عهبدوڵلاَ رێشاوی
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 28-1- رۆژی هه‌ینی له‌دوای ئه‌نجامدانی نوێژی جومعه له وڵاتی میسر رویدا ده‌مانخاته به‌رده‌م خوێندنه‌وه‌یه‌كی جددی بۆ رۆڵی مزگه‌وت و ئایین له گۆڕانكاریه سیاسی و كۆمهڵایهیتیهكاندا.
هه‌واڵه‌كان ده‌ڵێن: به هه‌زاران نوێژخوێن له قاهیره و چه‌ند شارێكی تر راسته‌وخۆ له‌دوای ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی كۆبونه‌وه و یه‌كه‌م شه‌راره‌ی شۆڕشێكی جه‌ماوه‌ریان ده‌ستپێكرد... ئه‌و شۆڕشه‌ی جه‌ماوه‌ریه كه چه‌ند رۆژ پێشتر گه‌نجانی میسر له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بوك و توێته‌ر ههڵیانگیرساندبو.
ئه‌و شۆڕشه جه‌ماوه‌ریه هه‌تا ئێستاش به‌رده‌وامه و هیوای ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت، هاوشێوه‌ی شۆڕشه جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ی تونس گۆڕانكاری ریشه‌یی له سیستمی حوكمڕانی میسردا بێنێته دی.
دروستبونی شۆڕش له ره‌حمی مزگه‌وته‌وه شۆڕشه جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ی گه‌لی ئێرانمان وه‌بیر دێنێته‌وه له ساڵی 1979 كه چۆن رابه‌ری شۆڕش، ئیمام خومه‌ینی و ئیسلامیه چه‌په‌كانی ئێران موفره‌داته ئایینیه‌كانیان پڕكرد له هه‌ست ونه‌ست و حه‌ماسه‌تی شۆڕشگێڕانه و كردیانه هۆكارێك بۆ جۆشدانی خه‌ڵكی زوڵملێكراوی ئێران دژ به سیستمی پاشایه‌تی ئێران و سه‌ره‌نجام سیستمی دیكتاتۆری شای ئێران روخا...
بێگومان ئه‌وه‌شمان لهبیرنهچوه كه خودی چه‌په‌كانیش له‌م شۆڕشه‌دا رۆڵی گه‌وره‌و سه‌ره‌كیان هه‌بو.
جومعه‌ی ئه‌مڕۆی میسر ده‌كرێت به‌ڕادده‌یه‌ك خه‌یاڵێكی فه‌نتازیمان بۆ دروستبكات به‌و رادده‌یه‌ی كه بڵێین: "خه‌ڵكێكی موسڵمانی شۆڕشگێڕ ده‌توانن هه‌مو جومعه‌یه‌ك حكومه‌تێك بروخێنن!".
جومعه‌ی ئه‌مڕۆ له میسر ده‌مانخاته به‌رده‌م ئه‌و راستیه‌ی كه مزگه‌وت و ده‌زگای ئایینی ده‌توانێت گه‌وره‌ترین رۆڵی هه‌بێت له دژایه‌تی كردنی سته‌مكاران و روخاندنی كۆشكی جهوروستهمییان.
ئه‌م رۆڵه‌ش ئه‌وكاته ده‌رده‌كه‌وێت كه مزگه‌وت له‌به‌ره‌ی گه‌لدا بێت و له‌گه‌ڵ بارودۆخی سیاسی و ئیداری و وڵات به‌رخوردی هه‌بێت.
هه‌ربۆیه "خومه‌ینی" یه‌كه‌م كه‌س بو كه له‌روی وه‌زیفه‌وه نوێژی رۆژی جومعه‌ی له نوێژه‌كانی تر جیاكرده‌وه و وه‌ك وه‌زیفه‌یه‌كی "سیاسی ئیجتیماعی" تیۆریزه‌ی كرد، ئه‌وه‌ش رۆڵی گه‌وره‌ی هه‌بو له‌سه‌رخستنی شۆڕشه‌كه‌ی گه‌لی ئێران .
بێگومان دیكتاتۆره‌كانیش ئه‌م راستیه ده‌زانن، هه‌ربۆیه ده‌بینین هه‌میشه له موجامهلهكردنێكی مونافیقانهدان بۆ ده‌زگای ئایینی و پیاوانی ئایینیی، كه به‌داخه‌وه هه‌ندێكجاریش ئه‌م ده‌زگایه فریوی ئه‌و موجامه‌له‌یه‌ی خواردوه.
دیاره ئه‌وه‌ی له میسر روده‌دات ته‌نها ده‌رهاوێشته‌ی مزگه‌وته‌كان نیه، ته‌كنه‌لۆژیا و ماڵپه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی وه‌ك فه‌یسبوك و توێته‌ر رۆڵی سه‌ره‌كی و كاریگه‌ریان له دروستبونی ئه‌م شۆڕشه‌دا هه‌یه، به‌ڵام رۆژی جومعه‌ی میسر ده‌ریخست كه مزگه‌وته‌كان به‌شداریه‌كی كاریگه‌ر له‌م شۆڕشه‌دا ده‌كه‌ن وپاڵپشتی ده‌كه‌ن... ئه‌مه‌ش ئه‌و رۆڵه‌یه كه پێویسته مزگه‌وته‌كان و كۆی ده‌زگای ئایینی له وڵاتانی ئیسلامی‌دا بیبینن... (لایه‌نگری بۆ داواكانی خه‌ڵك و روبه‌روبونه‌وه‌ی دیكتاتۆر و حكومڕانه گه‌نده‌ڵه‌كان).
كه‌واته مزگه‌وت نابێ ته‌نها جێگه‌ی مردوشتن و نوێژكردن و پرسه گێڕان بێت.
هه‌روه‌ك ناشبێ پیاوی ئایینی له مزگه‌وته‌وه سه‌رقاڵی شه‌ڕی لاوه‌كی و دژایه‌تی كردنی هه‌ندێك له نوسه‌ر و رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان بێت، له‌و لاشه‌وه دیكتاتۆر و حوكمڕانه گه‌نده‌ڵه‌كان سه‌رقاڵی تالانكردنی وڵات و تۆكمه‌كردنی دهسهلاَته گه‌نده‌ڵه‌كه‌یان بن، به‌ڵكو شه‌ڕی راسته‌قینه‌ی مزگه‌وت و پیاوی ئایینی ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات و سیستمهحوكمڕانه گه‌نده‌ڵ و دیكتاتۆرهكاندابێت.