگیری‌ بكرێن. ئه‌م راپه‌ڕینه‌ جه‌ماوه‌رییه‌ ته‌واوی‌ جیهانی‌ عه‌ره‌ب ‌و خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاستی‌ خسته‌ به‌رده‌م دو رێگا: یان ئازادیی‌ سه‌رده‌كه‌وێت، یاخود دیكتاتۆرییه‌تی‌ ره‌ها ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. ته‌واوی‌ حكومه‌ته‌كانی‌ ئه‌م ناوچه‌یه‌ش هه‌مان مۆدێلی‌ تونسیان هه‌یه‌، واته‌ له‌ڕوی‌ ئابورییه‌وه‌ ده‌رگیری‌ سیستمی‌ خۆرئاوایین ‌و ئابوریی‌ ئازاد هه‌یه‌، به‌ڵام مافی‌ مرۆڤ پارێزراو نییه‌ و حوكمی‌ یاسا بونی‌ نییه‌. راستییه‌كه‌ی‌ دۆخی‌ تونس له‌ڕوی‌ دیموكراسی‌ ‌و ئابورییه‌وه‌ له‌ زۆرینه‌ی‌ وڵاتانی‌ ناوچه‌كه‌ باشتربو. بۆ نمونه‌ داهاتی‌ تاكه‌كه‌س له‌ هی‌ میسر زیاتربو، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ له‌ پله‌به‌ندی‌ ده‌وڵه‌ته‌ ئازادیخوازه‌كاندا پێگه‌ی‌ تونس زۆر له‌ هی‌ میسر به‌رزتربو. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا میسر به‌ یه‌كێك له‌ باشترین وڵاته‌كانی‌ ناوچه‌كه‌ داده‌نرێت ‌و زۆرجاریش وه‌ك هێزێكی‌ ناوچه‌یی‌ ‌و مۆدێلێك بۆ كۆپیكردن چاوی‌ لێكراوه‌.

شاره‌زایان پێیانوایه‌ كاریگه‌ریی‌ شۆڕشی‌ یاسه‌مینی‌ تونس به‌ یاسای‌ "یاریی‌ دۆمینه‌" كاریگه‌ریی‌ داده‌نێت، واته‌ یه‌ك له‌ دوای‌ یه‌ك دیكتاتۆره‌كانی‌ ناوچه‌كه‌ هه‌ره‌س ده‌هێنن ‌و خه‌ڵكی‌ شۆڕشیان له‌دژ ده‌كه‌ن. ئه‌م یاسایه‌ش به‌ یه‌كێك له‌ كاریگه‌رترین یاساكانی‌ بواری‌ سیاسه‌تی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ داده‌نرێت ‌و روخانی‌ ئیمپراتۆریه‌تی‌ سۆڤیه‌تی‌ پێشو به‌پێی‌ ئه‌و یاسایه‌ بو. دوه‌م دۆمینه‌ كه‌ چاوه‌ڕوانی‌ كه‌وتنی‌ لێده‌كرێت، حوسنی‌ موباره‌كی‌ سه‌رۆكی‌ میسره‌. ناوبراو دیكتاتۆرێكی‌ دیكه‌یه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كی‌ زۆره‌ به‌ نه‌خۆشی‌ حوكمی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ ده‌كات ‌و دۆستی‌ له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تیدا زۆره‌. به‌ڵام ته‌واوی‌ میسرییه‌كان له‌ ئێستادا بۆ ئاڵای‌ تونس ده‌گه‌ڕێن، بۆ ئه‌وه‌ی‌ بیكه‌نه‌ وێنه‌ی‌ سه‌ر بلۆگ ‌و فه‌یسبوكه‌كه‌یان ‌و یه‌كتر هانبده‌ن بۆ شۆڕش.

ئیبراهیم عیسا، نوسه‌ری‌ ماڵپه‌ری‌ ده‌ستور له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: "موباره‌كیش وه‌ك بنعه‌لی‌ هیچ شتێكی‌ پێشكه‌ش به‌ خه‌ڵك نه‌كردوه‌، جگه‌ له‌ سته‌م". به‌ڵام كاریگه‌ریی‌ شۆڕشه‌كه‌ی‌ تونس له‌وه‌ش زیاتره‌ و خۆپیشانده‌رانی‌ ئوردن به‌ئاشكرا هاوارده‌كه‌ن، "تونس وانه‌یه‌كی‌ فێركردین". 

پسپۆڕێكیش له‌ ده‌زگای‌ كارینیگی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ بۆ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست پێیوایه‌ "له‌ مه‌غریب ‌و جه‌زائیره‌وه‌ بۆ میسر و ئوردن، ته‌واوی‌ ناوچه‌كه‌ به‌ده‌ست بێكاریی‌ ‌و گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت". ئه‌و پسپۆڕه‌ دوباره‌بونه‌وه‌ی‌ شۆڕشی‌ تونسی‌ له‌ ناوچه‌كه‌ به‌دور نه‌زانی‌.

نادیاریی‌ داهاتوی‌ تونس
له‌ ئێستادا سه‌ركرده‌ عه‌ره‌بییه‌كان ترسی‌ ناجێگیربونی‌ وڵاتانی‌ خۆیان هه‌یه‌. ئه‌مه‌ش بێ‌ هۆ نییه‌ و هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ پریشكی‌ خۆپیشاندان گه‌یشتوه‌ته‌ جه‌زائیر و مه‌غریب ‌و ئوردن، خۆپیشانده‌ران هاتونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان. به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ نادیاره‌ داهاتوی‌ تونسه‌. له‌ ئێستادا نه‌ خۆپیشاندان به‌ته‌واوه‌تی‌ كپبوه‌ته‌وه‌ و نه‌ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ هاتوچۆش له‌سه‌ر هاوڵاتییان لاچوه‌. هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ سه‌ر به‌ دیكتاتۆری‌ پێشو بێت یاخود هاوڵاتییان، تاڵانییه‌كی‌ زۆر ده‌ستپێكراوه‌ و زه‌ره‌ری‌ زۆری‌ له‌ وڵات داوه‌. ترسی‌ زۆر هه‌یه‌ ئۆتۆكراتێكی‌ دیكه‌ حوكم بگرێته‌ ده‌ست ‌و به‌ ده‌ستێكی‌ ئاسنینه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ‌ دۆخه‌كه‌ بكات. به‌هێزی‌ سوپاش ئه‌م ترسه‌ی‌ زیاتركردوه‌ و كاندیدێكی‌ سوپا دورنییه‌ ترسه‌كه‌ بكاته‌ واقیع.

له‌ئێستادا محه‌مه‌د غه‌نوشی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ كاتیی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ تونس ده‌كات. غه‌نوشی‌ پێشتر سه‌رۆك وه‌زیران بوه‌ له‌ سه‌رده‌می‌ بن عه‌لیدا، ته‌كنۆكرات ‌و ئابوریناسه‌ و زۆرێك له‌ ره‌خنه‌گران به‌ پیاوی‌ ئه‌ڵقه‌له‌گوێی‌ سه‌رۆكی‌ پێشوی‌ ناوزه‌د ده‌كه‌ن. كه‌س دڵنیا نییه‌ له‌وه‌ی‌ ئه‌م رژێمه‌ كاتییه‌ مل بۆ داواكارییه‌كانی‌ جه‌ماوه‌ر ده‌دات له‌ خوڵقاندنی‌ سیستمێكی‌ دیموكراتی‌ راسته‌قینه‌دا یان نا. به‌ڵام هێشتاش نرخی‌ سیمبولی‌ شۆڕشی‌ یاسه‌مین له‌ جیهانی‌ عه‌ره‌بیدا وه‌ك سیمبولی‌ ناڕه‌زایی‌ جه‌ماوه‌ر به‌رامبه‌ر حوكمی‌ زۆرداران ده‌مێنێته‌وه‌ و به‌ ده‌ستپێكی‌ بێده‌نگنه‌بون له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه‌ داده‌نرێت، چونكه‌ یه‌كه‌مجاره‌ به‌بێ‌ بونی‌ هێزێكی‌ ده‌ره‌كی‌، یان هێزێكی‌ ناوخۆ، به‌ته‌نیا جه‌ماوه‌ر بتوانێت سه‌رۆك له‌ وڵات وه‌ده‌رنێت له‌ جیهانی‌ عه‌ره‌بیدا.
بن عه‌لیش له‌ كۆشكێكی‌ تایبه‌ته‌ له‌ شاری‌ جدده‌ی‌ سعودیه‌ و وه‌ك زۆرێك له‌ دیكتاتۆره‌كانی‌ پێش خۆی‌ ژیان به‌سه‌ر ده‌بات. بوعه‌زیزیش به‌ رۆحی‌ خۆی‌، نه‌ك ته‌نیا چاره‌نوسی‌ گه‌لێكی‌ به‌ره‌و رزگاری‌ برد، بگره‌ كارئاسانیی‌ بۆ به‌شێكی‌ گه‌وره‌ له‌ جیهانی‌ ئه‌مڕۆ كرد كه‌ رابپه‌ڕن له‌ دژی‌ زوڵم ‌و سته‌م. تونسییه‌كان ئه‌و دو دێڕه‌ی‌ كۆتایی‌ سرودی‌ نیشتمانی‌ خۆیان سه‌لماند، كه‌ له‌لایه‌ن شاعیری‌ گه‌وره‌ی‌ ئه‌و وڵاته‌ ئه‌بولقاسم شابییان نوسراوه‌ و ده‌ڵێت: "گه‌ر رۆژێك گه‌ل ژیانی‌ ویست...قه‌ده‌ر ناچاره‌ وه‌ڵامبداته‌وه‌...تاریكی‌ ناچاره‌ چۆڵی بكات... كۆت ‌و به‌ند ناچاره‌ بشكێت.

هاوڵاتیانی‌ كوردستان: راپه‌ڕینه‌كه‌ زه‌نگی‌ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌
ئه‌م راپه‌ڕینه‌ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی‌ ئێجگار گه‌وره‌ی‌ هه‌بو. به‌ڕاده‌یه‌ك هه‌ندێك له‌ هاوڵاتیانی‌ كوردستان به‌ ئاشكرا خۆشحاڵیی‌ خۆیان به‌بۆنه‌ی‌ نه‌مانی‌ دیكتاتۆرییه‌ت له‌و وڵاته‌ پیشانده‌دا، ئه‌مه‌ش له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی‌ سه‌ر ئینته‌رنێت ره‌نگیدابوه‌وه‌. وێنه‌ی‌ ئاڵای‌ تونس ‌و نه‌خشه‌ و شه‌هیدی‌ ئه‌و وڵاته‌، محه‌مه‌د بوعزیزی‌ له‌سه‌ر پرۆفایلی‌ هاوڵاتییانی‌ جه‌زائیر تا توركیا دانرابو، له‌نێویاندا هه‌رێمی‌ كوردستانیش. هاوكاری‌ عه‌لی‌ (23) ساڵ‌، پێیوابو به‌ره‌نجامی‌ له‌و شێوه‌یه‌ "شتێكی‌ ئاساییه‌"، ئه‌مه‌ش به‌هۆی‌ ئه‌و زوڵم ‌و سته‌مه‌ زۆره‌ی‌ له‌ هاوڵاتیانی‌ ئه‌و وڵاته‌ كراوه‌. هاوكار پێیوابو، ئه‌و هێزانه‌ی‌ له‌م ناوچه‌یه‌ كار بۆ ئازادیی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ن "ده‌بێت گرنگی‌ به‌و روداوه‌ بده‌ن"، چونكه‌ به‌ڕای‌ ئه‌و روداوه‌كه‌ كاریگه‌ریی‌ پۆزه‌تیڤی‌ ده‌بێت.
 
هاوكار پێیوابو؛ روداوه‌كه‌ زه‌نگێكی‌ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ بۆ هه‌مو دیكتاتۆر و سته‌مكاره‌كانی‌ ناوچه‌كه‌. په‌یامی‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ له‌لایه‌ن زۆرێك له‌ پسپۆڕ و ئاژانسه‌ جیهانییه‌كانیشه‌وه‌ پشتگیریی‌ لێده‌كرێت ‌و پێیانوایه‌ ئه‌م راپه‌ڕینه‌ به‌هایه‌كی‌ سیمبولی‌ ئێجگار گه‌وره‌ی‌ هه‌یه‌ له‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ی‌ گه‌لانی‌ ناوچه‌كه‌ بۆ راپه‌ڕین.

به‌ڵێن عوسمانی‌ رۆژنامه‌نوسیش پێیوابو؛ راپه‌ڕینه‌كه‌ "كاریگه‌ریی‌ له‌سه‌ر شه‌قامی‌ كوردی‌ هه‌یه‌"و زه‌نگێكی‌ ئاگاداركردنه‌وه‌شه‌ بۆ ته‌واوی‌ دیكتاتۆره‌كانی‌ ناوچه‌كه‌. به‌ڵێن پێیوابو ئیدی‌ له‌مه‌ودوا "خه‌ڵك به‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ كوردستان ده‌ڵێن وریای‌ خۆتان بن ‌و په‌ند له‌و روداوه‌ی‌ تونس وه‌ربگرن". ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ پشتڕاستكرده‌وه‌ كه‌ راپه‌ڕینه‌كه‌ی‌ تونس ئه‌وه‌ی‌ ده‌رخست كه‌ ئیراده‌ی‌ خه‌ڵك له‌سه‌ر و ئیراده‌ی‌ ده‌سه‌ڵاته‌وه‌یه‌ و گه‌ر گه‌ل ئیراده‌ی‌ به‌شداری‌ سیاسیی‌ هه‌بێت ئه‌وا سیاسییه‌كان چیدی‌ ناتوانن یاریی‌ به‌ چاره‌نوسی‌ بكه‌ن.

عه‌فان كوردستانی‌، خوێندكاری‌ زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكیش خۆشحاڵی‌ خۆی‌ بۆ ئه‌و راپه‌ڕینه‌ ده‌ربڕی‌. عه‌فان پێیوابو؛ راپه‌ڕینه‌كه‌ جگه‌ له‌ هه‌ستی‌ خۆشیی‌، "باوه‌ڕ و گڕوتینێكی‌ نوێی‌ به‌خشیوه‌ بۆ داواكردنی‌ مافه‌كانمان ‌و هه‌ست به‌ زیندوبونه‌وه‌ی‌ هێزی‌ میلـله‌ت ده‌كه‌م".

 
     Print     Send this link     Add to favorites
 
دوڕوه‌کان له‌ پاریس دا
بۆچی‌ تونسیه‌كان سه‌ركه‌وتوبون و ئێرانیه‌كان شكستیان هێنا
تونس چی پێوتین؟
كه‌نه‌دا دڵنیاییدایه‌ گه‌لی تونس سه‌باره‌ت به‌ راده‌ستکردنه‌وه‌ی برایه‌کی له‌یلا ته‌رابلوسی
تونس، 12 وه‌زیری‌ نوێ له‌ حكومه‌تی نوێ دانران
رێكخراوێكی مافپه‌روه‌ری‌ سعودیه‌ داوای‌ ده‌ركردنی سه‌رۆكی‌ تونس ده‌كات له‌ خاكه‌كه‌یان
خێزانی ئه‌و گه‌نجه‌ی له‌تونس خۆی سوتاند، 10 هه‌زار یۆرۆیان بۆ فرۆشتنی عه‌ره‌بانه‌که‌ی بوعه‌زیزی ره‌تکرده‌وه‌
خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی تونس به‌رده‌وامه‌و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌تی کاتی ده‌که‌ن
شۆڕش و میلله‌تی ئازا...
تونس ده‌روازه‌ی راپه‌ڕین؟!
خۆپیشاندانه‌کان له‌ تونس دژی لابردنی به‌رپرسانی سه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵاتی پێشو به‌رده‌وامه‌
"شۆڕشی یاسه‌مین" له‌ تونس به‌ره‌وکوێ
دیموکراسی خۆرئاوایی و خۆرهه‌ڵاتی
خێزانی ئه‌و گه‌نجه‌ی له‌تونس خۆی سوتاند، 10 هه‌زار یۆرۆیان بۆ فرۆشتنی عه‌ره‌بانه‌که‌ی بوعه‌زیزی ره‌تکرده‌وه‌
خۆراک و ئازادی و دادگایی کردنی تاوانباران و گێڕانەوەی پارە دزراوەکان
تونس: حكومه‌تی كاتی‌ دانی نا به‌ سه‌رجه‌م پارت و كۆمه‌ڵه‌ سیاسیه‌كانی‌ نه‌یاری‌ رژێمی پێشو
تونس: یه‌كه‌م شۆڕشی عه‌ره‌ب
بۆنی خۆشی گوڵی یاسەمین دەگاتە لای خۆمان
تونس؛ (33) که‌س له‌ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی بن عه‌لی و هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌ستگیر کراون
داهێنانی یاخیبو نامرێت
رزگاربونی جیهانی عه‌ره‌بی
شۆڕشی‌ یاسه‌مینیی‌، دیكتاتۆره‌كانی‌ ناوچه‌كه‌ ده‌ترسێنێت
گرافیك نیوز: تونس ماوه‌ی مانگێك له‌ ناڕه‌زایی و خۆپیشاندان، حوكمی دیكتاتۆری هه‌ڵته‌كاند
ئینته‌رنێت... دێوه‌زمه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ عه‌ره‌ب
شۆڕشی‌ گه‌لی‌ تونس و سه‌رزه‌نشته‌كه‌ی‌ قه‌زافی‌
كوردستانی‌ تونس...
به‌ پێچه‌وانه‌ی عێراق، ئایا تونس ده‌بێته‌ نمونه‌یه‌كی جوانی دیموكراتی
په‌ندی‌ تونس
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
رۆژنامه‌ی‌ لۆمۆند: له‌یلا ماتری، هاوسه‌ری‌ سه‌رۆكی تونس‌ 1.5 ته‌ن ئاڵتونی له‌گه‌ڵ خۆیدا بردوه‌ بۆ دوبه‌ی
تونس؛ حکومه‌تی نوێ پێکهات و سه‌رجه‌م گیراوه‌ سیاسییه‌کانیش ئازاد ده‌کرێن
چانسی وڵاتی تونس
وتاره‌كه‌ی هیلاری كلینتۆن له‌ سه‌ر روداوه‌كانی تونس
تونس و په‌ندێك بۆ دیکتاتۆرەکان
گه‌لی‌ تونس و سه‌ركرده‌كه‌ی‌، په‌ندێك بۆ ده‌سه‌لاَته‌ دیكتاتۆره‌كان
وانه‌یه‌ك له‌ تونسه‌وه‌
تونس؛ ئه‌مڕۆ به‌ به‌شداری لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆن حکومه‌تی نوێ پێکده‌هێنرێت
وه‌ده‌رنانی سه‌رۆكی تونس: هه‌لێك بۆ عه‌ره‌به‌ ئۆتۆكراته‌كان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ خه‌ڵك
تونس... سه‌رۆك هه‌ڵات
روخانی‌ بتێكی‌ تری‌...
سه‌رکه‌وتنی گه‌لانی تونس... ئیراده‌ی گه‌ل و شکانی صه‌نه‌مه‌کان
بن عه‌لی‌ هه‌ڵهات...
عارەبانەکەی (محه‌مه‌د بوعه‌زیزی) دەسەڵاتی لە تونس گۆڕی
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
تونسیه‌كان گۆڕانیان كرد
تونس؛ خۆپیشاندانی لاوان، ته‌نگی به‌ حكومه‌ته‌كه‌ی (بن عه‌لی) هه‌ڵچنیوه‌
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ستایشی بوێری‌ هاوڵاتیانی‌ تونسی كرد
ژیاننامه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ تونس (زه‌ینلعابدین بن عه‌لی‌)
له‌ژێر فشاری خۆپیشانده‌راندا، سه‌رۆکی تونس به‌ناچاری وڵاتی به‌جێهێشت و به‌ره‌و سعودیه‌ هه‌ڵهات
سه‌رۆکی تونس بڕیاریدا بۆ خولی داهاتوی سه‌رۆکایه‌تی خۆی هه‌ڵنه‌بژێرێته‌وه‌
تونس: ژماره‌ی‌ كوژراوه‌كان له‌ خۆپیشاندانه‌كاندا گه‌شته‌ 30 كه‌س
تونس: ژماره‌ی‌ كوژراوه‌كانی‌ خۆپیشانده‌ران گه‌یشته‌ 14 كه‌س
تونس: ئه‌مه‌ریكا و رێكخراوی‌ لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، نیگه‌رانی خۆیان له‌ به‌رامبه‌ر مامه‌ڵه‌ی‌ حكومه‌ت له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران ده‌ربڕی‌

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ