ستار محه‌مه‌د قادر
سه‌رۆكه ده‌مامكداره‌كان، كاتێك لێیان ده‌قه‌ومێ له‌نێو خاك و میلله‌ته‌كه‌ی خۆیاندا، هه‌ست به غوربه‌ت ده‌كه‌ن، كاتێك میلله‌ت لێیان راده‌په‌ڕێ و ده‌سه‌ڵات له‌ژێر ركێفیان ده‌رده‌هێنرێت، باش د‌رك به‌وه ده‌كه‌ن، له هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ونه خواره‌وه، بۆیه وه‌كو پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان، له كه‌سێكی پاڵه‌وانه‌وه ده‌بن به ترسنۆكترین مه‌خلوق، ئه‌وان وا راهاتون هه‌مو كاتێك له پشتی مێزه‌وه بڕیار ده‌ربكه‌ن، به لایانه‌وه ئاساییه به تهوقیعێكیان ملی ده‌یه‌ها ئینسان له له‌شیان جیا بكه‌نه‌وه، پشتی مێزی لێ بترازێت، ئه‌وان شوێنێكی دیكه نابیننه‌وه، ته‌نانه‌ت وه‌كو هاوڵاتییه‌كی ئاساییش له‌سه‌ر سه‌كۆی ژیان ده‌ربكه‌ون؟
تونس ده‌روازه‌ی شۆڕشێكی نوێ، شۆڕشێك ره‌نگبێت هیچ پێویستی بهمانیفێستكردن نه‌بوبێت، زۆر ئاسایشه هیچ كاراكته‌رێكی ناودارو كارێزمایی سه‌ركردایه‌تی و رێبه‌رایه‌تی نه‌كات، ئه‌م شۆڕشه نه شوێنی دیاره و نه‌ش كات، ره‌نگه له‌سه‌ر ده‌ستی كه‌سانێكی په‌راوێزخراوه‌وه، له ناوه‌ندی یه‌كێك له شه‌قامه‌كان، له‌هه‌ر چركه ساتێك كه خۆی بیه‌وێ و بڕیاری لێ بدات، ئه‌سپی خۆی به‌ره‌و خۆر تاو بدات، تا له‌وێ چیرۆكی ئه‌و پیاوه قه‌زه‌مه ترسنۆكانه به گوێی هه‌مو هه‌ساره‌كاندا بدات، حه‌قیقه‌تی ئه‌و پیاوانه بدات به‌ده‌م تیشكی خۆره‌وه، كه دور له گۆڕه‌پان، تا له‌پشتی مێزهوهن، خۆیان وه‌كو پاڵه‌وان و هاوڵاتییان زۆر له‌مشك بچوكتر ده‌بینن؟!
ئاخ چه‌ند كارێكی سه‌خت و دژواره، مرۆڤ باس له دادپه‌روه‌ری بكا‌و له هه‌مان كاتدا خودی خۆی گه‌وره‌ترین سته‌مكار بێت، چ شتێك له‌وه ناخۆشتره، سه‌رۆكی وڵاتێك ببی و له وڵاتێكی دیكه داوای مافی په‌نا به‌رێتی بكه‌یت. چ مه‌رگه ساتێكه مرۆڤه ترسنۆكه‌كان جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتیان به ده‌سته‌وه بێت، چیش له‌وه ناخۆشتره له‌شاردا نیشته‌جێ ببی و ئه‌و پیاوه ترسنۆكانه یاسای دارستان به‌سه‌رتدا پێڕۆ بكه‌ن!
مرۆڤ كاتێك خۆسوتاندنی گه‌نجێك ده‌بینێت، ئه‌وه‌ی لێدهخوێنێتهوه، ئه‌وی مرۆڤ چیدیكه ئه‌و ژیانه‌ی ناوێت، وا به ناوی یاساوه هه‌مو ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌كان به‌ڕویدا داده‌خرێت، چیتر رێگه به‌خۆی نادات، شكۆمه‌ندی ئه‌و وه‌كو ئینسان بخرێته ژێر پرسیاره‌وه‌و بریندار بكرێت، چونكه هه‌ر كاتێ ئینسان زه‌لیلی پێ هه‌زم كرا، ئه‌وه ده‌بێت به‌لایه‌وه ئاسایی بێت، له ئینسان بچوكتر بیبینن و له‌ویش بچوكتر مامه‌ڵه بكرێت!
راپه‌ڕینی گه‌لی تونس، به حه‌قیقه‌ت بریتییه له شۆڕشێك، شۆڕشێك بارگاوی نییه به هیچ ئایدیا و ئایدۆلۆژیایه‌كی درۆزنانه‌ی سه‌رده‌م، به‌ڵكو گوزارشت له شۆڕشێكی جه‌ماوه‌ری ده‌كات، شۆڕشێك داكۆكی له سه‌ره‌تایترین مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كات، میلله‌تی تونس توانییان به پراكتیكی ئه‌وه بۆ هه‌مو رژێمه سته‌مكاره‌كان بسه‌لمێنن، نان بڕین، چه‌نده مه‌ترسیدارتره له مل بڕین؟!
تونسییه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماند، كاتێك میلله‌ت بڕیار بدات، ئاماده‌یی ئه‌وه‌یان تێدایه له پێناو داكۆكیكردن له شكۆمه‌ندییان وه‌كو ئینسان، قوربانی به ژیانی خۆیان ده‌ده‌ن، جگه له‌وه‌ی ئیراده‌ی تونسییه‌كان ئه‌و هاوكێشه نێو ده‌وڵه‌تی و ئێقلیمیانهی ئاوه‌ژو كرده‌وه، وا هاوكێشه سیاسییه نا ته‌ندروسته‌كان نه‌خشه‌ی بۆ داده‌ڕێژن، چونكه زۆرینه‌ی سه‌رۆكه‌كان، جگه له‌وه‌ی ئابوری وڵات و له‌شكر و هێزه ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كان له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تدا، ته‌نها بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان به‌كارده‌هێنن، هه‌مو كاتێك ئیش بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن، له‌پێناو به‌هێزكردنی پێگه‌ی خۆیان، كورسی سه‌رۆكایه‌تی بۆ ئه‌وه به‌كاربهێنن تا پشتگیریی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تی بۆ مانه‌وه‌یان مسۆگه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام تونس و تونسییه‌كان، بون به هه‌وێنی ره‌نگدانه‌وه‌ی واقیعی نوێی میلله‌تانی زیندوی جیهان و ئه‌و سه‌روه‌ریه‌یان بۆ خۆیان تۆمار كرد، له شوێن راكردنی خه‌ڵكی سیڤیل له سته‌مكارییه‌كانی ده‌سه‌ڵات، سه‌رۆكه كارتۆنییهكهیان وڵات به‌جێده‌هێڵێ و له وڵاتان داوای مافی په‌نا به‌رێتی ده‌كات؟!
هه‌ر چه‌نده ئه‌وه‌ی له تونس رویدا، به‌دوری ده‌زانم ته‌نها له‌و وڵاته‌دا بارگه‌ی خۆی بخا‌و په‌ل نه‌هاوێت بۆ ناو تخوبی ئه‌و وڵاتانه‌ی وا غه‌ریزه حوكمڕانییان ده‌كات، راسته تونس بو به ده‌روازه‌ی راپه‌ڕین و به‌رجه‌سته‌كردنی شۆڕشێكی نوێ له‌سه‌ر ئاستی جیهان، به‌ڵام شۆڕشێك هه‌ر له‌گه‌ڵ راكردنی سه‌رۆكه بیست و سێ ساڵییه‌كه‌ی تونس‌دا، ئاسۆی له‌چه‌ند ولا`تێكی دیكه ده‌ركه‌وت، بۆیه ئه‌گه‌ر سوتاندنی گه‌نجێك ببێت به هۆی هه‌ڵگیرسانی بڵێسه‌ی ئاگری گه‌وره‌ترین شۆڕش له مێژوی مرۆڤایه‌تیدا، نابێت ئه‌وه‌یش به‌دور بزانین، زۆربه‌ی گه‌لان، له‌پێناو داكۆكیكردن له شكۆمه‌ندییان وه‌كو ئینسانگه‌لێكی خاوه‌ن ماف و به‌رجه‌سته‌كردنی دادپه‌روه‌ریی، ده‌بێت به ده‌روازه‌ی تونس‌دا تێبپه‌ڕن!