شادی حه‌میدی
له ئینگلیزییه‌وه: كاروان حه‌یدره‌ی
ته‌نها یه‌ك هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر، روخانی حكومه‌تی میسر شتێكی نه‌شیاو بو. به‌ڵام به وردبونه‌وه له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه، كه گه‌وره‌ترینه له مێژوی میسردا، پێده‌چێت نه‌شیاوی روخانهكهی حكومه‌تی میسر ببێت به شیاو.
ئایا خۆپیشاندانه‌كان مانای هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه له رژێم، هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی له تونس رویدا، یان ته‌نها فشار خستنه سه‌ریه‌تی بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و دیموكراسی؟
ئه‌م جه‌نگه جه‌نگێكی درێژ و قورس ده‌بێت. له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، رژێمی میسر به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان ده‌ستی داوه‌ته سه‌ركوتكردن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی كانونی یه‌كه‌م په‌یڕه‌وی كرد كاتێك 209 كورسی له كۆی 211 كورسی بۆ حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار گه‌ڕایه‌وه له یه‌كه‌م خولی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا. سه‌ركرده‌كانی میسر ده‌توانن پشت به كه‌مینه‌یه‌كی به‌هێزی كۆمه‌ڵگای بازرگانی و عه‌لمانییه‌كان ببه‌ستن و له رابردوشدا، بۆ پاراستنی سه‌رۆك پشتیان به سوپا، كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه یارمه‌تی سه‌ربازی وه‌رده‌گرت، ده‌به‌ست.
دوای راپه‌ڕینه‌كه‌ی تونس، ئیخوان موسلیمین، كه رێكخراوێكی به ترس و وریایه، ده‌یانه‌وێ ورده ورده خۆیان بخزێننه ناو ئه‌و خۆپیشاندانانه‌وه. هه‌رچه‌نده، دوای سه‌ركه‌وتنی خۆپیشاندانه‌كانی رۆژی سێشه‌ممه، ئیخوان موسلیمین رایگه‌یاند له خۆپیشاندانه‌كانی داهاتودا به‌شدار ده‌بێت. چی روده‌دات ئه‌گه‌ر ئه‌م گروپه، كه گه‌وره‌ترین هێزی ئۆپۆزسیۆنه، هه‌مو هێزی خۆی بخاته گه‌ڕ له‌م خۆپیشاندانانه‌دا؟
به‌بێ به‌شداری كردنی هیچ ئۆپۆزسیۆنێكی به‌هێز، راپه‌ڕینه بێ سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی تونس كاریگه‌ری خۆی سه‌لماند. به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ تونس لوا، هه‌مان شت بۆ میسر نابێت چونكه كۆسپه‌كانی به‌رده‌م خۆپیشاندانه‌كانی میسر زۆرترن له تونس. هه‌روه‌كو خۆیان ده‌یبینن میسریه‌كان روبه‌ڕوی رژێمی موباره‌ك و ده‌سه‌ڵاته خۆرئاواییه‌كان كه پاڵپشتی لێده‌كه‌ن ده‌بنه‌وه. ئه‌مه یه‌كه‌م هه‌نگاوی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆسپه‌كانه، به‌ڵام یه‌كێكی تر له‌و كۆسپانه ئه‌وه‌یه كه ناتوانین به چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك بیزانینن ئه‌و خۆپیشاندانانه چی‌یان به دواوه‌یه، به‌ڵكو چه‌ند مانگێكی پێویسته.
تونس چالاكی به هه‌مو شوێنێك به‌خشیوه و خه‌ڵكێكی زۆری هانداوه بۆ چاولێكردنی ئه‌و شته‌ی رویدا له‌و وڵاته‌دا. هه‌رچه‌نده هه‌ندێك جار ئه‌م جۆره روبهڕوبونهوانهی جه‌ماوه‌ر پێویستی به به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه هه‌یه كه بتوانێ ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و خۆپیشاندانانه به شێوه‌یه‌كی رون پیشان بدات.
ئه‌مه‌ش ئه‌و پرسیاره گرنگه دێنێته كایه‌وه: ئایا ئه‌و شته چییه كه خۆپیشانده‌ره‌كانی میسر ده‌یانه‌وێ به‌ده‌ستی بێنن؟ ئایا بزوتنه‌وه‌كه‌ی 25ی كانونی دوه‌م بۆ روخاندنی رژێمی میسره، وه‌كو ئه‌وه‌ی تونس، یان زۆرلێكردنێكه بۆ به‌دیهێنانی دیموكراسیه‌كی فراوانتر؟
به هه‌رشێوه‌یه‌ك بێت، خۆپیشانده‌ران ده‌یانه‌وێ رابردو نه‌مێنێ. له 25ی كانونی دوه‌م، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هیلاری كلینتۆن رژێمی میسری به سه‌قامگیر وه‌سف كرد. پێده‌چێ هیلاری چاره‌نوسێكی خراپی هه‌بێت.
*شادی حه‌میدی سه‌رۆكی سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی Brookings له دۆحه و ئه‌ندامی سه‌نته‌ری سیاسه‌تی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیشه له دامه‌زراوه‌ی Brookings.
سه‌رچاوه: نیۆرك تایمز