نوسینی: د.نه‌وال سعداوی
وه‌رگێڕ: جیهاد محه‌مه‌د حه‌مه‌که‌ریم
خاوه‌نی بیری نوێ نامرێت، ئه‌وه‌ی مرد مرد... خاوه‌ن بیری نوێ ناتوانێت له ژیانیدا ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ت و پێگه‌ی وه‌زیفی به‌ده‌ستبهێنێت، داهێنان و راپه‌ڕین رێگه‌یه‌کی قورس و زه‌حمه‌ته، وته‌یه‌کی باوکم بیر ده‌که‌وێته‌وه له سه‌رده‌می منداڵیمدا زۆر جار له‌به‌رخۆیه‌وه ده‌یوته‌وه: "رێزی خۆم ده‌گرت کاتێک ده‌که‌وتمه به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی ئاسان و گران که گرانهکهم هه‌ڵده‌بژارد"، داهێنان و راپه‌ڕین به‌هایه‌کی باڵایان هه‌یه ئه‌ویش به‌های ئازادی و دادپه‌روه‌ریی و شکۆمه‌ندیه، بیری نوێ به‌ده‌ستنایه‌ت به‌بێ راپه‌ڕین و شۆڕش به‌سه‌ر کۆندا، خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ت و سامان ده‌ترسن له بیری نوێ، له‌به‌رئه‌وه هه‌میشه هه‌وڵئه‌ده‌ن به‌سه‌ر خاوه‌ن بیری نوێ‌دا سه‌رکه‌ون، به پشتگوێخستن و شێواندنی پێگه‌و ناوبانگ و دهربهدرکردنیان، به دورخستنه‌وه و زیندانیکردن و مردنیان، به‌ڵام بیری نوێ ده‌ژی، هه‌رچه‌نده جه‌ور و سته‌م گهوهرهبێت.
ئه‌شێت داهێنه‌ر و یاخیی بو هه‌ست به ماندوبون و ره‌شبینی بکات، به‌ڵام ئه‌م حاڵه‌ته زو تێده‌په‌ڕێت، چونکه مرۆڤ به داهێنان هێزێکی ده‌رونی و عه‌قڵی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنێت، له‌گه‌ڵ هێزی هیوا و مژده‌به‌خشی بۆ پاشه‌ڕۆژ، ئه‌گه‌ر له‌ماڵدا ده‌ستبه‌سه‌ربێت یان له زینداندا ته‌نها که‌وتبێت، یان دوای ئه‌وه‌ی که که‌سوکار و هاوڕێکانی دهستیلێدهشۆن له ترسی ستهمکارێتی ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام له‌م حاڵه‌تانه‌شدا داهێنه‌ر و راپه‌ڕیو و شۆڕشگێڕ و خاوه‌ن بیری نوێ هه‌ر بێ هیوا نابیَت. من هه‌ست به ژیان ده‌که‌م کاتێک بیره‌کانی خۆم ده‌نوسمه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆش بڵاونه‌بێته‌وه له پاشه‌ڕۆژێکی نزیک یان دوردا بڵاوده‌بێته‌وه، کاتێک تاریکی و گه‌نده‌ڵی ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت و خیَزاندا ده‌گرێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستا له وڵاتی خۆماندا ده‌گوزه‌رێت، کاتێک له رهوهندیمدا له‌ناو وڵات‌دا ده‌ژیم، کاتێک ئیلیتێک ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ت و سامان و پێگه وهزیفیهکان ده‌دزێت، من هه‌میشه ئومێده‌وارم و بێ هیوا نابم به پاشه‌ڕۆژ زۆر به‌که‌می نه‌بێت.
له ماڵه‌که‌ی خۆمدا له قاهیره دانیشتبوم و گوێم له هه‌واڵه په‌خشکراوه‌کان ده‌گرت، ساتێک دڵته‌نگی قوڵ دایگرتم، وه‌ک ره‌شبینی وابو، هه‌واڵه‌کانی وڵات هه‌موی خراپه، له خراپه‌وه بۆ خراپتر، زیاتربونی سته‌مکاریی ده‌سه‌ڵاته حوکمداره‌کان، زیاتربونی درۆی ده‌سته‌بژێر (elite)، زیاتربونی رقی چینایه‌تییه باوکێتیهکه (الطبقیة الأبویة) به‌رامبه‌ر به هه‌ژاران و ژنان، هیچ خۆشیه‌ک نیه بۆ وڵاتانی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا، هیچ داهێنانێک نیه، هیچ راپه‌ڕینێک نیه، شۆڕش نیه... هه‌ندێک ناڕه‌زایه‌تی نه‌بێت که کاریگه‌ری نیه، ئیلیتی (elite) رۆشنبیران پشتیوانی له ده‌سه‌ڵاتی له‌سه‌ر حوکم ده‌که‌ن، تۆبڵێی گه‌لان هه‌مو له داخ و هه‌ژاریی و نه‌خۆشیدا مردبێتن؟... له ناکاو ده‌نگی مهلوێنان ده‌نگیدایه‌وه له گه‌ردوندا: که‌واته هه‌رچ رۆژێک گه‌ل ژیانی ویست بێگومان به‌ده‌ستیده‌هێنێت، بێگومان تاریکی شه‌و رودهبێتهوه و بێگومانیش کۆتوپێونهدهکانیش دهبچڕێن... هه‌ستامه سه‌رپێ و رێک راوه‌ستام و له‌گه‌ڵیاندا وشه‌کانی "آبی قاسم الشابی" شاعیرم ده‌وته‌وه، که 77 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر مردوه و بهجێیهێشتوین، به‌ڵام ده‌گه‌ڕێته‌وه و سه‌رکردایه‌تی ملوێنان خه‌ڵک ده‌کات له "تونس"ی نیشتمانه‌که‌ی خۆیدا، ملوێنان له خه‌ڵکی تونس دێڕه شیعریه‌کانی ئه‌ویان ده‌وته‌وه، شاعیر هه‌رچه‌ند مردبو، به‌ڵام بو به رابه‌ری شۆڕشه گه‌لییه‌که‌ی تونس، وشه‌کانی روناکیان ده‌به‌خشی، ده‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌نگی ملوێنان بو... له ژنان و پیاوان و کوڕان و کچان و منداڵان، منیش له قاهیره له ماڵه‌که‌ی خۆمدا له‌گه‌ڵیاندا هوتافم ده‌کێشا... ده‌نگم له‌گه‌ڵ فرمیَسک وههنسکمدا گیرابو دڵیشم لێیده‌دات: ئه‌گه‌ر گه‌ل رۆژێک ژیانی ویست بێگومان به‌ده‌ستیده‌هێنێت، بێگومان تاریکی شه‌و روناکی به دوادادێت و بێگومان کۆت وبهندهکانیش ده‌شکێت... هیوا زۆر به هێزه‌وه هه‌ژاندمی، خوێنی گه‌رم گه‌ڕایه‌وه نێو ده‌ماره‌کانی جه‌سته‌م، گه‌ل کۆتوبه‌ندی شکاند و له‌ناکاو ده‌رپه‌ڕین، شۆڕشی گه‌ل به‌سه‌ر حکومه‌ت و حیزبی شه‌رعی و ئێ‌لیتی (elite) ده‌سه‌ڵاتداردا سه‌رکه‌وت، گه‌ل شاعیری داهێنه‌ری یاخیبوی ژیانده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی حاکم پێش ده ده‌یه لهمهوپێش مرانیان، گه‌لی شۆڕشگێری تونسی سروشیان له داهێنانه شیعریهکانیهوه وه‌رگرت، گه‌ل لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵات و حکومه‌تی گه‌نده‌ڵ و حیزبه شکلێکان و ئیلیته (elite) درۆزنه‌که و دزه‌کانی سه‌روه‌ت و سامان و زه‌ویوزاریان تێکشکان، گه‌ل ده‌رگای به‌ندیخانه‌ی له‌سه‌ر زیندانیه‌کان کرده‌وه، داهێنه‌ره یاخیبوکانی دهرهوهدی وڵاتیش گه‌ڕانه‌وه بۆ تونس... هه‌واڵه‌کان به‌رده‌وامه و دڵی منیش له لێدان ناکه‌وێت و ئارامناگرێت له‌ژێر پاراسوکانمدا، فرمێسکی چاوکانم وشک ناکات، بۆ سڕینه‌وه‌ی غه‌مه که‌ڵه‌که‌بوه‌کانی چه‌ندین ساڵه‌م، سڕینه‌وه‌ی ئازاری چه‌پۆکی وشه‌ی "كچ" بونم له رۆژی له دایکبونمهوه له جیهانێکی چینایه‌تی باوکێتی ژێر حوکمی سته‌مکاریی ده‌وڵه‌ت و خێزان و قوتابخانه‌و په‌رستگاکاندا، چه‌پۆکی وشه‌ی "کچ" بونم پیامادهکێشرا له هه‌مو شوێنێکدا وه‌ک ئه‌مه که‌ماسی و که‌لێن وکهمئهندامیهکی زکماکی بێت له‌گه‌ڵمدا، دیسان به‌هره‌ی داهێنان و یاخیبونم بو به که‌ماسییه‌کی تر بۆم و له‌سه‌ری وه‌ده‌رنرام له ده‌ره‌وه و له ناوه‌وه‌ی وڵات.
خۆشیه‌کان غهماکانی کۆن و نوێ ده‌شۆنه‌وه، خۆشیه‌کان له ئانوساتێکدا پهرشوبڵاودهبنهوه، کاتێک چه‌ته‌کانی پۆلیسی سه‌ربه ده‌ستگاکانی ده‌سه‌ڵات ده‌رپه‌ڕین بۆ کوژانه‌وه‌ی شۆڕشه گه‌لییه‌که‌ی تونس، بکوژیی و دزییان ده‌کرد له تاریکایی شه‌ودا، دوای ئه‌وه‌ی که سه‌رکردایه‌تی سوپای سه‌ربازی تونس لێدانی شۆڕشه گهلییهکهیان ره‌تکرده‌وه، سوپای تونس فه‌رمانه‌کانی سه‌رۆکیان به‌رپه‌رچدایه‌وه پێش راکردنی، سه‌رۆک هه‌ڕه‌شه‌ی کرد له سه‌رۆکی سوپا به لێسه‌ندنه‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌واییه‌که‌ی، ره‌شید عه‌مار، به‌ڵام فه‌رمانڕه‌وای سوپای نیشتیمانی "ره‌شید عه‌مار" لێسه‌ندنه‌وه‌ی وه‌زیفه‌که‌ی لاباشتر بو له جێبه‌جێکردنی فه‌رمانی سه‌رۆک بۆ لێدانی شۆڕشی گه‌لی... ئه‌مه نمونه‌یه‌کی که‌م وێنه‌یه له سه‌رۆکی سوپاکان بوه‌شێته‌وه، ئه‌م هه‌ڵوێسته داهێنه‌ره یاخیبوه که‌متر نه‌بو له هێزی وشکانی شاعیر "آبی قاسم الشابی" داهێنان داهێنانه ئه‌گه‌ر وشه‌بێت یان هه‌ڵوێستی یه‌کلاییکره‌وه دژ به ده‌سه‌ڵاتی سته‌ماکار بێت، وشه‌ی داهێنه‌ر و یاخیبو هه‌ڵوێسته، هه‌روه‌ها هه‌وڵوێستی یاخیبو داهێنانه، هیچی که‌مترنیه له داهێنانه‌کانی تر، دواجار سوپا دابه‌زیه ناو شه‌قامه‌کانه‌وه بۆ پاراستنی شۆڕشی گه‌لی، توانیان دژ به تاڵانچیه‌کان بگرن که ده‌یانویست شۆڕش بکه‌ن به بێسه‌روبه‌ری و ناهه‌مواری و سه‌رکرده‌ی پۆلیسیشیان گرت که پاراستنی گه‌لیان قه‌ده‌غه‌ده‌کرد، ئه‌م سوپا تونسیه که‌م وێنه‌یه له جیهانی عاره‌بیدا.
زۆرێک له حکومه‌تکانی عه‌ره‌بی که حوکمی گه‌ل ده‌که‌ن به ئاگر و ئاسن و دیکتاتۆریه‌ت تاچه‌ند له حوکمی روخاوی پێشوی تونس ده‌چه‌ن!... چۆن به ته‌زویر هه‌ڵبژرادنه‌کان به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌ژێر ناوی دیموکراتیه‌دا، چۆن حیزبه ئۆپۆزسوێنه‌کان به نهێنی له‌گه‌ڵ حکومه‌تدان، چۆن ئۆپۆزسوێن به پرۆسه‌یه‌کی فێڵاوی له ره‌حمی حیزبی دهسهڵاتداروه دروستده‌بێت، که سه‌رۆکی ئۆپۆزسوێن له‌ناو په‌رله‌ماندا که‌سێک ده‌بێت له نزیکترین که‌سه‌کانی سه‌رۆکی باڵای حوکمه‌وه؟!.
وشه شۆڕشگێڕه ساخته‌کانی به‌کارده‌هێنا وه‌ک وشه‌ی "شۆرشی راستکردنه‌وه" ئه‌مه‌ش به مانای راستکردنه‌وه‌ی ئاڕاسته‌ی سه‌روه‌ت و سامانه‌کان ده‌هات بۆ گیرفانی حاکمه‌کان و خانه‌واده‌کانیان، زانیمان و ناسیمان مێژوی سه‌رۆکی تونسی پێش‌و هاوسه‌ره‌که‌ی یه‌که‌م خانمی له کارکه‌وتو، که هاوسه‌ری دوهه‌می بو، ژنی دوهه‌می دوای ده‌سه‌تبه‌رداری ژنی یه‌که‌می بو که چه‌ندی ساڵ دڵسۆزانه له‌گه‌ڵیدا ژیا و دایکی منداڵی بو، خیانه‌ت له نیشتیمان جیاوازی نیه له خیانه‌ت له هاوسه‌ر و هاوبه‌ش له ژیاندا، لێدانی گه‌ل وه‌ک لێدانی ژنی یه‌که‌می وابو، خه‌نجه‌ری کرد به پشتی ژنی یهکمیدا و ته‌ڵاقیدا به یه‌کلایه‌نانه له ته‌مه‌نێکی پڕ له کارامه‌یی و ئه‌زمونیدا، بۆئه‌وه‌ی ژنی دوهه‌می بهێنێت که کاری قژبڕین و بازرگانێتی و دواجاریش به هۆکارێکی یاسایی پۆلیس بهندیکردبو، کاتێک که خۆی (أبن علی) به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایش بو له به‌ندیخانه مهرهخهسیکرد و دواجار هاوسه‌رگیرێتی له‌گه‌ڵ کرد، قبوڵی شوکردنی به پیاوێک کرد که ژن و منداڵی هه‌بو، تۆ بڵێی ویژدانیان مردوبێت؟
ئه‌م سه‌رۆکه لێکه‌وتوه زۆر پێگه‌ی وه‌زیفی بینیوه پێش ئه‌وه‌ی بورقێبه لێبخات و خۆی شوێنه‌که‌ی بگرێته‌وه، له ژێر ناوی بزوتنه‌وه‌ی راسکردنهوهدا، ئه‌م سه‌رۆکه لێکه‌وتوه و ژنی دوهه‌می که بو به خانمی یه‌که‌می تونس و خانه‌واده‌که‌ی دوای بزوتنه‌وه‌ی راستکردنه‌وه بون به خاوه‌نی کۆمپانیا گه‌وه‌ره‌کانی تونس، له فڕگه و فرۆکه‌خانه‌کانه‌وه تا ده‌گاته کۆمپانیای مۆبایل ته‌له‌فون، ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر روبه‌رێکی گه‌وره له ئابوریی و دزی و جه‌رده‌ییه‌کی زۆریان کرد، ته‌نانه‌ت کۆمپانیای "ماکدۆناڵد" رێگه‌ی پێنه‌درا که که‌سانی تر ویستیان دایمه‌زرێنن... ئه‌م نمونه سته‌مکارییه له زوڵم و له چاوچنۆکیدا بێ‌سنور بو، په‌رله‌مانێکی ساخته که چاودێری حکومه‌تی نه‌ده‌کرد، یاسا و پرنسیپی "ئه‌مه‌ت له کوێ بو؟" جێبه‌جێ نه‌ده‌کرد، به‌ڵکو ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌شداریان ده‌کرد له دزینی سامانی میلله‌تدا، وه‌ک نوێنه‌ری قه‌رز و نوێنه‌ری زه‌وه‌یی وزاری ده‌وڵه‌ت و ماده سڕکه‌ره‌کان و ژنان و گه‌نده‌ڵی به هه‌مو جۆره‌کانیه‌وه وابون.
هه‌ندێک له پیاوان له وڵاتی ئێمه‌دا ده‌ڵێن: سه‌ری گه‌نده‌ڵی له تونس دا خانمی یه‌که‌می هاوسه‌ری سه‌رۆکی لێکه‌وتو بوه، ئه‌مه‌ش ئاراسته‌یه‌که بۆ گوناهبارکردنی وه‌ک مێ، وه‌ک چۆن حه‌وا گوناهبارکرا، مێرده‌که‌شی أدم بێگوناهکرا... ئه‌مه‌ش جیاکردنه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتیه له ده‌سه‌ڵات، ئه‌وی ده‌سه‌ڵاتی زۆره که‌متر به‌رپرسیارێتی ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ، ئه‌مه‌ش یاسای خۆپاراستنی چینایه‌تی باوکێتیه، سه‌رۆکی ده‌وڵه‌ت ده‌سه‌ڵاتی یه‌که‌مه و هه‌رخۆشی به‌رپرسیاری یه‌که‌می گه‌نده‌ڵیه‌کانه نه‌ک هاوسه‌ره‌که‌ی.
سه‌رچاوه: الحوار المتمدن