میسر: له‌چوارچێوه‌ی خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌كاندا 25 كه‌س ده‌ستگیر كران
Saturday, January 29, 2011 |
|
|
(سبه‌ی):
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه) ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتیانی میسر له ناوه‌ڕاستی شاری قاهیره رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی له‌چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی ئۆپۆزسیۆن كه ناویان لێ نابو "رۆژی توڕه‌یی" و چه‌ندین هوتاف و دروشمی جیاجیان له ژدی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان به‌رزكردبۆوه.
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی ئه‌منی بڵاویكرده‌وه كه نزیكه‌ی 20 بۆ 30 هه‌زار پۆلیس بڵاوه‌یان پێكراوه و پشتێنێمی ئه‌منیی توندیش به چوارده‌وری وه‌زاره‌تی ناوخۆدا دانراوه.
پێشتر حكومه‌تی میسر هۆشداریی دایه چالاكوانه ئۆپۆزسیۆنه‌كان به‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن له ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی ئه‌وا روبه‌ڕوی ده‌ستگیركردن ده‌بنه‌وه.
خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌كانی میسر به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چاكسازیی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه له وڵات‌دا.
لای خۆشیه‌وه حه‌بیب عادلی وه‌زیری ناوخۆی میسر رایگه‌یاند: ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیان 19 كه‌سی خۆكوژیان ده‌ستگیر كردوه به‌ر له‌وه‌ی هه‌ستن به ئه‌نجامدانی چالاكییه‌كانیان له پارێزگاكانی میسردا.
|
|
Print |
|
Send this link
|
Add
to favorites
|
|
|