ستار محه‌مه‌د قادر
سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه و دروشمه قه‌به و فوتێكراوهكانی ئه‌منی قه‌ومی سه‌ده‌ی رابردو به‌سه‌رچون، چونكه هه‌مو ئه‌وانه له رابردودا ئه‌و ماده هۆشبه‌رانه بون وا ده‌سه‌ڵاتداران گه‌لانیان پێی بێ هۆش ده‌كرد، ئاخر هاوڵاتی چی له وڵاتێك بكات بۆ ده‌سه‌ڵاتداران وێنه‌ی به‌هه‌شت و بۆ ئه‌ویش هاوشێوه‌ی دۆزه‌خ بێت، چی له‌و دروشمه قه‌به و فوتێكراو و ئه‌و وه‌عده درۆزنانه بكات، وا بۆ ساڵانێك ده‌ڕوات له زاری سه‌رۆكه‌كانه‌وه گوێ بیستی ده‌بێت؟!
بۆ دواجار گه‌لی میسر وه‌كو وه‌فایه‌ك بۆ گیان و رۆحی پاك و بێ گه‌ردی ئه‌و گه‌نجه‌ی كه گه‌لی تونسی له خه‌ونێكی قوڵ فراژو كرد و به جه‌سته‌ی گڕگرتوی ویژدانی مرۆڤایه‌تی هه‌ژاند و شۆڕشی گه‌لانی دژ به دیكتاتۆریه‌ت هه‌ڵگیرساند، بڕیاریاندا له ده‌روازه‌ی وڵاتی تونسه‌وه له پێناو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شكۆ بۆ گه‌لان تێبپه‌ڕن؟!
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له وڵاتی میسر رو ده‌دات، ئه‌وه نیه وا جاران رویان ده‌دا، جاران ته‌نها تاكه كه‌سێك قسه‌ی ده‌كرد و هه‌مو گه‌لی میسر گوێیان لێی ده‌گرد، یه‌كێك بڕیاری ده‌دا، ئه‌وان جێبه‌جێیان ده‌كرد. ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یبینین، گه‌لێك قسه ده‌كات، ئه‌و ئینسانه ماسكداره ئاماده نیه گوێیان لێ بگرێت، گه‌لێك بڕیار ده‌دات، ئه‌و له به‌رنامه‌یدا نیه بچوكترین داوایان بۆ جێبه‌جێ بكات؟!
ئه‌مه واقیعی ئه‌و سهرۆكانهیه وا هه‌میشه له‌ڕێی دروشمی بریقه‌داره‌وه بازرگانی به چاره‌نوسی گه‌لانه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌مه مۆڕاڵی ئه‌و سه‌ركردانه‌یه وا له هه‌مو بۆنه‌كاندا قسه و باس له پێشكه‌وتن و دادپه‌روه‌ری و دیمۆكراسی و مافی مرۆڤ و مافی گه‌لان ده‌كه‌ن، ئه‌مه حه‌قیقه‌تی ئه‌و سهرۆكانهیه وا ساڵی جارێك به ناچاری له بۆنه نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا به شان و باڵی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌دا هه‌ڵده‌ده‌ن، ئه‌مه ئازایه‌تی و میهره‌بانی و ویژدانی ئه‌و بونه‌وه‌ره سه‌یر و سه‌مه‌رانه‌یه كه راسته‌وخۆ له شاشه‌ی كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كانه‌وه هه‌ڵوێستی نا مرۆڤانه‌یان ده‌بینین، چۆن ئاماده‌یی ئه‌وه‌یان تێدایه له‌ڕێی به‌كارهێنانی هێزه‌وه، وا له گه‌لێك بكه‌ن، ئیراده‌یان ته‌سلیم به تاكه ئینسانێكی ملهوڕ بكه‌ن؟!
ئه‌وه‌ی له میسر رو ده‌دات، ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت، له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا كه‌م سه‌رۆك هه‌ن ماسكدار نه‌بن، ئه‌وان تا خۆیان ده‌رهێنه‌ر و سیناریستی شانۆگه‌ریه‌كان ببن، ئه‌وه كاراكتهریان وه‌كو جه‌نگاوه‌رێك كه هه‌مو ژیانی له پێناو داكۆكیكردن له خه‌ڵكی هه‌ژار ده‌كێشێت، ئه‌وان تا له هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵاتدان، به شێوه‌یه‌ك باسی سیره‌ی حه‌یاتیان ده‌كه‌ن، دادپه‌وه‌ر، دیموكرات، راستگۆ، پاڵه‌وان، بیرمه‌ند، به‌خشنده، زیره‌ك، به شێوه‌یه‌ك فێڵ و ساخته بازییان به‌و خه‌ڵكه هه‌ژاره ده‌فرۆشن، وه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بن، ئیتر ژیانیش له‌و وڵاته‌دا نابێت؟!
به‌ڵێ ئه‌وه‌ی ئێستا له میسر رو ده‌دات، پێش ماوه‌یه‌ك له تونس رویدا، ئه‌وه‌ی له تونسیش رویدا، ده‌بێت له میسر رو بدات، ئه‌وه‌ی له‌و دو وڵاته‌یش رو ده‌دات، ده‌بێت له ده‌رگای زۆرێك له ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆره‌كان بدات؟! به واتایه‌كی دیكه، گه‌لان له‌سه‌رده‌می جیهانگیریی و شۆڕشی ته‌كنۆلۆژیادا باشتر له ماهییه‌تی حكومات و حكومڕانی و دیموكراسی و مافی مرۆڤ و هاوڵاتی و دادپه‌روه‌ری و سه‌روه‌ری یاسا ده‌گه‌ن؟!
باش ئه‌و راستییه ده‌زانن، له‌و وڵاتانه به‌هۆی بونی هۆشیارییه‌وه، سه‌رۆكی حیزب یان سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت، هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و فریودانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به هونه‌ر نازانێ و هێنده‌ی ئیش بۆ دروستكردنی متمانه ده‌كات له نێوان خۆیان و هاوڵاتییاندا، هه‌رگیز له پێناو شتی لاوهكیدا نایانه‌وێت ئه‌و متمانه‌یه له‌ده‌ست بده‌ن، ئه‌وه‌نده‌ی مه‌به‌ستیانه خزمه‌تی وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن و به حه‌قیقه‌ت خزمه‌تكاری ئه‌و خه‌ڵكه بكه‌ن، ناتوانن بۆ ته‌نها ساتێكیش ئه‌و پێگه‌یه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان قۆرخ بكه‌ن. له‌و وڵاتانه هه‌مو كاتێك، خه‌ڵك قسه ده‌كا و ده‌سه‌ڵات گوێ ده‌گرێت. له‌وێ سه‌رۆك ئیش بۆ ئه‌وه ناكات له پێناو ئیبراز كردنی ناو و وێنه‌ی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی، هه‌مو لایه‌ك كه‌ڕه‌تی سفر بكات؟!
به‌ڵێ ئه‌م روداوانه‌ی ئه‌م دواییه له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع ئه‌وه‌یان سه‌لماند، بێده‌نگی چ په‌تایه‌كی كوشنده و چ جۆره پاڵه‌وانێكی درۆزن به‌رهه‌م ده‌هێنێت، قسه‌كردنیش چه‌ند زو حه‌قیقه‌تی ئه‌و مرۆڤه ماسكدارانه كه‌شف ده‌كات. بێده‌نگی چی فه‌وزایه‌ك له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته پاوان خوازانه دروست ده‌كات، قسه كردنیش چۆن كۆتایی به‌و فه‌وزایه ده‌هێنێ و فه‌زایه‌كی ئارام چێده‌كات!
به‌ڵێ ئه‌وه‌ی له میسر‌و تونس ده‌یبینین، چیرۆكی دو پیاوی نه‌خۆشن، دو پیاو ساڵانێكه ئه‌وان هه‌ڵه ده‌كه‌ن و هاوڵاتیان باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن. چیرۆكی دو پیاو، بۆ ساڵانێك ده‌ڕوات وه‌كو دو سه‌رۆك وێنا ده‌كران، به‌ڵام به داخه‌وه به‌و هه‌ڵوێستانه‌یان فاكتیان به شێوه‌یه‌ك كه‌شف كرا، خه‌سڵه‌تی نه‌ك سه‌رۆك، به‌ڵكو شایانی ئه‌وه‌یش نین، وه‌كو هاوڵاتییه‌كی به رومه‌ت لێیان بنواڕدرێت؟!