غه‌فور ساڵح عهبدولاَ
"یان ئه‌وه‌تا ئازاد ده‌بین، یان ئه‌وه‌تا به چه‌وساوه‌یی ده‌مێنینه‌وه"
-گیڤارا-
ئه‌م وته‌یه‌ی گیڤارا یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه بۆ ئازادیی گه‌لان، چ ئه‌و گه‌لانه‌ی كه ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه راسته‌خۆ له‌لایه‌ن كۆلۆنیاڵهوه، یان له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوه‌كانیه‌وه كه ئیداره‌ی ناوخۆییه، یان ئه‌وانه‌ی له‌رێگای دهسهلاَتی گروپی حیزبی شمولیه‌وه بونه‌ته فه‌رمانڕه‌وا، میلله‌تی ئازا ده‌توانێ شۆڕش دروست بكات، نه‌ك سه‌ركرده‌ی ئازا، بۆ نمونه گه‌لی تونس وه‌كو میلله‌ت، كه‌چی محه‌مه‌د بو عه‌زیزی خاوه‌نی عاره‌بانه‌یه‌كی ده‌ستگێڕ بو، گیڤارا نه‌بو، به جه‌سته‌ی گڕی شۆڕشی میلله‌تێكی بهشخورایی هه‌ڵگیرسان، كه‌چی گیڤارا وه‌كو سه‌ركرده‌یه‌كی ئازا نه‌یتوانی گڕی شۆڕش له پۆلیڤیا هه‌ڵكات و سه‌ریخات، چونكه ئه‌و سه‌رده‌مه گه‌لی پۆلیڤیا ئه‌سیری ده‌سته‌یه‌ك له ژه‌نڕاڵه‌كانی سیای ئه‌مه‌ریكا و دواكه‌وتن بو، ته‌نانه‌ت دواكه‌وتویی ئه‌و گه‌له‌یش بو گیڤارای دابه‌ده‌سته‌وه به ژانڕاڵهكان!.
شۆڕشی گه‌وره‌ی فه‌ره‌نسا مه‌رگه‌ساته‌كانی ملێونه‌ها (جان ڤاڵجان)ی رۆمانی كڵۆڵه‌كانی –ڤیكتۆر هۆگۆ- و تهوسهكانی (ماری ئه‌نتوانێت) به گه‌لی فه‌ره‌نسا، كاتێك گه‌لی فه‌ره‌نسا دهڕژێَته سه‌ر جاده‌و داوای نان ده‌كات، ماری ئه‌نتوانێت كه لویس پاشای فه‌ره‌نسا له جاده‌كان ههڵیگرتبوه و كردبوی به شاژنی فه‌ره‌نسا، له باڵۆكۆنهكهیهوه ده‌ڵێ: ئه‌وه چی‌یان ده‌وێ؟ ده‌ڵێن: نان نییه بیخۆین. ئه‌ویش ده‌ڵێ: با پسكیت بخۆن!. ئه‌مانه قه‌یسه‌ر و دكتاتۆر و شاههكان و سه‌رۆكه‌كان و لویسی روخاند، گه‌رچی گه‌نده‌ڵی لویس نه‌گه‌یشتبوه ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌ی كه ئێستا له ولاَتهكانی ئێمه‌دا هه‌یه، بڕوا ناكه‌م ماری ئه‌نتوانێت به قه‌د ساجیده خهیرولاَ ته‌لفاح و له‌یلا ته‌رابولسی ئاڵتونی گه‌لی فه‌ره‌نسای دزیبێت، كه به‌ته‌نه‌ها ئاڵتون مه‌زه‌نده ده‌كرێن! بێگومان له‌یلا تهرابولسیهكان و ماری ئینتوانێتهكان و شابانۆكان، هه‌مان ئه‌قڵ به‌ڕێوه‌ی ده‌بردن وه‌كو ئه‌وانه‌ی كه ئێستا پێگه‌یشتون و كامڵ بون، بینیمان ماركۆس دیكتاتۆری فلیپین كه ئه‌ویش ژنه‌كه‌ی له سه‌رجاده‌كان ههڵگرتبوهوه و كردی به خانمی یه‌كه‌می فلیپین و چیان به‌سه‌رهات، ژنه‌كه‌ی چاوچیسكۆیش وه‌كو ژنه‌كه‌ی زه‌ینه‌لعابدین بن عه‌لی هه‌مو سه‌روه‌تی رۆمانیهكانی خسته‌ده‌ست و گیرفانی خۆی، كه‌چی بینیمان میلله‌ت كونا مشكی لێ كردن به قه‌یسه‌ری و له تهویلهیهكیشدا گوللـه‌باران كران، گه‌رچی ئه‌وانیش له رێگه‌ی ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌یانه‌وه و له رێگه‌ی حیزبه‌وه بون به فه‌رمانڕه‌وا، زهینهلعابدینیش به كوده‌تا نه‌هات، بگره به ته‌زكیه‌ی حیزبی و حه‌بیب بورقیبهی سه‌رۆكی شه‌رعی پێشوی تونس بو به سه‌رۆك كۆمار، دواجاریش به هه‌ڵبژاردن هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
ئه‌م فه‌رمانڕه‌وا ناعادیل و دكتاتۆرانه پێیانوایه، دو جۆر دزیی هه‌یه، دزی شه‌رعی كه خۆیان ده‌یكه‌ن و به‌رۆژی نیوه‌ڕۆ له گیرفانی میلله‌تی ده‌ردێنن، ناشبێ كه‌س بڵێ ئه‌وه چی ده‌كه‌ن و ئه‌و دزیه بۆ كوێ ده‌به‌ن؟! ئه‌وه‌ی دیكه‌ی دزیی ناشه‌رعیه، كه ئه‌گه‌ر كه‌سێكی وه‌كو جان ڤاڵجان برسیه‌تی تهقهزای بدات نانێك بدزێت، ئه‌وا بۆ حه‌فتا پشتی ئاقڵی ده‌كه‌ن و لهسێدارهیشی ده‌ده‌ن!. جاران ده‌یانوت سه‌گه‌كه‌ت برسیكه ملكهچت ده‌بێ و دوات ده‌كه‌وێت، هه‌مو دیكتاتۆره‌كان، به تایبه‌تی دیكتاتۆره‌كانی رۆژههلاَتی ناوین ئه‌م دروشمه پیاده ده‌كه‌ن، بهلاَم ئێستا گه‌لی تونس ئه‌و دروشمه‌ی پێچه‌وانه كرده‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌گه‌كه‌ت برسی كه‌یت هارده‌بێت و پارچه پارچه‌ت ده‌كات!، ئه‌گه‌ریش میلله‌ت توڕه بو له دهسهلاَتێك، هه‌زاران پشان پشان نایخوات، ئه‌و رۆژه‌یان پیشان ده‌دات كه (یوم لا ینفع المال و لا البنون). بۆ نمونه شای ئێران ئه‌مه‌ریكای ئاغای نهیگرتهخۆی و له میسر به سه‌رگه‌ردانی مرد، ژنه‌كه‌یشی (فه‌ره‌ح) بێكه‌س له ژورێكدا و له هه‌نده‌ران سه‌رینایه‌وه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ده‌چنه زبڵدانی مێژوه‌وه.
ئه‌مه كۆتایی هه‌مو دیكتاتۆره‌كانه له‌گه‌ڵ ده‌ست و پێوهنهكانیان. ئه‌وه‌تا ده‌یان له پیاوانی زه‌ینه‌لعابدین و كه‌سوكاری و گه‌وره گه‌نده‌ڵه‌كان راپێچی به‌ندیخانه ده‌كرێن و میلله‌تیش ئه‌و سه‌روه‌تانه‌ی كه دزیوانه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی گه‌ل... جه‌واهیری ده‌ڵێ: (باق واعمار الطغاة قصار)، واتا: ماوم و ته‌مه‌نی تاغوته‌كان كورته.