لێدوانی به‌رپرسانی میسر ئاماژه‌یه بۆ سه‌ركه‌وتنی خۆپیشانده‌ران
Saturday, January 29, 2011 |
|
|
(سبه‌ی):
دوای ئه‌وه‌ی هه‌مو رێگه‌یه‌كیان به‌كارهێنا بۆ سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌ران، له ئێستادا لێدوانی به‌رپرسانی میسر ئاماژه‌یه بۆ سه‌ركه‌وتنی خۆپیشانده‌ران.
له یه‌كه‌م لیدوانیدا سه‌رۆكی حیزبی وه‌ته‌نی میسری حوكمڕان خۆپیشانده‌رانی به تێكده‌ر ناوبرد، له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆشدا به‌یانێك به‌ناوی سه‌ركردایه‌تی حیزبی حوكمڕانه‌وه بڵاوكرایه‌وه تیایدا هاتبو: حكومه‌تی میسر كه‌مته‌رخه‌م بوه له جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كانی حیزبی وه‌ته‌نی.
دواتریش له ئه‌مشه‌ودا حوسنی موباره‌كی سه‌رۆكی میسر له بڕیارێكدا هاتوچۆكردنی له سه‌رتاسه‌ری وڵاتی میسردا قه‌ده‌غه‌كرد.
هه‌ر ئه‌مشه‌و حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار رایگه‌یاند: حكومه‌تێكی كاتی له میسردا بۆ راپه‌ڕاندنی كاره‌كان له سه‌ركرده باڵاكانی حیزبی وه‌ته‌نی پێكده‌هێنرێت.
له دواترین لێدوانیشدا كه ئاژانسه‌كان بڵاویانكدۆتهوه، به‌رپرسانی حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار رایانگه‌یاندوه كه ئاماده‌ن داوای خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ بكه‌ن. |
|
Print |
|
Send this link
|
Add
to favorites
|
|
|